پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,210
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
سێکسفرۆشی لە کوردستان
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سێکسفرۆشی لە کوردستان
دۆزی ژن

سێکسفرۆشی لە کوردستان
دۆزی ژن

کاوە جەلال: لە ساڵی 1957 لە #سلێمانی# لەدایک بووە، لە ساڵی 1979 چووەتە دەرەوەی وڵاتء لە وڵاتی ئەلمانیا نیشتەجێ بووە، لەوێ لە زانکۆی (ئۆتۆ-فریدریش بامبێرگ) فەلسەفەی وەک بەشی سەرەکی، سایکۆلۆژیا و زانستی سیاسیی وەک بەشی لاوەکی خوێندووە، لە کۆتاییدا بڕوانامەی ماگیستەری لە بواری فەلسەفە بەدەستهێناوە، تێزی ماگیستەرەکەی بەناوی (رەخنەی بنەما هزرییەکەی ئێدموند هوسەرل لە لای تیۆدۆر ئادۆرنۆ)یە. لە ساڵی 2004 هاتۆتەوە کوردستان، ئێستا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی #کۆیە# مامۆستای بەشی فەلسەفەیە.
جەماوەر: لە هەموو شوێنێکی دونیادا سێکسفرۆشی هەیە و کوردستانیش بێبەری نەبووە لەم دیاردەیە، بەڵام ئەوەی هەست دەکرێت دوای ڕاپەڕین بەرەو زیادبوون چووە ء بە ڕای پسپۆران و ڕۆشنبیران ئەو دیاردەیە لە ئایندەدا بەرەو زیادتر دەچێت، پێتوایە هۆکارە جەوهەریەکانی گەشەکردنی ئەو دیاردەیە لە کوردستان چییە؟
کاوە جەلال: لە بنەڕەتەوە سێکسفرۆشی دەگەڕێنمەوە بۆ سەرەتاکانی سەرهەڵدانی ژیاری، ئێمە لەم پەیوەندییەدا لە لایەک ڕەگەزی مێینەمان هەیە، کە لەشی خۆی بۆ پێدانی هەر شتێکی وەکو خۆراک یان پارە پێشکەش دەکات، لە لایەکی دیکەش ئەو سێکسخوازەمان هەیە کە ئامادەیە ئەم شتانە بۆ خاتری ئەنجامدانی سێکس پێشکەش بکات. ئەم پەیوەندییە لە بنەڕەتدا پەیوەندییەکی سەروەرانە و کۆیلانەیە، بۆیە بەزۆری لە زۆرینەی کولتوورەکاندا، هەمیشە کەمینەیەک پێیان دەکرێ خواستە سێکسیەکانیان بە کڕین بەدی بهێنن. ئێمە لێرەدا کێشەی بەکاڵابوونی ژنمان هەیە، لێرەشدا دەچینە نێو پەیوەندیی بێدادییەوە کە لەنێو کۆمەڵگەدا هەیە، واتا لە لایەک کەسێک دەتوانێ بە هەر دەستوێژێک بێ بە ئامانجە سێکییەکانی خۆی بگات، لە لایەکی دی کەسێکی دیکە دەخوازێ، لە زۆرینەی هەرە زۆری حاڵەتەکاندا، لەشی خۆی بهێنێتە مەیدانەوە و عەرزی بکات، تا ژیانی خۆی چاکتر بکات، لە مەترسیی نەمان دوور بخاتەوە یان هیچ نەبێ بتوانێ بژی. ئێمە ئەمڕۆ ئەم دیاردەیە لە لای کوردەکانی هەرێم بە پەرەسەندوویی دەبینین، ئێمە ئێستا خەڵکانێکی (نەک کۆمەڵگەیەکی!) شمەکخوازیمان هەیە، کە چاوەکانیان بەزۆری ئاراستەی دەرەوە کراون، بەڵام دەبێ ئاماژە بەوەش بدەین کە لە هەرێمدا هێشتا هەژاری هەر هەیە، بەدەر لەمەش جۆرە پیادەکردنێکی دەسەڵات هاتۆتە ئاراوە کە پیاوانی دەروونلاواز لەنێو کایەی دەسەڵاتدا دەبینرێن و هەوڵ دەدەن بە دامەزراندنی کچان و ژنان یان هەڕەشەلێکردنیان بەدەرکردن، یان بە سوزانیبازی، بە مەرامی خۆیان بگەن، زۆر جاریش ڕوو دەدات ئەو کچانە یاخود ئەو ژنانە بە ناچاری ڕازی دەبن. ئەمە لە بنەڕەتدا یەکێکە لە فاکتەرەکانی ئەو تەنینەوەیە، کە ژمارەیەکی زۆری پیاوان لەنێو کایەی دەسەڵاتەوە، وەکو سەروەری ئەم وڵاتە، هاتوونەتە مەیدانەوە و ڕۆڵێکی گەورە لە تەنینەوەی ئەم کێشەیەدا دەبینن.
جەماوەر: هەیە گەشەکردنی ئەم دیاردەیە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو گەمارۆ ئابورییە، کە لە ساڵانی 1990-کانی سەدەی ڕابوردوودا بەسەر کوردستان و عێراقدا سەپێنرا، هەندێکی تریش، سیستەمی پۆرنۆگرافی (خیلاعی) مۆدێرن و هاتنی تەکنەلۆژیا و پرۆگرامەکانی خۆرئاوا دەکەن بە هۆکاری گەشەکردنی ئەم دیاردەیە؟
کاوە جلال: من سەرەتا بەگشتی ئاماژەم بەو کێشەیەدا کە پەیوەندییە ئابووری کۆمەڵایەتییەکان ڕۆڵێکی سەرەکییان لە سێکسکڕین و سێکسفرۆشیدا هەبووە. بێگومان لە سەردەمی گەمارۆ
ئابوورییەکە یان هەژاریدا کەمینەیەکی یەکجار بچووک، کە زۆربەی کەسانی لەنێو سیاسەتدا چالاک بوون، توانای بەجێگیاندنی خۆزگە کەسیەکانی خۆیان هەبوو، لە هەمان سەردەمدا هەژاریش هۆکارێک بوو کە کەسانێکی ناچار کرد بۆ پەیداکردنی تیکەیەک بۆ ڕزگاکردنی منداڵەکانیان لە مەرگ لەشی خۆیان بفرۆشن، یان تەنانەت ڕوویداوە، دایکەکە یان باوکەکە بە ناچاری کچەکەی خۆی بردووە بۆ لای بەرپرسێک، من ئەمە بە فاکتەری سەرەکی دەبینم، بەپێچەوانەوە پێموانییە پۆرنۆگرافی کاریگەریی لەسەر تەنینەوەی سێکسفرۆشی هەبێت، چونکە لە بنەڕەتدا گەرچی پۆرنۆگرافی هیچ جوانیەکی تێدا نییە، بەڵام هەر چۆنێک بێ دەتوانێ ڕۆڵێک بۆ هۆشمەندبوونی کەس بگێڕێ، تەنانەت دەتوانێ چاو و هۆش تا ڕادەیەک تێر بکات و بەمەش کێشەی کۆمەڵایەتی کەمبکاتەوە. کێشەکە لە بنەڕەتدا پەیوەست بە کوردەکانەوە کێشەی دەسەڵاتە، کە لە لای زورینەی دەسەڵاتداران (کەمینەیەکیانی لێ دەربچێ) زۆر دزێو پیادە دەکرێ، واتە دەسەڵاتی کەسانێک کە لە ژیانیاندا بەختەوەر نین، کەسانێک کە ڕەنگە لە ژیانیاندا خەونێکی ئارامیان نەدیبێ و دوو وشەی خۆشەویستانەیان لەگەڵ ژنەکانیاندا نەگۆڕیبێتەوە. هەروەها زۆرینەی پیاوان بە داواکاریی ترادسیۆنی، واتە بە ژنهێنان چونەتە نێو پەیوەندییەکی ناهاوسەرێتیەوە، مەبەستم لەوەیە، کە مەرج نییە هەموو ژن و مێردێک هاوسەر بن. بەراستی ئێمە دەبێ بڵێین کە پیاوانی ئەم دەڤەرە بەگشتی ترسنۆکن، چونکە تێگەیشتنێکە هەڵەیان بۆ پیاوەتی هەیە. لێرە پیاو دەترسێ لەوەی کە پیاوەتییەکەی بکەوێتە ژێر پرسیارەوە، گەر هاتوو بە کراوەیی لەگەڵ ژنەکەیدا بژی و کاری سێکسیی تەندروست ئەنجام بدات. نەبوونی ژیانێکی نزیک لە نێوان ژن و مێرددا هاوکات زۆر جا ئەو سەرەنجامەی لێدەکەوێتەوە، کە بڕێکی زۆری حەزەکان بە ساتارنەکراوی دەمێننەوە. بۆیە زۆر جار هەندێکی پیاوان هەوڵ دەدەن بۆ ساتارکردنی حەزەکانیان، بە تایبەتی دوای ئەوەی بە دەسەڵاتێک دەگەن، هانا بۆ کڕینی سێکس بەرن. کێشە سەرەکییەکە لە بنەڕەتدا پیاو خۆیەتی کە غیرەتێکی ئازایانە و مرۆڤپەروەرانەی نییە، واتا بێغیرەتە بۆ ژیان، لێرەشدا ئیتر پرسیار لەبارەی شەخسییەتی ئەو پیاوە سەرهەڵدەدات کە دەتوانێ حەزەکانی خۆی لەگەڵ ژنێکی دیکەدا بە پارە دابمرکێنێتەوە و پاشان ئەوە وەک نهێنییەک بپارێزێ، ئینجا بچێتەوە پاڵ ئەو ژنە کە لەگەڵیدا دەژی. ئەم جۆرە کەسانە لە بنەڕەتدا کۆیلەی چاو و دەمی ئەویدین، ئەم جۆرە پیاوانە وەکو دوژمنی ئازادی دێنە مەیدانەوە و تەنانەت دەتوانن کرداری ستەمتر بنوێنن، بۆ نموونە ئیستیغلالکردن و شکاندنی کەسێتیی ژن، چێکردنی گوڵمزی پیاوانە و گێڕانەوەی چیرۆکی ئەو ژنانە کە بەنهێنی کاری سێکسییان لەگەڵدا دەکەن، تەنانەت جاری وا هەیە ڕوو دەدات کە دەستاودەست بەو ژنانە بکەن و بەزۆر کاری سێکسییان لەگەڵدا بکەن، لە ڕاستیشدا چ لە بازاڕی سێکسفرۆشیەوە و چ بەڕێی دەسەڵاتەکەیانەوە ئەو دەرفەتەیان بۆ ڕەخساوە. بەڵام لێرەشدا حاڵەتێکی دیکە هەیە، واتا لەبەر ئەوەی ئەو پیاوانە جەبانن، ئەوا لەنێو ستاتوسی دەسەڵاتەوە ئەو کارە دەکەن، بەڵام نەشیاوە ئەم پیاوانە لەوێشدا هەرگیز لەکاتی سێکسدا بە ساتاربوونێکی دەروونی جەستەییانە بگەن، چونکە یەکەم خۆیان بە مرۆڤ نازانن و تەنها سادیسیانە دەسەڵاتی پیاوانەی ترادیسیۆنیی کوردی دەنوێنن، دووەم ئەو ژنانە تەنها لەشی خۆیانیان بەبێ هەست هێناوەتە پێشەوە؛ نەشیاوە ژنێکی لەشفرۆش دەروونی خۆی بداتە ئەو پیاوە، کە بە پارە بە لەشی ئەو گەیشتووە؛ نەشیاوە ئەو ژنە یەک تۆز خۆشەویستی ئاراستەی ئەو پیاوە بکات، لێرەشدا ئەو پیاوە زۆر چاک دەزانێ تەنها کارێکی میکانیکی ئەنجام دەدات و نەشیاوە خۆزگە خۆییەکەی دابمرکێنێتەوە، چونکە کاری سێکسویلی تەنها کاری جەستەیی نییە، بەڵکو کاری جەستەیی و دەروونییە پێکەوە.
جەماوەر: بەو پێیەی خۆت زەمەنێکی زۆر لە خۆرئاوا ژیاویت، پێتوایە لەوێ فاکتەرەکانی تووشبوون بە سێکسفرۆشی هەمان ئەو فاکتەرانەن کە ژنێکی سۆزانی لە خۆرهەڵات تووشی دەبێ؟
کاوە جەلال: ڕەنگە حاڵەتی شاز هەبێ لە ڕووی هاوشێوەییەوە، بەڵام هۆکارەکان بەتەواوی جیاوازن. لە خۆرئاوا ئازادی هەیە و لە ڕێی یاسا و دەستوورەوە دەستەبەر کراوە، هیچ کەس ناتوانێ بەزۆر لەشێک بکڕێ، پێدەچێ سێکسفرۆشی لە خۆرئاوا پێش هەموو شتێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی گوزەران و گەیشتن بێ بە ژیانی (لوکسوس)، واتە ڕەفاهیەت، بەڵام بە بڕوای من سێکسفرۆشی بەگشتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کەسەکان پیشەی سادە و کاتی کارکردنی درێژخایەنیان هەیە، ئینجا دەبینن بە کارێکی کەم، واتا بە سێکسفرۆشی، ڕێژەیەکی زۆرتر پارە پەیدادەکەن وەک لەوەی لە سوپەرمارکێتێک لەسەر کاسەیەک دابنیشن، یان وەک سکرتێرەی عیادەیەکی پزیشکی هەشت سەعات ڕۆژانە کار بکەن. بێگومان لە خۆرئاوا سێکسفرۆشەکان زۆرباش دەزانن کە کڕیارانی سێکس زۆرن، چونکە لە بنەڕەتدا لەوێ بەهۆی ئازادیی تاکییەوە کێشەی سێکسوێلی هەیە، بۆ نموونە لەوێ تەنیایی زۆر بڵاوە، لەوێ ژمارەیەکی زۆری پیاوان (بێگومان ژنانیش) پەیوەندیی خۆشەویستییان نییە، بۆیە زۆر پیاو هەن کە ناچارن لە ڕێگەی پارەوە هەوڵی دامرکاندنەوەی حەزە سێکسیەکانیان بدەن، یان کەسان هەن، زۆرتر حەزیان لە پەیوەندیی (سادیستی یان مازۆخیستی)یە، هەوڵ دەدەن ئەو حەزە لە ڕێگەی پێدانی پارەوە دابمرکێننەوە، لێرەشدا بە بڕوای من ئەو ئازادیە ڕۆڵی خۆی دەگێڕێ. بەڵام لە لای ئێمە کە ئازادی نییە، مەسەلەکە جیاوازە، تا ڕادەیەک دەتوانین بڵێین، ئەوە ترسنۆکی و چڵێسی پیاوە بەرامبەر بە ژیان، کە پەرە بە دیاردەکە دەدات، بێگومان کە دەڵێم پیاو، مەبەستم لەو پیاوانەیە کە ئامادەن ئەو کارە ئیستغلالکەرە ئەنجام بدەن. لە لایەنی سێکسفرۆشەکانیشەوە، بە بەراورد بە سێکسفرۆشەکانی خۆرئاوا، فاکتەرە ئابورییەکە لە پلەی یەکەمدا کاریگەرە، لێرە ژنەکان ناچارن یان ناچار دەکرێن، ئەمەشیان ئەتککردنی کەرامەتی ژنەکەیە، لێرە لەبەر ئەوەی ئازادی نییە، ئەوا لەنێو نەبوونی ئەو ئازادییەوە، هەوەها لەبەر ئەوەی یاسا نییە کە مافی مرۆڤی پاراستبێ و بەگەڕ بخرێ، نەک بۆ نموونە جامانە بەسەرێکی دەمانچە لەقەد بەبێ ترس بوێرێ هەڕەشە لە پارێزەرێک بکات، ئەوا ئەوە دێتە ئاراوە کە باسمانکرد: لێرە کڕینی سێکس دەچێتە دۆخی کەرامەت شکاندنەوە. مەبەستن لەوە نییە کە لە خۆرئاوا کەرامەتشکاندنی ژن نەبێ لە لایەن پیان، یان بە پێچەوانەوە، مەبەستم لەوەیە لەوێ ئازادی و یاسا هەن.
جەماوەر: سێکسفرۆشان لە خۆرئاوا وەکو ئێرە بەچاوێکی نزم سەیر دەکرێن، یان ڕێزیان دەگیرێت؟
کاوە جەلال: بەگشتی لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە دیاردەی پرۆستیتوسیۆن (سوزانێتی) شتێکی نەخوازراوە، کەسەکان خۆشیان دەزانن لەم ڕێگایەدا سومعەی کۆمەڵایەتییان نییە، بۆیە من بە نەشیاوی نازانم کە لە خۆرئاواشدا سێکسفرۆشەکان هەوڵ نەدەن ئەو پیشەیەی کە هەیانە لە کاتی تایبەتیدا ئەنجامی بدەن، واتا بەگشتی نەهێڵن، یان تەنانەت لە لایەن خزمانیشیانەوە، ئەوە بزانرێت. لە بنەڕەتدا نەخوازراویەکەی سێکسفرۆشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەو کەسە کەرامەتی مرۆڤیی خۆی وەلاوە ناوە و ئەو لەشە زیندووەی، کە خاوەنی قودسیەت و ژیانە، وەک شمەکێکی سڕ دەخاتە بەردەم پیاوانی خوازیاری سێکسکڕین بە پارە. بەڵام سەرباری ئەوەش لەوێ سێکسفرۆشی وەک پیشە تۆمار دەکرێ و سێکسفرۆشەکان باج بە دەوڵەت دەدەن، واتا وەکو کار سەیر دەکرێ، هاوکات خۆیان دەرفەتیان لای پزیشک هەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان، بەڵام ئەوە بەهیچ شێوەیەک لە کۆمەڵگای ئێمەدا نییە. بێگومان لێرەش لادان لە یاسا و ڕێنوماکان هەیە، بێدادی زۆرە، لێرەش بۆ مافیا بازاڕێکی زۆر گەورە کراوەتەوە.
جەماوەر: وەکو خۆت گوتت لە خۆرئاوا وەکو کار سەیری سێکسفرۆشی دەکرێ و ڕێوشوێنی یاسایی و تەندروستی گیراوەتە بەر، بەڵام لە کوردستان بە جۆرێکی ترە، سێکسفرۆشەکان دەگرن و تەنانەت سوکایەتیان پێدەکرێ، بەڵام خۆت دەزانی ئەم دیاردەیە هەر لە زیادبووندایە، ئایا بەراستی دەکرێت چی بکەین کە دەبینین میکانیزمە تەقلیدیەکانی ڕابردوو کۆتایی بەم
دیاردەیە لە کوردستان نەهێنا، ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە هەموومان ئیعتراف بە بوونی بکەین و قبوڵی بکەین و هەوڵ بدەین ڕێوشوێنی سەردەمیانەی بۆ بگرینەبەر؟
کاوە جەلال: پرسیارێکی ئاڵۆزە، چونکە بەتایبەتی ڕوودەکاتە چارەسەر. لە بنەڕەتدا پرۆستیتوسیۆن لە کوردستان تەنیوەتەوە، هەروەها بە حوکمی گۆڕانی کۆمەڵایەتییانەی کوردستانیشەوە بە ڕەهەندەکانیەوە ڕووەو ئایندە، دەتوانین بڵێین پتر دەتەنێتەوە نەک نەمێنێ یان هیچ نەبێ بنیشێتەوە، بەڵام تا ئێستا هەوڵ نەدراوە مامەڵەیەکی ژیرانە لەتەک ئەم حاڵەتەدا بکرێ، بەتایبەتی لە ڕووی پاراستنی کەرامەتی ئەو ژنانەوە کە سێکس دەفرۆشن. بێگومان دەبێ لێرەدا چەند جیاوازییەک بکەین: ڕەنگە لێرە ژنان هەبن جاربەجارێک ئەم کارە بکەن، لەوانەشە ژنان هەبن کە سێکسفرۆشی پیشەی هەمیشەییان بێت، ڕەنگە بۆ ئەمانەی دووەمیان باشترین ڕێگەچارە ئەوە بێت کە پرۆستیتوسیۆن لە کوردستاندا ئاشکرا بکرێت و شوێنی تایبەتیی بۆ دابین بکرێ، دەوڵەتیش ئەو کەسانە بپارێزێ. لەوانەیە کەسانێک هەبن وا بیربکەنەوە کە ئەمە بانگەشەیەکە بۆ ئەم کارە، بەڵام ئێمە لە دیاردەیەک دەدوێین کە لەنێو ڕیالێتیی ئێمەدا هەیە، هەروەها تا ئێستا نەتوانراوە بە کوشتن و گرتن چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە. کەواتە گەر هەموو میکانیزمە ترادیسیۆنییەکان بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە نوشستیان هێنا بێ، ئەوا باشتر نابێ ئەوەش تاقیبکرێتەوە، کە شوێنی تایبەتی بۆ ئەو کارە دیاری بکرێ، هەروەها ژیان و مافی ئەو مرۆڤانە بپارێزرێن؟ بێگومان پرسیاریش ئەوەیە کە هەتا چەند کۆمەڵانی خەڵک ئەو ئاشکراکردنەی سێکسفرۆشتن قبوڵی دەکەن. بەڵام بەڕاستی دەبێ لێرەشدا ئاماژە بۆ ئەوە بدەین کە ناو دەنرێ جووت-مۆرال. من هیچ بە دووری نازانم ئەو کەسانەی لە دژی ئاشکراکردنی سێکسفرۆشی دەنگی ناڕەزایی بەرزدەکەنەوە، خۆیان ئەو کەسانە نەبن کە بە ئەوپەڕی حەز و ئارەزووی خۆیانەوە دەیانەوێت بە نهێنی لە پشتی ژنەکانیانەوە کاری سێکسی لەتەک سێکسفرۆشاندا ئەنجام بدەن، بەڵام ڕووەکەی دیکەی مۆڕاڵ بەگەڕ بخەن و بڵێن ئەوە پەرەدانە بە فەساد. بەڵام ئێمە گەر بمانەوێ ئازایانە ڕووبەرووی ئەم کێشەیە ببینەوە، ئەوا پێویستە بڵێین، چاکترە ئاشکرابکرێ.
جەماوەر: لێرە خیانەتی سێکسیش وەکو سێکسفرۆشی سەیردەکرێ و مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ، ئایا خیانەتی هاوسەری سێکسفرۆشیە؟
کاوە جەلال: من وەک سێکسیفرۆشی نایبینم، بەڵکو وەک سەرەنجامی ژیانی ئەو کەسە دەیبنیم کە ناچارە لەگەڵ کەسێکی دیکە سێکس بکات. دیاردەی پرۆستیتوسیۆن جیاوازە. هۆکارەکانی خیانەتیش جیاوازن؛ هەندێک پیاو لەگەڵ ژنیاندا خراپن، یان پیاو هەیە ژنەکەی خۆی دەشکێنێت و خۆی بە قودسیەتێکی هەڵەی پیاوانەی باوکسالارییەوە ڕاگرتووە و کەمترین توانای ژیانێکی مرۆڤپەروەرانەی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا نییە، هەروەها زۆر جار ڕوو دەدات، پیاوەکە بە ئەو پەڕی شانازی و هەڵوێستی کەرامەتشکێنانەوە لە بەردەم ژنەکەیدا باسی ڕابواردنەکانی خۆی لەگەڵ ژنانی دیکەدا دەکات. دیاردەیەکی بەم چەشنە نەشیاو نییە ببێ بە بەپاڵهێز بۆ ئەوە کە ئەو ژنەش بڕوات تۆڵەی خۆی لە پیاوەکەی بکاتەوە؛ لە بنەڕەتدا مەسەلەکە پەیوەست بە ژنەکانەوە لە هەندێک، یان ڕەنگە هەڵە نەبێ بڵێین لە زۆرترین حاڵەتدا بریتییە لە تۆڵەسەندنەوە.
لە بنەڕەتدا گەر پەیوەندی خۆشەویستی هەبووبێ و پیاو کراوە بووبێ لە بەردەم ژنەکەیدا، ڕەنگە بەدەگمەن ڕوو بدات ژنێک خیانەت لە پیاوەکەی خۆی بکات؛ تا خێزان کراوە و ئازاد بێ، خیانەت کەمتر ڕوو دەدات، چونکە خۆشەویستی سەروەرە و مەسەلەی ویژدانی لە ئارادایە. مەسەلە ویژدانیەکە لەوێدا کاریگەری دەنوێنێ کە پیاوەکە یان ژنەکە بیر دەکاتەوە، کە چەند سەئاتێکی پاش ڕابواردێک بان سبەینێ بە خۆشەویستەکەی دەگات، ئیتر ئایا چۆن دەتوانێ دوای ئەوە بە ویژدانئارامی لەگەڵیدا بژی و بەقووڵی لەگەڵیدا پێبکەنێ، بەسادەیی لەگەڵیدا نان بخوات و دەست لە ملی یەکتری بکەن؟ ئەمانە هەموو نیشانەی ژیانی کراوەیین،
لە بنەڕەتدا ڕێگریشن لە خیانەت. خیانەت کاتێک زۆر ئاسان دەبێ، کە خۆشەویستی نەبێت. گەر زەبر هەبێت، ئەوسا خیانەتیش دەبێ بە مافێک بۆ تۆڵەسەندەنەوە.
جەماوەر: لەگەڵ ئەوەی ئێستا لە لایەن حکومەتەوە ئەم کارە یاساغە و هەروەها داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و ئاینیش دژیەتی، بەڵام ئەوە بۆتە خواستی گەنجانێکی زۆر کە حەزە سێکسیەکانیان خەفەکراون و هەوڵ دەدەن پێی بگەن، ئایا لە کوردستاندا دەتوانین چۆن ئەم مەسەلەیە شی بکەینەوە، لە لایەک بۆتە خواستی بەشێکی زۆری گەنجان و لە لایەکی تریش پێچەوانەی عورف ء یاساکانی وڵات و ئایین؟
کاوە جەلال: لە بنەڕەتدا سێکسفرۆشی، لە هەر کۆمەڵگایەکدا بێت، دیاردەیەکی نەخۆشە، لەبەر ئەوە نەخوازراویشە. کێشەکە لە لای کوردەکان بە چەشنێکە، کە تەوەرەیەکی کەرامەتشکێنت هەیە ء تەوەرەیەکی کەرامەتشکێنراوت هەیە، پیاو کەرامەت دەشکێنێ و ژنیش کەرامەتی دەشکێنرێ، بەڵام پەیوەست بە کۆمەڵانی کوردەوارییەوە، ئەو گەنجانەی کە دەخوازن ئاوا بژین، سەرەتا ئەوان وەک گەنج پێگەیشتوون و خواستی سێکسوێلیان هەیە، جا نێر بن یان مێ، گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە گەنج وزەی سێکسوێلی زۆر بەهێزە، بەڵام ئێمە هاوکات کۆمەڵگەیەکمان نییە کە تێیدا ئازادی هەبێت کەس لەنێو ئەو ئازادییەوە بە کەسێتی خۆی گەیشتبێ، ئێنجا ئەو کەسێتیە وەک نموونەیەکی تایبەت لەنێو کۆمەڵدا دەربکەوێت، نەخێر ئێمە ئەمەمان نییە، بەڵکو ئێمە بەرهەمهێناوەی ئەوەمان هەیە کە لە ترادسیۆنەوە هەبووە: نێرینە وەک کوڕی باوک و باپیری خۆی، مێینە وەک کچی دایک و نەنکی خۆی. لێرە ئەو کوڕە گەنجانەی کە دەخوازن سێکسیان هەبێ بەبێ ئەوەی بچنە نێو پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە، ئەو کوڕانەن کە بەراستی کوڕی باوکی خۆیانن، واتا درێژە بە هەمان ترادسیۆنی باوکانیان دەدەن. بەلای ئەم جۆرە کوڕانەوە ڕەگەزی مێینە نزمە و بابەتێکە بۆ ئەنجامدانی کاری سێکسی، بۆیە زۆر جار ڕوو دەدات، کوڕە و کچە خۆشەویستی یەکتریبوون، بەڵام لەو کاتە بەدوواوە کە کوڕەکە ماچێکی کچەکەی کردووە، ئیتر ئەو کوڕە کچەکەی لە بەرچاو کەوتووە ء بە سووکی زانیوە، بۆیە گەر ئەندێشەیەکی پێکەوەژیانیشی لەگەڵیدا هەبووبێ، ڕەویوەتەوە و ئیتر کچەکەی نەیویستووە. ئەو کوڕی باوکی خۆیەتی و وەک ئەم کوڕە لە ژیان دەترسێ. گەر ئەو کوڕی باوکی خۆی نەبووایە ء ئازاد بووایە، یەکسەر هەستی دەکرد کچەکە لە خۆشەویستییەوە ڕوومەتی هێناوەتە پێشەوە تا ئەو ماچی بکات؛ ئەمە نیشانەی کەسێتیی گەورەی ئەو کچەیە. بەڵام ئێمە بە پێچەوانەوە پەیوەندییەکی ئەوتۆمان هەیە، کە داوا دەکات، دەبێ نێرینە بەجەرزەبەء خۆسەپێن بێ، مێینەش دەبێ هۆشڕایەڵ و ملکەچ بێ، بۆیە ڕوو دەدات، زۆرێک لە کچان خۆیان تا ئەو کاتە دەگرن، کە کوڕێک دێتە داخوازییان، ئەویش تەنها لەبەر مانەوەی سومعەکەیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە قووڵایی ناخیانەوە خوازیاری ئەوەن لە ڕێگەی خۆشەویستیەوە بچنە نێو پەیوەندیی هاوسەرێتییەوە. بێگومان کەسان هەن بەرێی پەیوەندیی خۆشەویستییوە چوونەتە هاوسەرێتیەوە و زۆر سەرکەوتوو بوون، بەڵام ئەمە بەراستی لە کۆمەڵی باوکسالاریی کوردەواریدا زۆر کەمە، چونکە لێرە نەوە بەدووی نەوەدا ئەوە بەرهەم دەهێننەوە کە لەدێر زەمانەوە هەبووە! لێرەشەوە ئیتر کوڕەکان بەبێهۆش لەنێو یەکتریدا بە سوحبەتی نێرینە و خۆ هەزەلیکردن کات بەسەر دەبەن، نوکتەی سەیر بۆ یەکتری دەگێڕنەوە، بەزۆری لەسەر کچان و گێنیتالەکانی (حەزگەی) مێیینە، هیچیان ناتوانن ژیانێکی خۆیی بەڕێوە بەرن، چونکە لە بنەڕەتدا ژیانێکی خۆیی، گەر نەشڵێین نەبێ، ئەوا یەکجار کەمە، هەموویان لەنێو ڕەوەدا دەژین، ئەوەی ئێمە هەمانە بریتیە لە کۆمەڵگەی مێگەل، نێرەکان یەکتری تەواو دەکەن و باسی ئەوە دەکەن چۆن دوای ئەم یان ئەو کچ کەوتن، چۆن لەسەر تەلەفون لەگەڵ کچێکدا قسەیان کرد، ئەوانی دیکەش ها ها ها بۆی پێدەکەن، تەنانەت زۆرینەی گەنجان، گەر ڕوو بدات خۆشەویستییان بۆ کچ هەبێ، ئامادەن بۆ ڕازاندنەوەی گۆڵمزی هەڤاڵیەتی تەنانەت ماچکردنەکانیشیان بگێڕنەوە. ئەمە بریتیە لە قوڵترین قەیرانی مرۆڤی کورد، کە تێیدا مرۆڤێتی دەگاتە نزیکەی ئاستی سڕینەوە، ئێمە لێرەدا پەیوەندیی وەحشیگەریمان
هەیە، چونکە ئەوەی دەکرێ، زۆرتر پەیوەندیی وەحشیگەرانەیە، لێرەشدا بێگومان مەرج نییە وەحشەت تەنها کوشتن و تەوروەشاندن بێ. لێرە ئاژەڵگەراییەک هەیە کە لەنێو مێگەلدا ساتار دەکرێت، ساتاربوونێک کە لەنێو نوکتەی مێگەلەکەدا دێتە گۆڕێ.
جەماوەر: تۆ وەک شارەزایەکی فەلسەفە، ڕوانینی فەلسەفی سەبارەت بە دونیای ئەو جۆرە مرۆڤانە چییە و چۆن کار لەنێو ئەم کایە کۆمەڵایەتییەدا دەکات؟
کاوە جەلال: فەلسەفە ڕووناکاتە ئەم کێشەیە، فەلسەفە دوورە لە ڕیالێتیەوە، لە بنەڕەتدا ئەوە سایکۆلۆژییە کە لەگەڵیدا خەریکە. بەڵام ئەو تێفکرینانە لە فەلسەفەشدا، واتا کایەی ئیتیکدا، کە دیسپلینێکی فەلسەفییە، ئەنجام دەدرێن و یەکجار ناراستەوخۆ بنەمامان پێدەدەن بۆ ڕووکردنە ئەم کێشانە، چونکە ئێتیک ڕوو دەکاتە شێوازی کرداری دروست، بۆیە فەلسەفە ناتوانێ لەتەک کێشەی پرۆستیتوسیۆندا خەریک بێ.
جەماوەر: لە کوردستان دەبینین لە پەیوەندی خۆشەویستیدا سێکس حەرامە و کەسی عاشق تەنها لەکاتی زەواجدا بە جەستەی خۆشەویستەکەی ئاشنا دەبێ، بەڵام لە خۆرئاوا پێچەوانەیە، لە عورفی کۆمەڵایەتی و تەنانەت یاساکانی عێراقیشدا سێکس لە دەرەوەی زەواج حەرامە ء وەکو سێکسفرۆشی دەبینرێ.
کاوە جەلال: چێکردنی پەیوەندیی سێکسی لەنێو خۆشەویستییەوە ئاساییترین شتە لە جیهاندا، چونکە لێرە دوو کەس خۆیان دەبیینەوە کە یەکتریان خۆش دەوێ ء ئارەزوومەندی یەکترین، لە بنەڕەتدا هیچ ڕێگرییەک تەنانەت لە ڕووی ئاینیشەوە نییە، تەماشاکە، ئیمام حەنەفی دەبێژێ: النیکاح خیر من العیبادە. بێگومان ئەم دەربڕینەی ئیمام حەنەفی ڕێگە بە ڕاڤەی جیاواز دەدات، بەڵام من باوەڕ ناکەم ئەو بانگەواز بۆ بەرەڵایی سێکس بدات یان بەم دەربڕینە خیانەتی سێکسی ڕەوا بکات، بەڵکو ئەو لێرەدا ئاماژە بۆ سروشتیترین وزەی مرۆڤ دەدات. بە پێچەوانەوە یاساغکردنی ئەم پەیوەندییە دەگەڕێتەوە بۆ بەدپەیوەندیی باوکسالارییانەی کۆمەڵایەتی، بۆ نەخۆشییەک کە پێش هەر کەسێ خودی پیاو دووچاری بووە. پەیوەندی خۆشەویستی لە کوردەواریدا، پێش تێکشکاندنی کۆمەڵی جوتیاری کوردی، تا ڕادەیەک جوانی تێدابوو، بۆ نموونە لە هەندێک ناوچەی ئەم وڵاتەدا ڕەدووکەوتن نیشانەی شەرەفمەندی بوو، ئەمە ئاکارێکی زۆر بەرزی هەندێک دەڤەری ئەم وڵاتە بووە، . بێگومان حاڵەتە نەخۆشەکان کەم نەبوون، کە دوو کەس بەهۆی خۆشەویستییەوە کوژراون، بەڵام نەخۆشکەوتنی کۆمەڵی کوردی و سەروەربوونی پیاوەتییەکی زۆر لاواز، بەتایبەتی لە کایەی سیاسەتەوە، جۆرە عادەتێکی هێنایە ناومانەوە، کە ئێمە ئەمڕۆ سەرەنجامەکەی بە ڕوونی دەبینین.. هەفتە نییە کچێکی بەشەرەف نەکوژرێ، هەفتە نییە بە درۆ پرەمێزێک نەتەقیبێتەوە، زۆربەی ئەم جەریمانە ئەو کەسانە پێیان هەڵدەستن، کە خۆیان بەدئەخلاقن، واتا دوژمنی خۆشەویستین، دوژمنی ژیانی ڕاستەقینەن. لێرەدا ئەو کەسانەش نوێنەرایەتیی ئەم جۆرە سزادانە دەکەن (با ناوی بنێین سزادان، بەڵام لە بنەڕەتدا جەریمەیە) کە خۆیان خەریکی درێژەدانن بەم پەیوەندیە و بەرژەوەندی خۆیانی تێدا دەبیننەوە. ئێمە کۆمەڵانێکمان هەن کە تا بڵێیت ناشیرینن، کەمترین جوانی لەنێو زۆرینەی هەرە زۆری کوردەکانی هەرێمدا نییە، لە وڵاتێکیشدا کە جوانی تێدا نەبێ، ئیتر یەکەمین شت کە دەچەوسێنرێتەوە، خۆشەویستیە، ئینجا کە خۆشەویستی نەما و وەحشیگەری تەنیەوە، عەوداڵبوون بۆ ئۆتۆمبێلء خانووی بلۆکی چیمەنتۆ، داگیرکردنی زەوی و خواردنی پارەی گەل...تاد، بەکورتی گەر لە دەڤەرەکەدا هەڵمەتی دزی و تاڵانی بوو بە دیاردەیەکی بڵاو، ئیتر لێرە ئەوەی پێش هەموو شتێک دەمرێ، جوانییە، چونکە خۆشەویستی شتێکە لە جوانی جیانابێتەوە و لەنێو ئەو پەیوەستبوونشەوە ڕاکێشانێکی ئارەزوومەندانەش دێتە پێشەوە. ئەگەر کوڕێک ئازا و جوان بێ، ئەوەی پێش هەموو شتێک بۆ خۆی هەڵدەگرێ، ئەو ماچەیە کە دەستگیرانەکەی لە پەنایەکدا پێیدەدات، ئەو ماچەی بۆ دەبێ بە جوانترین یادگار، ڕەنگە گەر ڕۆژێک هات و چوونە پەیوەندیی
هاوسەرێتییەوە، دەڵێم ڕەنگە، ئەوا نەشیاو نابێ کە ئەو بە ئەوپەڕی ناسکیەوە بیداتەوە بەگوێی خۆشەویستەکەیدا.
جەماوەر: بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە گە لەناو کولتووری کوردی ء یاساء دەسەڵاتی کوردیدا چۆن بتوانین ڕووبەرووی ئەم دیاردەیە ببینەوە کە پێ دەگوترێ لەشفرۆشی، چ ڕێگە چارەیەک هەیە ؟
کاوە جەلال: نواندنی بەزەبر بۆ ڕیشەکێشکردنی ئەم دیاردەیە سەرلەنوێ زوڵمێکە بەرامبەر ئەو کەسانەی هەر لە سەرەتاوە زوڵمیان لێکراوە. حکومەت ناتوانێ زۆر بەرپرسی سیاسی بداتە دادگا، لەوانەیە ئەوە کاری ئەویش نەبێ؛ من شارەزا نیم کە ئایا یاسای ئەخلاق هەیە یان نییە، تا ئەم کەسانە بەو یاسایە سزابدرێن، هەروەها گەر ئەو یاسایە هەشبێ، ئەوا نەشیاوە لەم وڵاتەدا شیمانەی کارپێکردنی هەبێ. کیشەیەکی زەبرنواندنی ناشیرین لە ئارادایە و حکومەتێک نییە بتوانێ لەم دۆخە کۆمەڵایەتییەی ئەمڕۆی کوردستاندا، واتە دۆخی تەنینەوەی لوتکەی ناشرینی کۆمەڵایەتیدا، چارەیەک بدۆزێتەوە. گەر ئەم حکومەتەش کە ئێستا هەیە، لە هەندێک ڕووەوە (با بە ڕواڵەتیش بێ) بیر لە هەندێک کێشەی کۆمەڵایەتی بکاتەوە، ئەوا هێشتا هەر تەرەقەتیان نایەت، چونکە ئۆتۆرێتیی نییە، ئۆتۆرێتیی لە لای دەسەڵاتە ناوچەییەکانە، کە خۆیان لەنێو حیزبدا داکوتیوە و بەڕێیەوە پەرە بە دەسەڵاتیان دەدەن. من وایدەبینم، دانوستاندنی زۆر و کراوە لە پلەی یەکەمدا پێویستن، هەروەها میدیاکان دەتوانن دەرفەتی زۆر ئاوەڵا بکەن بۆ کارکردن لەو بوارەدا، جا بە هەڤپەیڤین بێ یان بە بڵاوکردنەوەی وتار و ڕیپۆرتاژی نووسراو لەسەر ئەم کێشەیە. من وایدەبینم پیاوانی ئایین، بێگومان ئەوانەیان کە بۆ ژیان کراوەن، دەتوانن، لەبەر ئەوەی دەسەڵاتێکی گەورەن لەم وڵاتەدا، ئاماژە بۆ زۆر کێشە بدەن، کە لە بنەڕەتدا لەنێو ئاییندا نین، بەڵکو زۆرتر دروستکراوی کۆمەڵایەتین یان تەنانەت خورافیاتن، بەبڕوای من ئەم کارە ڕۆشنگەرییە دەتوانێ سەرەنجامێکی هەبێ، بەتایبەتی بە ئاراستەیەکەوە ڕووەء گەنجان، کە ئاخافتن بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵیاندا ئەنجام بدرێ، بێگومان پێشتر پێشنیارێکم هێنایە پێشەوە، بەڵام ئەوەش هەروەک پێشنیارێک دەمێنێتەوە، واتە پێشنیاری ئاشکراکردنی حاڵەتەکە، کە ئیتر هیچ نەبێ دادگا و ئاسایش بتوانێ کەرامەتشکێنراوەکان بپارێزن، هەروەها لە ڕووی پزیشکیەوە بتوانرێ لە کاتی نەخۆشیدا چارەسەر بکرێن، بەڵام من لەگەڵ ئەوەشدا باوەڕ ناکەم چارەسەری ئەم کێشەیە بکرێ.
ئەم بابەتە 1,863 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | كاوه‌ جه‌لال قادر
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری پرسی ژن: لەشفرۆشی و لەشکڕین
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 02-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,863 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
عەونی یوسف
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,210
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
عەونی یوسف
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.688 چرکە!