ڕۆژی شەمە
01-09-201901-09-2019 کاتژمێر 11 سەر لە بەیانی، ئافرەتێک لەبەر دەم دادگا بە ناوی (شادیە جاسم حمد علی) بە دەستی (ئاکۆ قاسم حەمەد عەلی) کوژرا کە هاوسەریەتی و ئامۆزاشیەتی خەڵکی شارۆچکەی خەباتن.
وردەکاری و هۆکاری ڕووداوەکە بەم شێوەیە بووە:
شادیە ساڵی 2010 هاوسەرگیری لەگەڵ مێردە بکوژەکەی کردووە، بەپێ گرێبەستی هاوسەرگیری ژمارە 577 کە لە بەرواری 01-12-2010 لە دادگای باری کەسی خەبات دەرچووە، بەڵام هیچ منداڵیان نیە.
ئافرەتە کوژراوەکە لە بەرواری17-11-2017 دەستگیرکراوە لەسەر سکاڵای مێردە بکوژەکەی بە تۆمەتی خیانەتی زەوجی، لە قۆناغی لێکۆڵینەوە و دادگایی کردن دانی بە تاوانەکەی داناوە، دادگای کەتنی خەبات بە بڕیاری ژمارە 9/ک/2018 لە بەرواری 31-01-2018 بە پێی مادەی 377 سزای داوە بە 3 ساڵ زیندانی کردن.
بەهۆی سودمەندبوونی شادیە لە یاسای لێبوردنی گشتی و (ئازادکردنی بە مەرج) تەنها ساڵێک و چوار مانگ لە زیندان بوو، لە مانگ

شوێنی ڕووداوی تاوانەکە
ی 3 ئەمساڵ ئازادکرا، دوای ئازادکردنی ناردرایە ماڵی داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو، تاکو باوکی و مێردە بکوژەکەی بەڵێننامەیاندا کە سەلامەتی گیانی بپارێزن، ژنەکە دەگەڕێتەوە ماڵی باوکی لە گوندی جمکە و بنبێرز لە دەوروبەری
هەولێرهەولێر.
ئەوکاتەی شادیە لە زیندان بوو لە دادگای باری کەسی خەبات داوای جیابوونەوەی تۆمارکرد، بەڵام دادگای باری کەسی خەبات داواکەی ڕەتکردەوە.
شادیە دوای ئازادبوونی دووبارە لە دادگای باری کەسی هەولێر داوای جیابوونەوەی تۆمارکرد بە ژمارە 2541/ش6/2019، بەهۆی ئەوەی لەلایەن مێردە بکوژەکەیەوە هەڕەشەی کوشتنی لەسەرە، دوای شەش دانیشتنی دادبینی بە بەڵگەی یاسایی بۆ دادگا سەلمێنرا کە ئەو پیاوە هەڕەشەی کوشتنی لە ژنەکە کردووە، بە بڕیاری دادوەری باری کەسی هەولێر هەردووکیان ڕەوانەی لای توێژەری کۆمەڵایەتی کرابوون و ئەمڕۆ
01-09-201901-09-2019 هەردووکیان مەوعیدی بینینی توێژەری کۆمەڵایەتیان هەبووە.
شادیە بۆ لای توێژەری کۆمەڵایەتی هاتبووە دادگا، پیاوەکەشی هاتووە و زانیویەتی ژنەکەی لەناو دادگایە و یەکسەر چۆتە دەرەوە و نەچۆتە لای توێژەری کۆمەڵایەتیش، دوای ئەوەی شادیە لە دیداری توێژەری کۆمەڵایەتی تەواو دەبێت لە دادگا دەردەچێت و لەبەردەم دادگا مێردەکەی دەیکوژێت.
[1]
پارێزەر/ بڵند مستەفا