پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,427
وێنە 105,220
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,719
ڤیدیۆ 1,281
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
جەبانی چییە؟
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەبانی چییە؟

جەبانی چییە؟
#کاوە جەلال#
جەبان چەند جارێک دەمرێت پێش ئەوەی بمرێت،
لێ دلێرەکان تەنیا یەک جار دەمرن (ولیەم شەیکسپیر)
گەر مرۆڤ لە دۆخێکدا بێت کە تەنیا بتوانێت لە نێوان جەبانی و زەبردا ئیختیار بکات،
ئەوا ئامۆژگاریی دەکەم بڕیار بۆ زەبر بدات (ماهاتما گاندی).
1
جەبانی بۆ سۆفسکی فێنۆمێنێکی کۆمەڵایەتییە کە ئاستەنگێک لە بەردەم گۆڕاندا پێکدەهێنێت، چونکە جەبانی، وەک سۆفسکی بەپوختی پێناسەی دەکات، دۆخێکی قووڵترین نائازادییە کە مرۆڤ خۆی تێدا دەبینێتەوە.
لێ ئایا ئەم نائازادییەی کەس چییە؟ جەبانی دۆخێکی سۆزمەندە و مرۆڤ لەنێویدا لە مەترسی و ژان دەترسێت و بەم ڕێیەشەوە لە لایەک ئازادییەکەی و توانستی بۆ کردار گۆج دەبن، لێ لە لایەکی دی هەستی ئەو کەسە بۆ شەرەف و شەرمەزاری دەپووکێتەوە. کەواتە ئەم دۆخە بە ئاشکرا دوو ڕوومان پێشان دەدات: گۆجبوونی توانست بۆ کرداری دلێر، هەروەها پووکانەوەی هەستی شەرەفمەندی. لێرەوە لەنێو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا دیاردەیەکی ترسناک سەرهەڵدەدات: کەسانی خاوەن دەسەڵات دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێت خۆیان بکەن بە ڕابەری ئەو نائازادانە، ئەمانیش بە گۆجبوویی لەژێر بەزەیی ئەوانەوە کردار دەنوێنن. بەم شێوەیە هەموو کردارێکی کەسی جەبان جووتەنییە: ئەو دەبێت بە دەستێک پەچەی چڕچنراوی مۆرالخوازی ڕابگرێت، لێ هاوکات بە دەستێکی دی هەموو چەکێکی بەرەنگاری بەرز دەکاتەوە تاکو ئەو پەچە ساختەیەی لەسەر هەڵنەماڵرێت کە ئیدی دەربکەوێت ئەو چەند بێکەرامەتە، چونکە خۆی خستووەتە ژێر ڕکێفی کەسانی دیکەوە. کەواتە جەبان چالاکە.
2
جەبانی فێنۆمێنێکە کە لایەنی هاوبەشی لەتەک فێڵ و ترسدا هەیە، لێ هاوکات لە هەردووکیان تێپەڕ دەکات. فێل دەشێت تەنیا بۆ بەرژەوەندیی خۆیی بەگەڕبخرێت، ئەمەش لە هەستێکەوە سەبارەت بەوە کە گۆیا ژیان بەبێ فێڵ بەڕێوە ناچێت. لەم ڕەوشەدا بەزۆریی ئەوە هەیە کە ناو دەنرێت ساختەچێتی. ئێمە دەتوانین لە دیاردەی فێڵدا بنەمای بەرژەوەندیی ببینین، لێ هاوکات ناتوانین نکۆڵی لەوە بکەین کە لەم ڕەوشەشدا دەشێت جەبانی هەبێت. ئەوجا: ترس سڵەمینەوەیە لە کرداری چالاک، کەواتە دۆخێکی هەستەکیە وەک بەربەست لە بەردەم هەنگاوی بوێردا. بێگومان ئەم دیاردەیە زۆر جار کەسی نەوێر ناخۆشەویست دەکات یان دەیکات بە مایەی توانج و تەوس، لێ سەرەڕای ئەوە مەرج نییە دیاردەیەکی نێگەتیڤ بێت، چونکە زۆر جار ژیان دەپارێزێت یان بۆ نموونە کەس لە کارەساتی ئابووری (وەک ئیفلاسکردن) بەدووردەگرێت. لێ جەبانی هەموو دیاردەکانی فێڵ و ترس و نەوێران لە خۆ دەگرێت و هاوکات هیچ کامیان نییە، بەڵکو خۆی فێنۆمێنێکە.
چاک دەبێت گەر بۆ نزیککەوتنەوە لەم فێنۆمێنە کەسی جەبان وەربگرین. جەبان لە بێتواناییەکانی خۆی بەئاگایە، لێ جەختیان لێناکات، بە پێچەوانەوە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی خۆی لە پشتی ڕواڵەتی چڕچنراوی هەر جۆرە هەڵوێستێکەوە حەشار بدات. ئەو ئەمەی پێدەکرێت، چونکە خۆی بە کەسانێکەوە هەڵدەواسێت کە لە خۆی بەهێزترن. کەواتە سەرەکیترین مۆرکی جەبان هەڵاتنە لە بەرەنگاربوونەوەی ڕاستی. لای کەسی جەبان کەرامەت و ئیززەتی نەفس هیچ ڕۆڵێک ناگێڕن، چاوی
هۆشی ئەو تەنیا ئاڕاستەی دەستکەوتە خۆییەکانی کراوە و تەنیا سەرەنجامی بزووتنی سێنسەکانی (حەواسەکانی) خۆی دەبینێت، واتا ئەو سێنسانە کە بۆ ساتاربوون هار بوون و کەسی جەبان ناوێرێت دلێرانە هەوڵ بۆ ساتارکردنیان بدات. بەم شێوەیە ژیانی کەسی جەبان بەنێو ناسۆر و هەستی بەخیلی و غیرەدا ڕادەبوورێت، سەرجەم ئەم دۆخە دەروونیانەش لە ناکۆکیدان لەتەک پرنسیپەکانی دلێری و خۆشەویستیدا، هەروەها لەتەک مۆرالدا کە هەردەم پێکەوە لەتەک دوو فێنۆمێنەکەی دلێری و خۆشەویستیدا کاریگەرە.
بێگومان مرۆڤ هەردەم دەتوانێت جەبانی هەڵبداتەوە، لێ ئەم هەڵدانەوەیە ستەمە. هەر هەوڵێک بدرێت بۆ ئەوەی بەڕوونی پەنجە بخرێتە سەر جەبانی، ئەوا مرۆڤ لێرەدا پاشخانی داپۆشراوی ڕەفتارەکانی جەبان ئاشکرا دەکات، بۆیە جەبان بەناچاری، وەک فەزحبوویەک، بەرەنگاری ئەو هەوڵە دەبێتەوە و تەنانەت دەشێت بپەڕێتەوە بۆ کرداری بەزەبر، چونکە لە هەڵدانەوەدا سەرجەم ئامرازەکانی هەڵپەی یان خۆحەشاردانی جەبان ئاشکرا دەکرێن، ئەمەش بەڕاستی پڕمەترسییە. جەبان لە ژیانیدا هەموو دەسوێژێک بەگەڕ دەخات تاکو خۆی بە دەستەوە نەدات – ئاخر گەر ئەو خۆی بە دەستەوە بدات، ئەوسا پشت دەکاتە مەرامە خۆییەکانی، لێ هەر ئەم مەرامانەن کە ئەو لەنێو کۆمەڵدا چالاک دەکەن، بەڵێ جەبان هەتا بۆی بکرێت ڕێ نادات لەو تەوەنە چڕچنراوەی سەر خۆی بهێنرێتە دەرەوە، چونکە ئەو تەوەنە کە ئەو خۆی لە پشتییەوە مەڵاس داوە، بەرهەمی ژیانی مێژوویی ئەو خۆیەتی و بەردەوام لە ئەزموونەکانییەوە چڕتری کردووەتەوە. ئەو هەتا چەند بتوانێت بەو تەوەنە خۆی حەشار بدات، هێندەش خۆی وەک مسۆگەر و بەختەوەر دەبینێت.
لێ ئایا دلێری چییە - دلێری وەک تەوەرە دژبەرەکەی جەبانی؟ دلێری شەڕانگێزی نییە، ئەوەش نییە کە کوردەکان ناوی دەنێن کردە، هەروەها ئەوەش نییە کە بازاڕییەکان بە هۆشسامییەوە لێی دەدوێن: کون لە جەرگیدا نییە!. ئەم جۆرە جەسوورییە شێوەیەکی گەمژەیەتییە و کەسەکانیش هەمیشە لەسەر کەناری گێچەڵ یان تەنانەت لەناوچوونن. دلێری لە ڕوانگەی ئەڕیستۆتێلیس نێوەندێکە لە نێوان ترسنۆکی و جەسووریدا. لە بنەڕەتدا ئەم لایەنەی ئاگایی لە شیمانەی نەمانی خۆ، یان لە شیمانەی خزان بۆ نێو گێچەڵی بێواتا، ئەوەیە کە وەک ترس کەسی دلێر دەپارێزێت.
گەر جەبانی هەڵاتن بێت لە بەرەنگاربوونەوەی ڕاستی، ئەوا دلێری بە پێچەوانەوە هەمیشە وێرانە بۆ بەرەنگابوونەوەی ڕاستی، ئەمەش بۆ نموونە بەڕوونی لە هەڵوێستی کۆمەڵایەتیدا دەردەکەوێت: ڕەنگە دلێر هەڵەیەکی کردبێت، لێ پاشان ڕاستییەکەی بۆ ڕوون دەبێتەوە و بە لایەوە ئاساییە داوای لێبوردن بکات. جەبان بە پێچەوانەوە هەرگیز ڕێ نادات ئەو دەرفەتە بێتە ئاراوە، چونکە وەک هەڵاتوویەک لە خۆی یان لە هەر پەیوەندییەکی ڕۆشنی نێومرۆڤی، توانای بۆ درکاندنی ڕاستی نییە و لێرەشەوە توانای بۆ داوای لێبوردن نییە. زۆر جار جەبان ڕاستییەکی تاڵ کە ئەو لە بەرەنگاربوونەوەی دەترسێت (بۆ نموونە گەندەڵی)، هەڵدەگێڕێتەوە و دەیکات بە هەقیقەتی دژبەرەکانی. کاتێک مرۆڤی هۆشڕەخنەیی و ئاگامەند لە مرۆڤێتییەکەی خۆی، واتا کاتێک مرۆڤی دلێر، بەردەوام بەرەنگاری درۆ و گەندەڵی و سەرجەم بەدێتی و بێچێژییەکانی کۆمەڵ دەبێتەوە، ئەوا جەبان بە پێچەوانەوە هەردەم لە ئەمسەر و ئەوسەردایە، ڕستەکانی پوخت دەپۆشێت و زۆر جار لە واتاکەیان دەکاتەوە، تاکو ڕێگەی چەند شێوەیەکی جیاوازی ڕاڤەکردنیان بۆ خۆش بکات. کاتێک دلێر ڕاستگۆیانە دێتە مەیدانەوە و ڕاستەوخۆ پەنجەی ئاماژە ئاڕاستەی هەر بەدگەرییەک دەکات، ئەوا جەبان هەرگیز نایەتە مەیدانەوە و هەردەم لە مەیداندایە و بەپێی هەر دۆخێک ماسکەکانی دەگۆڕێت: وشەی شیرین، نواندنی قودسییەت، نانەوەی تەڵە، پاشقول. لەبەر ئەوەی جەبان هەرگیز توانای بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕاستی نییە، هەروەها تەنیا بۆ ئەوەی ڕاستی نەبیستێت، ئەوا هەردەم خۆی بۆ دروستکردنی جەنگێکی ڕواڵەتی ئامادەکردووە و هەوڵ دەدات بەڕێیەوە هەموو دەرفەتێک لە باسکردنی ڕاستی پووچەڵ بکاتەوە.
3
هەتا چەند پەیوەندیی ترادیسیۆنی و قییەمەکانی کۆمەڵێک داڕزا و لەکارکەوتوو بن، هەتا چەند ئەو کۆمەڵە وەک سەرجەم حسسی بووبێت (پسیکۆلۆژیزە بووبێت)، هێندەش زۆر جەبانی ڕوخساری ڕوونی وەردەگرێت و دەتەنێتەوە: هەتا لای دەسەڵاتداران – بەڵێ گەر ئەوان تەنانەت لە بنەڕەتدا جەبان نەبووبن. بەڵێ ئەمڕۆ جەبانی وەک تەمێک بەسەر هەرێمەوە تەنیوەتەوە و لە سەرجەمی کایە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکاندا، تەنانەت لە زانستگەکاندا، کاریگەریی نێگەتیڤ دەنوێنێت. بێگومان ڕاستە کە ئەم دیاردەیە تایبەتمەندییەکی ئەم هەرێمە نییە، ئەمەش ڕووندەبێتەوە گەر بڕوانین کە جەبانی هەمیشە لە مێژووی مرۆڤایەتییەکاندا (ژەهرخواردکردن، پاشقولی تێوەگلێنەر و هتد) کاریگەر بووە. لێ پەیوەند بە هەرێمەوە دەبێت ببێژین: گەرچی جەبانی دیاردەیەکی کارایە لەنێو هەموو کۆمەڵێکدا، لێ سەرباری ئەوە ئەمڕۆ لەنێو هەرێمدا زۆر تەنیوەتەوە، ئەمەش لە زۆر ڕووەوە بەندە بە تەنینەوەی ڕواڵەتخوازییەوە، بە هەڵپەی گورگئاساوە بۆ پاراستنی کورسیی دەسەڵات یان کۆکردنەوەی ناڕەوای سامان و هتد. ئاخر ئەوە لوتکەی جەبانییە گەر دەسەڵاتداران بۆ خاتری مسۆگەرکردنی کورسییەکانیان پارە بخەنە گەڕ تاکو پیاو بکڕن یان لە هەڵبژاردنێکدا دەنگ بکڕن، یان ئەوە لوتکەی جەبانییە گەر دەسەڵاتداران پرۆسەی هەڵبژاردن تەزویر بکەن و ڕایبگەیەنن، کە گۆیا هەڵبژاردنیان بردۆتەوە و بەو ڕێیەوە شەرئییەت بە دەسەڵاتەکەیان دراوە، هەروەها ئەوەش لوتکەیەکی جەبانییە گەر جەبانانی بندەستیان بکەونە سوێندخواردن بە سەری ئەو تەزویرچییانە و بۆ خاتری ئەوان، هەروەها بە پشتیوانیی ڕاستەوخۆی ئەوان، بوێرن هەڕەشە یان تەنانەت دەستڕێژ لە هاوڵاتیانی خۆیان بکەن.
لە ڕوانگەی لودڤیش بوێرنە نهێنیی هەموو دەسەڵاتێک ئەوەیە کە مرۆڤ (دەسەڵاتدار) بزانێت ئەوانیدی (بندەستەکان) لە ئەو خۆی جەبانترن. بۆیە هیچ مایەی سوڕمان نییە کە جەبانەکان لە پەیوەندییە سیاسییە ناشەرعییەکاندا بتوانن جەبانترەکان مانیپولە بکەن، لێ هەروەها هیچ مایەی سووڕمان نییە کە جەبانترەکان بتوانن سەروەری بەسەر دەسەڵاتدارانی جەباندا ببەنەوە و بە شێوازی تایبەتمەندیان، بۆ نموونە بە هەواڵ و وێنەی میدیاکانیان یان بە شاردنەوەی هەقیقەتەکان لێیان لە خشتەیان بەرن. ئاخر گەر ڕەچاوی ئەو ڕاستییە بکەین کە دەسەڵاتدارانی ناڕەوا بەهۆی سیاسەتی جەبانیانەوە کە مسۆگەرکردنی فێڵبازانەی دەسەڵاتە، هەمیشە پتر لە گەل نامۆ دەبن، ئەوا زۆر دەشێت لەم بەدپەیوەندییەدا جەبانترەکان کە دەوری ئەو سەروەرە نامۆبووانەیان داوە و پێکەوە پەیوەندیی ناڕەوایان سەپاندووە، هەوڵ بدەن بە هەموو شێوەیەکی لەخشتەبردن و مانیپولەکردن سەروەری بەسەر خودی سەروەرانیاندا بنوێننەوە و بەزۆر لەسەر دەسەڵات بییان هێڵنەوە، ئەوەش بە مەبەستی هێشتنەوەی ئەو بەدپەیوەندیانە کە ئەوان پێکەوە زیتیانکردوونەتەوە.
لێ ئێستا پرسیار ئەوەیە کە چۆن لە دەست فێنۆمێنی جەبانی ڕزگارمان ببێت. ڕەنگە سەرەتا وای بۆ بچین، کە شۆڕشی کۆمەڵایەتی لەم فێنۆمێنە ڕزگارمان بکات. گومانی تێدا نییە بە شۆڕشی ئازادیخواز جیهانی کۆنی تەراتێنی جەبانەکان تێکدەشکێت، لێ جەبان لەم دۆخەشدا زیت دەبێتەوە و پشتبەستوو بە دەسەڵاتدارانی نوێ جێگەی خۆی خۆش دەکات، ئاخر جەبان وەک خۆحەشارداوێکی بێکەرامەت هەردەم ێێ دەدات ڕابەرایەتی بکرێت و تەنیا لەسەر ئەم شێوەیە دێتە نێو ژیانی سیاسییەوە. بۆیە ئێمە هەرگیز لە دەست فێنۆمێنی جەبانی ڕزگارمان نابێت. چاکترین کایە کە تێیدا بتوانین بەڕوونی ئەم فێنۆمێنە دیاربهێنینن، کایەی ئەدەبە.
لەم ڕوانگەیەوە هیچ دەرفەتێک بۆ دیالۆگ لەتەک جەباندا نییە، ئەمەشمان بەچاکی بۆ ڕوون دەبێتەوە، گەر بروانین کە چۆن ماهاتما گاندی، پەیامبەرەکەی خەباتی ئاشتەوایی، لە پەیوەندیی نێوان زەبر و جەبانیدا زەبر هەڵدەبژێرێت. لێ پرسیارەکە ئەوەیە کە بە چە شێوەیەک دەشێت لەنێو ئەم دەڤەرەی کوردەکاندا دژایەتیی جەبانی بکرێت!
سەرەتا گەرەکە جەخت لەو ڕاستییە بکەینەوە کە جەبانی، وەک بێتواناییەکی ئامادە لە ناخی مرۆڤدا، گەورەترین ئاستەنگە لە بەردەم کرداری دلێر و ڕاستگۆیانەدا. ئاخر ئەم جۆرە کردارانە نیشانەی سەروەرین بەسەر خودی خۆدا و هاوکات بەربەستن لە بەردەم سەرهەڵدانی دیکتاتۆر و گەندەڵیدا، لە بەردەم تەراتێنی بێکەرامەتی کەسانی نشوستیهێناو لەبن دەستی جەباناندا. لە پەیوەندییەکی بەم چەشنەدا
هەموو هەوڵێکی دێمۆکراتیخواز دەبێت بە دوژمنی جەبانەکان و جیهانە ڕواڵەتییەکەیان، هەروەها بە پێچەوانەوە.
لە ڕوانگەی سۆفسکی دێمۆکراتی دەتوانێت جەبانی بەرەو توانەوە بەرێت، چونکە سیاسییەکان دەبێت لە دێمۆکراتیدا ئەوە بکەن کە گەل دەیەوێت. لێ کێشە کرۆکییەکە لێرەدا ئەوەیە، کە گەل لە ناخەوە سنووردارە و لە دەرەوەش سنووری بۆ دانراوە. سەرەڕای ئەمە بەتایبەتی لە دێمۆکراتیدا دەشێت ڕۆشنایی بەو سنوورە ناخەکییەی گەل بدرێت، بەڵێ بەڕێی هەڵدانەوەی هەقیقەتەکانەوە ڕێ خۆش بکرێت تاکو گڵۆڵەی دەسەڵاتی جەبانەکان بکەوێتە لێژی – بێگومان بەبێ ئەوەی هەرگیز بەتەواوی لە بەرۆکمان ببنەوە.
بڕوانە:[1]
Wolfgang Sofsky, Über die Feigheit. Deutschlandfunk Kultur 2006, www.deutschlandfunkkultur.de/ueber-die-feigheit.982.de.html?dram...
ئەم بابەتە 1,741 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ڕی سبه‌ی 14- 3- 2011
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-03-2011 (13 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دەروونناسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 04-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,741 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,427
وێنە 105,220
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,719
ڤیدیۆ 1,281
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!