مستەفا شێخۆ، ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە #عەفرین# یەکشەممە #25-08-2019# ڕاگەیاند: جگه لە داگیرکردنی خاکی ڕۆژئاوای کوردستان، تورکیا هەوڵدەدات مێژوو و کەلتووری کوردەکان لەناوبەرێت و بەردەوام دزیی لە شوێنەوارەکان کردووە یان لەناویان بردووە، لەوانە شوێنەوارەکانی (زڕافکی، مەیدان ئەکبس، قورس، گردی جەندەریس و عەین دارە) و هەندێک شوێنیش کە ئاسەواربوون کراونەتە بنکەی لەشکری و زۆر زیانیان پێگەیشتووه و 4 شوێنەواریش هەڵکۆڵراون و پارچەکانیان لێدەرهێنراوە.
شێخۆ وتیشی: لە عەفرین هەندێک شوێنەوار تۆمارکراون کە زۆر دێرینن، وەک بورج عەبدال و شوێنی نەبی هۆری کە بەشێکی گرنگی مێژووی کۆنی ڕۆژئاوای کوردستانن و ئێستا لەلایەن تورکیا و چەکدارە عەرەبە هاوپەیمانیەکانیەوە دزراون یان لەناوبراون. بۆیە پێویستە ڕێکخراوە جیهانییەکان و ئەوانەی گرنگی بە شوێنەوار دەدەن هەوڵی جدی بدەن بۆ ئەوەی ئیتر شوێنەوارەکان تێکنەدرێن، چونکە بەشێکن لە شارستانییەتی هەموو مرۆڤەکان.
ئەندامەکەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین ئەوەیشی ڕوونکردەوە: شوێنەواری گرنگی نەبی هۆری کە دەکەوێتە شاری عەفرین و مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی بێزەنتینی دەگەڕێتەوە، پێشتر بە ناوی قۆرس ناسرابوو، بەڵام ئێستا لەلایەن چەکدارە تورک و عەرەبەکانەوە لەناوبراوە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,490 keer bekeken