📊 بابەت 376,039 | وێنە 59,737 | پەڕتووک PDF 11,159 | فایلی پەیوەندیدار 44,615 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,108
لەم کاتەدا 34 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 09-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-08-2020
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ دەلال هونەر
تەمەنی 6 ساڵان بووە، ڕیکەوتی 09-08-2018 لەگەڵ دایکی و دوو خوشکی لە دەریای ئیجەدا خنکاون.
✌️ بێوار کامەران عەبدولڕەحمان
تەمەنی 22 ساڵبووە، لە سلێمانی لەدایکبووە، تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی خوێندووە. لەساڵی 2011 بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی پێشمەرگایەتی یەکەی 121ی هێزەکانی پشتیوانی دوو بووە. لەڕۆژی 08-08-2014 لە گەڕەکی وەحدەی شاری جەلەولا بەگوللەی قەناس بەدەستەکانی داعش شەهیدبوو. شەهید دوو خوشک و برایەکی هەیە، دایک و باوکیشی لەژیاندا ماون.
👫 ڕوئیا هاشمی
سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 08-08-2017، لە کۆمۆنی ئایدسڤۆڵی دەوروبەری شاری ئۆسڵۆ، پۆلیسی نۆڕوێژ لە کاتی پشکنین بۆ رووداوێکی هاتوچۆ، تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو ئۆتۆمبێلکدا دەدۆزێتەوە و دەمودەست شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر دەکات. بەپێی راپۆرتی پۆلیس کە لە رۆژنامەکانی نۆڕوێژدا بڵاو کراوەتەوە،لە بەدواداچوونێکی کورتدا، دەردەکەوێ کە بکوژی رۆئیا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دەزگیرانی خودی رۆئیا بووە و بکوژ دانی بەوەدا ناوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەگەڵ رۆئیا دەمەقاڵییان لێ
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
👩 چیرۆکی کوشتنی شادیە جاسم | 🏷️ پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

چیرۆکی کوشتنی شادیە جاسم


فایلی پەیوەندیدار 📂
ڕۆژی شەمە 01-09-201901-09-2019 کاتژمێر 11 سەر لە بەیانی، ئافرەتێک لەبەر دەم دادگا بە ناوی (شادیە جاسم حمد علی) بە دەستی (ئاکۆ قاسم حەمەد عەلی) کوژرا کە هاوسەریەتی و ئامۆزاشیەتی خەڵکی شارۆچکەی خەباتن.
وردەکاری و هۆکاری رووداوەکە بەم شێوەیە بووە:
شادیە ساڵی 2010 هاوسەرگیری لەگەڵ مێردە بکوژەکەی کردووە، بەپێ گرێبەستی هاوسەرگیری ژمارە 577 کە لە بەرواری 01-12-2010 لە دادگای باری کەسی خەبات دەرچووە، بەڵام هیچ منداڵیان نیە.
ئافرەتە کوژراوەکە لە بەرواری17-11-2017 دەستگیرکراوە لەسەر سکاڵای مێردە بکوژەکەی بە تۆمەتی خیانەتی زەوجی، لە قۆناغی لێکۆڵینەوە و دادگایی کردن دانی بە تاوانەکەی داناوە، دادگای کەتنی خەبات بە بڕیاری ژمارە 9/ک/2018 لە بەرواری 31-01-2018 بە پێی مادەی 377 سزای داوە بە 3 ساڵ زیندانی کردن.
بەهۆی سودمەندبوونی شادیە لە یاسای لێبوردنی گشتی و (ئازادکردنی بە مەرج) تەنها ساڵێک و چوار مانگ لە زیندان بوو، لە مانگ

شوێنی ڕووداوی تاوانەکە

ی 3 ئەمساڵ ئازادکرا، دوای ئازادکردنی ناردرایە ماڵی داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو، تاکو باوکی و مێردە بکوژەکەی بەڵێننامەیاندا کە سەلامەتی گیانی بپارێزن، ژنەکە دەگەڕێتەوە ماڵی باوکی لە گوندی جمکە و بنبێرز لە دەوروبەری هەولێر.
ئەوکاتەی شادیە لە زیندان بوو لە دادگای باری کەسی خەبات داوای جیابوونەوەی تۆمارکرد، بەڵام دادگای باری کەسی خەبات داواکەی رەتکردەوە.
شادیە دوای ئازادبوونی دووبارە لە دادگای باری کەسی هەولێر داوای جیابوونەوەی تۆمارکرد بە ژمارە 2541/ش6/2019، بەهۆی ئەوەی لەلایەن مێردە بکوژەکەیەوە هەڕەشەی کوشتنی لەسەرە، دوای شەش دانیشتنی دادبینی بە بەڵگەی یاسایی بۆ دادگا سەلمێنرا کە ئەو پیاوە هەڕەشەی کوشتنی لە ژنەکە کردووە، بە بڕیاری دادوەری باری کەسی هەولێر هەردووکیان رەوانەی لای توێژەری کۆمەڵایەتی کرابوون و ئەمڕۆ 1/9/2019 هەردووکیان مەوعیدی بینینی توێژەری کۆمەڵایەتیان هەبووە.
شادیە بۆ لای توێژەری کۆمەڵایەتی هاتبووە دادگا، پیاوەکەشی هاتووە و زانیویەتی ژنەکەی لەناو دادگایە و یەکسەر چۆتە دەرەوە و نەچۆتە لای توێژەری کۆمەڵایەتیش، دوای ئەوەی شادیە لە دیداری توێژەری کۆمەڵایەتی تەواو دەبێت لە دادگا دەردەچێت و لەبەردەم دادگا مێردەکەی دەیکوژێت.[1]
پارێزەر/ بڵند مستەفا
🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تۆڕی کۆمەڵایەتی پارێزەر بەشار عەزیز

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن: ژنکوژی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ خەبات
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Sep 2 2019 1:28AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 2 2019 7:26PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 2 2019 7:26PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 500 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.172 KB Sep 2 2019 1:49AMجوان عومەر ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

چیرۆکی کوشتنی شادیە جاسم

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,654 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574