🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
پێشمەرگەنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 19-09
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 19-09 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆19-09-2019
📆18-09-2019
📆17-09-2019
📆16-09-2019
📆15-09-2019
📆14-09-2019
📆13-09-2019
📂 زۆرتر ...
📅19 September
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,435) پەڕتووک|||
📅 18-09-2019
باکووری کوردستان
- رژێمی ئاکەپە – مەهەپە دەستیان بەسەر شارەوانیی گۆگسیی هەدەپە لە ناوچەی قەرەیازی ئەرزرۆم داگرت و لە بریی مەلیکە گۆکسو هاوسەرۆک شارەوانیی هەدەپە، قائیمقامەی دەوڵەتی تورک لە ناوچەیە وەک قەیوم سەپێنرا بەسەر ئەو شارەوانییەدا.[1]
- ئانیک جان دایکی مەتین جان سەرۆکی لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە - ÎHD) لە خارپێت دوای 26 ساڵ لە چالاکی بۆ بە سزاگەیاندنی بکوژانی کوڕەکەی کۆچی دوایی کرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زارا محەمەدی، ئەندامی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین بەب
📅 18-09-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ئانیک جان دایکی شەممە کۆچی دوایى کرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ رائد عەبدولقادر جەباری
ئێوارەی 18-09-2017 لە بانگەشەی ریفراندۆم لە کەرکوک لەلایەن بارەگایەکی تورکمانەوە تەقەی لێدەکرێت و گیان لەدەست دەدات. چەند هاوڕێیەکیشی برینداردەبن.
✌️ رائد عەبدولقادر جەباری
🏷️ پۆل: شەهیدان
رائد عەبدولقادر جەباری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شوکور مستەفا
نووسەری خامەڕەنگین و وەرگێڕی بەتوانا و زمانزانی لێهاتووی کورد مامۆستا شکوور مستەفا عەبدوڵڵا (1926-2003) دەرچووی کۆلیژی شەریعەبووەو ماوەیەک مامۆستای زمانی عەرەبی بووەلەقوتابخانەناوەندیی و ئامادەییەکانی کوردستان و شارەکانی دیکەی عیراق، لەسەر هەڵوێستی رامیاری زۆر جار لەکوردستان دوور خراوەتەوەبۆ خواروو و ناوەڕاستی ئیراق، لەدوای رێکەوتنامەی مێژووییەکەی 11ی ئاداری ساڵی 1970ی نێوان سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و میری بەغدا، گوێزراوەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی خوێندنی کوردی و لەبەشی پڕوگرام و بەرنامەکاری کردوو
👫 شوکور مستەفا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شوکور مستەفا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەرزییە فەریقی
ناوی تەواوی مەرزییە شەهاب عەبدوڵڵایە، لەڕێکەوتی 1958.05.22 لەشاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بەژیان هەڵهێناوه، بەڵام دایک و باوکی خاتوو مەرزیە لەبنەڕەتدا خەڵکی شاری سنەن.
تا تەمەنی 17 ساڵی مەرزییەژیانی لەشاری مەریوان بەسەر دەبات، بۆ خوێندنی مامۆستایەتی روو دەکاتەشاری سنە و لەوێ خوێندنی مامۆستایەتی تەواو دەکات، بڕوانامەی دبلۆم لەبواری مامۆستایەتیدا بەدەستدەهێنێت.
هەر لەتەمەنی منداڵیدا هەستی کردووه، کەدەنگی خۆشەو بەهرەی دەنگخۆشی تێدایە، لەلایەن باوکییەوە هاندراوه، بەڵام بەهۆی نادروستی کۆمە
👫 مەرزییە فەریقی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەرزییە فەریقی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 361,409 | وێنە 54,816 | پەڕتووک PDF 10,435 | فایلی پەیوەندیدار 33,793 | 📼 ڤیدیۆ 151 | 🗄 سەرچاوەکان 12,037 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
📖 جەبانی چییە؟ | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
کاوە جەلالکاوە جەلال
جەبان چەند جارێک دەمرێت پێش ئەوەی بمرێت،
لێ دلێرەکان تەنیا یەک جار دەمرن (ولیەم شەیکسپیر)
گەر مرۆڤ لە دۆخێکدا بێت کە تەنیا بتوانێت لە نێوان جەبانی و زەبردا ئیختیار بکات،
ئەوا ئامۆژگاریی دەکەم بڕیار بۆ زەبر بدات (ماهاتما گاندی).
1
جەبانی بۆ سۆفسکی فێنۆمێنێکی کۆمەڵایەتییە کە ئاستەنگێک لە بەردەم گۆڕاندا پێکدەهێنێت، چونکە جەبانی، وەک سۆفسکی بەپوختی پێناسەی دەکات، دۆخێکی قووڵترین نائازادییە کە مرۆڤ خۆی تێدا دەبینێتەوە.
لێ ئایا ئەم نائازادییەی کەس چییە؟ جەبانی دۆخێکی سۆزمەندە و مرۆڤ لەنێویدا لە مەترسی و ژان دەترسێت و بەم ڕێیەشەوە لە لایەک ئازادییەکەی و توانستی بۆ کردار گۆج دەبن، لێ لە لایەکی دی هەستی ئەو کەسە بۆ شەرەف و شەرمەزاری دەپووکێتەوە. کەواتە ئەم دۆخە بە ئاشکرا دوو ڕوومان پێشان دەدات: گۆجبوونی توانست بۆ کرداری دلێر، هەروەها پووکانەوەی هەستی شەرەفمەندی. لێرەوە لەنێو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا دیاردەیەکی ترسناک سەرهەڵدەدات: کەسانی خاوەن دەسەڵات دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێت خۆیان بکەن بە ڕابەری ئەو نائازادانە، ئەمانیش بە گۆجبوویی لەژێر بەزەیی ئەوانەوە کردار دەنوێنن. بەم شێوەیە هەموو کردارێکی کەسی جەبان جووتەنییە: ئەو دەبێت بە دەستێک پەچەی چڕچنراوی مۆرالخوازی ڕابگرێت، لێ هاوکات بە دەستێکی دی هەموو چەکێکی بەرەنگاری بەرز دەکاتەوە تاکو ئەو پەچە ساختەیەی لەسەر هەڵنەماڵرێت کە ئیدی دەربکەوێت ئەو چەند بێکەرامەتە، چونکە خۆی خستووەتە ژێر ڕکێفی کەسانی دیکەوە. کەواتە جەبان چالاکە.
2
جەبانی فێنۆمێنێکە کە لایەنی هاوبەشی لەتەک فێڵ و ترسدا هەیە، لێ هاوکات لە هەردووکیان تێپەڕ دەکات. فێل دەشێت تەنیا بۆ بەرژەوەندیی خۆیی بەگەڕبخرێت، ئەمەش لە هەستێکەوە سەبارەت بەوە کە گۆیا ژیان بەبێ فێڵ بەڕێوە ناچێت. لەم ڕەوشەدا بەزۆریی ئەوە هەیە کە ناو دەنرێت ساختەچێتی. ئێمە دەتوانین لە دیاردەی فێڵدا بنەمای بەرژەوەندیی ببینین، لێ هاوکات ناتوانین نکۆڵی لەوە بکەین کە لەم ڕەوشەشدا دەشێت جەبانی هەبێت. ئەوجا: ترس سڵەمینەوەیە لە کرداری چالاک، کەواتە دۆخێکی هەستەکیە وەک بەربەست لە بەردەم هەنگاوی بوێردا. بێگومان ئەم دیاردەیە زۆر جار کەسی نەوێر ناخۆشەویست دەکات یان دەیکات بە مایەی توانج و تەوس، لێ سەرەڕای ئەوە مەرج نییە دیاردەیەکی نێگەتیڤ بێت، چونکە زۆر جار ژیان دەپارێزێت یان بۆ نموونە کەس لە کارەساتی ئابووری (وەک ئیفلاسکردن) بەدووردەگرێت. لێ جەبانی هەموو دیاردەکانی فێڵ و ترس و نەوێران لە خۆ دەگرێت و هاوکات هیچ کامیان نییە، بەڵکو خۆی فێنۆمێنێکە.
چاک دەبێت گەر بۆ نزیککەوتنەوە لەم فێنۆمێنە کەسی جەبان وەربگرین. جەبان لە بێتواناییەکانی خۆی بەئاگایە، لێ جەختیان لێناکات، بە پێچەوانەوە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی خۆی لە پشتی رواڵەتی چڕچنراوی هەر جۆرە هەڵوێستێکەوە حەشار بدات. ئەو ئەمەی پێدەکرێت، چونکە خۆی بە کەسانێکەوە هەڵدەواسێت کە لە خۆی بەهێزترن. کەواتە سەرەکیترین مۆرکی جەبان هەڵاتنە لە بەرەنگاربوونەوەی ڕاستی. لای کەسی جەبان کەرامەت و ئیززەتی نەفس هیچ رۆڵێک ناگێڕن، چاوی
هۆشی ئەو تەنیا ئاڕاستەی دەستکەوتە خۆییەکانی کراوە و تەنیا سەرەنجامی بزووتنی سێنسەکانی (حەواسەکانی) خۆی دەبینێت، واتا ئەو سێنسانە کە بۆ ساتاربوون هار بوون و کەسی جەبان ناوێرێت دلێرانە هەوڵ بۆ ساتارکردنیان بدات. بەم شێوەیە ژیانی کەسی جەبان بەنێو ناسۆر و هەستی بەخیلی و غیرەدا ڕادەبوورێت، سەرجەم ئەم دۆخە دەروونیانەش لە ناکۆکیدان لەتەک پرنسیپەکانی دلێری و خۆشەویستیدا، هەروەها لەتەک مۆرالدا کە هەردەم پێکەوە لەتەک دوو فێنۆمێنەکەی دلێری و خۆشەویستیدا کاریگەرە.
بێگومان مرۆڤ هەردەم دەتوانێت جەبانی هەڵبداتەوە، لێ ئەم هەڵدانەوەیە ستەمە. هەر هەوڵێک بدرێت بۆ ئەوەی بەڕوونی پەنجە بخرێتە سەر جەبانی، ئەوا مرۆڤ لێرەدا پاشخانی داپۆشراوی ڕەفتارەکانی جەبان ئاشکرا دەکات، بۆیە جەبان بەناچاری، وەک فەزحبوویەک، بەرەنگاری ئەو هەوڵە دەبێتەوە و تەنانەت دەشێت بپەڕێتەوە بۆ کرداری بەزەبر، چونکە لە هەڵدانەوەدا سەرجەم ئامرازەکانی هەڵپەی یان خۆحەشاردانی جەبان ئاشکرا دەکرێن، ئەمەش بەڕاستی پڕمەترسییە. جەبان لە ژیانیدا هەموو دەسوێژێک بەگەڕ دەخات تاکو خۆی بە دەستەوە نەدات – ئاخر گەر ئەو خۆی بە دەستەوە بدات، ئەوسا پشت دەکاتە مەرامە خۆییەکانی، لێ هەر ئەم مەرامانەن کە ئەو لەنێو کۆمەڵدا چالاک دەکەن، بەڵێ جەبان هەتا بۆی بکرێت ڕێ نادات لەو تەوەنە چڕچنراوەی سەر خۆی بهێنرێتە دەرەوە، چونکە ئەو تەوەنە کە ئەو خۆی لە پشتییەوە مەڵاس داوە، بەرهەمی ژیانی مێژوویی ئەو خۆیەتی و بەردەوام لە ئەزموونەکانییەوە چڕتری کردووەتەوە. ئەو هەتا چەند بتوانێت بەو تەوەنە خۆی حەشار بدات، هێندەش خۆی وەک مسۆگەر و بەختەوەر دەبینێت.
لێ ئایا دلێری چییە - دلێری وەک تەوەرە دژبەرەکەی جەبانی؟ دلێری شەڕانگێزی نییە، ئەوەش نییە کە کوردەکان ناوی دەنێن کردە، هەروەها ئەوەش نییە کە بازاڕییەکان بە هۆشسامییەوە لێی دەدوێن: کون لە جەرگیدا نییە!. ئەم جۆرە جەسوورییە شێوەیەکی گەمژەیەتییە و کەسەکانیش هەمیشە لەسەر کەناری گێچەڵ یان تەنانەت لەناوچوونن. دلێری لە روانگەی ئەڕیستۆتێلیس نێوەندێکە لە نێوان ترسنۆکی و جەسووریدا. لە بنەڕەتدا ئەم لایەنەی ئاگایی لە شیمانەی نەمانی خۆ، یان لە شیمانەی خزان بۆ نێو گێچەڵی بێواتا، ئەوەیە کە وەک ترس کەسی دلێر دەپارێزێت.
گەر جەبانی هەڵاتن بێت لە بەرەنگاربوونەوەی ڕاستی، ئەوا دلێری بە پێچەوانەوە هەمیشە وێرانە بۆ بەرەنگابوونەوەی ڕاستی، ئەمەش بۆ نموونە بەڕوونی لە هەڵوێستی کۆمەڵایەتیدا دەردەکەوێت: ڕەنگە دلێر هەڵەیەکی کردبێت، لێ پاشان ڕاستییەکەی بۆ ڕوون دەبێتەوە و بە لایەوە ئاساییە داوای لێبوردن بکات. جەبان بە پێچەوانەوە هەرگیز ڕێ نادات ئەو دەرفەتە بێتە ئاراوە، چونکە وەک هەڵاتوویەک لە خۆی یان لە هەر پەیوەندییەکی ڕۆشنی نێومرۆڤی، توانای بۆ درکاندنی ڕاستی نییە و لێرەشەوە توانای بۆ داوای لێبوردن نییە. زۆر جار جەبان ڕاستییەکی تاڵ کە ئەو لە بەرەنگاربوونەوەی دەترسێت (بۆ نموونە گەندەڵی)، هەڵدەگێڕێتەوە و دەیکات بە هەقیقەتی دژبەرەکانی. کاتێک مرۆڤی هۆشڕەخنەیی و ئاگامەند لە مرۆڤێتییەکەی خۆی، واتا کاتێک مرۆڤی دلێر، بەردەوام بەرەنگاری درۆ و گەندەڵی و سەرجەم بەدێتی و بێچێژییەکانی کۆمەڵ دەبێتەوە، ئەوا جەبان بە پێچەوانەوە هەردەم لە ئەمسەر و ئەوسەردایە، ڕستەکانی پوخت دەپۆشێت و زۆر جار لە واتاکەیان دەکاتەوە، تاکو ڕێگەی چەند شێوەیەکی جیاوازی ڕاڤەکردنیان بۆ خۆش بکات. کاتێک دلێر ڕاستگۆیانە دێتە مەیدانەوە و ڕاستەوخۆ پەنجەی ئاماژە ئاڕاستەی هەر بەدگەرییەک دەکات، ئەوا جەبان هەرگیز نایەتە مەیدانەوە و هەردەم لە مەیداندایە و بەپێی هەر دۆخێک ماسکەکانی دەگۆڕێت: وشەی شیرین، نواندنی قودسییەت، نانەوەی تەڵە، پاشقول. لەبەر ئەوەی جەبان هەرگیز توانای بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕاستی نییە، هەروەها تەنیا بۆ ئەوەی ڕاستی نەبیستێت، ئەوا هەردەم خۆی بۆ دروستکردنی جەنگێکی رواڵەتی ئامادەکردووە و هەوڵ دەدات بەڕێیەوە هەموو دەرفەتێک لە باسکردنی ڕاستی پووچەڵ بکاتەوە.
3
هەتا چەند پەیوەندیی ترادیسیۆنی و قییەمەکانی کۆمەڵێک داڕزا و لەکارکەوتوو بن، هەتا چەند ئەو کۆمەڵە وەک سەرجەم حسسی بووبێت (پسیکۆلۆژیزە بووبێت)، هێندەش زۆر جەبانی ڕوخساری ڕوونی وەردەگرێت و دەتەنێتەوە: هەتا لای دەسەڵاتداران – بەڵێ گەر ئەوان تەنانەت لە بنەڕەتدا جەبان نەبووبن. بەڵێ ئەمڕۆ جەبانی وەک تەمێک بەسەر هەرێمەوە تەنیوەتەوە و لە سەرجەمی کایە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکاندا، تەنانەت لە زانستگەکاندا، کاریگەریی نێگەتیڤ دەنوێنێت. بێگومان ڕاستە کە ئەم دیاردەیە تایبەتمەندییەکی ئەم هەرێمە نییە، ئەمەش ڕووندەبێتەوە گەر بڕوانین کە جەبانی هەمیشە لە مێژووی مرۆڤایەتییەکاندا (ژەهرخواردکردن، پاشقولی تێوەگلێنەر و هتد) کاریگەر بووە. لێ پەیوەند بە هەرێمەوە دەبێت ببێژین: گەرچی جەبانی دیاردەیەکی کارایە لەنێو هەموو کۆمەڵێکدا، لێ سەرباری ئەوە ئەمڕۆ لەنێو هەرێمدا زۆر تەنیوەتەوە، ئەمەش لە زۆر ڕووەوە بەندە بە تەنینەوەی رواڵەتخوازییەوە، بە هەڵپەی گورگئاساوە بۆ پاراستنی کورسیی دەسەڵات یان کۆکردنەوەی ناڕەوای سامان و هتد. ئاخر ئەوە لوتکەی جەبانییە گەر دەسەڵاتداران بۆ خاتری مسۆگەرکردنی کورسییەکانیان پارە بخەنە گەڕ تاکو پیاو بکڕن یان لە هەڵبژاردنێکدا دەنگ بکڕن، یان ئەوە لوتکەی جەبانییە گەر دەسەڵاتداران پرۆسەی هەڵبژاردن تەزویر بکەن و ڕایبگەیەنن، کە گۆیا هەڵبژاردنیان بردۆتەوە و بەو رێیەوە شەرئییەت بە دەسەڵاتەکەیان دراوە، هەروەها ئەوەش لوتکەیەکی جەبانییە گەر جەبانانی بندەستیان بکەونە سوێندخواردن بە سەری ئەو تەزویرچییانە و بۆ خاتری ئەوان، هەروەها بە پشتیوانیی ڕاستەوخۆی ئەوان، بوێرن هەڕەشە یان تەنانەت دەستڕێژ لە هاوڵاتیانی خۆیان بکەن.
لە ڕوانگەی لودڤیش بوێرنە نهێنیی هەموو دەسەڵاتێک ئەوەیە کە مرۆڤ (دەسەڵاتدار) بزانێت ئەوانیدی (بندەستەکان) لە ئەو خۆی جەبانترن. بۆیە هیچ مایەی سوڕمان نییە کە جەبانەکان لە پەیوەندییە سیاسییە ناشەرعییەکاندا بتوانن جەبانترەکان مانیپولە بکەن، لێ هەروەها هیچ مایەی سووڕمان نییە کە جەبانترەکان بتوانن سەروەری بەسەر دەسەڵاتدارانی جەباندا ببەنەوە و بە شێوازی تایبەتمەندیان، بۆ نموونە بە هەواڵ و وێنەی میدیاکانیان یان بە شاردنەوەی هەقیقەتەکان لێیان لە خشتەیان بەرن. ئاخر گەر رەچاوی ئەو ڕاستییە بکەین کە دەسەڵاتدارانی ناڕەوا بەهۆی سیاسەتی جەبانیانەوە کە مسۆگەرکردنی فێڵبازانەی دەسەڵاتە، هەمیشە پتر لە گەل نامۆ دەبن، ئەوا زۆر دەشێت لەم بەدپەیوەندییەدا جەبانترەکان کە دەوری ئەو سەروەرە نامۆبووانەیان داوە و پێکەوە پەیوەندیی ناڕەوایان سەپاندووە، هەوڵ بدەن بە هەموو شێوەیەکی لەخشتەبردن و مانیپولەکردن سەروەری بەسەر خودی سەروەرانیاندا بنوێننەوە و بەزۆر لەسەر دەسەڵات بییان هێڵنەوە، ئەوەش بە مەبەستی هێشتنەوەی ئەو بەدپەیوەندیانە کە ئەوان پێکەوە زیتیانکردوونەتەوە.
لێ ئێستا پرسیار ئەوەیە کە چۆن لە دەست فێنۆمێنی جەبانی رزگارمان ببێت. ڕەنگە سەرەتا وای بۆ بچین، کە شۆڕشی کۆمەڵایەتی لەم فێنۆمێنە ڕزگارمان بکات. گومانی تێدا نییە بە شۆڕشی ئازادیخواز جیهانی کۆنی تەراتێنی جەبانەکان تێکدەشکێت، لێ جەبان لەم دۆخەشدا زیت دەبێتەوە و پشتبەستوو بە دەسەڵاتدارانی نوێ جێگەی خۆی خۆش دەکات، ئاخر جەبان وەک خۆحەشارداوێکی بێکەرامەت هەردەم ێێ دەدات ڕابەرایەتی بکرێت و تەنیا لەسەر ئەم شێوەیە دێتە نێو ژیانی سیاسییەوە. بۆیە ئێمە هەرگیز لە دەست فێنۆمێنی جەبانی ڕزگارمان نابێت. چاکترین کایە کە تێیدا بتوانین بەڕوونی ئەم فێنۆمێنە دیاربهێنینن، کایەی ئەدەبە.
لەم ڕوانگەیەوە هیچ دەرفەتێک بۆ دیالۆگ لەتەک جەباندا نییە، ئەمەشمان بەچاکی بۆ ڕوون دەبێتەوە، گەر بروانین کە چۆن ماهاتما گاندی، پەیامبەرەکەی خەباتی ئاشتەوایی، لە پەیوەندیی نێوان زەبر و جەبانیدا زەبر هەڵدەبژێرێت. لێ پرسیارەکە ئەوەیە کە بە چە شێوەیەک دەشێت لەنێو ئەم دەڤەرەی کوردەکاندا دژایەتیی جەبانی بکرێت!
سەرەتا گەرەکە جەخت لەو ڕاستییە بکەینەوە کە جەبانی، وەک بێتواناییەکی ئامادە لە ناخی مرۆڤدا، گەورەترین ئاستەنگە لە بەردەم کرداری دلێر و ڕاستگۆیانەدا. ئاخر ئەم جۆرە کردارانە نیشانەی سەروەرین بەسەر خودی خۆدا و هاوکات بەربەستن لە بەردەم سەرهەڵدانی دیکتاتۆر و گەندەڵیدا، لە بەردەم تەراتێنی بێکەرامەتی کەسانی نشوستیهێناو لەبن دەستی جەباناندا. لە پەیوەندییەکی بەم چەشنەدا
هەموو هەوڵێکی دێمۆکراتیخواز دەبێت بە دوژمنی جەبانەکان و جیهانە رواڵەتییەکەیان، هەروەها بە پێچەوانەوە.
لە روانگەی سۆفسکی دێمۆکراتی دەتوانێت جەبانی بەرەو توانەوە بەرێت، چونکە سیاسییەکان دەبێت لە دێمۆکراتیدا ئەوە بکەن کە گەل دەیەوێت. لێ کێشە کرۆکییەکە لێرەدا ئەوەیە، کە گەل لە ناخەوە سنووردارە و لە دەرەوەش سنووری بۆ دانراوە. سەرەڕای ئەمە بەتایبەتی لە دێمۆکراتیدا دەشێت ڕۆشنایی بەو سنوورە ناخەکییەی گەل بدرێت، بەڵێ بەڕێی هەڵدانەوەی هەقیقەتەکانەوە ڕێ خۆش بکرێت تاکو گڵۆڵەی دەسەڵاتی جەبانەکان بکەوێتە لێژی – بێگومان بەبێ ئەوەی هەرگیز بەتەواوی لە بەرۆکمان ببنەوە.
بڕوانە:[1]
Wolfgang Sofsky, Über die Feigheit. Deutschlandfunk Kultur 2006, www.deutschlandfunkkultur.de/ueber-die-feigheit.982.de.html?dram...

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ڕی سبه‌ی 14- 3- 2011

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-03-2011
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📖 دەروونناسی
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 4 2019 12:22AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 4 2019 9:13AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 4 2019 9:13AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 19 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

جەبانی چییە؟

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-03-2011
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️کاوە جەلال قادر
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست223,508%61.84
هەورامی61,567%17.03
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,441%15.61
عربي9,735%2.69
کرمانجی - کوردیی باکوور4,701%1.30
English1,717%0.47
فارسی1,197%0.33
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe479%0.13
Française187%0.05
Nederlands186%0.05
Deutsch153%0.04
Pусский59%0.01
Svenska40%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,125%62.85
👫 کەسایەتییەکان24,971%6.91
📕 پەڕتووکخانە21,794%6.03
🏰 شوێنەکان19,192%5.31
✌️ شەهیدان18,593%5.14
💬 پەند و ئیدیۆم11,318%3.13
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,193%2.82
📝 بەڵگەنامەکان4,911%1.35
📷 وێنە و پێناس4,856%1.34
🚼 ناوی کوردی4,852%1.34
📊 ئامار و راپرسی4,716%1.30
📖 کورتەباس2,295%0.63
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,521%0.42
🔣 هەمەجۆرە1,142%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)943%0.26
😊 گاڵتەوگەپ731%0.20
🎵 کارە هونەرییەکان547%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە464%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان174%0.04
📼 ڤیدیۆ151%0.04
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان72%0.01
🎥 ئالبومەکان34%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
👩 دۆزی ژن22%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری94
📈 ئامار48
⁉️ ئایین و ئاتەیزم844
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی506
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە30
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید207
📖 بیبلۆگرافیا118
📄 بەڵگەنامەیی71
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی85
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە113
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک402
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد722
📖 دەروونناسی103
📜 راپۆرت179
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی777
📖 رۆمان589
☢ زانست77
🌐 زمانەوانی و رێزمان381
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی13
🎭 شانۆ / شانۆگەری178
📘 فەرهەنگ183
🤔 فەلسەفە / هزر315
🏕 گەشتنامە81
🔎 لێکۆڵینەوە240
📖 مافی مرۆڤ11
🚼 منداڵان182
🎵 موزیک16
⚔ مێژوو1,026
🎶 هونەری89
🔣 هەمەجۆرە619
🌼 هەڵبەست909
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر145
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی74
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت308
⚖ یاسایی140

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,515 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574