تەمەنی25 ساڵە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ماوەی پێنج ساڵە کاری فاشیۆن و مۆدێل دەکات. وەک خۆی دەڵێ، کاندیدی شاجوانی ئێران بووە بۆ ساڵی 2018، بەڵام ڕێکلامی بۆ خۆی نەکردووە بۆیە سەرکەوتوو نەبوو. بەڵام ئێستەیش دڵی خۆشە بەوەی لە پرۆسەکەدا بەشدار بووە. وەک ئەکتەریش ناسراوە.