گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارلە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ لە دژی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا. هەپەگە ڕایگەیاند، لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا 2سەربازی سوپای تورک کوژران و 2سەربازی تریش برینداربوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی ئاسمانی بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.
'لەناوچەی چەلێ زرێپۆشێک تێکشکا، 2سەرباز کوژران'
هەپەگە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید باگر و شەهید ڕونیا لە ڕۆژی 28ی ئاب/6ی خەرمانان لە کاتژمێر 12:30 خولەکدا لە دژی زرێپۆشێکی سەربازی سوپای تورک لە سەر ڕێگەی گردی شەهید گولبەهار وشەهید زەکیدا لە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا زرێپۆشەکە تێکشکا و 2سەربازی سوپای تورک کوژران و 2سەربازی تریش برینداربوون.
دوای ئەوچالاکییە سوپای تورک ناوچەکەی تۆپبارانکرد. هێزەکانی ئێمە بە سەڵامەتی گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.
هێرشی ئاسمانی
ڕۆژی 29ی ئاب/8ی خەرمانان لەنێوان کاتژمێرەکانی 13:00 بۆ 14:00 فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەرگوندی سیانێ، گوێزێ و سێرانێ-ی گارێ-ی سەر بەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد. لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.[1]