پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
مێتۆدی فێنۆمێنۆلۆژیی هوسەر ل
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
مێتۆدی فێنۆمێنۆلۆژیی هوسەر ل
کورتەباس

مێتۆدی فێنۆمێنۆلۆژیی هوسەر ل
کورتەباس

دیدار لەگەڵ کاوە جەلال
ئا. هەرێم عوسمان
ئەم چاوپێکەوتنە لەگەڵ نووسەر کاوە جەلال ئەنجاممداوە بە مەبەستی نزیکبوونەوە لە تێگەیشتنی مێتۆدی فێنۆمێنۆلۆژیی هوسەر ل. بەڵام لەبەرئەوەی دیدارەکەمان ڕووبەروو بوو، ئەوا گفتوگۆکە به شێوەیەک هاتۆتە بەرهەم، کە تێیدا چەند پرسیارێک کراون و نووسەر به شێوەیەکی گشتی وەڵامی داونەتەوە. لە هەر شوێنێکدا پرسیاری دیم کردبێ، ئەوا دەستنیشانم کردووە، لەبەرئەوە کۆی پرسیارەکان له سەرەتاوە دەخەمە ڕوو هەتا خوێنەریش ئاگاداربێت کە پرسیارەکانم چی بوون. جێگەی خۆیەتی باسی ئەوە بکەم بەشێکی زۆری پرسیارەکان لە ئەنجامی خوێندنەوەی بابەتێکی نووسەر بووە، کە لە گۆڤاری ئاینده (ژمارە 85، 2009) بڵاوی کرۆتەوه. ئەوەش بڵێم، نووسەر بە هۆی ئەوەی زمانێکی تایبەت بە خۆی هەیە، هەروەها چەمکەکانی جیاوازن له و چەمکانە، کە نووسەرانی کورد بەکاری دێنن، ئەوا لە هەندێ شوێندا هەوڵمداوە بۆ ڕوونکردنەوە کەوانە بکەمەوه. لێتان ناشارمەوە، من لە دەمی دیدارەکەدا لە هەندێ شوێندا تێگەیشتنم نەبوو، بەڵام پاش ئەوەی کە نووسیمەوه و خوێندمەوه، باشتر تێگەیشتنم بۆ دروستبوو، لەبەرئەوە گەر خوێنەر بە وردی دیدارەکە بخوێنێتەوه، ئەوا بەسود دەبێت بۆ تێگەیشتن. بەهیوای ئەوەی ئەم دیدارە سەرەتایەک بێت بۆ ئاشنابوون بە هزری هوسەرل و میتۆدەکەی. بە دیدی من زۆر گرنگە لەم میتۆدە تێبگەین، چونکە ئەم میتۆدە چۆتە نێو زۆرینەی کایه زانستیەکانی دییەوە، لەبەرئەوە ناشێ خوێنەرانی فکر و فەلسەفە ئەم میتۆدە وەلانێن.
پرسیارەکان:
داواکاری بۆ مەعریفەی ڕاست و بێ ئەگەری هەڵە وایکردووە، کە فەلسەفە وەک زانست بە میتۆد کار بکات لای هوسەرل؟
بۆچی لۆژیک زانستێکی ئاپریۆ ڕیه؟ چۆن؟
چۆن ڕاستیی له کات بەدەر خۆی بۆ مرۆڤ دەردەخات؟
چۆن لۆژیکی پراکتیکی بخەینە سەر لۆژیکی پەتی؟
زانست و فەلسەفە بۆ فێنۆمینۆلۆژی لەسەر دوو بنەمای جیاوازن، چۆن کۆدەبنەوه؟
لۆژیکی پەتی چییە؟ چۆن دەکرێت سەربەخۆ بێ لە هزر لە کاتێکدا پەیوەندیی لەگەڵ سەبژێکتی هزرڤاندا هەبێت؟
دراو چییە؟ گەر دراوەکان ڕوون و ئاشکرابن، ئیدی بۆچی دەخرێنە ژێر توێژینەوەی فێنۆمینۆلۆژیەوە؟
تەنیا وەسفکردن ئەرکی فێنۆمێنۆلۆژییە، بەڵام تەنیا ئه و شتە شیاوی وەسفکردنە کە لە فراوانترین مەغزادا دیارە. مەبەست لەمە چیە؟
ئاگایی مەبەستەکی کلیلی هوسەر لە. ئایا دەتوانن ئەمە بەئاسانی بناسێنن؟
چۆن پەیوەندیەک لە نێوان ئاگایی و شتەکەدا نییە؟
بەپێی فینۆلینۆلۆژی دەرککردنی بابەتی دەرەکی (ئەوەی لە جیهاندایە) له دەرەوە دەرک دەکەین، له ناوەوەش دەرککردن هەیە، واتە دوو جار دەرککردنه (ئایا ناوەوەش شتی خۆی هەیە)؟ ئایا گەر وایە، ئێمە کام دەرککردنە بەهەند وەردەگرین؟ دەکرێ واز لەوەی دەرەوە بهێنرێت و ڕوبکرێتە ئەوەی ناوەوە؟ بینین لەلاوە چۆنە؟ لێڕوانین بە شێوەیەکی هۆشەکی چیە؟
هەر ئەکتێکی مەبەستەکی لە ناوەرۆکێکی دراو و ناوەرۆکێکی مەبەستەکی پێکدێت. گەر بمانەوێت بە ناوەرۆکە دراوەکە بگەین، ئەوا پێویستە پێکهێنانەکە کە جارێ بە شێوەیەکی پسیکۆلۆگیانە دراوە، لەکاربخەین. چۆن ئەمە ڕووندەکەنەوە؟
دەبێ جۆرە بێوەفاییەکمان بۆ ئەکتی واقعی (دراو) هەبێ؟ ئایا مەرجە تەنیا پشت بە هۆش ببەستین و ئه و فەرامۆش بکەین؟ ناکرێ گومان له هۆش بکەین؟
(واتا لەخۆیایەتی)، دەقێک واتاکەی له خۆیایەتی، گەر دەقەکە هەمووی بگرین، ئەوا باشتر ناوەڕۆکی دەردەکەوێت، بەڵام گەر بەشێکی بێت، ئەوا بەشێکی دەپێکین..
باشە گەر واتا لەخۆیدا بێت، بۆ خوێندنەوەی جیاواز هەیە؟ هەر بۆ پێویست دەکات کە خوێندنەوەی بۆ بکەین؟
ئەوەی ناو دەرککردن لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە؟ (جیاوازیی سیمانتیکی کۆن و هوسەرلی)؟
پێویستە خۆ لە واقع داببڕین؟
ئەکت چییە؟ ئه و ئەکتانەی لە دەرەوەی واژەن و پەیوەندیان بە واژەوە هەیە کامانەن؟ چۆن واتابەدیهێنەرن؟
تێدەگەین. واتا بەدیدێت دوای ئەوە، کە پەیوەندییەک لە نێوان ناو و ناونراودا، واژە و بەواژەکراودا، دەهێنرێتە گۆڕێ، کەواتە مەبەستی واتا بەدیدێت گەر پێکهێنانێک (Synthesis) واژەکە هاوشێوە بکات. تا چەند ئەمە لەگەڵ ئەوەی ئەفلاتون یەکدەگرێتەوە، وە لە واقعدا؟
کرۆکی شتە فیزیکیەکان لەکوێدا هەڵگیراون؟ مرۆڤ چۆن دەستیان پێی دەگات؟ ئایا ئەمە چەند پەیوەندی بە گەڕانەوە بۆ کەسە بەدیهێنەرەکه (عەقڵی بەدیهێنەری مێز) هەیە؟
کاغەزێکی سوره، دەشێت مەبەستی نووسەر خوێناوی بێت، یان جوان بێت.. واتا ئاماژەی تری تیابێت.. چۆن بۆ منی لێڕوانەر دەردەکەوێت؟ ئەکتی لێڕوانین کرۆکەکە بە دەستەوە دەدات. ئەم هەنگاوە لە ئەکتی مەبەستەکیی سادەوە ڕووه و ئەکتی مەبەستەکیی ئاڵۆز هەنگاوێکە لە دەرککردنەوە ڕووه و هزرین.
کاوە جەلال: دەمەوێت سەرەتا هەڵەتێگەیشتنێک یەکلابکەمەوه. فێنۆمێنۆلۆگی دیاردەگەرایی یان دیاردەناسی نییە، بەڵکو کرۆکناسییە، یان فەلسەفاندنێکە لە پێناو گەڕانەوەی مێتۆدی بۆ لای خودی شتەکان (رووکردنە خودی شتەکان). شتەکان واتا فێنۆمینەکان، کەواتە شتەکان و فێنۆمینەکان و کرۆکەکان لای هوسە ڕل هاومانای یەکدین. لەبەرئەوە ئێمە ناتوانین ئەم شێوازی فەلسەفاندنە یان ئەم مێتۆدە ناوبنێین دیاردەناسی. پرسیارێکی جەوهەری کە کردتان، لە بنەڕەتدا ڕوودەکاته گوڕاندان بە تیۆرییەکی مەعریفە. سەرجەم فێنۆمێنۆلۆگی بریتیە لە تیۆرییەکی مەعریفە، لێرەشدا گەرەکە تیۆری مەعریفە زانستێک بێت. هەروەها دەتوانین بڵێین، فێنۆمێنۆلۆگی مێتۆدێکی توێژینەوەیە. ئاشکرایە مێتۆد بنەمایەکی ڕەهای پێویستە بۆ ئەوەی بینا بکرێت، ئەم بنەما ڕەهایەش لە فێنۆمێنۆلۆگیدا لۆگیکی پەتییە. ئەمە ئه و لۆگیکەیه کە لە خۆدا هەیە، واتە سەربەخۆ لە هزری سەبژێکتی هەیە، بۆیە هوسەرل بوونێکی نموونەیی (ئیدیال)ی پێدەدات. لەبەرئەوەی لۆگیکی پەتی سەربەخۆیه، ئەوا لە هەر شوێن و کاتێکدا بەکاریبهێنین، چواندنە گشتییەکەی نادۆڕێنێت، بە پێچەوانەوە ئه و چواندنە گشتییەی لۆگیکی پەتی هەیەتی، هەمیشە بۆ هەموو کەس کراوەیە، لە بەردەستدایە بۆ ڕێکخستنی فێنۆمێنۆلۆگیانەی هزر.
گەر هوسەرل وەک فەیلەسوفێک بڵێت، فێنۆمێنۆلۆگی تیۆرییەکی مەعریفەیە، یان بە واتایەکی دی، مێتۆدێکی نوێی فەلسەفاندنە و هەوڵم داوە بەم تیۆرییە کێشە دێرینەکە ی فەلسەفە کە جیابوونەوەی سەبژێکت و ئۆبژێکته، چارەسەر بکەم تاکو بەم شێوەیە چاکترین دەرفەت بۆ توێژینەوەی فەلسەفەیی و سەرجەم زانستەکانی دیکه بڕەخسێنم، ئەوا بۆ نزیککەوتنەوە لەم تیۆریی مەعریفەیە پێویستە ڕەچاوی تێگە تایبەتییە کلیلییەکانی بکەین، هەروەها لێرەدا وەک ڕێگەبڕینی هزری مێتۆدێکمان هەیە کە جیاوازە لە مێتۆده فەلسەفەییە کانی دی، وەک ئاوەزگەرایی دێکارت، ئەزمونگەرایی لۆک، دیالێکتیکی هیگڵ. یەکەم شت لێرەدا پێناسەکردنەوەی ئاگاییە. ئێمه لەم مێتۆدەی هزریندا تەنیا بە ئاگایی کاردەکەین، بۆیە هەروەها دەتوانین فێنۆمێنۆلۆگی ناوبنێین فەلسەفەیەکی ئاگایی، یان یەکێکە لە فەلسەفەکانی ئاگایی (وەک فەلسەفەی کانت، هێگل، مارکس، سارتر، ئادۆرنۆ و هتد.). بێگومان فێنۆمێنۆلۆگی وەک فەلسەفەیەکی ئاگایی تایبەتمەندی خۆی هەیە و تایبەتمەندیەکەی لە مێتۆدەکەیدا دەردەکەوێت.
تێگە کلیلیەکەی فێنۆمێنۆلۆگی بریتیە لە مەبەستەکێتی. مەبەستەکێتی واتە شتئاگایی. ئاگایی هەمیشە شتئاگاییە. لەبەرئەوەی ئەمه بە دیدی هوسەرل حەقیقەتێکی بەڵگەنەویسته، ئەوا مرۆڤ پێش ئەوەی دەستبکات بە توێژینەوەی زانستی، بۆ نموونە دەستبداتە توێژنەوەی نالی، مەحوی، دەستبداتە توێژینەوەی زمانی کوردی، یان وەک مێژووناس دەستبداتە توێژینەوەی بزووتنەوەی ئەیلول و هتد، ئەوا سەرەتا گەرەکە ئەم ئاگاییە مەبەستەکیەی خۆی بەهەند وەربگرێت و فێنۆمێنۆلۆگیانە لێی بتوێژێتەوە، کە ئیتر لە ڕەوتی خۆتوێژینەوەدا خۆی مێتۆدیانە بکات بە فێنۆمێنۆلۆگ، ئەودەم گەر فەیلەسوف بێت، ئەوا دەتوانێت وەک فێنۆمێنۆلۆگ خەریکی توێژینەوە فەلسەفییەکانی خۆی بێت، خەریکی توێژینەوەی فێنۆمینۆلۆگانە بێت. ئەم کارە سەرەتا، پێش ڕاگەیاندنی خۆ وەک توێژەر، توێژینەوەی دەرککردنەکانی خودی خۆیە.
هوسەرل دەبێژێت، تۆ ڕاستەوخۆ لە ژینجیهانەوە هەوڵمەدە ئاوەزمەندانە، خۆت بە تیۆری تایبەتی بکەیت بە زانایەکی تایبەتی، چونکە ئەم جۆرە هەنگاوە کێشەی ڕاستی چارەسەر ناکات. گەر تۆ بتەوێت ببیت بە توێژەر، ئەوا لە بەردەم پرسیاری ڕاستیدایت، واتا لە بەردەم پرسیاری ڕوون و ئاشکرایی مەئریفەدایت، ئەوجا هوسەرل دەبێژێت، فێنۆمێنۆلۆگی تاکە فەلسەفەیەکە کە تێیدا پرسیار و کێشەی ڕاستی چارەسەرکراوە. لێرەدا گەورەیی فەیلەسوفێک دەردەکەوێت، کە کلیلێک و مێتۆدێکی تایبەتی هەیه و دەڵێت من بە هەردووکیان هەموو کێشەکانی فەلسەفە چارەسەر دەکەم. ئەمە نیشانەی ئەوەیه که ئەو لە ڕوانگەی خۆیەوە چارەسەرەکەی پێیە. ئێمە ئەم داواکارییەی ئه و لە بەرهەمەکانیدا دەبینین، ئه و هەتا ئەمڕۆ بە ئیشەکانی هەموو جیهانی هۆشسام کردووە. فەیلەسوف نایەت بە قسەی زل دەستپێبکات، بەڵکو چارەسەرەکەی پێیه (لانی کەم لە ڕوانگەی خۆیەوە).
فێنۆمێنۆلۆگی ڕوودەکاتە پرسیارێکی زۆر تایبەت و گرنگ: ئایا چۆن دەشێت فەلسەفە زانست بێت، یان چۆن فەلسەفە دەبێت بە زانست؟ مۆرکی زانست چییە؟ کەواتە ئامانجی هوسەرل پێگەیاندنی توێژەر و زانایە. لێرەدا گەر فەلسەفەش بریتی بێت لە زانست، ئەوا فەیلەسوفیش دەبێت بە زانا. کاتێک دەڵێین فێنۆمێنۆلۆگی دەیەوێت مێتۆد بێت، ئەوا بە هەموو خوازیارێکی هزرین و توێژینەوە دەڵێت: پەلە مەکه و زانابوونی خۆت وا زوو ڕامەگەیەنە، مێتۆدێکی یان تیۆرییەکی مەعریفەی زۆر گونجاو لەگۆڕێیە، کە باشترین دەرفەتی توێژینەوەت بۆ دەڕەخسێنێت، مێتۆدەکەش فێنۆمێنۆلۆگیە، یان فێنۆمێنۆلۆگیە وەک تیۆرییەکی مەعریفە. ئەم تیۆری مەعریفەیە مێتۆدێکی تایبەتی هەیە، کە خۆبواردنە لە بریار. سەرەتا ئەوە جەختە کە من لە جیهاندام. لە فێنۆمێنۆلۆگیدا پێویستە ئەم منە بەهەند وەربگیرێت، کە منێکی پسیکۆفیزیکیە. مرۆڤی نێو جیهانە. ئەم مرۆڤە دەرککردنی هەیە، دەرککردنیش یەکێکە لە جۆرەکانی ئاگایی. مرۆڤ دەبینێت، دەبیستێت و هتد. هوسەرل نەهات وەک فەیلەسوفانی پێش خۆی ئاگایی ناو بنێت جەوهەر، ئەوجا بەرامبەر جەوهەرێکی دیکه (جیهانی دەرەکی) دایبنێت، بەڵکو ڕاستەوخۆ ئاوەڵابوونی ئاگایی ی پەیوەست بە ئاڵوزکانی مرۆڤ بە جیهانەوە خستە ژێر توێژینەوەوە. هوسەرل لەجیاتی سرەوتوویی ئاگایی (مادام ئاگایی جەوهەرە، ئەوا سرەوتوه و چەسپێنراوە) دینامیکی ئاگایی ڕەچاو کرد، واتا ئەوەی ڕەچاو کرد کە چۆن ئاگایی لە شێوەی جیاوازدا، وەک موعایەشەی خۆیی، لای مرۆڤ، یان تایبەتیتر لای خوازیارانی هزرین (توێژەران) هەیە. ئێمە دەتوانین موعایەشە خۆییەکان لەژێر سەرتێگەی ئاگاییدا دابنێین، وەکو حەز، خۆشەویستی، کین، بێژتن (بڕیاردان). هوسەرل لەم جیهانەوە کە ژینجیهانە، مێتۆدیانە پرسیاری ڕوون و ئاشکرایی مەئریفە بەردەخات. ئێمە گەڕانەوەیەکمان هەیە بەره و خۆیەتی. بەڵام با جارێ لە جیهاندا بمێنینەوه. ئێوە پرسیاری دەرککردنی دەرەکی و ناخەکیتان کرد.
ئێستا دەڵێین خوازیاری زانست لە جیهاندایە، دەیەوێت ببێت بە توێژەر لە جیهاندا، بێگومان لە جیهانێکی تایبەتیدا: لەم هەرێمەی ئێمەدا کە مۆرکی تایبەتیی هەیە و جیاوازە لە ژینجیهانەکانی دی، تەنانەت ئەوانەی دراوسێش. ئەمە ڕاستییە پێش هەر ئەنجامدانێکی زانستی. مرۆڤ لەنێو ئەم ژینجیهانەدا دەرکی شتەکان و دراوە کولتووریەکان دەکات، دەیەوێت توێژەری فەلسەفە بێت، بەڵام هەروەها دەیەوێت وەک مێژووناس لە مێژووی بزووتنەوەی ئەیلول یان کەسێتیی مستەفا بەرزانی، وەک ئەدەبناس لە حسێن عارف و هتد بتوێژێتەوە. کەواتە ژینجیهان کە پێش کارکردنی زانستی لەگۆڕێیە، بە هەموو شت و دیاردەکانیەوە به سەبژێکتی خوازیاری توێژینەوە دراوە. بۆ نموونە لەم هەرێمەی ئێمەدا چەندین پرسیاری بەواتا لەگۆڕێن و بابەتی تا یبەتیی زانستەکانن، ئەوەش ئەرکی زانستەکانە لێیان بتوێژێتەوە: لە سروشتی یاسا، لە زمان، لە ماتماتیک و فیزیک و کیمیک، لە جیۆگرافی و مێژوو، لە دیاردەی کیچ لە سەرجەم هونەرەکاندا و هتد. هەر تاکە بوارێک بگرین، بابەتێکی هەیە، ئەوجا لەبەر ئەوەی فێنۆمێنۆلۆگ سەرەتا لە خودی بابەتێتیی بەگشتی توێژیوەتەوە، واتا ڕووی کردۆتە خودی شتەکان یان فێنۆمێنەکان لەنێو ئاگایی پەتیی خۆیدا، ئەوا گەر بکەر زانای هەر بوارێک بێت، دەتوانێت ئه و بوارە زانستییە تایبەتە بکات بە زانستێکی فێنۆمێنۆلۆگیانە.
لێرەدا پێویستە بەئاگابین لە کێشەیەکی بنەمایی. توێژینەوەی لۆگیکی بریتییە لە بنەڕەتی فێنۆمێنۆلۆگی. من دەبێت سەرەتا لە لۆگیکی پەتی، لە تێگە و ڕستەکانی، بتوێژمەوه، تاکو بەم شێوەیە کرۆکیان لەنێو ئاگایی خۆمدا دیاری بکەم. ئەم ڕەوشە زۆر ڕەخنەی لێگیراوە، بەتایبەتی ئادۆرنۆ خۆی چەند جارێک ڕەخنەییانە پێوە خەریککردووە. بەڵام با ئەم کێشەیە وەلاوە بنێین، چونکە جارێ ئێمە دەمانەوێت لە فێنۆمێنۆلۆگیی هوسەرل تێبگەین. من دوای توێژینەوەی لۆگیکی پەتی و ڕێکخستنی هزرم دەتوانم لە فێنۆمێنۆلۆگییەکی ترانسێندێتالدا لە بەدیهێنانەکانی ئاگایی بتوێژمەوە، واتا جیهان کە ژینجیهانه، بە مێتۆدی خۆبواردن لە بڕیار بکەم بە بابەتی لێتوێژینەوە. ئامانجی من لێرەدا دیاریکردنی خودی بابەتێتییە، یان بابەت بەگشتییە. گەر من بە دیدی هوسەرل لە ئاگایی خۆمدا، لە ئاگایی ترانسێندێنتالمدا، خودی بابەتێتیم بەگشتی دیاری کردبێت، ئەوا نەک تەنیا دەشێت فەلسەفە بابەتی توێژینەوەکانم بێت، بەڵکو هەروەها زانستە تایبەتیەکانیش کە هەر یەکەیان بابەتێکی بە خۆ تایبەتی هەیە. ئاخر گەر من فێنۆمێنۆلۆگ بم و کێشە کرۆکییەکەم خودی بابەتێتی بێت، ئەوا ئاشکرایە بەدووی ئەوەدا دەتوانم ڕوو لە هەر بابەتێک بکەم، کەواتە ماتماتیک و فیزیک، مێژوو و جیۆگرافی و هتد بخەمە سەر زەمینەی فێنۆمێنۆلۆگی، یان بییانکەم بە زانستی فێنۆمێنۆلۆگیانە. هەر کێشەیەک کە من پەیوەند بە توێژینەوەی بابەتێکەوە بیخوێنمەوە، دەرکی بکەم، هەر کێشەیەک کە من وەک کەرەسە کۆیبکەمەوە بە کەرەسەی مەیدانی و نووسراوەوە، تەنیا وەک دەرککراو بەهەندی وەردەگرم، ئەوجا دوای پێکهێنانی لە نێو کایەی ئاگایی ترانسێندینتالمدا، وەک شتی پێکهێنراو کە هاوبەندی ئاگاییمە، دەیکەم بە بابەتی لێتوێژینەوە و دوای تەواوکردنی ئەم کاره، دوای گەیشتن بە فێنۆمێنەکان، بڕیار دەدەم. بەڵێ بە دیدی من دەشێت نووسراوە پیرۆزەکانیش، شتە پێشبینیکراوە نادیارەکانیش، بکرێن بە بابەتی توێژینەوەی فێنۆمێنۆلۆگیانە. ڕووداوە جیهانییەکان، بۆ نموونە بزووتنەوەی ئەیلوول، دەشێت ببێت بە بابەتی توێژینەوە، واتا بە مێژووناسییەکی فێنۆمێنۆلۆگیانه بکرێت بە مێژوو. با ئەم نموونەیە وەربگرین. ئاشکرایە توێژەر سەرەتا دەکەوێتە بەردەم چەندین ئەفسانەی هۆنراوە بۆ ڕووداوێک، بۆ کەسێتییەک. گەر گرنگی بە کەسێتییەک بدەین، ئەوا گەرەکە ڕەچاوی چەند فاکتەرێک بکەین: کەسێتی لە سەردەمێکدا یان چەند قۆناغێکی بزووتنەوەیەکدا دەژی، ئه و ڕەچەڵەکی هەیە، شارییە یان گوندییە، شێخە یان پارێزەرە، ئەوجا بۆ توێژینەوە له و کەسێتییە گەرەکە لەپاڵ ئه و فاکتەرە ناوبراوانەدا ڕەچاوی لایەنی دیکە بکرێت، وەک زمان و شێوازی خۆپۆشین و دەرکەوتنی کەسێتییەکە، شێوازەکانی سیاسەتکردنی، جۆرەکانی خۆراکی، نامەکانی، پەیوەندیی لەتەک ژن و منداڵەکانیدا، یان لەتەک ژنەکان و منداڵەکانیدا کە لە هەر ژنێکی هەیەتی، ئەوجا کۆڵدان و بەرخۆدانی و هتد. سەرجەم ئەمانە دەکرێن بە ڕەوشی فێنۆمێنۆلۆگیانە وەک هاوبەندی ئاگایی ترانسێندێنتال. کەواتە بکەری توێژەر هەموو کەرەسە دەرککراوەکانی بە نووسین و کۆکراوەی مەیدانییەوە هەڵدەزنێنێت بۆ ئاستی خۆیەتیی پەتی، تەنیا لەنێو ئاگایی خۆیدا بە شرۆڤەی فێنۆمێنۆلۆگیانە دەرفەتی گەیشتن بە بڕیاری ڕوون و ئاشکرا خۆش دەکات. بۆ ئەم کێشەیە بە هەمان شێوە دەتوانین بیربکەینەوە لە بزووتنەوەیەکی ئایینی، کەسێتییەکی ئایینی، هۆنەر ێک یان ئیشێکی هۆنەری، لە مەولانا خالید، دیوانی نالی یان قانع. خوێندکارێکی بەشی کوردی چیدی بۆ توێژینەوەیەک پێویستی بە ئەم یان ئه و تیۆریە نییە، ئه و سەرەتا خۆی کردووە بە فێنۆمێنۆلۆگ، کەواتە نایەت ئاوەزمەندانە، یان بە ڕێکخستنی تەکنیکی، تیۆرییەک تەطبیق بکات، توێژینەوەیەکی دکتۆرا لەسەر نالی یان قانع بنووسێت، ئەوجا دوای تەواوکردنی ببێژێت: تەواو، کەلێنەکەم پڕکردەوە، تازە هیچ نەماوە لەسەر قانع بگۆترێت. نەخێر ئه و وەک هزرڤانێکی فێنۆمێنۆلۆگ خۆی بە قانع یان نالییەوە خەریک دەکات، ئه و توێژینەوەیەکی فێنۆمێنۆلۆگیانە ئەنجام دەدات، ئه و هەقی نییە بەسەر کوردیناسێکی ئەزموونگەرا، ئاوەزگەرا یان دیالێکتیکییەوە، چونکە بۆ ئه و چۆنی کارکردنەکەی سەنگی مەحەکە نەک چیییەکە، واتا نەک بابەتەکە، بۆ نموونە قانع یان نالی. توێژەرانی دی، گەر سەبژێکت بن، دەتوانن لەسەر هەمان چی، واتا لەسەر هەمان هۆنەر، نالی یان قانع، بە مێتۆدی خۆیان توێژینەوە بکەن. بە کورتی: ئه و نایەت یەکسەر کەرەسەکانی ڕێکبخات، بڕیار بدات. ئەوە کە بەردەوام لە بزووتندایە و پرسیار دەکات، وەڵامی پرسیار دەداتەوە و وەڵام دەکاتەوە بە پرسیار، ئاگایی ترانسێندێنتالە کە لە من-ی ترانسێندێنتالەوە دەپەخشێت. با جارێکی دی بگەڕێینەوە بۆ پنتەکەی سەرەتا.
وەک گۆتم، مرۆڤ پێش هەموو شتێک لە دەرککردنەکانی خۆی دەتوێژێتەوه تاکو خۆی بکات بە سەبژێکت، بە بکەری فەلسەفە وەک زانست یان بە بکەری زانستی. هەروەها ئاشکرایه تێگە کلیلیەکەمان لە فێنۆمێنۆلۆگیدا تێگەی مەبەستەکێتییە، تێگەی ئاگایی مەبەستەکییە. گەر من بیستنی موزیکم هەبێت، یان بیستن و بینین و بۆنکردنی شتەکانی جیهانم هەبێت، ئەمانە دەرککردنەکانی منن کە بێگو مان بەگوێرەی کلیلەکەی فێنۆمێنۆلۆگی شتبیستن و شتبۆنکردن و شتڕوانینن (واتە ڕوانین هەمیشە شتڕوانینە، بیستن شتبیستنە...). ئیستا لێرەدا هوسەرل دەبێژێت، ئەم ئاگاییه کە هەیە و هەمیشە شتدەرککردنە، واتای ئەوە ناگەیەنێت کە شتێک هاتبێتە نێو دەرککردنەکەی منەوە، بەڵکو ئه و ڕوانینە کە لە منەوە دەردەچێت (لە منی پسیکۆفیزیکیەوە)، هەمیشە لە خۆیەوە شتڕوانینە، واتە نە دیدی من دەچێت بۆ لای شتەکە، نە شتەکە لە دەرەوە دێتە نێو دیدی منەوە، بەڵکو ئه و دیده کە کتوپڕ ئیستا لەگۆڕێیە، خۆی ئۆبژێکتخەرەوەیە، بۆ نمونە شەکردان-دیدە، تەسجیل-دیدە، تەپڵەک-دیدە، هەروەها دەتوانین ببێژین مرۆڤدیتنە، بەڵام لەبەرئەوەی پێویستە جارێ سەبژێکتی توێژەر بهێنرێتە گۆڕێ، ئەوا پرسیاری ئەویدی وەلادەنێین، دەنا لە بنەڕەتەوە دەرککردنەکان دەرککردنی ئەوانیدیکەشە، بە واتای هەبوونی پەیوەندیی من لەگەڵ ئەوانیدیدا لە خۆدەگرێت. بەڵام جارێ ئەمە وەلا دەنێین، چونکە لە کۆتایدا منم کە دەبم بە سەبژێکتی توێژەر. کەواتە جارێ پێویستە من خۆم بکەم بەم بکەرە توێژەرە. گەر هەمیشە ئاگاییەکەم شتئاگایی بێت، ئەوا بۆ من پرسیارێک وەڵام دراوەتەوە: جیهان له و شێوەیەدا کە ئه و خۆی چۆنه، بۆ من بایەخی نییە، هەروەها پێویست ناکات من ئەزیەتی خۆم بدەم و تیۆری بۆ ناسینی سەرجەم جیهان یان دراوەکانی نێوی دابنێم، چونکە جیهان ترانسێندێنته، واتا نەشیاوی زانینه، کەواتە من هەرگیز ناتوانم سەرجەمیانە لەبارەی ئەو بزانم، بۆیه گەر بمەوێت توێژەر بم، ئەوا پێویستە خۆم تەنیا بە دەرککردنەکانمەوە، بە ئاگاییەکەی خۆمەوە، خەریک بکەم. بەڵام ئەمە هیچ کێشەیەک بۆ توێژینەوە دروست ناکات، چونکە درککردنەکەی من هەمیشە شتدەرککردنە، جیهاندەرککردنە، کەواتە کێشەی نەبوونی شیمانە بۆ ناسینی سەرجەمانەی جیهان لەنێو ناخەکێتیدا وەڵامدەدەمەوە، بۆ؟ لەبەرئەوەی ترانسێندێنس لەنێو ناخەکێتیدا دراوە. ئەمە گریمانەکەی هوسەرله...
ئەیا ئەمە دژی ئەوە ناوەستێتەوە، کە ئێمە ناتوانین گشت جیهان بناسین؟
کاوە جەلال: بەڵێ زۆر باشە، هەر لەبەر ئەوەیه کە هوسەرل لە کۆتاییدا گۆڕان دەدات بە پرۆسەی سینتێزیس، واتا پێکهێنان. بۆ نمونه ئەوە بەڵگەنەویستە کە من دەرکدەکەم (ئه و دارسێوەی بەرامبەرم دەرکدەکەم). دارسێوەکە بەری گرتووە، سێوی سور یان زەردی گرتوە، لقێکی چڕە و لقێکی دیکەی کەمگەڵایە، ئه و فۆرمێکی تایبەتی هەیە. من به پێکهێنان لەنێو ئاگاییدا دەگەم بە ڕوون و ئاشکراییەکی تەواو سەبارەت بە توانستی بریاردان بەسەر ئه و بابەتەدا، نەک من یەکسەر لە هەڵوێستی ئاسایی ڕۆژانەمەوە بڕیاری بەسەردا بدەم. خاڵێکی دی ئەوەیە کە من بە دیدی هوسەرل لە پرۆسەی پێکهێناندا هیچ کێشەیەکم بۆ دروست نابێت. بۆ؟ چونکە ئاگایی من مەبەستەکیە، کەواتە شتەکە لەنێو ئاگایی مندا دراوە، کەواتە ئه و شتە کتومت خۆی چۆنه، به و شێوەیەش لە ئاگایی مندا دراوە. ئەمەش گریمانەیەکی دیکەی هوسەرلە. ئایا شتەکە وەک چی دراوە؟ وەک هاوبەند دراوە، بە واتای گەر من شتدەرککردنم هەبێت، ئەوا ئه و دەرککردنە کە لە منەوە دەردەچێت (کە دەرککردنێکی دەرەکیە)، شتەکەی (دارسێوەکەی) لە خۆگرتووە. با من لە ڕوویەکیشەوە لێی بروانم. بەڵام بمەوێت و نەمەوێت ئاگایی من ئاگایی ئه و درەختەیە، کە دەرکم کردووە یان ئێستا دەرکی دەکەم. ئه و ئاگاییە کە لە منەوە دەردەچێت، درەخت-دەرککردنە. ئەم موزیکە کە ئیستا دەیبیستم، موزیک-بیستنە. هەروەها من ئەندێشەی سەیرانێکی دوێنێی خۆمانم هەیە، کە چۆن هەموو لە باخەکەدا دانیشتبووین، پێدەکەنین، شاییمان دەکرد... من دەتوانم سایکۆلۆژیانە داڵغەی ئه و سەیرانە لێبدەم، بە خەیاڵی خۆشەوە لە نێویدا بزر ببم، دەستی ئه و کیژە بگرم کە ئەڤینداری بووم، بەڵام من هەروەها دەتوانم ئەم ئەند ێشەیە بکەم بە ڕەوشێکی فینۆمینۆلۆگیانە. چۆن؟ من دەشێت لەم یان له و ساتە بڕوانم کە چۆن من خۆیشم لەوێ له و ساتەدا دانیشتووم، پێدەکەنم و هتد، من ئێستا لەنێو خەیاڵێکدا بزر نەبووم. یان من بۆ نموونە نایەم پەیوەند بە ڕەوشێکەوە پەرچاندنێکی ئەزمونگەرا ئەنجام بدەم و دەست بکەم بە کۆکردنەوه و لێدەرکردن، تا دەگەم بە توانستی بڕیاردانی لۆگیکی. بۆ نمونە لە کۆی هەموو درەختە دەرککراوەکان، ئەوانە دەربکەم کە به جۆرێکی تایبەتی ناگونجێن، ئەوسا جۆرێکی تایبەتی کە پێکەوە دەگونجێن، کۆیان بکەمەوه و بڵێم: ئەم درەختانە سنەوبەرن. فێنۆمێنۆلۆگی ئەمەی ناوێت. من ئەم دەرککردنەی خۆم، ئەم هەڵوێستەی ئێستا هەمه، لەکار دەخەم، کەواتە ئەمەی ئێستا هەیه و ڕوانینە لە درەختێک، تەنیا هەڵوێستێکی سروشتیه یان ئاساییە و من لەکاری دەخەم، دوای ئەم لەکارخستنەی هەڵوێستە سروشتیەکە ڕاستەوخۆ دەگەم بە هەڵوێستی دووەم، کە هوسەرل ناوی دەنێت هەڵوێستی فینۆمینۆلۆگیانە. من لێرەدا دەکەومە بەردەم پرسی پێکهێنان.
بەڵام تا چەند دڵنیابین لەکارمان خستووە؟ چۆن خۆم ئەبوێرم لە بڕیاردان؟
کاوە جەلال: لە کاری دەخەم، واتا بریار نادەم بەسەر دەرککردنەکەمدا. ئه و شتە کە دەرکم کردووە، یان شتدەرککردنەکەم، دەهێڵمەوە بەبێ ئەوەی بڕیاری بەپەلەی بەسەردا بدەم، بۆ نموونە ببێژم کاریگەرییە دەرەکییەکان ڕێگربوون لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی، جیۆگرافیی شاخاویی کوردستان بەربەست بووە لە سەرکەوتنی میرنشینێک بەسەر ئەوانی دیکەدا و دامەزراندنی دەوڵتێکی یەکگرتووی کوردی و هتد، ئەوجا لە یەکێک لەم گریمانانەوە توێژینەوەکەم، نووسینەکەم، ئاوەڵا بکەم. (ئیپۆخێ) بە واتای خۆبواردن لە بریاردان. با بگەرێینەوە بۆ پرسی توێژینەوەی زانستی. گەر من لە هەڵوێستی سروشتیەوە خەریکی توێژینەوە بم، ئەوا به سەرجەم دەرککردنە دەرەکیەکانمەوە خۆم لەنێو جیهاندا دەبینمەوە، ئەوجا گەر بە تیۆرییەکی تایبەتی بڕیارەکانم بەسەر ڕووداوە مێژوویەکاندا بدەم، ئەوسا ئەم کارە کە من دەیکەم، شێوەیەکی مێژووناسییه، بەڵام منێکی خۆرهەڵاتی کە هەستی دژبەر یان لایەنگیرم هەیە، حەزم لە ڕەوانبێژییە، بەهۆی نائازادییەوە دەترسم لە زۆر بڕیاری ڕوون و ئاشکرا و هتد، هەرگیز توێژینەوەیەکی مێژوویی ورد و تا ڕادەی شیان جەختم پێناخرێتەوە. بەڵام گەر من فێنۆمێنۆلۆگ بم، ئەوسا سەرجەم شێوازی کارکردنم دەگۆڕێت. ئەوە کە من پێوەی خەریک دەبم، تەنیا دەرککردنە هۆشەکییەکانی خۆمن کە بێگو مان دەرککردن-دەرککراون دوای لەکارخستنی دەرککردنە دەرەکیەکانم. بۆ ڕونکردنەوە نمونەی دارسێومان هێنایەوە. چۆن جەخت بین کە دەرککردنە ناخەکیەکەمان هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهاتووە؟ ئێمە جەختین، چونکە دەرککردنی دەرەکیی شتێک دەرککردنی کتومتی ئه و شتەیە کە لە جیهاندا هەیە، دەرککردنەکەش مەبەستەکیە. کەواتە من کە دەپەڕێمەوە بۆ هەڵوێستی فینۆمینۆلۆگیانه، بە واتای بۆ دەرککردنی ناخەکی، دەرککردنە دەرەکیەکەم وەک خۆی ماوەتەوە. ئێستا لێرەدا جارێکی دی دەیخەمە ژێر توێژینەوەی فێنۆمێنۆلۆگیانەوە. سەرەتا گۆتم منی پسیکۆفیزیکی لەم باڵکۆنەی خۆمەوە له و باخه لەوبەر دەروانم کە دارسێوەکەی تێدایە، ڕوانینەکەشم دارسێو-روانینە. دارسێو- بینینە، کەواتە دەرککردنی دەرەکیه، واتا شتدەرککردنە. گەر من ئاوەزگەرایەکی دیکارتی بوومایە، ئەوا گومانم لە دەرککردنەکانی خۆم دەکرد، یان جیهانم دەخستە ژێر گومانی مێتۆدیەوە لە پێناو گەیشتندا بە بێگومانیی مەعریفە. هوسەرل جیاوازە. ئەم گومان لە هەبوونی جیهان ناکات. جیهان هەیە، منیش ئەوەندەم بەسە کە بزانم ئەم جیهانە چۆنە. ئەمە تاکە داواکاریی هوسەرلە. من دەزانم جیهان چۆنه، گەر هاتوو بە مێتۆدی خۆبواردن لە بڕیار لە هەڵوێستی سروشتیەوە بپەڕێمەوە بۆ هەڵوێستی فێنۆمێنۆلۆگیانە، کەواته گەر من خۆم لە مرۆڤێکی جیهانییەوه بکەم بە سەبژێکتێکی ترانسێندێنتال و لە کایەی فێنۆمێنۆلۆگیدا لە ئاگاییم بتوێژمەوە کە بێگومان ئاگاییەکی ترانسێندێنتالە. ئیستا من چەند جار وتم من، یان من بیکەم. ئێمە پێویستە ئەم منە ڕونبکەینەوه. من لەسەر باڵکۆنەکەوه دەڕوانم. ئەوە منی جیهانییە، منی پسیکۆفیزیکیه کە دەڕوانێت. من شتدەرککردنم هەیە. بەڵام که من هەڵوێستی سروشتی لەکاردەخەم، ئەوا لێرەدا خۆیشم وەک مرۆڤی جیهانی لەکاردەخەم. ئیستا چی دێتە گۆڕێ؟ منی ترانسێندێتال. ئەوجا ئه و شتدەرککردنە دەرەکیه کە لەگۆڕێیە، ئیستا دەرککردن-دەرکراوێکە کە لە منی ترانسێندێتالەوە دەردەچێت. من کوژامەوە. خۆمم لەکارخست.
با ئیستا هەستی خۆمت پێ بڵێم، ڕاستت دەوێ هەست بە خەواندنی موگناتیزی و سیحرێ دەکەم، نازانم چۆن خۆم دەکوژێنمەوە، چۆن خۆم لە کاردەخەم؟
کاوە جەلال: من دەخوازم بە زمانی هەسەرل بدوێم. بیربکەرە وه، کە چۆن تۆ لە هەڵوێستی سروشتیدا لە جیهان دەڕوانیت، چۆن دەرکی جیهان دەکەیت، ئەوجا کاتێک دەپەڕێیتەوە بۆ هەڵوێستی فێنۆمێنۆلۆگیانە، ئەوا پەڕینەوەیەکت ئەنجام داوە بۆ نێو کایەیەکی ترانسێندێنتال، کە هوسەرل هەروەها ناوی دەنێت کایەی ئاگایی پەتی. ئەمەش واژەیەکی تایبەتیی فێنۆمێنۆلۆگییه، کە هوسەرل لە کانتی وەرگرتووە. هەروەها نابێت تێگەی کوژاندنەوە بە واتای وشە وەربگرین. بۆ ئەوەی لەم کێشەیە باشتر تێبگەین، پێویستە بزانین کە هوسەرل بۆ وەسفی ئەم مێتۆدە چەند واژەیەک بەکاردەهێنێت، وەک لەکارخستنی بڕیار، بردنەوە ڕووه و کرۆک، دانان لەنێو کەوانەدا، خۆبواردن لە بڕیار. جگە لەوە ئێمە دەتوانین ئەم کێشەیە بە نموونەی جەبر ڕوونبکەینەوە. لە جەبردا ڕستە هەن لە ناوەوە و لە دەرەوەی کەوانە. ئایا هەتا ئه و کاتە کە من خۆم بە ڕستەی ناو کەوانەکەوە خەریک دەکەم، ئەوانەی دەرەوەی کەوانەکە م نەکوژاندۆتەوه (وەلاوە نەناوە)؟ ئایا بە دانانی ڕستەیەک لەنێو کەوانەدا هیچ گۆڕانێک بەسەر ڕستەکەدا هاتووە؟ بێگومان نەگۆڕراوە. ئەمە تەنیا ڕوونکردنەوەیەکە بە زمانی ماتماتیک. با ئێستا ڕووبکەینەوه مێتۆدی خۆبوارن لە بڕیار. کە من خۆم دەبوێرم لە بڕیاردان بەسەر بابەتێکی ڕیالدا، بەسەر بابەتێکی دەرەکیی نێو فەزادا، ئەوا بەمە کێشەم بۆ چێنابێت، چونکه شتەکەم لە ئاگایی مەبەستەکیدا پێدراوە، واتا ئاگایی من هەمیشە شت-ئاگاییە، کەواتە پێویست ناکات لەوە بترسم کە نەتوانم بە مەعریفەی ڕوون و ئاشکرا بگەم. هوسەرل جەخت دەکات، شتەکە خۆی بەڕاستی چۆنه، ئه و شتە هەر ئەوها هاوبەندی ئاگاییە و لە هەڵوێستی فێنۆمێنۆلۆگیانەدا هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نایەت. کەواتە من ئەوەندەم بەسە کە لە ئاگایی خۆم بتوێژمەوە. جگە لەوە ئێمە خۆمان لە بنەڕەتدا به شێوازی جیا نەک فینۆمینۆلۆگیانه ئەم ئەزمونەی لەکارخستن یان کوژاندنەوەمان کردووە. بیربکەرەوە لە داڵغەیەک. تۆ بەسەر شەقامێکدا دەڕۆیت، لەنێو داڵغەیەکدا نقوم بوویت، پێدەکەنیت، لەگەڵ هەڤاڵەکانت یان دەستگیرانەکەتدایت، کەچی تەنیا بەسەر شەقامەکەدا دەرۆیت و دەرکی ئەوە ناکەیت، کە بەلای چ ماڵێکدا دەڕۆیت و کێ بە لاتدا تێدەپەرێت. ئه و پرسیارە لە خۆت بکە، کە داخۆ ئەوە کێیە کە ئەندێشەکەی هەیە؟ خۆ ئەوەش هەر منێکە. ئێستا وەرە ئەم دۆخە فینۆمینۆلۆگیانه بگرە نەک لە شێوەی داڵغە و خەیاڵی پسیکۆلۆگیانەدا، بەڵکو ئاگامەندانە وەک منی توێژەرێک وەریبگرە، منێک کە شتدەرککردنێک یان درەخت-دەرککردنێکی دەرەکیی کردووە بە دەرککرن-دەرکراوی ناخەکی، ئەوجا جارێکی دی لێی دەڕوانێتەوە. ئایا ئه و منە، کە ئێستا وەک توێژەرێک له و حاڵەتە دەتوێژێتەوە، لەشی پسیکۆفیزیکیی وەلاوە نەناوە؟ ئایا ڕەوشێکی تایبەتی بە بەردیدی ئەوەوە نییە؟ ئایا ئەوەش هەر منێک نییە ؟ هوسەرل ئەم منە ناو دەنێت منی ترانسێندێتال.
ئایا وەدەرنانی ئەم دەرککردنە بۆ چییە؟
کاوە جەلال: دەری ناکەینە دەرەوه، بەڵکو دەیکەین بە دەرککردنی ناخەکی، واتە جارێکی دی لە دۆخێکی هۆشەکیدا لێی دەروانین. تۆ ئێستا له و گوڵە دەروانیت، ئایا ڕوانینەکەت گوڵ-ڕوانین نیە؟ ئێستا تەماشای من بکه! من ئێستا بێ ئەوەی لە گوڵەکە بڕوانم، ڕاستەو خۆ وەک ڕوانینی یەکەمجار لێی دەڕوانمەوە، ئێستا سەیری گوڵەکە ناکەم کە لەوێدایە، بەڵکو ئەوەتا لە پێش چاوم دامناوه و لێی دەروانمەوە، من خۆم لێرەم، بەڵام لە ڕوانینمدا لای گوڵەکەم، ئێستا دیارهێنانی گوڵەکە لەم دووبارە ڕوانینەمدا ڕوونترە لە ڕوانینە ڕاستەوخۆکەی یەکەمجار، کە لە دەرەوە لێم ڕوانی.
چۆن ڕوونترە؟ ئایا، کە من لێره، لە (دەرەوە)، گوڵم هەبێ، بۆ دەبێ له و نەڕوانم و لەوەی ناوەوەم بڕوانم؟ ئایا ئێمە بروامان بە ڕوانینە دەرەکییەکە نییە؟
کاوە جەلال: نەخێر، ئێمە بەهیچ جۆرێک گومانی لێناکەین.
ئەی بۆچی دەیهێنینە ناوه و هەر لە دەرەوە لێی ناڕوانین؟ لە پێناو چیدا؟
کاوە جەلال: لەبەرئەوەی جیهان ترانسێندێنتە، واتا من هەرگیز ناتوانم زانینێکی سەرجەمیانەی جیهانم هەبێت. شتەکان هەمیشە لە لاڕووەوە بە من دراون نەک سەرجەمیانە. من به و شێوەیە ناتوانم ببم بە توێژەرێک، کە خاوەنی مەعریفەی ڕوون و ئاشکرابم.
واتە ئێمە ترسمان هەیە ڕوانینمان بۆ گوڵەکە بڕواتە سەر ڕوانینمان بۆ فنجان و شتەکانی چواردەوری، لەبەرئەوەی ڕوانینەکەمان تەنیا بۆ گوڵەکە بێت ئەوا گوڵەکە دەهێنینە ناو ناخمانەوە و جارێکی دی لێرەوە لە گوڵ دەروانین؟
کاوە جەلال: با مەسەلەی ترس وەلاوە بنێین، بەڵام ئەمە وەکو دی پرسیارێکی گونجاوە. ئایا لە چ ڕوانگەیەکەوە؟ گونجاوە پەیوەند بە سەرجەم ئه و ڕوانینەوە، که چۆن من ئیستا دەرک دەکەم. هوسەرل نمونەی سەر مێزەکەی خۆی دەهێنێتەوه، با ئێمە ئەم سەرمێزەمان بە نموونە وەربگرین. کاغەز و کوپی قاوە، پاکەتی جگەرە و شەکردان... لەسەر ئەم مێزەن، بڕوانە ئەم هەموو شتەی لێیه، من هەموویان دەبینم، واتا دەرکیان دەکەم، بەڵام کاتێک دەپەڕێمەوە بۆ هەڵوێستی فینۆمینۆلۆگیانه و ئه و شەکردانە دەخەمە بەر دیدەم، ئەوا لە نێو سەرجەم پەیوەندییەکەی دەرمکێشاوە، تەنیا مەبەستم توێژینەوەیە لە شەکردانەکە، بەڵام من دەزانم، کە ئه و شەکردانە ترانسێندێنتە، من دەتوانم هەتا بێدوایەکی لە لاڕووی جیاوازەوە تەماشای بکەم و هەر جارە ناوەڕۆکێکی ئاگایی ئه و شەکردانەم هەیه...
لەسەر ئەم نمونەیە، ئێمە ڕوانینی مەبەستەکیمان هەیە، لەناو ئەم هەموو شتانە کە لەسەر مێزەکەن، ئێمە شەکردان هەڵدەبژێرین، دەیخەینە دۆخێکی ترانسێندێتالەوە، بەڵام خۆت وتەنی ئەمانە لە پەیوەندیدان، ئێمه شەکردانەکە لە پەیوەندی دەردەکەین. بۆچی لە پەیوەندی دەریکەین، کە خۆی وا هەڵکەوتوە، خۆی لەنێو جیهاندا لە پەیوەندیدایە؟ یان ئایا لە پەیوەندیەکەدا باشتر خۆی دەرناخات؟ من و تۆ لە پەیوەندیداین، بۆ جیابکرێینەوە؟ بۆ بابەتەکە بکەین بە تاک؟ ئەم تەنیایە چ سودێکی هەیە؟ ئایا ئێمە لە پەیوەندیدا باشتر لە شتەکان تێناگەین؟ لێرەوە ناچینە ناو واتاسازیی (سیمانتیکی) فێنۆمینۆلۆگیەوە بە بەراورد لەتەک واتاسازیی کلاسیکدا؟
کاوە جەلال: لە پرسیاری کۆتاییەوە دەستپێدەکەم. واتاسازیی کلاسیکی بڕیار بەسەر جیهانی دەرەوەدا دەدات، تەنیا ئه و ناوانە وەک واتامەند وەردەگرێت کە ئاماژە بۆ بابەتێکی ڕیالی نێو جیهان دەدەن. بەڵام واتاسازیی فێنۆمێنۆلۆگی جیاوازە. واتا لای هوسەرل بریتییە له ناوەرۆکی دەربڕین. ئێمە بە دەربڕین یان بە نووسین واتایەک (مەغزایەک) دەگەیەنین. لە دەربڕیندا هەمیشە بابەتێک مەبەستە، بەڵام ئەوە بابەتی دەرەکی نییە، بەڵکو بە زمانی هوسەرل بابەتێتییەکی دروستکراوە بەڕێی ئاگایی واتاخەرەوەی مەبەستەکییەوە. من لە ڕووی فێنۆمێنۆلۆگییەوە ناتوانم لە خۆمەوە سووک و ئاسان بە وشە و تێرمی چەسپێنراوی کوردی خەریکی هزرینی فەلسەفەیی بم، یان گەر من جیۆگرافیناسێکی فێنۆمێنۆلۆگ بم، چیدی لە توێژینەوەیەکمدا دەستەواژەی دەشتی کۆیە، شاخی گۆیژە بەکارناهێنم، چونکە ئه و ناوچەیە کە من دەرکم کردووە، ناوچەیەکی گردەڵانە نەک دەشتایی، هەروەها واژەی شاخ بۆ بەرزاییەکی سەخت و ترۆپکدار دەگونجێت نەک گردێکی بەرز ی وەک گۆیژە. من ئێستا هەڵوێستێکی ئاسایی ڕۆژانەم پەیوەند بە واژەوە وەرنەگرتووە، واتا من تەنیا خۆم بە وشە دەرنابڕم و بەم دەربڕینە هەروا سووک و ئاسان ڕوو لە شتێک بکەم، بەڵکو تەنیا ئەوە بەهەند وەردەگرم کە من مەبەستەکیانە ڕووم تێکردووە، لێرەشدا من واتایەک، مەغزایەک، دەردەبڕم. بۆ فێنۆمێنۆلۆگی ئەم بابەتە ڕووتێکراوە گرنگە، بۆیە پێویستە هەڵوێستی ئاسایی، سروشتی، لەکاربخرێت تاکو بتوانین کرۆکی بابەتەکە دیاریبکەین. من لە کرۆکدیدیدا ڕوانینێکی ئازادم هەیە و بەم ڕێیەوە فۆرمی گشتیی بابەتە ڕیالەکە بۆ من دەردەکەوێت. من دوای ئەوە که دەگەم بە مەعریفەی ڕوون و ئاشکرا، ئیدی بڕیاری ڕوون و ئاشکرا دەدەم. کەواتە ڕستەی لۆگیگی دەردەبڕم. بڕیار بەسەر چیدا دەدەم؟ بەسەر بابەتێتیی دروستکراودا. دروستکراوی منی سەبژێکت. پرۆسەی واتاسازی لای هوسەرل لە ئاگاییدا بەردەخرێت. شتەکە ڕاستەوخۆ بە من دراوە، ئەوجا من لەنێو ئاگایی پەتیدا بە پێکهێنان دەگەم بە گونجانێکی لەبار بە خودی شتەکە، ئەوکات ناوی لێدەنێم، واژە دروستدەکەم، واتە بڕیاردەدەم، دەڵێم ئەمە دارسێوە، ئەمە شاخە، ناوچە گردەڵانەکانی باشوری کۆیە....
گەر من لە پێکهێنانەوە بڕیارەکەم بدەم، ئەوا پەیوەند بۆ نموونە بە دارسێوەکەوە (وەک لقەکان، بەرەکەی، ڕەنگەکەی، درەخت و بابەتی دی لە تەنیشتی یان لە پشتیەوە...) ڕەچاوی زۆر شتی دی دەکە م، زۆرتر لەوە کە من لە دەرەوە دەیبینم.
بەڵام ئەمە واتایەکی ئەوتۆ ناگەیەنێت کە من دارسێوەکه (یان شەکردانەکە) دەخەمە دۆخێکی هۆشەکیی ترانسێندێتاڵەوه، من شتدەرککردنەکەی خۆم (دەرککردنی دارسێوەکە یان شەکردانەکە) دەخەمە ئه و ڕەوشەوە، لێرەشدا بە پرۆسەی پێکهێنان زۆرتر بۆ من دێتەگۆڕێ وەک لەوەی تەنیا بە ڕێگەی دەستلێدان و بینینەوە بڕیاری بەسەردا بدەم. سەرلەنوێ ڕوودەکەمەوە تێگەی پێکهێنان (بە زمانی هوسەرل سینتێزیس)، چونکە پێویستە ڕوونی بکەمەوە. وەک گۆتم، کاتێک من لە جیهاندام و دەرک دەکەم، ئەوا من هەڵوێستێکی سروشتیم هەیە: من سووک و ئاسان دەڕوانم، دەبیستم، بۆن دەکەم و هتد. کاتیک من خۆم لە بریاردان بەسەر ئەم دەرککردنە دەرەکیانەمدا دەبوێرم، بە واتایەکی دی مێتۆدیانە دەپەڕێمەوە بۆ وەرگرتنی هەڵوێستێکی نوێ کە فێنۆمێنۆلۆگیانەیە، ئەوا دەرککردنە دەرەکییەکەم کە مەبەستەکییە، پەڕاندۆتەوە بۆ ئاستێکی دی، ئەم دەرککردنەم پەڕێنراوەیەکی هۆشەکییە. من لە ڕوانیندا کە شتڕوانینە، دەتوانم هەتا بێدوایەکی لە لای جیاوازەوە له و بابەته (درەختە) بڕوانم و لاڕوویەکی درەختەکەم وەک ناوەرۆکی ئاگایی هەیە، ئەم لاڕووەش هەموو لاڕووەکانی دیکەی درەختەکە دادەپۆشێت. لەبەر ئەم هۆیەیە کە ئێمە هەرگیز ناتوانین سەرجەمیانە دەرکی بابەتێک بکەین، لەبارەی بزانین، ئاخر بەگوێرەی فێنۆمێنۆلۆگی هەرگیز بابەتەکەمان وەک سەرجەم پێنەدراوە، بەڵکو ئه و لە لاڕووەوە خۆی پێشانی ئێمە دەدات. سەرەڕای ئەمە هوسەرل جەخت دەکات، کە هەمان بابەت وەک سەرجەم مەبەستی ئێمەیە. گەر من لە هەڵوێستی سروشتیدا لە چەند لایەکەوە لە درەختێک بڕوانم، ئەوا من دەرککردنەکەی خۆم نابینم، هەروەها من لە هەر ڕوانینێکی لاڕوویەکی درەختەکەدا ناوەرۆکێکی جیای ئاگاییم هەیە. ئەوجا من لە هەڵوێستی فێنۆمێنۆلۆگیانەدا ڕوودەکەمە درەخت-دەرککردنەکەم کە ئێستا دەرککردن-دەرکراوە. ئێستا ئه و ناوەرۆکە جیاوازانەی دەرککردنی درەختەکەم بۆ دەردەکەون. هەمان درەخت وەک سەرجەم. ئەمە ئاگاییەکی نوێیە، کە بێگومان ئەمیش مەبەستەکییە و ڕووی کردۆته ناوەرۆکی لاڕووەکان. کەواتە ئەمیش دەرککەرانە هەمان بابەت دیاری دەکات، بەڵام زۆرترە لە کۆی دەرککردنەکانی لاڕووەکانی هەمان بابەت، چونکە ئاگاییەکی پێکهێنەرە. ئەم ئاگاییه ئاگاییەکی سەرجەمییە و هەر ئەمە کە ئاگایی بابەت چێدەکات. ئێستا بابەت بە کردارە ئاوتۆنۆمەکەی پێکهێنان دروست بووە، که بێگومان کۆی ناوەرۆکە دەرککراوەکان نییە، چونکە بابەتی پێکهێنراو کۆی شعورەکان نییە به و بابەتە ڕیالە، بەڵکو هەمەکێتییەکی زۆرترە لە ئەوان. کەواتە من لە دەرککردنی درەختێکدا تەنیا لاڕوویەکی درەختەکەم پێدراوە و تەنیا ناوەرۆکێکی ئه و درەختەم لە ئاگاییدا هەیە، بەڵام لەتەکیدا لاڕووە نادیارەکانی درەختەکەم پێدراون، چونکە هەموو داپۆشینێکی هەنووکەیی ئاماژە بۆ نادیاری دیکە دەدات.
من ئیستا بیرم لەوە دەکردەوە، کاتێ باسی پەیوەندی نێوان شتەکانمان کرد، بیرم بۆ ئەوە نەچوو، کە ئێمە بە سەربەخۆ ناو لە شتەکان دەنێین، واتە کە دەڵێم شەکردان، بێ پەیوەندی لەگەڵ مێزەکە ئەم ناوەم لێناوە، واتە پرۆسەی ناولێنان تایبەتییە، کۆیی نییە. ئەمەش ڕەنگە پاساوێکی تر بێت بۆ ئەوەی، کە لە پەیوەندی دەریدەکەم.
کاوە جەلال: بەڵێ. بەڵام به گەڕانەوەی مێتۆدی ڕووەو کرۆک. ئەوە کە هاوبەندی ئاگاییە، دیاریی دەکەم بەڕێی کرۆکدیدییەوە.
- چۆن لۆگیک ئاپریۆریە؟ لۆگیکی پەتی چییە؟ چۆن دەکرێت سەربەخۆ بێ لە هزر لە کاتێکدا پەیوەندیی لەگەڵ سەبژێکتی هزرڤاندا هەبێت؟
کاوە جەلال: پرسیار ئەوەیە که ئایا چ زەمینەیەک بۆ خستنەوەی ڕوون و ئاشکرایی مەئریفە هەیە ؟ ئێمە بنەمایە کمان پێویستە. هەموو هزرینێکی میتۆدی پێویستی بە بنەمایەکی جەخت هەیە، چونکە گەر وا نەبێت، ئەوسا مێتۆد ئاوەڵا ناکرێت، هەروەها هزرین بریتی دەبێت لە ڕەوشێکی پسیکۆلۆگیانە. بۆ نموونه ئه و بنەمایە لای هێگڵ هۆشی ڕەها یە، هێگل هۆشی ڕەها دادەنێت و لەم بنەمایەوه، لەم پنتەوە، هزرینی دیالێکتیکی ئاوەڵا دەکات. ئه و بنەمایە لای کانت بریتییە لە ئاگایی ترانسێندێتاڵ، لای دیکارت ماتماتیکە. بەڵام لای هوسەرل لۆگیکی پەتیمان هەیە که ڕەهایە، واتا لەخۆدا هەیە. بۆ نمونە ئەم ڕستەیە ی سیلۆگیزم: پ بریتیە لە چ، بەڵام چ بریتیە لە ژ، کەواته: پ بریتییە لە ژ. ئەمە دەرئەنجامگیرییە. هوسەرل دەڵێت، ئەم سیلۆگیزمە، بە ئەرەبی ئەم زانستی پێوەره، موڵکی هیچ کەس نییە، بەڵکو هەموو کات هەموو کەسێک لە هەر کوێ بیەوێت دەتوانێت بەگەڕی بخات. بۆ؟ چونکە لە خۆدا هەیە، هەبوونێکی سەربەخۆی له و کەسە، لە هەر بکەر ێکی هزرڤان هەیە. ئه و لە پێش ئەزموونی بکەرییەوە هەیە. هەروەها ماتماتیک ئەوهایە. بە دیدی هوسەرل ڕستەی ماتماتیکی، وەک (2 + 3 = 5)، سەربەخۆ لە بکەر، لە زانا، هەیە. ژمارەکان لە خۆدا هەن، بەڵام دەشێت بکرێن بە بناغەی هزرینی ژماردن. هەموو بیرۆدۆزە ماتماتیکیەکان بەم جۆرەن، وەک بیردۆزی پیتاگۆراس.
لۆگیکی پەتی سەربەخۆ هەیە، بۆیە دەشێت بکرێت بە بناغەی لۆگیکی پراکتیکی، لۆگیگی پراکتیکیش ئه و لۆگیکەیه کە لە پرۆسەی هزریندا پسیکۆلۆگیانە بەگەڕدەخرێت. ئاخر من لە پرۆسەی توێژینەوەدا لۆگیکیانە دەهزرێم. ئه و فەلسەفە ئینگلیزیە کە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم نەک تەنیا لەسەر دورگەی بەریتانیا، بەڵکو تەنانەت لەسەر کیشوەری ئەوروپاش باڵادەست بوو و سەرەتا کاریگەریی لەسەر خودی هوسەرل هەبوو، ناودەنرێت (پسیکۆلۆگیزم). ئەم فەلسەفەیە وایدادەنا کە لۆگیک تەنیا پێوەری هزرینە، له و شێوەیەدا کە چۆن ئێمە لە بابەتێک یان کێشەیەک دەتوێژینەوە (بێگومان گەر توێژەری ڕاستەقینە بین و بەمەش لۆگیکیانە بهزرێین). هوسەرل بە پێچەوانەوە دەڵێت کە لۆگیک سەربەخۆیە لە هزرین، کەواتە ڕەهایە، ئه و لە سەبژێکتی یان بکەری زانست جیابۆوەیە (ئەبسولوتە، بە ئەرەبی: موتڵەقە)، بەڵام پێویستە ببێت بە بناغەی هزرینی لۆگیکی یان توێژەری، چونکە توێژینەوە بەبێ هزرینی لۆگیکی ئەنجامنادرێت. بەڵام گەر ئەم لۆگیکە لەخۆدا هەبێت، ئەوا دەبێ خۆیشی بکرێت بە بابەتی توێژینەوە. ئیستا کێشەیەک دێتە ئاراوە، گەر لۆگیکی پەتی سەربەخۆ هەبێت (واتە بوونێکی لەخۆدای هەبێت)، ئەوا هوسەرل دەڵێت، پێویستە سەبژێکتی خوازیاری توێژینەوە خۆی بخاتە ژێر ڕکێفییەوە و لە پێکهاتەکانی بتوێژێتەوە، دوای توێژینەوەیان وەسفیان (پەسنیان) بکات، واتە وەسفی هەموو توخمەکانی ئه و لۆگیکە بکات، ئەمە جۆرە کارێکی فینۆمینۆگیانەیە و هوسەرل ناویناوە فینۆمێنۆلۆگیی وەسفی. ئیستا پرسیارێکی تر دێتە ئاراوە. ئێوە ئه و پرسیارەشتان کرد. من دەڵێم هوسەرل خۆی دەخزێنێتە نێو دژبێژییەوه، نەسازییەوە. بۆ؟ چونکە هوسەرل لە لایەک بوونێکی ڕەهای بە لۆگیک داوە، بەڵام لە لایەکی دەبێژێت، بە توێژینەوەی وەسفیی ئەم لۆگیکە بۆمان دەردەکەوێت کە چۆن تێگەکانی لۆگیکی پەتی لە ئاگایی مەبەستەکییەوە هەڵدەقوڵێن، سەرهەڵدەدەن. بەڵام بە دیدی من وەک سەرئەنجامی ئەم کارە سەبژێکتی هزرڤان لە خۆی نامۆدەبێت، چونکە ئەوەی ئه و لێی دەتوێژێتەوه، هزری خۆیەتی نەک تێگەکانی لۆگیکی پەتی. من لێرەدا چووم بۆ ڕەخنەکەی ئادۆرنۆ لە هوسەرل. بە دیدی هوسەرل تێگەکانی لۆگیکی پەتی لەنێو ئاگایی مەبەستەکییەوه سەرهەڵدەدەن و لەنێویدا بە ڕوون و ئاشکرایی دراون، ئەوجا هوسەرل جارێکی دی دەست دەکات بە شرۆڤەی ئاگایی بۆ ئەوەی بگات بە ڕوون و ئاشکرایی ئه و تێگانەی لۆگیکی پەتی. بەڵام گەر تێگەکان ڕەها بن، بوونێکی سەربەخۆیان لە بکەری هزرڤان هەبێت، ئەوا پرسیار ئەوەیە کە ئایا بکەر چ شیمانەکی بەشداریکردنی لە بوونی ئه و تێگانەدا هەیە کە ڕەهایە، تەواو لە خودی ئه و جیابۆوەیە؟ ئەمە کێشەیەکی کرۆکییە لە فێنۆمێنۆلۆگیی هوسەرلدا و لەوە زیاتر ڕووی تێناکەم.
- بۆچی گرنگە سەرنج لە خودی شتەکان بدەین؟ پێشتر سەرنج لە چی درابوو؟
کاوە جەلال: بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە پێویستە لە لایەک ڕووبکەینە کێشەیەکی کرۆکیی فەلسەفەی سەردەمی نوێ کە لە کاتی دێکارتەوە لەگۆڕێ بوو، لە لایەکی دی ڕووبکەینە ئه و تەنگژەیەی فەلسەفە کە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەمدا سەری هەڵدا. فەلسەفەی سەردەمی نوێیی ئەوروپی کە پاشان لەتەک کانتدا هەنگاوی نایە نێو مۆدێرنەوە، لە کاتی دێکارتەوە لە بەردەم پرسیاری گونجاویی سەبژێکت و ئۆبژێکتدا بوو، واتا پرسیاری بکەری هزرڤان کە تەنیا بە دانراوەکانی خۆیەوە خەریکە، بەڵێ ئه و تانەنەت جیهان یان سروشتی کردووە بە دانراوی مەبەستەکانی، ئەمەش دێکارت واتەنی لە پێناوی سوود و بەختەوەریی مرۆڤایەتیدا. بیر بکەنەوە له و هەموو دروستکردنە، (ئیختیراعە) کە لە سەرەتای سەردەمی نوێی ئەوروپییەوە لەسەر ئه و کیشوەرە و ئەمەریکا کران. بەڵام لە فەلسەفەدا هەمیشە پرسیارێک لەگۆڕێ بوو کە بەردەوام هەوڵی وەڵامدانەوەی یان چارەسەرکردنی دەدرا، بەڵام گەرچی وەڵامەکان بەرهەمی مێتۆدیانەی جیاوازیان دەخستەوە، هێشتا هەر ساتارکەر نەبوون. پاشان هوسەرلیش لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا وەڵامەکەی خۆی دەخاتە بەردەم. پرسیارەکە ڕوو دەکاتە نەگونجاوییەک کە لە نێوان سەبژێکت و ئۆبژێکتدا هەیە. ئایا هەتا چەند من بە جەختی دەزانم، ئه و شتانە کە من لێیان بەئاگام یان دانراوی ئاگایی منن، لە ڕاستیشدا هەر به و چەشنەن وەک چۆن ئاگایی من دایناون؟ ئەوجا: ئایا من چ گەرەنتییەکم هەیە بۆ ئەوە کە وێنە و موئایەشەکانی نێو ئاگاییم بەتەواوی هاوشێوەی شتەکانی جیهانی دەرەوەن؟ هەروەها هوسەرل یەکێکە له و فەیلەسوفانە کە ناچارە وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە، هاوشێوەی فەیلەسوفانی پێش خۆی کە هەر یەکەیان مێتۆدیانە بە شێوەی تایبەتمەندی خۆی هەوڵی وەڵامدانەوەی دابوو. بەڵام پێش ئەوەی ڕووبکەینە وەڵامەکەی هوسەرل، پێویستە له و تەنگژەیەش بڕوانین کە فەلسەفە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەمدا خزایە نێویەوە. پێشتر ئاماژەم بە ڕێبازی پسیکۆلۆگیزم دا وەک ڕێبازێکی توێژینەوەی فەلسەفەیی کە لە دورگەی بەریتانیاوە تەشەنەی کرد تەنانەت بۆ سەر کیشوەری ئەوروپا، بەمەش فەلسەفەی ئەوروپیی سەر کیشوەر کەوتە دۆخی بەرهەڵستییەوە (دێفێنزیڤەوە). بەم پێیە دەبوو فەلسەفە هاوشێوەی زانستە سروشتییەکان بنیات بنرێت. کەواتە فەلسەفە لە بەردەم لەدەستدانی داواکارییەکەیدا بوو بۆ ئەوە کە ڕێگەی هزرینی سەرجەم زانستەکان دیاری بکات. هوسەرل جارێکی دی ئەم داواکارییەی بەرزکردەوە و بە ئیشی جیاواز بناغەی هزرینێکی یونیڤێرساڵی ڕشت، ئەمەش بە دروشمی گەڕانەوە بۆ لای خودی شتەکان. بەمە ئاهێک هاتەوە بەبەر هزرمەنداندا کە نەیان دەویست فەلسەفە هاوشێوەی زانستە سروشتییەکان بنیات بنرێت و زانستێک بێت بەپاڵ زانستەکانی دیکەوە. بەمە دەروویەک لە فەلسەفە کرایەوە. وەک گۆتم، شتەکان واتا فێنۆمێنەکان، کرۆکەکانی ئاگایی، ئەوجا بۆ گەیشتن بەم فێنۆمێنانە هیچ تیۆرییەک پێویست نییە، بەڵکو هزرڤان ئەوەندەی بەسه مێتۆدیانە لە ئاگایی خۆی بتوێژێتەوە، لێرەشدا گەرەکە ئۆبژێکتێتییە یان هەبوونە ڕەهاکەی لۆگیکی پەتی بەهەند وەربگرێت تاکو لەنێو ئاگایی پەتیکراوی خۆیدا بگات بە کرۆکدیدی، یان بە فێنۆمێندیدی و تەنیا وەسفی ئەوە بکات کە بە ڕوون و ئاشکرایی بە ئه و دراوە. کەواتە پێویست نییە ڕووبکرێتە جیهانی ڕیال و هەر لەم شێوەیەشدا بڕیاری بەسەردا بدرێت.
ئەم بابەتە 1,460 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | كاوه‌ جه‌لال قادر
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری بڵاوکراوە: گۆڤار
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 02-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 03-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 03-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,460 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!