پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,826
وێنە 104,278
پەرتووک PDF 18,888
فایلی پەیوەندیدار 94,730
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
تاوان دژی گەلێک
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تاوان دژی گەلێک

تاوان دژی گەلێک
#کاوە جەلال#
گەر بە شێوەیەکی ڕواڵەتی بڕوانین، دەبینین هەرێمی کوردستان لە گشت ڕوویەکەوە لە گەشانەوەی بەردەوامدایە: سیستەمێکی سیاسیی دێمۆکراتی هەیە، واتا گەل نێوەندی چێکردنی بڕیارە: بە دەنگی خۆی نوێنەرەکانی بۆ پەرلەمان و سەرۆکێک بۆ هەرێمەکەی هەڵدەبژێت، ئەوجا لە ڕووی شکۆفەی هەرێمەوە بیناسازی تەقیوەتەوە و شارێتی لە تەشەنەی خێرادایە، حکومەت لە هەموو لایەک گۆڕان بە ئینفراستروکتور دەدات، ژمارەی فێرخوازان یەکجار زۆر پەرەی سەندووە و گەرچی چەندین زانکۆ هەن، کەچی هێشتا ئەو ڕێژە زۆرەی دەرچووانیان پێوەرناگیرێن، جگە لەمە زۆرینەی بودجەی هەرێم وەک مووچە دەدرێت بە فەرمانبەران و خانەنشینان و هتد.
ئەم ڕواڵەتە دەشێت زۆر ئاسان فریومان بدات، بۆیە چاک دەکەین گەر بەرهەڵستیی بکەین و لە هەقیقەتی ئەم هەرێمە بڕوانین. بێگومان نەشیاو نییە بەرانبەر هەوڵدان بۆ پێشاندانی هەقیقەتەکان پەرچەکرداری تووڕە نەنوێنرێت، بۆیە دەبێت سەرەتا بپرسین، کە لەبەر چە هۆیەک پەرچەکرداری بەو چەشنە ڕوو دەدات؟ هۆی ئەوە، بە تێڕوانینی ئێمە، لە لایەک بۆ لاوازیی هزری ڕەخنەیی دەگەڕێتەوە، لێ ئەو هۆیە لە لایەکی دی مێژووییە، واتا دەگەڕێتەوە بۆ بارگاویبوونی حەواسەکانی کەس بە ترس و بەدوێنا و هتد، ئەوەش بێگومان لە سەردەمی قرچەڵۆکبوونی بەها ترادیسیۆنییەکاندا، کە بەتایبەتی دەسەڵاتداران و چالاکوانانی پارتە پیرەکان دەگرێتەوە. مرۆڤ بەگشتی هەڵپەی ساتارکردنی پێداویستییەکانی خۆی دەکات، ئەوجا هەر دەربڕینێک پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی بن، ئەو بەتوندی وەڵامیان دەداتەوە، یان تەنانەت دەپەڕێتەوە بۆ دەرکردنی کەسی ڕەخنەیی لە پۆستەکەی یان سیاسەتی نانبڕین لەدژی بەگەڕدەخات. لێ ئەمە لوتکەی جەبانییە. ئاخر ئایا کەسانێک کە ئەوەندە دەسەڵاتیان هەبێت، چۆن خۆیان هێندە نزم دەکەنەوە و ناندەبڕن؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت ببێژین، کە مرۆڤی حسسی بەد-کەسێکی پسیکۆلۆژیزەبووە و وەک ئەمەش کوێرە، کەواتە دیدێکی بابەتییانەی بۆ پەیوەندییەکانی ژینگەکەی نییە، بۆیە دەشێت ئەوەندە کورتبینی لێدەربچێت کە ئیدی لەدژی هەر ڕەتکردنەوەیەکی پەیوەندییە ڕواڵەتییەکانی خۆی جەنگ ڕابگەیەنێت.
ڕەخنەی کۆمەڵایەتی و کولتووری پێویستە، ئەوەش بە ئەندازەی دۆخەکە: ئەو دۆخە چەند داڕزاو و بێڕیشە بێت، ڕەخنە ئەوەندە توند دەبێت، چونکە چۆنیەتی ئاوەڵابوونی ڕەخنە خواستێکی خۆیی نییە، بەڵکو لەبەر ئەوەی هزری ڕەخنەیی هەمیشە پابەند بە ڕیالێتیی دراوەوە ئاوەڵا دەبێت، ئەوا تەنیا کاتێک خۆی پێئاوەڵا دەکرێت گەر خۆی لە قەرەی ئەو ڕیالێتییە بدات.
2
گەر هەوڵ بدەین بەنێو ڕواڵەتی بەهەقیقەتکراودا ڕۆبچین، لەم ڕەوتەشدا چاومان لەسەر سیستەمی سیاسی، پەیوەندیی ئابووری، فێرکاری و تەنینەوەی شارێتی دابخەین، ئەوسا بەم کێشانە دەگەین:
1) لە هەرێمی کوردستاندا سیستەمی سیاسی نییە، لێ بە ڕواڵەت و لە ئەقڵیەتی لاساییکەرەوەی خۆهەڵاتییەوە باس لە سیستەم دەکرێت. ئەم قەوارە سیاسییەی هەرێم دێمۆکراتی نییە، هەروەها دیکتاتۆریش نییە، جگە لەمە نە ئۆلیگارشییە و نە ئەڕیستۆکراتییە. ئەی چی هەیە؟ باش دەبێت بۆ نزیککەوتنەوە لە وەڵامی ئەم پرسیارە خۆمان بە ناوەوە خەریک نەکەین و لە پەیوەندییەکانی دەسەڵات بڕوانین. لە ڕاستیدا دوو تۆڕی پاشینەیی نیمچە شارراوەی دەسەڵات هەن کە هەر یەکەیان لە لایەنی خۆیەوە و بۆ خاتری خۆی دەستکەلاکانی بەنێو سەرجەم بوارەکاندا: سیاسی و ئابووری، یاسایی و فێرکاریی و بەڕێوەبەرایەتی، بەگەڕخستووە. لەم پەیوەندییەدا چە دوو پارتە سیاسییە دەسەڵاتدارەکە و چە حکومەت، ئامرازی ئەوانن، واتا نە پارت و نە حکومەتی ڕاستەقینەن: پارت نین، چونکە ڕێکخەری ویست نین، حکومەتیش حکومەت نییە وەک ئۆرگانێکی بەجێگەیەنەری پابەند بە یاساوە، بە پێچەوانەوە هەردووکیان دەبێت بەرژەوەندیی ئەو دوو تۆڕە نیمچە شارراوەیەی دەسەڵات بپارێزن و فەرمانەکانیان بەجێبگەیەنن. ئەم دوو تۆڕە نزیکەی سەرجەم پرۆژە ئابوورییەکانی هەرێمیان بۆ خۆیان قۆرخ کردووە، پارتی سیاسییان وەرگۆڕیوە بۆ ئامرازێکی بەجێگەیاندنی مەبەستەکانیان: ئەندامان تەنیا کاتێک بۆیان هەیە بە ئیمتیاز و ڕابواردن و کەشخەیەتی شاد ببن، گەر داواکارییە ڕەش لەسەر سپی تۆمارکراوەکانی ئەو دوو دەسەڵاتە نیمچە شارراوەیە بەدیبهێنن.
لە پرنسیپدا هەموو ملکەچکردنێکی کەسانی دی بەزۆر تاوانە لەدژی مافی مرۆڤ، لێ ئێمە دەبێت لێرەدا، پابەند بەو تاوانەوە، ڕەچاوی ڕەوشێک بکەین: هەندێک کەس لە ڕەوتی بەکۆمەڵایەتیکردندا بەد-کەسێکی بێکەرامەتیان لێدەرچووە و پارە لەکۆی بێت، پێی ئەوان لەوێیە، بۆیە خۆیان دەخەنە ژێر ڕکێفی هەموو کەسێکەوە، تەنانەت ژێر ڕکێفی قۆنتەراچیی عەسکەرییەوە و بەزۆر دەیکەن یان دەیانکەن بە باڵاترین نیشتمانپەروەر. کەواتە ئەمان هەر لە سەرەتاوە دەستکەلایەکی چاکی تاوانەکەن لەدژی زۆرینەیەک لەنێو پارتدا. ئەم تاوانە بریتییە لە ناچارکردنی کەسان بۆ ئەوەی دەستبەرداری کەرامەتیان ببن، ئەوانیش بۆیە تێدەکەون، چونکە بێکاری هەڕەشە لە ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان دەکات، ئەوجا گەر پارتێک هەبێت بەپێی ڕادەی چالاکبوونیان مووچەیان بۆ ببڕێتەوە، ئەوان مەمنوونن. ئێمە لێرە دەستبەرداربوونی کەرامەتمان هەیە لە ناچاریی ئابوورییەوە. ئەم جۆرە کەسانە دا-ماو-ن و دەروونیان لە پەژارەیەکی بەردەوامدایە کە تەنانەت پێکەنینیان ناتوانێت ناخی پڕژانیان بشارێتەوە.
لەم پەیوەندییە سیاسییەی هەرێمدا حاڵەتێکی دیکەی ستەم هەیە کە ڕاستەوخۆ بەندە بە کارەکتەری هەردوو تۆڕی نیمچە شارراوەوە و وەک پرسیار بەرەنگاری کەرامەتی نەتەوەیی دەبێتەوە: دوژمنانی خودی گەل، واتا قۆنتەراتچییە عەسکەریەکان خاوەنی دەسەڵاتن، بەڵێ تەنانەت سەروەرییان هەیە، ئەمەش کێشەیەکی کرۆکییە، چونکە لە لایەک هەبوونی هەر
قۆنتەراتچییەکی عەسکەری لە بواری دەسەڵاتدا شکاندنی کەرامەتی نەتەوەییە، لێ لە لایەکی دی ڕێگرێکی سەرەکییە لە پرۆسەی بەدێمۆکراتیکردن، چونکە قۆنتەراتچیی عەسکەری تەنیا لەنێو پەیوەندیی ناڕەوای دێسپۆتییانەدا دەتوانێت دەسەڵاتی هەبێت.
بەم شێوەیە ڕووتییەکی سیاسی لەم هەرێمەدا دەرکەوتووە و شیاوی داپۆشین نییە. ئەم ڕووتییە چییە؟ مرۆ بە ئاشکرا دەبێژیت ‘من دێمۆکراتیخوازم‘، کەچی بەکردار سەرسەخترین دوژمنی دێمۆکراتییە. بەڵگەمان بۆ ئەم دەربڕینە کۆبوونەوەکانن کە ناودەنرێن کۆنگرە. لەبەر ئەوەی پارتەکان تەنیا دەستکەلای بەرژەوەندییەکانی ئەو دوو دەسەڵاتە نیمچە شارراوەیەن، ئەوا پارت بە هیچ شێوەیەک شوێنی ڕێکخستنی ویست نییە و نوێنەرانی لە کۆنگرەدا ڕەوایەتی بە سەرکردایەتییەک بدەن، بەڵکو ئەو بەناو کۆنگرانە تەنیا تەمسلییەی سیاسین: یەک ئەندام ناتوانێت هاڤرکێ بکات بۆ هەڵبژاردنی خۆی وەک سەرۆک یان سکرتێری گشتیی پارت، بە پێچەوانەوە هەموو بڕیارەکان بۆ باڵاترین پۆستەکان لە پشت پەردەوە ئەنجام دراون. لەم ڕوانگەیەوە بەشداربووانی بەناو کۆنگرە ناچارن (و دەیانەوێت) دەنگ بەو نوێنەرانە بدەن کە تۆڕی نیمچە شارراوە دایناون. ئەوان وەک داماوی دەنگ-نەبوو و بێهەڵوێست، وەک ملکەچکردوو، لە نێواندان. ئاخر وەک گۆتمان، پارت دەیانژێنێت.
نموونەیەکی دی بۆ تەنینەوەی ڕووتێتیی سیاسی لە سەرەوە بریتییە لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم. دەستکەلاکانی هەردوو تۆڕی نیمچە شارراوە بە فەرمانی سەرانیان تەزویر بۆ سەران و نوێنەرانی سەرانیان دەکەن، ئەوجا هەموو ڕایدەگەیەنن: هەڵبژاردنمان بردەوە!. لێ ئایا سەروەرانیان بەڕاستی قەنائەت دەکەن کە هەڵبژاردنیان بردۆتەوە؟ ئەمە زەحمەتە، چونکە ئەوان هێندە ساویلکە نین، بە پێچەوانەوە ئەوان لەبەر ئەوەی سیواییان بۆتەوە، ئەوا گرنگی بەو درۆ گەورەیە نادەن. گرنگ مسۆگەرکردنی تەختی دەسەڵاتە! نموونەی دیکە بۆ ڕووتێتیی سیاسی بریتین لە: مرۆ باسی نیشتمان دەکات، کەچی لەدژی نیشتمانێکی شیمانەیی هەنگاو دەنێت، چونکە نایەڵێت ئەم قەوارە سیاسییەی ئەمڕۆ بەباشی پێبگات؛ مرۆ مێژوو تەزویر دەکات و بە کەیفی خۆی بە نووسینەوەی دەدات، لێرەشدا نەشیاو نییە کە کتوپڕ سەرۆکجاش ببێت بە مەزنی هەرگیز نەمری نیشتمان! نموونەکان زۆرن بۆ ڕووتیی دەسەڵاتداران، لێ با بەم نموونەیە کۆتایی پێبهێنین: دەسەڵاتداری ڕووت بەسووکی لە دادگا دەڕوانێت، هەر بە هیچی نازانێت، پۆستاڵ لەسەر سەری داد و ماف دادەنێت، کەچی بەبێ شەرم دەچێت لە دادگا شکات لە ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەوانانی ئازادیخواز دەکات (ئەمە وەک ڕووتێتی یەکێکە لە گەورەترین مەهزەلەکانی ئەم هەرێمە).
لەبەر ئەوەی مرۆڤی ڕووت سیوایی بۆتەوە، ئەوا بە هیچ شتێک تەریق نابێتەوە. ئەو ئیززەتی نەفسی لەدەست داوە، بۆیە هیچ تێڕوانینێکی بەلاوە گرنگ نییە جگە لە مسۆگەرکردنی دەسەڵات، یان پێگە کە بە پۆست دەینرخێنێت. لێ لەم پەیوەندییەدا سەروەر و بندەست پێکەوە پەیوەندییەکی نێویەکییان هەیە: سەروەر بەبێ بندەستەکانی سەروەر نییە، بندەستان بەبێ سەوەر هیچ کەشخەیەتییەکیان نییە. لێرە گەل تەنیا وشەیەکە، هاوڵاتیان تەنیا کاتێک هاوڵاتین، گەر گوێرایەڵی داواکارییەکانی ئەوان بن، ئەگینا وەکو دی هاوڵاتی نین و لە بەزەیی ئەوانەوە دەرفەتیان هەیە لەم هەرێمەدا بژین، ئەوجا گەر دژیان بووەستنەوە، ئەوسا مرۆڤکوژەکانیان بۆ دەستڕێژ دەنێرنە پێشەوە (وەک چۆن 17/2/2011 لە #سلێمانی# بینیمان).
ئەوجا لەپاڵ بەناو پارتدا حکومەت هەیە وەک بەجێگەیەنەری خواستەکانی دەسەڵاتی نیمچە شارراوە. کەواتە گەورەترین هەڵە دەبێت گەر بگۆترێت حکومەت ئەم کار یان ئەو کارە بۆ گەل ئەنجام نادات. ئەو نە دەتوانێت و دەیەوێت ئەم هەموو کارەبایە کە لە هەرێم بەرهەمدەهێنرێت و بەئاسانی بەشی هەموو دانیشتوانی هەرێم دەکات، بە یەکسانی دابەش بکات و بەفێڕۆدانی کارەبا بەگوێرەی یاسا غەرامە بکات، نە دەتوانێت ڕێ لە بەهەدەردانی ئاوی وڵات بگرێت کە سامانێکی سروشتییە و ئایندەی ئەم وڵاتەیە، نە دەتوانێت گەشە بە پیشەسازی و کشتیاری و بازرگانیی ئازاد بدات، یان بەگوێرەی پلان ڕێ لە بازرگانیی ناڕەوا بگرێت. لێ لەمەش زیاتر: حکومەتی ڕاستەقینە ئەرکی سەرەکیتری هەیە و بریتییە لە پەروەردەی هاوڵاتیان بۆ تێگەیشتن لە یاسا و ماف و ئەرکەکانیان، ئەرکی دیکەی بریتین لە دابینکردنی هەلی کار بۆ هەمووان، پرۆژەی خزمەتگوزاریی تۆکمە، پاککردنەوەی ژینگەی نەخۆشکەوتوو بە ژەهری ئۆتۆمۆبیل، کە ڕاستەوخۆ مرۆڤ دەگرێتەوە، چونکە مرۆڤ خۆی بەشێکە لە سروشت و لێی جیانابێتەوە.
2) لە هەرێمی کوردستاندا پەروەردە نییە، چونکە ژمارەی پەروەردکاران زۆر کەمە و ناتوانن ئەرکەکانیان بەگونجاوی بەجێبگەیەنن، هەروەها بەگشتی لە دەسەڵاتخراون، چونکە فێرگە و زانکۆکان بوون بە فیرمای بەخشینەوەی بڕوانامە لە لایەن دەستکەلاکانی پارتەوە. لە فێرگە و زانکۆکاندا بەتایبەتی بەخێوکردن هەیە: خوێندکاران لە لایەک و قوتابییان لە لایەکی دی (ئەمەش مەهزەلەیەکی ئەم هەرێمەیە) فێردەکرێن بابەتەکانی وانە دەرخ بکەن، واتە ئەوان پێناگەیەنرێن، بەڵکو ناچار دەکرێن نووسراوی سەر کاغەز بدەنەوە. جگە لەمە سەروەربوونی بەجێگەیەنەرانی پارت لەنێو فێرگە و پەیمانگە و زانکۆکاندا کە بەئاسانی ماستەر و دکتۆرایان کردووە، بەئاسانی تەرقیە دەکەن بەبێ ئەوەی کەمترین مۆرکی زانایان هەبێت، وایکردووە زانکۆ تەنیا بە ناو زانکۆ بێت (وەک گۆتمان کەمینەیەکی پەروەردکاری باش هەن، لێ وەلاوەنراون). لە لایەک هەموو ساڵێک سووپایەک لە خوێندکار و قوتابی پێنەگەیەنراو ڕەوانەی زانکۆکان دەکرێن، لە لایەکی دی لەبەر ئەوەی لە زانکۆ زۆرینەیەکی تەمەڵ و غەبی بە واسیتە و خواستی بەرپرسانی حیزبی خوێندنی باڵایان تەواوکردووە و چێژ لە ناونیشانی مامۆستای زانکۆ دەبینن بەبێ ئەوەی توانایان بەسەر زانستە تایبەتییەکەیاندا بشکێتەوە، ئەوا وەک سەرەنجام هەموو ساڵێک چەندین هەزار گەنجی فێرنەکراو بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بوارە زانستییەکاندا وەردەگرن بەبێ ئەوەی زۆرینەیان بتوانێت لە بوارە زانستییەکەیدا بەگونجاوی کار بکات. کەواتە دامەزراوی پەروەردە تەنیا بەناو دامەزراوە، لە کرۆکدا نێوەندێکە بۆ شەیداکانی کورسی لەسەر هەمان ئەو شێوەیە کە لای سەروەران و بندەستانی سەروەران دەیبینین. پەیوەندییەکان بەم چەشنە لە سەرەوە بۆ خوارەوە شۆڕدەبنەوە. کورسی بریتییە لە هێمای دەرکەوتن و سەندنی هەیمەنەی کۆمەڵایەتی (!)، مایەی جیابوونەوەیە لە هەڤالان، لە زەمیلی خۆ، ئەمەش یەک پاڵهێزی پسیکۆلۆژیانەی هەیە: تێپەڕین لە هیچێتی خۆ و دەرکەوتن – وەک گۆتمان بە کورسی نەک بە کەسێتی و توانای خۆ. بێگومان #وەزارەتی خوێندنی باڵا# هەوڵی باش دەدات، بەتایبەتی پرۆگرامی تواناسازیی بەگەڕخستووە، لێ ئەمە ستراتیژییەکی درێژخایەنی پێگەیاندنە، بۆ ئێمە ئەوە گرنگە کە بزانین ئەمڕۆ چیمان هەیە و تاوانەکانی دەسەڵات دەرهەق بە گەل و ئایندەی گەل چین – ئاخر زانکۆ ڕۆڵی لە هێشتنەوەی کۆمەڵ و کولتووردا هەیە و گەر گۆج کرا، ئەوسا ئەو ڕۆڵەی
پێنانوێنرێت. ئەمە تاوانە لەدژی گەل و کولتوور، چونکە چەند کەسێک بۆ خاتری بەرژەوەندییەکانیان پەرە بە ڕواڵەتگەریی و ملدانەبەر دەدەن.
3) لەپاڵ نەخۆشخستنی ژینەگەدا، هاوردەکردنی خۆراکی پلە چوار و تەنانەت ئێکسپایەر، کوتاڵی چنراو لە بەرهەمە کیمیاییەکانی پیشەسازیی چنین و کردنیان بە پۆشاک، ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە لە تەنینەوەی نەخۆشییە ترسناکەکاندا. کەواتە بازرگانانی ئەم خۆراکانە (داخۆ کێ بن؟)، لە سەرووی ئەوانیشەوە بەناو-حکومەت، تاوانێکی گەورە لە دژی هاووڵاتیانی هەرێم ئەنجام دەدەن.
4) لە هەرێمی کوردستان نە بەتەواوی گوند ماوە و نە شار لە واتایەکی ڕاستەقینەدا هەیە. گەورەترین تاوان کە لەدژی مرۆڤ و سروشت ئەنجام دەدرێت، بریتییە لە تەنینەوەی خانووی دروستکراو لە بلۆکی چیمەنتۆ، کە ئیدی مرۆڤ زستانان لەنێویدا هەڵدەلەرزێت و هاوینان لە نێویدا دەپڕووکێت، ئەوجا بۆ ئەوەی ڕێیان لێبگرێت، ئەوا هەمیشە پتر وزە سەرف دەکات. لەم ڕوانگەیەوە ئێمە پێکەوەژیانی مرۆڤ و ماڵ و سروشتمان نییە. بێگومان ڕاستە کە ئەقڵییەتی خەڵکی ناوچەکە سروشتێتیی لەبیرچۆتەوە یان هەرگیز لە نامۆبوونی ئایینی و کۆمەڵایەتییەوە نەیناسیوە، لێ ئەوە ئەرکی پەروەردەیی حکومەتێکی کارا دەبوو کە هاوڵاتیانی بۆ ناسینی سروشتێتی خۆیان پێبگەیاندایە، فێری بکردنایە کە چۆن خۆیان ڕێ لە سەرفکردنی لە سنوور دەرچووی ئاو و کارەبا بگرن، هەروەها تێیبگەیاندنایە کە بۆیان نییە بە کەیفی خۆیان ئاو و کارەبا سەرف بکەن و ژینگە نەخۆش بخەن. ئەوان خۆیان بەو ڕێیەوە دەبوون بە ژینگەپارێز، نەک ڕواڵەتییانە دەمەزراوەی ژینگە چێبکرێت و پێشانی وڵاتان بدرێت کە لەم هەرێمە پڕگەشاوە دێمۆکراتییەدا تەنانەت ئەو جۆرە دامەزراوانە هەن!
تاوانێکی گەورەی دەسەڵاتداران سڕینەوەی شوناسی شارەکانە، ئەمە بێگومان لە سەرجەم هەرێمدا تەنیوەتەوە، لێ زۆر ڕیشەیی و بەتایبەتی شاری سلێمانیی گرتۆتەوە. ئێمە بۆ پێشاندانی ئەو تاوانە بەتایبەتی ڕوودەکەینە سلێمانی وەک شێواوترین (بێگومان بەواتای: شێوێنراوترین) شاری هەرێم.
گەڕەکە کۆنەکان کە گەواهیدەری شێوازی ژیان و چێژی نەوەکانی ڕابوردوون، خەریکن نامێنن، بلۆکی چیمەنتۆ هەڵمەتی بردووە بۆ نێو مەڵکەندی و کانیئاسکان و سابونکەران، بەڵێ لە سلێمانی تەنانەت گەڕەکی دەسەڵاتدارانی شارەکە کە گەڕەکی شێخان بوو، بووە بە گەورە بازاڕی کۆنە! شوێنی ماڵەکەی حەپسەخانی نەقیب بووە بە ڕیزە دوکان! بەرانبەر مزگەوتی گەورە بینایەکی لاساییکەرەوەی تەلارسازیی پۆستمۆدێرن دروستکراوە و ئەو جێیە شوێنی ئەو بینایە نییە، چونکە دژبەری ئەو ناوچە کۆنەیە کە دەبوو بپارێزرایە و گەر پێویست بووایە، تەنیا نۆژەن بکرایەتەوە. سینەما ڕەشید وەک دامەزراوێکی کولتووریی پریڤات ڕووخێنرا و کرا بە شوێنی بازرگانی، جادەی سالم کە نزیکەی ناوجەرگەی شارە، بە تەلاری بەرز تەنراوە و ئەو تەلارانە ناوچەکەیان ئەتک کردووە. جگە لەمە نەک تەنیا تەلارسازییەکە ئاوێنەی هزرینێکی ئێستێتیکییانەی مرۆڤناس و سروشتناس نییە و کۆپیی تەلارسازیی دوبەیی و تورکییە، بەڵکو هاوکات پلانی شار نییە و گەر هەبێت، ئەوا دەسەڵاتی ڕاستەقینە ئەو پلانەی پێشێل کردووە. بەم شێوەیە خودی شار بە دەروروبەرییەوە پڕکراوەتەوە، بە چەشنێک کە
مرۆڤ تێیدا تەنگەنەفەس دەبێت، بەڵێ ئەگرەسیڤ (عدوانی) دەبێت. ئاخر گەر لە هەموو جێیەک خانوو دروست بکرێت، ئەی دانیشتوانی شار لەکوێ ببزوێن؟
ئایا بۆچی مێژووی بیناسازی و ژیانی شارێک دەسڕرێتەوە؟ ئایا دانیشتوانی سلێمانی بۆیان نییە داوا بکەن کە دەبێت سەرجەم ئەو بینا بەرزانەی نێو جەرگەی شارەکەیان بڕووخێنرێن و دەبێت شار وەک خۆی دروست بکرێتەوە؟ ئێمە سەرلەنوێ بەندین بە کێشەی حسسیەتی پەرەسەندووی دەسەڵاتدارانەوە کە گەیشتووەتە ڕادەی بە-گورگ-بوون. دەسەڵاتدارانی حسسی کوێرن، کەواتە هیچ لەبارەی فەزای ژیان نازانن، بۆ ئەوان تەنیا بازرگانی گرنگە و بیر ناکەنەوە کە ئەوان تاوانی گەورە دژی دانیشتوانی شارەکان ئەنجام دەدەن، ڕەنگە هەر گاڵەتەیان بە موئاناتی ئەوان بێت و بڵێن ئێمە شارەکانمان مۆدێرنیزە کردووە. لێ ئەوان سەهوون، چونکە مۆدێرنە لە فەزا جیانابێتەوە. کێ ئاگایی فەزای نەبێت، بۆی نییە لە مۆدێرن و مۆدێرنە بدوێت.
بە پێچەوانەی تەنگیی بێفەزای شارەکانەوە، فەزای ژیان دەرفەت بۆ ئاوەڵابوونی هێزە ناخەکییەکانی تاکەکەس دەڕەخسێنێت، ئارامیی پێدەدات و ئەمەش کاردەکاتە سەر ڕەفتاری کۆمەڵایەتیی ئەو. گەر مرۆڤ لە سروشتەوە پێویستی بەم ژیانە هەبێت: بە ئارامی، ڕەفتاری سۆسیال، ئاوەڵابوونی کەسێتی و هتد، ئەوا ڕێگرتن لەم ژیانە تاوانە لەدژی مافەکانی مرۆڤ. ژیانی ڕاستەقینە لەنێو ڕواڵەتدا بەدینایەت، بۆیە دەبێت شار و تەلارسازیی شار ئاوێنەی ئەو ئاوەڵابوونە کەسییە بن کە فەزا دەرفەتی بۆ دەڕەخسێنێت[1].
ئەم بابەتە 1,651 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ڕی سبەی 05.03.2011
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-03-2011 (13 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵناسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 04-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,651 جار بینراوە
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,826
وێنە 104,278
پەرتووک PDF 18,888
فایلی پەیوەندیدار 94,730
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.204 چرکە!