روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان : حکومەتی هەرێمی کوردستان بوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر ڕەتدەکاتەوە.
لە هەندێ کەناڵی میدیایی عێراقی ئیدیعای هەبوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کراوە کە گوایە ژەنەڕالێکی ژن بەڕێوەی دەبات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە ڕەتدەکاتەوە و پێمانوایە ئەمە تەنیا پروپاگەندەیەکی سیاسی بێ بەهایە و ئامانجی بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە بۆ قازانج و دەستکەوتی شەخسی.