حاجیانی هەرێم بۆ فەریزەی حەج 45 ملیۆن دۆلاریان بردۆتە سعودیە
📊 ئامار و راپرسی
رۆژی 30-08-2019 کۆتا کاروانی حاجیان دەگاتەوە هەرێمی کوردستان، بەرێوەبەری حەج و عومرەی
سلێمانیسلێمانیش ئاشکرای دەکات، ئەمساڵ حاجیانی هەرێم (45) ملیۆن دۆلاریان بردوەتە سعودیە و دو حاجیش لەوێ گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنە: کامەران عەلی، بەرێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی، بە میدیای رەسمی گۆڕانی راگەیاند؛ بۆ ئەمساڵ بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج حەوت هەزارو 130 حاجی هەرێمی کوردستان گەشتیان کردوە بۆ وڵاتی سعودیە و لەو رێژەیەش دو هەزارو 900 حاجی خەڵکی پارێزگای سلێمانی بون.
ئاشکراشی کرد، هەر حاجیەکی هەرێمی کوردستان چوار هەزارو 200 دۆلار(42 وەرەقە) تێچوی گەشتەکەی بوەو ئەو حاجیانەشی لە رێگەی پشکی بازرگانییەوە بەشداریان کردوە شەش هەزارو 500 دۆلار(65 وەرەقە)، تێچوی گەشتەکەیان بوە.
جەختی کردەوە، بە کۆی گشتی حاجیانی هەرێم بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ (45) ملیۆن دۆلاریان بردۆتە وڵاتی سعودیە.
لەبارەی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێم، بەرێوەبەری حەج و عەمرەی سلێمانی رایگەیاند؛ گەڕانەوەی کاروانی حاجیان بۆ هەرێم بە شێوەیەکە رۆژێک لە رێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە و رۆژی دواتر لە فڕۆکەخانەی
هەولێرهەولێرەوە، تا ئێستاش سێ هەزار حاجی گەڕاونەتەوە و (30)ی ئەم مانگەش کۆتا کاروانی حاجیان لە هەولێر دادەبەزن.
کامەران عەلی ئاماژەی بەوەکرد، رۆژانە هەشت کاروان کە (380) حاجی لە خۆی دەگرێت لە رێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەگەڕێنەوەو تا ئێستاش یەک هەزارو 700 حاجی لە کۆی دو هەزارو 900 حاجی سلێمانی، گەڕاونەتەوە و (29)ی ئەم مانگە کۆتا کاروانی حاجیانی پارێزگای سلێمانی دەگەڕێنەوە.
لەبارەی دۆخی حاجیانی هەرێم لە وڵاتی سعودیە، کامەران عەلی باسی لەوەکرد، حەجی ئەمساڵ لە کەشێکی گەرم و ئارامدا بەڕێوەچوە و لە کاتی عەرەفە و مینا دو جار باران باریوە و حاجیانی هەرێمیش لە شاری مەککە لە هۆتێل و لە کێوی عەرەفەش لە ژێر خێمە و خێوەتدا بێ کێشەو گرفت بون.
وتیشیلە وەرزی ئەمساڵی حەجدا دو کەس لە حاجیانی هەرێمی کوردستان کە خەڵکی
هەڵەبجەهەڵەبجە و
دهۆکدهۆک بون لەوێ گیانیان لەدەستداوە.