ئەحمەد حسێن زیاتر لە 20 ساڵ پێشمەرگه بووە، ڕۆژی 7-08-2014 لە میحوەری بەنداوی #موسڵ#، لەگەڵ 6 هاورێی خۆی لە هێزەکانی زێرەڤانی، کەوتە دەست #داعش# و تائێستا چارەنووسی خۆی و هاوڕێکانی دیارنییە.
لە دواین خانووی تەجاوزی گەڕەکی پیشەسازی لە #دهۆک#، ئێوارەیەکی د ڕەنگ، به ڕێگایەکی خۆل و هەورازی سەختدا گەیشتینە ماڵی ئەحمەد حسێن، هاوسەرەکەی به ناوی (پیرۆز موسا) بە ڕووخسارێکی داماو و ماندووەوە پێشوازیی لێکردین.
جگە لە پیرۆز و سێ منداڵەکەی، گەنجێک بەناوی (نێچیرڤان) کە برای پیرۆز-ە لەم ماڵە دەژین و وەک خۆی دەڵێت:لەوەی ئەحمەد حسێن بێ سەروشوێنە، من بڕیارم داوە لەگە ڵ خوشک وخوارزاکانی خۆم بژیم بۆئەوەی هاوکارییان بکەم.
دڵی نێچیرڤان لە حکومەت و بەرپرسەکانی دهۆک پڕبوو، پێش ئەوەی هیچ پڕسیارێک بکەین ئه و وتی:چۆن دەبێت #وەزارەتی پێشمەرگە# و حکومەتی هەرێمی کوردستان نەزانن چارەنووسی ئه و پێشمەرگانە چی بەسەر هات کە کەوتبوونە دەست داعش؟ بۆچی بەرپرسەکانی دهۆک لە ڕوویان نایەت ڕۆژێک سەرەدانی ئەم خێزانە بکەن، یان هاوکارییان بکەن؟ ئەمە عەیبەیەکی گەورەیە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئیتر بابەس بێ، هیوادارین حکومەت چارەنووسی باوکی ئەم منداڵانە ئاشکرا بکات.
بۆچی لەم شوێنە ناخۆشە دەژین؟ پیرۆز وتی:ئێمەیش وەک زۆرێک لە خێزانەکانی پێشمەرگە و شەهیدەکان، ناچارین بەهۆی هەژاری و دەستکورتی لەم شوێنانە بژین کە زستانان ئاو دێتە ناو ماڵمان، ناتوانین نەوت بکڕین، ناتوانین ڕوو لە شوێنێکی باشتر بکەین.
ئه و پێشمەرگانەی بە دیل-ی کەوتبوونە دەست داعش و چارەنووسیان دیارنییە، حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک شەهید مووچەیان بۆ بڕیونەتەوە. بۆیە ئەم خێزانەیش خۆیان بە خێزانی شەهید دەزانن، پیرۆز دەڵێت:ئێمە خێزانی شەهیدین و مووچەی شەهید وەردەگرین بەڵام حکومەت چەندین مووچەی شەهید قەرزداری ئێمەیە. دوای ساڵێک لە بێسەروشوێنبوونی هاوسەرەکەم، هەموو بەرپرسەکانی حکومەت و دەوڵەمەندەکان ئێمەیان لە بیرکرد، تەنیا دراوسێکانمان هاورکارییمان ئێمە دەکەن.
پیرۆز وتیشی:منداڵەکانی من شەعبان و سیراج و سیداد، هەموو ڕۆژێک چاوەڕوانی هاتنەوەی باوکیان دەکەن، لەگەڵ هەر لێدانێکی دەرگا من پێش هەموویان دەرگا دەکەمەوه، هەستدەکەم ئەحمەد گەڕایەوە کەچی ئه و هەر نایەتەوە، خۆزگه ئەو بهاتایە با دۆخی ئێمە لە ئێستایش زۆر خراپتر بوایە.
پیرۆزی دڵشکاو و چاو لەڕێ، بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە دەڵێت:جلوبەرگی هاوسەری خۆم بە جوانی هەڵگرتووە، دووساڵ پێڵاوی ئەوم بۆیاخ دەکرد و ماچم دەکرد و لە بەردەگام دادەنا، بەڵام لەبەر دڵ و هەستی منداڵەکان و خۆشم پێڵاوەکانم هەڵگرتووە.