خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەوڵ دەدات کەشێکی دیموکراسی بۆ سەرجەم دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی بخوڵقێنێت، تاوەکو ڕۆڵی خۆیان لە ڕاگەیاندنی ڕاستیدا ببینن.
بەڵام کەناڵی کوردستان 24 لەبەرنامەیەکیدا پێوەرەکانی پیشەیی و نرخی کۆمەڵایەتی پێشێل کرد کە ئەمە لەگەڵ نرخ و کلتوری ئێمە ناگونجێت، لەسەر ئەمەش بەفەرمی داوا لەو کەناڵە کرا داوای لێبوردن بکات، کوردستان 24 لەبەرنامەیەکیدا بەئاشکرا هێرشی کەسایەتی و فەرماندەیەکی کوردستان دەکات کە بۆ ئازادی گەلەکەی تێکۆشان دەکات، بێ ئەوەی پێشکەشکار دەستوەردان بکات، لەبەرئەوەی ئەو شتانەی کە میوانەکە باسی کرد پێوەرەکانی ئەخلاق و کۆمەڵگاو مرۆڤایەتی تێدەپەڕێنێت.
ئێمە وەکو نوسینگەی ڕاگەیاندنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک جەخت دەکەینەوە کە هیچ بڕیارێکی کۆتایی دەربارەی کارکردنی کەناڵی کوردستان 24 لە باکورو ڕژهەڵاتی سوریا نەدراوە، گفتوگۆ دەربارەی ئەم پرسە بەردەوامە، ئەو قسانەی دەربارەی داخستنی نوسینگەکانی ئەو کەناڵە باس دەکرێت ئێمە ئەوە ڕەتدەکەینەوە، ئێمە جەخت دەکەینەوە کە ئازادی ڕادەربڕین بۆ هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن پارێزراوە و ئێمە هەموو پێوەرو یاسا نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ دەکەین.
#03-09-2019#