🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
وێنەنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 16-09
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 16-09 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆16-09-2019
📆15-09-2019
📆14-09-2019
📆13-09-2019
📆12-09-2019
📆11-09-2019
📆10-09-2019
📂 زۆرتر ...
📅16 September
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,430) پەڕتووک|||
📅 15-09-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەفشار فەتحی، کوڕی ئەحمەد، خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە ژاوەرۆی شاری سنە، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە 6 ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.[4]
باشووری کوردستان
- لە بارەگای حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری کەرکوک حزبە کوردستانییەکان لەسەر ئاستی ڕاگەیاندنی حزبەکان کۆبوونەوە بۆ رێکەوتن لەسەر میکانزمی کارکردنی ڕاگەیاندنی حزبەکان لەکاتی بانگەشە کردن بۆ لیستە هاوبەشەکەی حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک.[1]
- دوای دیاریکردنی 3ی ئاب وەک رۆژی کۆمەڵکوژی کوردان
📅 15-09-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 15-09-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 فەیزوڵڵا باقر ئەحمەد (حاجی باقی بەنگینە)
بەنگینەی شاعیری گەل
حاجی باقی بەنگینە شاعیرێکی نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێڕی کوردستانە و هەمیشە لەریزی گەلدا بووە و بەشیعر تەعبیری لەئێش و ئازارەکانی هەژاران و میللەتەکەی کردووە بۆیە بەشاعیری میللی و شاعیری گەل ناسراوە.
فەیزوڵڵا باقر ئەحمەد ناوی تەواوی ئەم شاعیرەیە و لەساڵی 1908 لەشاری سەقزی خۆرهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. لە هەڕەتی لاویدا رووی کردۆتە باشوری کوردستان و لەشاری سلێمانی گیرساوەتەوە. ئیدی بووە بەرێبواری سەوداسەری پیرەمێردی نەمر و کەوتۆتە ژێر کاریگەری ئەوەوە و لەدوو رووەوە بۆتە خوێندکار
👫 فەیزوڵڵا باقر ئەحمەد (حاجی باقی بەنگینە)
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
فەیزوڵڵا باقر ئەحمەد (حاجی باقی بەنگینە)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ڕەئوف کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید - دکتۆر ڕەئوف
ناوی تەواوی(ڕەئوف کوری کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید)ە، لە خانەوادەیەکی کێخوا زادەی مەلاکی تەقتەق-ە، ساڵی(1947) لە شارۆچکەی تەقتەق چاوی بەژیان هەڵێناوە، دوای کێخوا عەزیزی باوکی ئەو وەک کوێخایەکی خاوەن بڕوانامەو مەعریفە وئەکادیمیەکی پسپۆڕ لە بنەماڵەکەیان دەرکەوت، خێزانەکەشی ناوی (گەلاوێژ موحەممەد نوری) نەوەی مەلا نوری ئیمام قاسمی شاری کەرکوکە.
دکتۆر ڕەئوف وەک هەموو مناڵانی تەقتەق خوێندنی سەرەتایی لە زێدی خۆی تەقتەق دەستپێکردووە و قۆناغەکانیتری ناوەندی و ئامادەیی لەکۆیە و هەولێر تەواوکردو
👫 ڕەئوف کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید - دکتۆر ڕەئوف
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ڕەئوف کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 15-09-1980 - سووتاندنی 9 مێرمنداڵی کورد لەلایەن بەعسییەکانەوە
باشووری کوردستان
- داگیرکەری بەعس نۆ مێردمنداڵی کوردی لە رێی داقوق - بەغداد لە ئوتۆمبیلێکدا سووتاند. (بەدەل حەسەن عیسا سپینداری، جەزا محەمەد ساڵح، جەمیل ئەحمەد عەبدولرەحمان، دەماوەند حەمە نەجیب عەلی، رزگار حەمەعەلی شاکر، ساڵح ئەحمەد حسێن، شادمان شێخ عوسمان، شەخسە برایم وەتمان ئەحمەد و لوقمان محەمەد سەعید محەمەد مامە).
📅 15-09-1980 - سووتاندنی 9 مێرمنداڵی کورد لەلایەن بەعسییەکانەوە
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
وێنەی ٩ مێردمنداڵە شەهیدەکەی رێی داقوق – بەغدا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 361,155 | وێنە 54,727 | پەڕتووک PDF 10,430 | فایلی پەیوەندیدار 33,698 | 📼 ڤیدیۆ 151 | 🗄 سەرچاوەکان 12,005 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
👩 سێکسفرۆشی لە کوردستان | 🏷️ پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
سێکسفرۆشی لە کوردستان
👩 دۆزی ژن

کاوە جەلال: لە ساڵی 1957 لە سلێمانیسلێمانی لەدایک بووە، لە ساڵی 1979 چووەتە دەرەوەی وڵاتء لە وڵاتی ئەلمانیا نیشتەجێ بووە، لەوێ لە زانکۆی (ئۆتۆ-فریدریش بامبێرگ) فەلسەفەی وەک بەشی سەرەکی، سایکۆلۆژیا و زانستی سیاسیی وەک بەشی لاوەکی خوێندووە، لە کۆتاییدا بڕوانامەی ماگیستەری لە بواری فەلسەفە بەدەستهێناوە، تێزی ماگیستەرەکەی بەناوی (رەخنەی بنەما هزرییەکەی ئێدموند هوسەرل لە لای تیۆدۆر ئادۆرنۆ)یە. لە ساڵی 2004 هاتۆتەوە کوردستان، ئێستا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی کۆیەکۆیە مامۆستای بەشی فەلسەفەیە.
جەماوەر: لە هەموو شوێنێکی دونیادا سێکسفرۆشی هەیە و کوردستانیش بێبەری نەبووە لەم دیاردەیە، بەڵام ئەوەی هەست دەکرێت دوای راپەڕین بەرەو زیادبوون چووە ء بە رای پسپۆران و رۆشنبیران ئەو دیاردەیە لە ئایندەدا بەرەو زیادتر دەچێت، پێتوایە هۆکارە جەوهەریەکانی گەشەکردنی ئەو دیاردەیە لە کوردستان چییە؟
کاوە جەلال: لە بنەڕەتەوە سێکسفرۆشی دەگەڕێنمەوە بۆ سەرەتاکانی سەرهەڵدانی ژیاری، ئێمە لەم پەیوەندییەدا لە لایەک رەگەزی مێینەمان هەیە، کە لەشی خۆی بۆ پێدانی هەر شتێکی وەکو خۆراک یان پارە پێشکەش دەکات، لە لایەکی دیکەش ئەو سێکسخوازەمان هەیە کە ئامادەیە ئەم شتانە بۆ خاتری ئەنجامدانی سێکس پێشکەش بکات. ئەم پەیوەندییە لە بنەڕەتدا پەیوەندییەکی سەروەرانە و کۆیلانەیە، بۆیە بەزۆری لە زۆرینەی کولتوورەکاندا، هەمیشە کەمینەیەک پێیان دەکرێ خواستە سێکسیەکانیان بە کڕین بەدی بهێنن. ئێمە لێرەدا کێشەی بەکاڵابوونی ژنمان هەیە، لێرەشدا دەچینە نێو پەیوەندیی بێدادییەوە کە لەنێو کۆمەڵگەدا هەیە، واتا لە لایەک کەسێک دەتوانێ بە هەر دەستوێژێک بێ بە ئامانجە سێکییەکانی خۆی بگات، لە لایەکی دی کەسێکی دیکە دەخوازێ، لە زۆرینەی هەرە زۆری حاڵەتەکاندا، لەشی خۆی بهێنێتە مەیدانەوە و عەرزی بکات، تا ژیانی خۆی چاکتر بکات، لە مەترسیی نەمان دوور بخاتەوە یان هیچ نەبێ بتوانێ بژی. ئێمە ئەمڕۆ ئەم دیاردەیە لە لای کوردەکانی هەرێم بە پەرەسەندوویی دەبینین، ئێمە ئێستا خەڵکانێکی (نەک کۆمەڵگەیەکی!) شمەکخوازیمان هەیە، کە چاوەکانیان بەزۆری ئاراستەی دەرەوە کراون، بەڵام دەبێ ئاماژە بەوەش بدەین کە لە هەرێمدا هێشتا هەژاری هەر هەیە، بەدەر لەمەش جۆرە پیادەکردنێکی دەسەڵات هاتۆتە ئاراوە کە پیاوانی دەروونلاواز لەنێو کایەی دەسەڵاتدا دەبینرێن و هەوڵ دەدەن بە دامەزراندنی کچان و ژنان یان هەڕەشەلێکردنیان بەدەرکردن، یان بە سوزانیبازی، بە مەرامی خۆیان بگەن، زۆر جاریش روو دەدات ئەو کچانە یاخود ئەو ژنانە بە ناچاری رازی دەبن. ئەمە لە بنەڕەتدا یەکێکە لە فاکتەرەکانی ئەو تەنینەوەیە، کە ژمارەیەکی زۆری پیاوان لەنێو کایەی دەسەڵاتەوە، وەکو سەروەری ئەم وڵاتە، هاتوونەتە مەیدانەوە و رۆڵێکی گەورە لە تەنینەوەی ئەم کێشەیەدا دەبینن.
جەماوەر: هەیە گەشەکردنی ئەم دیاردەیە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو گەمارۆ ئابورییە، کە لە ساڵانی 1990-کانی سەدەی رابوردوودا بەسەر کوردستان و عێراقدا سەپێنرا، هەندێکی تریش، سیستەمی پۆرنۆگرافی (خیلاعی) مۆدێرن و هاتنی تەکنەلۆژیا و پرۆگرامەکانی خۆرئاوا دەکەن بە هۆکاری گەشەکردنی ئەم دیاردەیە؟
کاوە جلال: من سەرەتا بەگشتی ئاماژەم بەو کێشەیەدا کە پەیوەندییە ئابووری کۆمەڵایەتییەکان رۆڵێکی سەرەکییان لە سێکسکڕین و سێکسفرۆشیدا هەبووە. بێگومان لە سەردەمی گەمارۆ
ئابوورییەکە یان هەژاریدا کەمینەیەکی یەکجار بچووک، کە زۆربەی کەسانی لەنێو سیاسەتدا چالاک بوون، توانای بەجێگیاندنی خۆزگە کەسیەکانی خۆیان هەبوو، لە هەمان سەردەمدا هەژاریش هۆکارێک بوو کە کەسانێکی ناچار کرد بۆ پەیداکردنی تیکەیەک بۆ رزگاکردنی منداڵەکانیان لە مەرگ لەشی خۆیان بفرۆشن، یان تەنانەت روویداوە، دایکەکە یان باوکەکە بە ناچاری کچەکەی خۆی بردووە بۆ لای بەرپرسێک، من ئەمە بە فاکتەری سەرەکی دەبینم، بەپێچەوانەوە پێموانییە پۆرنۆگرافی کاریگەریی لەسەر تەنینەوەی سێکسفرۆشی هەبێت، چونکە لە بنەڕەتدا گەرچی پۆرنۆگرافی هیچ جوانیەکی تێدا نییە، بەڵام هەر چۆنێک بێ دەتوانێ رۆڵێک بۆ هۆشمەندبوونی کەس بگێڕێ، تەنانەت دەتوانێ چاو و هۆش تا ڕادەیەک تێر بکات و بەمەش کێشەی کۆمەڵایەتی کەمبکاتەوە. کێشەکە لە بنەڕەتدا پەیوەست بە کوردەکانەوە کێشەی دەسەڵاتە، کە لە لای زورینەی دەسەڵاتداران (کەمینەیەکیانی لێ دەربچێ) زۆر دزێو پیادە دەکرێ، واتە دەسەڵاتی کەسانێک کە لە ژیانیاندا بەختەوەر نین، کەسانێک کە رەنگە لە ژیانیاندا خەونێکی ئارامیان نەدیبێ و دوو وشەی خۆشەویستانەیان لەگەڵ ژنەکانیاندا نەگۆڕیبێتەوە. هەروەها زۆرینەی پیاوان بە داواکاریی ترادسیۆنی، واتە بە ژنهێنان چونەتە نێو پەیوەندییەکی ناهاوسەرێتیەوە، مەبەستم لەوەیە، کە مەرج نییە هەموو ژن و مێردێک هاوسەر بن. بەراستی ئێمە دەبێ بڵێین کە پیاوانی ئەم دەڤەرە بەگشتی ترسنۆکن، چونکە تێگەیشتنێکە هەڵەیان بۆ پیاوەتی هەیە. لێرە پیاو دەترسێ لەوەی کە پیاوەتییەکەی بکەوێتە ژێر پرسیارەوە، گەر هاتوو بە کراوەیی لەگەڵ ژنەکەیدا بژی و کاری سێکسیی تەندروست ئەنجام بدات. نەبوونی ژیانێکی نزیک لە نێوان ژن و مێرددا هاوکات زۆر جا ئەو سەرەنجامەی لێدەکەوێتەوە، کە بڕێکی زۆری حەزەکان بە ساتارنەکراوی دەمێننەوە. بۆیە زۆر جار هەندێکی پیاوان هەوڵ دەدەن بۆ ساتارکردنی حەزەکانیان، بە تایبەتی دوای ئەوەی بە دەسەڵاتێک دەگەن، هانا بۆ کڕینی سێکس بەرن. کێشە سەرەکییەکە لە بنەڕەتدا پیاو خۆیەتی کە غیرەتێکی ئازایانە و مرۆڤپەروەرانەی نییە، واتا بێغیرەتە بۆ ژیان، لێرەشدا ئیتر پرسیار لەبارەی شەخسییەتی ئەو پیاوە سەرهەڵدەدات کە دەتوانێ حەزەکانی خۆی لەگەڵ ژنێکی دیکەدا بە پارە دابمرکێنێتەوە و پاشان ئەوە وەک نهێنییەک بپارێزێ، ئینجا بچێتەوە پاڵ ئەو ژنە کە لەگەڵیدا دەژی. ئەم جۆرە کەسانە لە بنەڕەتدا کۆیلەی چاو و دەمی ئەویدین، ئەم جۆرە پیاوانە وەکو دوژمنی ئازادی دێنە مەیدانەوە و تەنانەت دەتوانن کرداری ستەمتر بنوێنن، بۆ نموونە ئیستیغلالکردن و شکاندنی کەسێتیی ژن، چێکردنی گوڵمزی پیاوانە و گێڕانەوەی چیرۆکی ئەو ژنانە کە بەنهێنی کاری سێکسییان لەگەڵدا دەکەن، تەنانەت جاری وا هەیە روو دەدات کە دەستاودەست بەو ژنانە بکەن و بەزۆر کاری سێکسییان لەگەڵدا بکەن، لە راستیشدا چ لە بازاڕی سێکسفرۆشیەوە و چ بەڕێی دەسەڵاتەکەیانەوە ئەو دەرفەتەیان بۆ رەخساوە. بەڵام لێرەشدا حاڵەتێکی دیکە هەیە، واتا لەبەر ئەوەی ئەو پیاوانە جەبانن، ئەوا لەنێو ستاتوسی دەسەڵاتەوە ئەو کارە دەکەن، بەڵام نەشیاوە ئەم پیاوانە لەوێشدا هەرگیز لەکاتی سێکسدا بە ساتاربوونێکی دەروونی جەستەییانە بگەن، چونکە یەکەم خۆیان بە مرۆڤ نازانن و تەنها سادیسیانە دەسەڵاتی پیاوانەی ترادیسیۆنیی کوردی دەنوێنن، دووەم ئەو ژنانە تەنها لەشی خۆیانیان بەبێ هەست هێناوەتە پێشەوە؛ نەشیاوە ژنێکی لەشفرۆش دەروونی خۆی بداتە ئەو پیاوە، کە بە پارە بە لەشی ئەو گەیشتووە؛ نەشیاوە ئەو ژنە یەک تۆز خۆشەویستی ئاراستەی ئەو پیاوە بکات، لێرەشدا ئەو پیاوە زۆر چاک دەزانێ تەنها کارێکی میکانیکی ئەنجام دەدات و نەشیاوە خۆزگە خۆییەکەی دابمرکێنێتەوە، چونکە کاری سێکسویلی تەنها کاری جەستەیی نییە، بەڵکو کاری جەستەیی و دەروونییە پێکەوە.
جەماوەر: بەو پێیەی خۆت زەمەنێکی زۆر لە خۆرئاوا ژیاویت، پێتوایە لەوێ فاکتەرەکانی تووشبوون بە سێکسفرۆشی هەمان ئەو فاکتەرانەن کە ژنێکی سۆزانی لە خۆرهەڵات تووشی دەبێ؟
کاوە جەلال: رەنگە حاڵەتی شاز هەبێ لە رووی هاوشێوەییەوە، بەڵام هۆکارەکان بەتەواوی جیاوازن. لە خۆرئاوا ئازادی هەیە و لە رێی یاسا و دەستوورەوە دەستەبەر کراوە، هیچ کەس ناتوانێ بەزۆر لەشێک بکڕێ، پێدەچێ سێکسفرۆشی لە خۆرئاوا پێش هەموو شتێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی گوزەران و گەیشتن بێ بە ژیانی (لوکسوس)، واتە رەفاهیەت، بەڵام بە بڕوای من سێکسفرۆشی بەگشتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کەسەکان پیشەی سادە و کاتی کارکردنی درێژخایەنیان هەیە، ئینجا دەبینن بە کارێکی کەم، واتا بە سێکسفرۆشی، رێژەیەکی زۆرتر پارە پەیدادەکەن وەک لەوەی لە سوپەرمارکێتێک لەسەر کاسەیەک دابنیشن، یان وەک سکرتێرەی عیادەیەکی پزیشکی هەشت سەعات رۆژانە کار بکەن. بێگومان لە خۆرئاوا سێکسفرۆشەکان زۆرباش دەزانن کە کڕیارانی سێکس زۆرن، چونکە لە بنەڕەتدا لەوێ بەهۆی ئازادیی تاکییەوە کێشەی سێکسوێلی هەیە، بۆ نموونە لەوێ تەنیایی زۆر بڵاوە، لەوێ ژمارەیەکی زۆری پیاوان (بێگومان ژنانیش) پەیوەندیی خۆشەویستییان نییە، بۆیە زۆر پیاو هەن کە ناچارن لە رێگەی پارەوە هەوڵی دامرکاندنەوەی حەزە سێکسیەکانیان بدەن، یان کەسان هەن، زۆرتر حەزیان لە پەیوەندیی (سادیستی یان مازۆخیستی)یە، هەوڵ دەدەن ئەو حەزە لە رێگەی پێدانی پارەوە دابمرکێننەوە، لێرەشدا بە بڕوای من ئەو ئازادیە رۆڵی خۆی دەگێڕێ. بەڵام لە لای ئێمە کە ئازادی نییە، مەسەلەکە جیاوازە، تا رادەیەک دەتوانین بڵێین، ئەوە ترسنۆکی و چڵێسی پیاوە بەرامبەر بە ژیان، کە پەرە بە دیاردەکە دەدات، بێگومان کە دەڵێم پیاو، مەبەستم لەو پیاوانەیە کە ئامادەن ئەو کارە ئیستغلالکەرە ئەنجام بدەن. لە لایەنی سێکسفرۆشەکانیشەوە، بە بەراورد بە سێکسفرۆشەکانی خۆرئاوا، فاکتەرە ئابورییەکە لە پلەی یەکەمدا کاریگەرە، لێرە ژنەکان ناچارن یان ناچار دەکرێن، ئەمەشیان ئەتککردنی کەرامەتی ژنەکەیە، لێرە لەبەر ئەوەی ئازادی نییە، ئەوا لەنێو نەبوونی ئەو ئازادییەوە، هەوەها لەبەر ئەوەی یاسا نییە کە مافی مرۆڤی پاراستبێ و بەگەڕ بخرێ، نەک بۆ نموونە جامانە بەسەرێکی دەمانچە لەقەد بەبێ ترس بوێرێ هەڕەشە لە پارێزەرێک بکات، ئەوا ئەوە دێتە ئاراوە کە باسمانکرد: لێرە کڕینی سێکس دەچێتە دۆخی کەرامەت شکاندنەوە. مەبەستن لەوە نییە کە لە خۆرئاوا کەرامەتشکاندنی ژن نەبێ لە لایەن پیان، یان بە پێچەوانەوە، مەبەستم لەوەیە لەوێ ئازادی و یاسا هەن.
جەماوەر: سێکسفرۆشان لە خۆرئاوا وەکو ئێرە بەچاوێکی نزم سەیر دەکرێن، یان رێزیان دەگیرێت؟
کاوە جەلال: بەگشتی لە رووی کۆمەڵایەتییەوە دیاردەی پرۆستیتوسیۆن (سوزانێتی) شتێکی نەخوازراوە، کەسەکان خۆشیان دەزانن لەم رێگایەدا سومعەی کۆمەڵایەتییان نییە، بۆیە من بە نەشیاوی نازانم کە لە خۆرئاواشدا سێکسفرۆشەکان هەوڵ نەدەن ئەو پیشەیەی کە هەیانە لە کاتی تایبەتیدا ئەنجامی بدەن، واتا بەگشتی نەهێڵن، یان تەنانەت لە لایەن خزمانیشیانەوە، ئەوە بزانرێت. لە بنەڕەتدا نەخوازراویەکەی سێکسفرۆشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەو کەسە کەرامەتی مرۆڤیی خۆی وەلاوە ناوە و ئەو لەشە زیندووەی، کە خاوەنی قودسیەت و ژیانە، وەک شمەکێکی سڕ دەخاتە بەردەم پیاوانی خوازیاری سێکسکڕین بە پارە. بەڵام سەرباری ئەوەش لەوێ سێکسفرۆشی وەک پیشە تۆمار دەکرێ و سێکسفرۆشەکان باج بە دەوڵەت دەدەن، واتا وەکو کار سەیر دەکرێ، هاوکات خۆیان دەرفەتیان لای پزیشک هەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان، بەڵام ئەوە بەهیچ شێوەیەک لە کۆمەڵگای ئێمەدا نییە. بێگومان لێرەش لادان لە یاسا و رێنوماکان هەیە، بێدادی زۆرە، لێرەش بۆ مافیا بازاڕێکی زۆر گەورە کراوەتەوە.
جەماوەر: وەکو خۆت گوتت لە خۆرئاوا وەکو کار سەیری سێکسفرۆشی دەکرێ و رێوشوێنی یاسایی و تەندروستی گیراوەتە بەر، بەڵام لە کوردستان بە جۆرێکی ترە، سێکسفرۆشەکان دەگرن و تەنانەت سوکایەتیان پێدەکرێ، بەڵام خۆت دەزانی ئەم دیاردەیە هەر لە زیادبووندایە، ئایا بەراستی دەکرێت چی بکەین کە دەبینین میکانیزمە تەقلیدیەکانی رابردوو کۆتایی بەم
دیاردەیە لە کوردستان نەهێنا، ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە هەموومان ئیعتراف بە بوونی بکەین و قبوڵی بکەین و هەوڵ بدەین رێوشوێنی سەردەمیانەی بۆ بگرینەبەر؟
کاوە جەلال: پرسیارێکی ئاڵۆزە، چونکە بەتایبەتی روودەکاتە چارەسەر. لە بنەڕەتدا پرۆستیتوسیۆن لە کوردستان تەنیوەتەوە، هەروەها بە حوکمی گۆڕانی کۆمەڵایەتییانەی کوردستانیشەوە بە رەهەندەکانیەوە رووەو ئایندە، دەتوانین بڵێین پتر دەتەنێتەوە نەک نەمێنێ یان هیچ نەبێ بنیشێتەوە، بەڵام تا ئێستا هەوڵ نەدراوە مامەڵەیەکی ژیرانە لەتەک ئەم حاڵەتەدا بکرێ، بەتایبەتی لە رووی پاراستنی کەرامەتی ئەو ژنانەوە کە سێکس دەفرۆشن. بێگومان دەبێ لێرەدا چەند جیاوازییەک بکەین: رەنگە لێرە ژنان هەبن جاربەجارێک ئەم کارە بکەن، لەوانەشە ژنان هەبن کە سێکسفرۆشی پیشەی هەمیشەییان بێت، رەنگە بۆ ئەمانەی دووەمیان باشترین رێگەچارە ئەوە بێت کە پرۆستیتوسیۆن لە کوردستاندا ئاشکرا بکرێت و شوێنی تایبەتیی بۆ دابین بکرێ، دەوڵەتیش ئەو کەسانە بپارێزێ. لەوانەیە کەسانێک هەبن وا بیربکەنەوە کە ئەمە بانگەشەیەکە بۆ ئەم کارە، بەڵام ئێمە لە دیاردەیەک دەدوێین کە لەنێو ریالێتیی ئێمەدا هەیە، هەروەها تا ئێستا نەتوانراوە بە کوشتن و گرتن چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە. کەواتە گەر هەموو میکانیزمە ترادیسیۆنییەکان بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە نوشستیان هێنا بێ، ئەوا باشتر نابێ ئەوەش تاقیبکرێتەوە، کە شوێنی تایبەتی بۆ ئەو کارە دیاری بکرێ، هەروەها ژیان و مافی ئەو مرۆڤانە بپارێزرێن؟ بێگومان پرسیاریش ئەوەیە کە هەتا چەند کۆمەڵانی خەڵک ئەو ئاشکراکردنەی سێکسفرۆشتن قبوڵی دەکەن. بەڵام بەڕاستی دەبێ لێرەشدا ئاماژە بۆ ئەوە بدەین کە ناو دەنرێ جووت-مۆرال. من هیچ بە دووری نازانم ئەو کەسانەی لە دژی ئاشکراکردنی سێکسفرۆشی دەنگی ناڕەزایی بەرزدەکەنەوە، خۆیان ئەو کەسانە نەبن کە بە ئەوپەڕی حەز و ئارەزووی خۆیانەوە دەیانەوێت بە نهێنی لە پشتی ژنەکانیانەوە کاری سێکسی لەتەک سێکسفرۆشاندا ئەنجام بدەن، بەڵام رووەکەی دیکەی مۆڕاڵ بەگەڕ بخەن و بڵێن ئەوە پەرەدانە بە فەساد. بەڵام ئێمە گەر بمانەوێ ئازایانە رووبەرووی ئەم کێشەیە ببینەوە، ئەوا پێویستە بڵێین، چاکترە ئاشکرابکرێ.
جەماوەر: لێرە خیانەتی سێکسیش وەکو سێکسفرۆشی سەیردەکرێ و مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ، ئایا خیانەتی هاوسەری سێکسفرۆشیە؟
کاوە جەلال: من وەک سێکسیفرۆشی نایبینم، بەڵکو وەک سەرەنجامی ژیانی ئەو کەسە دەیبنیم کە ناچارە لەگەڵ کەسێکی دیکە سێکس بکات. دیاردەی پرۆستیتوسیۆن جیاوازە. هۆکارەکانی خیانەتیش جیاوازن؛ هەندێک پیاو لەگەڵ ژنیاندا خراپن، یان پیاو هەیە ژنەکەی خۆی دەشکێنێت و خۆی بە قودسیەتێکی هەڵەی پیاوانەی باوکسالارییەوە راگرتووە و کەمترین توانای ژیانێکی مرۆڤپەروەرانەی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا نییە، هەروەها زۆر جار روو دەدات، پیاوەکە بە ئەو پەڕی شانازی و هەڵوێستی کەرامەتشکێنانەوە لە بەردەم ژنەکەیدا باسی رابواردنەکانی خۆی لەگەڵ ژنانی دیکەدا دەکات. دیاردەیەکی بەم چەشنە نەشیاو نییە ببێ بە بەپاڵهێز بۆ ئەوە کە ئەو ژنەش بڕوات تۆڵەی خۆی لە پیاوەکەی بکاتەوە؛ لە بنەڕەتدا مەسەلەکە پەیوەست بە ژنەکانەوە لە هەندێک، یان رەنگە هەڵە نەبێ بڵێین لە زۆرترین حاڵەتدا بریتییە لە تۆڵەسەندنەوە.
لە بنەڕەتدا گەر پەیوەندی خۆشەویستی هەبووبێ و پیاو کراوە بووبێ لە بەردەم ژنەکەیدا، رەنگە بەدەگمەن روو بدات ژنێک خیانەت لە پیاوەکەی خۆی بکات؛ تا خێزان کراوە و ئازاد بێ، خیانەت کەمتر روو دەدات، چونکە خۆشەویستی سەروەرە و مەسەلەی ویژدانی لە ئارادایە. مەسەلە ویژدانیەکە لەوێدا کاریگەری دەنوێنێ کە پیاوەکە یان ژنەکە بیر دەکاتەوە، کە چەند سەئاتێکی پاش رابواردێک بان سبەینێ بە خۆشەویستەکەی دەگات، ئیتر ئایا چۆن دەتوانێ دوای ئەوە بە ویژدانئارامی لەگەڵیدا بژی و بەقووڵی لەگەڵیدا پێبکەنێ، بەسادەیی لەگەڵیدا نان بخوات و دەست لە ملی یەکتری بکەن؟ ئەمانە هەموو نیشانەی ژیانی کراوەیین،
لە بنەڕەتدا رێگریشن لە خیانەت. خیانەت کاتێک زۆر ئاسان دەبێ، کە خۆشەویستی نەبێت. گەر زەبر هەبێت، ئەوسا خیانەتیش دەبێ بە مافێک بۆ تۆڵەسەندەنەوە.
جەماوەر: لەگەڵ ئەوەی ئێستا لە لایەن حکومەتەوە ئەم کارە یاساغە و هەروەها داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و ئاینیش دژیەتی، بەڵام ئەوە بۆتە خواستی گەنجانێکی زۆر کە حەزە سێکسیەکانیان خەفەکراون و هەوڵ دەدەن پێی بگەن، ئایا لە کوردستاندا دەتوانین چۆن ئەم مەسەلەیە شی بکەینەوە، لە لایەک بۆتە خواستی بەشێکی زۆری گەنجان و لە لایەکی تریش پێچەوانەی عورف ء یاساکانی وڵات و ئایین؟
کاوە جەلال: لە بنەڕەتدا سێکسفرۆشی، لە هەر کۆمەڵگایەکدا بێت، دیاردەیەکی نەخۆشە، لەبەر ئەوە نەخوازراویشە. کێشەکە لە لای کوردەکان بە چەشنێکە، کە تەوەرەیەکی کەرامەتشکێنت هەیە ء تەوەرەیەکی کەرامەتشکێنراوت هەیە، پیاو کەرامەت دەشکێنێ و ژنیش کەرامەتی دەشکێنرێ، بەڵام پەیوەست بە کۆمەڵانی کوردەوارییەوە، ئەو گەنجانەی کە دەخوازن ئاوا بژین، سەرەتا ئەوان وەک گەنج پێگەیشتوون و خواستی سێکسوێلیان هەیە، جا نێر بن یان مێ، گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە گەنج وزەی سێکسوێلی زۆر بەهێزە، بەڵام ئێمە هاوکات کۆمەڵگەیەکمان نییە کە تێیدا ئازادی هەبێت کەس لەنێو ئەو ئازادییەوە بە کەسێتی خۆی گەیشتبێ، ئێنجا ئەو کەسێتیە وەک نموونەیەکی تایبەت لەنێو کۆمەڵدا دەربکەوێت، نەخێر ئێمە ئەمەمان نییە، بەڵکو ئێمە بەرهەمهێناوەی ئەوەمان هەیە کە لە ترادسیۆنەوە هەبووە: نێرینە وەک کوڕی باوک و باپیری خۆی، مێینە وەک کچی دایک و نەنکی خۆی. لێرە ئەو کوڕە گەنجانەی کە دەخوازن سێکسیان هەبێ بەبێ ئەوەی بچنە نێو پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە، ئەو کوڕانەن کە بەراستی کوڕی باوکی خۆیانن، واتا درێژە بە هەمان ترادسیۆنی باوکانیان دەدەن. بەلای ئەم جۆرە کوڕانەوە رەگەزی مێینە نزمە و بابەتێکە بۆ ئەنجامدانی کاری سێکسی، بۆیە زۆر جار روو دەدات، کوڕە و کچە خۆشەویستی یەکتریبوون، بەڵام لەو کاتە بەدوواوە کە کوڕەکە ماچێکی کچەکەی کردووە، ئیتر ئەو کوڕە کچەکەی لە بەرچاو کەوتووە ء بە سووکی زانیوە، بۆیە گەر ئەندێشەیەکی پێکەوەژیانیشی لەگەڵیدا هەبووبێ، رەویوەتەوە و ئیتر کچەکەی نەیویستووە. ئەو کوڕی باوکی خۆیەتی و وەک ئەم کوڕە لە ژیان دەترسێ. گەر ئەو کوڕی باوکی خۆی نەبووایە ء ئازاد بووایە، یەکسەر هەستی دەکرد کچەکە لە خۆشەویستییەوە روومەتی هێناوەتە پێشەوە تا ئەو ماچی بکات؛ ئەمە نیشانەی کەسێتیی گەورەی ئەو کچەیە. بەڵام ئێمە بە پێچەوانەوە پەیوەندییەکی ئەوتۆمان هەیە، کە داوا دەکات، دەبێ نێرینە بەجەرزەبەء خۆسەپێن بێ، مێینەش دەبێ هۆشڕایەڵ و ملکەچ بێ، بۆیە روو دەدات، زۆرێک لە کچان خۆیان تا ئەو کاتە دەگرن، کە کوڕێک دێتە داخوازییان، ئەویش تەنها لەبەر مانەوەی سومعەکەیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە قووڵایی ناخیانەوە خوازیاری ئەوەن لە رێگەی خۆشەویستیەوە بچنە نێو پەیوەندیی هاوسەرێتییەوە. بێگومان کەسان هەن بەرێی پەیوەندیی خۆشەویستییوە چوونەتە هاوسەرێتیەوە و زۆر سەرکەوتوو بوون، بەڵام ئەمە بەراستی لە کۆمەڵی باوکسالاریی کوردەواریدا زۆر کەمە، چونکە لێرە نەوە بەدووی نەوەدا ئەوە بەرهەم دەهێننەوە کە لەدێر زەمانەوە هەبووە! لێرەشەوە ئیتر کوڕەکان بەبێهۆش لەنێو یەکتریدا بە سوحبەتی نێرینە و خۆ هەزەلیکردن کات بەسەر دەبەن، نوکتەی سەیر بۆ یەکتری دەگێڕنەوە، بەزۆری لەسەر کچان و گێنیتالەکانی (حەزگەی) مێیینە، هیچیان ناتوانن ژیانێکی خۆیی بەڕێوە بەرن، چونکە لە بنەڕەتدا ژیانێکی خۆیی، گەر نەشڵێین نەبێ، ئەوا یەکجار کەمە، هەموویان لەنێو رەوەدا دەژین، ئەوەی ئێمە هەمانە بریتیە لە کۆمەڵگەی مێگەل، نێرەکان یەکتری تەواو دەکەن و باسی ئەوە دەکەن چۆن دوای ئەم یان ئەو کچ کەوتن، چۆن لەسەر تەلەفون لەگەڵ کچێکدا قسەیان کرد، ئەوانی دیکەش ها ها ها بۆی پێدەکەن، تەنانەت زۆرینەی گەنجان، گەر روو بدات خۆشەویستییان بۆ کچ هەبێ، ئامادەن بۆ رازاندنەوەی گۆڵمزی هەڤاڵیەتی تەنانەت ماچکردنەکانیشیان بگێڕنەوە. ئەمە بریتیە لە قوڵترین قەیرانی مرۆڤی کورد، کە تێیدا مرۆڤێتی دەگاتە نزیکەی ئاستی سڕینەوە، ئێمە لێرەدا پەیوەندیی وەحشیگەریمان
هەیە، چونکە ئەوەی دەکرێ، زۆرتر پەیوەندیی وەحشیگەرانەیە، لێرەشدا بێگومان مەرج نییە وەحشەت تەنها کوشتن و تەوروەشاندن بێ. لێرە ئاژەڵگەراییەک هەیە کە لەنێو مێگەلدا ساتار دەکرێت، ساتاربوونێک کە لەنێو نوکتەی مێگەلەکەدا دێتە گۆڕێ.
جەماوەر: تۆ وەک شارەزایەکی فەلسەفە، روانینی فەلسەفی سەبارەت بە دونیای ئەو جۆرە مرۆڤانە چییە و چۆن کار لەنێو ئەم کایە کۆمەڵایەتییەدا دەکات؟
کاوە جەلال: فەلسەفە رووناکاتە ئەم کێشەیە، فەلسەفە دوورە لە ریالێتیەوە، لە بنەڕەتدا ئەوە سایکۆلۆژییە کە لەگەڵیدا خەریکە. بەڵام ئەو تێفکرینانە لە فەلسەفەشدا، واتا کایەی ئیتیکدا، کە دیسپلینێکی فەلسەفییە، ئەنجام دەدرێن و یەکجار ناراستەوخۆ بنەمامان پێدەدەن بۆ رووکردنە ئەم کێشانە، چونکە ئێتیک روو دەکاتە شێوازی کرداری دروست، بۆیە فەلسەفە ناتوانێ لەتەک کێشەی پرۆستیتوسیۆندا خەریک بێ.
جەماوەر: لە کوردستان دەبینین لە پەیوەندی خۆشەویستیدا سێکس حەرامە و کەسی عاشق تەنها لەکاتی زەواجدا بە جەستەی خۆشەویستەکەی ئاشنا دەبێ، بەڵام لە خۆرئاوا پێچەوانەیە، لە عورفی کۆمەڵایەتی و تەنانەت یاساکانی عێراقیشدا سێکس لە دەرەوەی زەواج حەرامە ء وەکو سێکسفرۆشی دەبینرێ.
کاوە جەلال: چێکردنی پەیوەندیی سێکسی لەنێو خۆشەویستییەوە ئاساییترین شتە لە جیهاندا، چونکە لێرە دوو کەس خۆیان دەبیینەوە کە یەکتریان خۆش دەوێ ء ئارەزوومەندی یەکترین، لە بنەڕەتدا هیچ رێگرییەک تەنانەت لە رووی ئاینیشەوە نییە، تەماشاکە، ئیمام حەنەفی دەبێژێ: النیکاح خیر من العیبادە. بێگومان ئەم دەربڕینەی ئیمام حەنەفی رێگە بە راڤەی جیاواز دەدات، بەڵام من باوەڕ ناکەم ئەو بانگەواز بۆ بەرەڵایی سێکس بدات یان بەم دەربڕینە خیانەتی سێکسی رەوا بکات، بەڵکو ئەو لێرەدا ئاماژە بۆ سروشتیترین وزەی مرۆڤ دەدات. بە پێچەوانەوە یاساغکردنی ئەم پەیوەندییە دەگەڕێتەوە بۆ بەدپەیوەندیی باوکسالارییانەی کۆمەڵایەتی، بۆ نەخۆشییەک کە پێش هەر کەسێ خودی پیاو دووچاری بووە. پەیوەندی خۆشەویستی لە کوردەواریدا، پێش تێکشکاندنی کۆمەڵی جوتیاری کوردی، تا رادەیەک جوانی تێدابوو، بۆ نموونە لە هەندێک ناوچەی ئەم وڵاتەدا رەدووکەوتن نیشانەی شەرەفمەندی بوو، ئەمە ئاکارێکی زۆر بەرزی هەندێک دەڤەری ئەم وڵاتە بووە، . بێگومان حاڵەتە نەخۆشەکان کەم نەبوون، کە دوو کەس بەهۆی خۆشەویستییەوە کوژراون، بەڵام نەخۆشکەوتنی کۆمەڵی کوردی و سەروەربوونی پیاوەتییەکی زۆر لاواز، بەتایبەتی لە کایەی سیاسەتەوە، جۆرە عادەتێکی هێنایە ناومانەوە، کە ئێمە ئەمڕۆ سەرەنجامەکەی بە روونی دەبینین.. هەفتە نییە کچێکی بەشەرەف نەکوژرێ، هەفتە نییە بە درۆ پرەمێزێک نەتەقیبێتەوە، زۆربەی ئەم جەریمانە ئەو کەسانە پێیان هەڵدەستن، کە خۆیان بەدئەخلاقن، واتا دوژمنی خۆشەویستین، دوژمنی ژیانی راستەقینەن. لێرەدا ئەو کەسانەش نوێنەرایەتیی ئەم جۆرە سزادانە دەکەن (با ناوی بنێین سزادان، بەڵام لە بنەڕەتدا جەریمەیە) کە خۆیان خەریکی درێژەدانن بەم پەیوەندیە و بەرژەوەندی خۆیانی تێدا دەبیننەوە. ئێمە کۆمەڵانێکمان هەن کە تا بڵێیت ناشیرینن، کەمترین جوانی لەنێو زۆرینەی هەرە زۆری کوردەکانی هەرێمدا نییە، لە وڵاتێکیشدا کە جوانی تێدا نەبێ، ئیتر یەکەمین شت کە دەچەوسێنرێتەوە، خۆشەویستیە، ئینجا کە خۆشەویستی نەما و وەحشیگەری تەنیەوە، عەوداڵبوون بۆ ئۆتۆمبێلء خانووی بلۆکی چیمەنتۆ، داگیرکردنی زەوی و خواردنی پارەی گەل...تاد، بەکورتی گەر لە دەڤەرەکەدا هەڵمەتی دزی و تاڵانی بوو بە دیاردەیەکی بڵاو، ئیتر لێرە ئەوەی پێش هەموو شتێک دەمرێ، جوانییە، چونکە خۆشەویستی شتێکە لە جوانی جیانابێتەوە و لەنێو ئەو پەیوەستبوونشەوە راکێشانێکی ئارەزوومەندانەش دێتە پێشەوە. ئەگەر کوڕێک ئازا و جوان بێ، ئەوەی پێش هەموو شتێک بۆ خۆی هەڵدەگرێ، ئەو ماچەیە کە دەستگیرانەکەی لە پەنایەکدا پێیدەدات، ئەو ماچەی بۆ دەبێ بە جوانترین یادگار، رەنگە گەر رۆژێک هات و چوونە پەیوەندیی
هاوسەرێتییەوە، دەڵێم رەنگە، ئەوا نەشیاو نابێ کە ئەو بە ئەوپەڕی ناسکیەوە بیداتەوە بەگوێی خۆشەویستەکەیدا.
جەماوەر: بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە گە لەناو کولتووری کوردی ء یاساء دەسەڵاتی کوردیدا چۆن بتوانین رووبەرووی ئەم دیاردەیە ببینەوە کە پێ دەگوترێ لەشفرۆشی، چ رێگە چارەیەک هەیە ؟
کاوە جەلال: نواندنی بەزەبر بۆ ریشەکێشکردنی ئەم دیاردەیە سەرلەنوێ زوڵمێکە بەرامبەر ئەو کەسانەی هەر لە سەرەتاوە زوڵمیان لێکراوە. حکومەت ناتوانێ زۆر بەرپرسی سیاسی بداتە دادگا، لەوانەیە ئەوە کاری ئەویش نەبێ؛ من شارەزا نیم کە ئایا یاسای ئەخلاق هەیە یان نییە، تا ئەم کەسانە بەو یاسایە سزابدرێن، هەروەها گەر ئەو یاسایە هەشبێ، ئەوا نەشیاوە لەم وڵاتەدا شیمانەی کارپێکردنی هەبێ. کیشەیەکی زەبرنواندنی ناشیرین لە ئارادایە و حکومەتێک نییە بتوانێ لەم دۆخە کۆمەڵایەتییەی ئەمڕۆی کوردستاندا، واتە دۆخی تەنینەوەی لوتکەی ناشرینی کۆمەڵایەتیدا، چارەیەک بدۆزێتەوە. گەر ئەم حکومەتەش کە ئێستا هەیە، لە هەندێک رووەوە (با بە رواڵەتیش بێ) بیر لە هەندێک کێشەی کۆمەڵایەتی بکاتەوە، ئەوا هێشتا هەر تەرەقەتیان نایەت، چونکە ئۆتۆرێتیی نییە، ئۆتۆرێتیی لە لای دەسەڵاتە ناوچەییەکانە، کە خۆیان لەنێو حیزبدا داکوتیوە و بەڕێیەوە پەرە بە دەسەڵاتیان دەدەن. من وایدەبینم، دانوستاندنی زۆر و کراوە لە پلەی یەکەمدا پێویستن، هەروەها میدیاکان دەتوانن دەرفەتی زۆر ئاوەڵا بکەن بۆ کارکردن لەو بوارەدا، جا بە هەڤپەیڤین بێ یان بە بڵاوکردنەوەی وتار و ریپۆرتاژی نووسراو لەسەر ئەم کێشەیە. من وایدەبینم پیاوانی ئایین، بێگومان ئەوانەیان کە بۆ ژیان کراوەن، دەتوانن، لەبەر ئەوەی دەسەڵاتێکی گەورەن لەم وڵاتەدا، ئاماژە بۆ زۆر کێشە بدەن، کە لە بنەڕەتدا لەنێو ئاییندا نین، بەڵکو زۆرتر دروستکراوی کۆمەڵایەتین یان تەنانەت خورافیاتن، بەبڕوای من ئەم کارە رۆشنگەرییە دەتوانێ سەرەنجامێکی هەبێ، بەتایبەتی بە ئاراستەیەکەوە رووەء گەنجان، کە ئاخافتن بەشێوەیەکی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵیاندا ئەنجام بدرێ، بێگومان پێشتر پێشنیارێکم هێنایە پێشەوە، بەڵام ئەوەش هەروەک پێشنیارێک دەمێنێتەوە، واتە پێشنیاری ئاشکراکردنی حاڵەتەکە، کە ئیتر هیچ نەبێ دادگا و ئاسایش بتوانێ کەرامەتشکێنراوەکان بپارێزن، هەروەها لە رووی پزیشکیەوە بتوانرێ لە کاتی نەخۆشیدا چارەسەر بکرێن، بەڵام من لەگەڵ ئەوەشدا باوەڕ ناکەم چارەسەری ئەم کێشەیە بکرێ.

🗄 سەرچاوەکان
[1]🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | كاوه‌ جه‌لال قادر

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن لەشفرۆشی و لەشکڕین
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 84% ✔️
84%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 2 2019 11:11PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 2 2019 11:38PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 2 2019 11:38PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 40 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
سێکسفرۆشی لە کوردستان
👩 دۆزی ژن

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️کاوە جەلال قادر
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست223,295%61.82
هەورامی61,567%17.04
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,423%15.62
عربي9,732%2.69
کرمانجی - کوردیی باکوور4,701%1.30
English1,716%0.47
فارسی1,197%0.33
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe479%0.13
Française187%0.05
Nederlands186%0.05
Deutsch153%0.04
Pусский59%0.01
Svenska40%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,124%62.89
👫 کەسایەتییەکان24,960%6.91
📕 پەڕتووکخانە21,777%6.03
🏰 شوێنەکان19,162%5.30
✌️ شەهیدان18,573%5.14
💬 پەند و ئیدیۆم11,219%3.10
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,187%2.82
📝 بەڵگەنامەکان4,902%1.35
📷 وێنە و پێناس4,856%1.34
🚼 ناوی کوردی4,852%1.34
📊 ئامار و راپرسی4,715%1.30
📖 کورتەباس2,266%0.62
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,521%0.42
🔣 هەمەجۆرە1,143%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)943%0.26
😊 گاڵتەوگەپ731%0.20
🎵 کارە هونەرییەکان547%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە464%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان174%0.04
📼 ڤیدیۆ151%0.04
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان72%0.01
🎥 ئالبومەکان34%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست14%0.00
👩 دۆزی ژن9%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری94
📈 ئامار45
⁉️ ئایین و ئاتەیزم844
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی506
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە30
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید206
📖 بیبلۆگرافیا118
📄 بەڵگەنامەیی71
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی85
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە113
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک402
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد722
📖 دەروونناسی103
📜 راپۆرت179
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی777
📖 رۆمان588
☢ زانست77
🌐 زمانەوانی و رێزمان381
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی13
🎭 شانۆ / شانۆگەری178
📘 فەرهەنگ183
🤔 فەلسەفە / هزر315
🏕 گەشتنامە81
🔎 لێکۆڵینەوە240
📖 مافی مرۆڤ11
🚼 منداڵان182
🎵 موزیک16
⚔ مێژوو1,026
🎶 هونەری89
🔣 هەمەجۆرە619
🌼 هەڵبەست909
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر145
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی74
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت308
⚖ یاسایی140

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,936 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574