یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد
📝 库尔德文件
ڕٶژی شەممە 31/8/2019 بە ئامادەبوونی سەرۆک و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و، ئەم بڕیار و راسپاردانەی دەرکرد:
1- کۆبوونەوەی هونەری لەگەڵ نوێنەرانی یانەکانی پلەنایاب و پلەنایابی لاوان و پلەیەک و نایابی فوتساڵی کچان ئەنجامدرا، دوای گفتوگۆیەکی چڕ و پڕ دەستکرا بە راکێشانی تیروپشک بۆ هەر چوار خولی نایاب و نایابی لاوان و پلەیەک و نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان، ئەم بڕیارانەیش درا:
أ - بە بۆنەی دەستپێکی وەرزی نوێی چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بڕیاردرا بە لێبوردنی گشتی بۆ سەرجەم سزاکانی سڕ کردن و غەرامەکردنی سەر (یانەکان، کارگێرییەکان، ستافی هونەری، یاریزانان، سەرپەرشتیاران و ناوبژیوانان)، بە هیوای ئەوەی هەموو ئەوانەی بە بەر لێبوردنی گشتی کەوتوون هەڵەکانیان دووبارە نەکەنەوە و ئامانجیان خزمەتکردن و پێشکەوتنی وەرزشی کوردستان بێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر هەریەک لەوانەی سزاکانیان لەسەر نەماوە هەڵە بکاتەوە، سزاکانیان توندتر و قورستر دەبێت.
ب - دەستپێکی خولەکانی کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
• خولی نایابی کوردستان 24/10/2019.
• خولی نایابی لاوانی کوردستان 25/10/2019.
• خولی پلەیەکی کوردستان 27/11/2019.
• خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان 13/12/2019.
2- سەرجەم یاریزانانی لە دایکبووی 2000 کە بۆ تیپی لاوانی یانەکان یارییان کردووە، ئازادن بۆ هەر یانەیەک یاری دەکەن، جگە لەم سێ یاریزانەی یاری بۆ تیپی لاوانی یانەکانیان دەکەن، کە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پێشتر بڕیاری لەسەر دابوو.
3- لە خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان، بۆ هەر یانەیەک رێگە بە سێ یاریزانی دەرەوەی پارێزگەکان دەدرێت، کە یاری بۆ یانەیەکی دەرەوەی پارێزگەی خۆیان بکەن، هەروەها هەر یانەیەک بۆی هەیە یەک یاریزانی دەرەوەی هەرێم یاری بۆ بکات.
4- لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێی چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، گۆڕانکارییە نوێیەکانی یاسایی تۆپی پێ لە خولەکان پەیڕه و دەکرێت.
5- پێویستە لەسەر سەرجەم یانە بەشداربووەکانی چالاکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، وانەی یاساکانی تۆپی پێ بە راهێنەران و یاریزان بگوترێتەوە، کە لە سێ کاتژمێر کەمتر نەبێت.
6- بڕیاردرا بە کردنەوەی خولێکی ناوبژیوانی لە شاری
زاخۆزاخۆ.
7- داوا لە نوێنەرانی یانە سەرکەوتووەکانی قۆناغی کۆتایی خولی پلەیەکی تازەپێگەیشتووانی کوردستان دەکەین، رۆژی شەممە
07-09-201907-09-2019 لە کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆ، بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی هونەری و چۆنیەتی ئەنجامدانی قۆناغی کۆتایی، لە بارەگەی یەکێتییەکەمان ئامادەبن.
8- لە وەرزی 2019/2020 لە خولەکانی فوتساڵی کچانی کوردستان، مەرجە راهێنەر یان یاریدەدەری راهێنەر لە رەگەزی مێینە بێت.
9- بڕیاردرا بە کردنەوەی خولی راهێنەرایەتی فوتساڵ، بۆ ئە راهێنەرانەی بڕوانامەیان نییە.
10- هەر خولێکی راهێنەرایەتی ئاسیایی (c) لە هەر شارێکی کوردستان بکرێتەوە، ئەگەر پێشتر رەزامەندی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی لەسەر نەدرابێت، هەر راهێنەرێک بەشداری تێدا کردبێت کار بە بڕوانامەکەی ناکرێت.
11- سەرجەم ستافی هونەری یانەکانی پلەنایاب و پلەیەکی کوردستان، پێویستە بڕوانامەی راهێنەرایەتی باوەڕپێکراوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی هەبێت، بە پێچەوانەوە مافی راهێنەرایەتی نابێت.
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!