🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
کوردیپێدیا، داتابەیسی نەتەوەیەکە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 25-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 25-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆25-02-2020
📆24-02-2020
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📆21-02-2020
📆20-02-2020
📆19-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅25 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,678) پەڕتووک||
📅 24-02-2020
باکووری کوردستان
- هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە رایانگەیاند، گەل کۆنگرەی هەدەپەیان کرد بە ئاهەنگی دیمۆکراسی و سپاسییان ئاڕاستەی بەشداربووان کرد و جەختیشیان کردەوە، لە کۆنگرەکەدا گەل جێگرەوەی خستە روو.[1]
- میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێی ناوچە سنوورییەکانی نێوان وان و ورمێ، ژمارەی قوربانییان بەرزبووەتەوە و کەسێکی دیکە گیانی لەدەستداوە، کە بەمەش رێژەی مردووان بۆ نۆ کەس بەرزبووەتەوە، کە سێیان منداڵن. هەروەها 36 کەسی دیکەش بریندارن و لە نەخۆشخانەکان لەژێر چارەسەری پزیشک
📅 24-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بەهۆی بومەلەرزەوە لە پارێزگای ورمێ 2 هەزار خانوو رووخاون
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئاران جەلال
لە شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی دێرینی گەڕەکی سەرشەقام هاتووەتە دنیاوە. خوێندنی سەرەتایی لە سلێمانی خوێندووە و پاشان قۆناغەکانی دیکەی لە وڵاتی ئوسترالیا تەواو کردووە. هەڵگری بڕوانامەی کۆلێژی تەکنیکی لە بەرنامەسازی و بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری تەلارسازیدایە. پاشان ماستەری لە مافی مرۆڤدا خوێندووە. جگە لە کارە ئەندازیارییەکانی لە وڵاتانی ئوسترالیا و ئەوروپا و کوردستان، وەرگێڕی چەندین کتێبە لە زمانی ئینگلیزییەوە، لەوانە:
- پیاوی سێیەم (گراهام گرین)
- نانی بەیانی لە تیفەنی (ترومان کاپۆتی)
- پاڵتۆ (نی
👫 ئاران جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئاران جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 عیماد زەنگەنە
شاعیر و ڕاگەیاندکار بووە و لە لە ڕێکەوتی 25-02-2017 کۆچی دواییکردووە.
👫 عیماد زەنگەنە
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
عیماد زەنگەنە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئایسەل توگلوک
سەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی KCD، رۆژی 25-02-2020 بە 10 ساڵ زیندانی حوکم درا.
👫 ئایسەل توگلوک
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئایسەل توگلوک
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,622 | وێنە 57,424 | پەڕتووک PDF 10,678 | فایلی پەیوەندیدار 39,050 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,642 |
👩 چیرۆکی خۆ کوشتنی جەیلان برجس نایف | 🏷️ پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

چیرۆکی خۆ کوشتنی جەیلان برجس نایف

فایلی پەیوەندیدار 📂
جەیلان برجس نایف، کچە ئێزدیی خەڵکی کۆمەڵگەی (گرعزێر)، لەدایکبووی 1995 و قوتابی پۆلی پێنجی ئامادەیی بەشی زانستی بوو، کاتێک لە 20/8/2014 چەکدارانی داعشداعش پێیانووت بڕۆ لە گەرماو خۆت بشۆ، چونکە تۆمان بە چەکدارێک فرۆشتووە و دەبێت بچیتە لای، لێرە جەیلان هەموو بیری دەچێتە لای ناموس و سەنگی کۆمەڵگەی ئێزدیاتی و دایک و باوکی، ئیتر بڕیاردەدات بەهیچ شێوەیەک رازیی نەبێت دەستدرێژیی بکرێتەسەر، لەبەرئەوە لەناو گەرماوێکدا لە شارۆچکەی بەعاج و بە شفرەی ریشتاشین کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت و مێژوویەک بۆ خۆی و هەموو ژنانی ئێزدی تۆمار دەکات.
جەیلان رازی نەبووە چارەنووسی بە چەکدارێکی داعش-وە ببەسترێت
داود موراد، لێکۆڵەری کۆمەڵگەی ئێزدیاتی، لەسەر چیرۆکی ئەم کچە کە بووتە هێمای پاکیی، بە دواڕۆژی وت: چەکدارانی داعش بە هەموو توندی و بێڕەوەشتی خۆیان ویستیان کچانی ئێزدی لە هەموو شتێک کۆتایی بێنن و بۆ مەرامی پیسی خۆیان بەکاریان بهێنن، هیچکاتێک گوێیان بە داواکاری و پاکیی و تەمەنی بچووکیان نەداوە، تەنیا لاشەی کچی ئێزدی بۆیان گرنگ بووه، لەبەر ئەوە هەموو جوانییەکیان تێکدا، ژیانیان بۆ ئه و گوڵانە کرد بە دۆزەخ، بەڵام جەیلان-ی تەمەن 19 ساڵان بەرامبەر ئەوان شکستی نەهێنا و خۆی چارەنووسی خۆی دیاریکرد و جیهانی ئاسمانی هەڵبژارد.
داوا لە 15 کچی ئێزدی کرا کە بڕۆنە گەرماو، چونکە ئەمڕۆ هەمووتان دەبنە بووک
جەیلان و هاورێکانی چیرۆکێکی ناخهەژێنیان هەبووە بڕیارێک لە سەرکردایەتی داعش لە موسڵموسڵ هات کە هەر چەکدارێک سێ کچی جوان لە زیندانی بادۆش بۆ خۆی دەستنیشان بکات و کچانی تر بۆ ناوچەکانی تری موسڵ بهنێرێن و دواتر بەشێکی دیکەیان بۆ بەعاج و سوریا نێردران، لە بەعاج 15 کچی ئێزدی لە ناو خانوویەکی گەورە له نزیک قوتابخانەیەک هەڵگیران و داوایان لێکرا جلی خۆیان دەربێنن و بچنە گەرماو خۆیان پاک بکەنەوە، بۆ ئەوەی بەسەر چەکدارانی داعشدا بیانبەخشنەوە.
جەیلان: کێ مۆڵەتی پێداون ئێمە بکەنە موڵکی خۆتان؟!
لێرە ناڕەزایەتی کچانی ئێزدی دەستپێدەکات، سەرەتا جەیلان بە بەرپرسی چەکدارانی داعش کە ناوی ئەبوموسا خەڵکی بەعاج بووه، دەڵێت: کێ مۆڵەتی پێداون ئێمە بکەنە موڵکی خۆتان؟، ئەبو موسا دەڵێت: تۆ و هەموو هاوڕێکانت موڵک و سەبایای چەکدارانی داعشی خەلافەتن، جەیلانیش وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت کەسوکاری ئێمە شەڕیان لەگەڵتان نەکرد، چونکە ئاشتیمان ویستووە، ئیتر چۆن دەتوانن ئێمە وەک سەبایەی شەڕ وەربگرن؟، چەکدارە داعشەکە پێیوتووە ئێمە لە 3/8/2014 شنگالشنگال-مان داگیرکرد و رێژەیەکی زۆر پارە و زێر و کچ و ژنمان دەستکەوت.

شەنگال


جەیلان رازیی نەبووە جلەکانی دابکەنێت و بچێتە گەرماو، بە بەرپرسی چەکدارەکان دەڵێت: من ناچمە گەرماو، دوای کاتژمێرێک کە سەرەی جەیلان دێت و ناچێتە ژوورەوە، چەکدارەکە پێی دەڵێت: ئەی چۆن بەم جلانەوە دەبێتە بووکی چەکدارێکی ئێمە؟، جەیلان وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت بەهیچ شێوەیەک نابمە بووکی چەکدارێکی پیسی داعش.
بە زۆرەملێ جەیلان-یان بردە ناو گەرماو
جەیلان بەردەوام بەرگری دەکات و پێیان دەڵێت: هەموو رێگایەک دەگرمەبەر بۆ ئەوەی نەبمە بووکی چەکداری ئێوه، بەڵام بە زۆرەملێ و راکێشان بردیانە ناو گەرماوەکەو دەرگاکەیان لێداخست، دوای چارەکە کاتژمێرێک پاسەوانی گەرماوەکە پێیدەزانێت کە جەیلان بە شفرەی ریشتاشین رەگی دەستی خۆی بڕیوه و خۆی کوشتووە.
ریگەنادەن جەیلان لە گوڕدا بنێژرێت
خوشکێکی بچووکی جەیلان، بە ناوی (جیهان) کە تەمەنی 10 ساڵ بووه، بە گریانەوە و لە تەنشت تەرمی خوشکەکەی دەڵێت: خوشکەکەم چۆن منت بە تەنیا لەدەست ئەم چەکدارانە جێهێڵا؟ چۆن دەتوانم لە ژیان بەردەوام بم؟. جیهان داوا دەکات تەرمی خوشکەکەی لە ناو گۆڕێک و لە شوێنێکی دیار بنێژرێت، بەڵام ئەبو عەبدوڵڵا کە یەکێک بوو لە بەرپرسانی داعش، رازیی نابێت و دەڵێت: ئەم کچە شایانی ناشتن نییە، دەبێت گیانەوەران لاشەکەی بخۆن.
جەیلان برجس، رێگەی نەدا ناموسی بشکێنن و پاکیی خۆی پاراست، ئێستا بووەتە هێمای ئازایەتی و پاکیی کچی کوردی ئێزدی.

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 28-08-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن دەستدرێژیی سێکسی
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ شنگال
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Aug 28 2019 1:04PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 28 2019 8:27PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 28 2019 8:27PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 202 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1133 KB Aug 28 2019 1:14PMجوان عومەر ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

چیرۆکی خۆ کوشتنی جەیلان برجس نایف

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
🏰 شوێنەکان
1.👁️شنگال - شەنگال - شنگار - شنگاڵ - سنجار
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,11 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574