حاکم جەواد - جەواد ساڵح نەورۆز
حاکم جەواد ساڵەح نەورۆز ئەفەندی ساڵی (1957) لە
ڕواندزڕواندز لە دایکبوە، ساڵی (1983- 1984) کۆلێژی یاسا و ڕامیاری، بەشی یاسای لە زانکۆی بەغدا تەواو کردوە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە، ساڵی (1984) لە بوەتە پێشمەرگەو لە ساڵی (1989)دا ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (یەکێتی مافپەروەرانی کوردستان) لە شاخ بوە.
هاوکات ماوەیەک دادوەری شۆڕش بوە، دوای ڕاپەڕینیش، لە ساڵی (1996) کراوەتە بەڕێوەبەری شارەدێی ڕواندز و ساڵی (2001- 2002) بەڕێوەبەری شارەدێی بالیسان بوە، یەکێکە لە نەوەکانی چەکسازی بلیمەت (وەستا ڕەجەب).
حاکم جەواد تێکۆشەر و نوسەرێکی بەسەلیقە بو، تا لەژیاندا بو دو بەرهەمی کتێبی بەچاپ گەیاند، جگە لەدەیان و سەدان وتار لەگۆڤارو ڕۆژنامەو سایتە ئەلیکترۆنیەکان.
ساڵی ڕابردو حاکم جەواد لەسەر وەسیەت و ڕاسپاردەی
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا کتێبێک دەنوسێت بەناوی وەستا ڕەجەب، چەکسازی بلیمەت وەک خۆی لە کتێبەکەو لە لێدوانە ڕۆژنامەوانیەکانیشدا باسی کردوە، ساڵی (1987) لە وەرتێ بەدیداری ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا شاد دەبێت، دوای یەکترناسینیان نەوشیروان مستەفا داوای لێ دەکات سەرجەم زانیارییەکان لەبارەی وەستا ڕەجەب وەستای دروستکردنی تۆپ لەسەردەمی میر محەمەد پاشای کۆرەی ڕواندز کۆبکاتەوەو لەچوارچێوەی کتێبێکدا بڵاوی بکاتەوە.
حاکم جەواد ئاماژەی بەوەکردبو، هەرگیز ئەو داوایەی نەوشیڕوان مستەفای بیرنەچوبو، بۆیە دوای چەندین ساڵ ئاواتەکەی خۆی و کاک نەوشیروانی بەدیهێناو کتێبەکەی بەچاپ گەیاند، لەکاتی بڵاوکردنەوەشیدا لەڕێگەی پەیامنێری (سبەی)ەوە لە ڕواندز کتێبێکی پێشکەش بە ڕۆحی نەوشیروان مستەفا کرد.
ئێستاش کتێبێکی تری لەژێر چاپدایە بەناوی سەربار لە بنبار گرانتر ناوەرۆکی کتێبەکە ڕەخنەیە لەبەکارهێنانی وشەی بیانی لەفەرهەنگ و زمانی کوردیداو پێیوایە، بەکارهێنانی وشەی بیانی زیانی لە زمانی ڕەسەنی کوردی داوە.
حاکم جەواد لەنەوەکانی وەستا ڕەجەبە، وەستا ڕەجەب وەستای دروستکردنی تۆپ بوە لەسەردەمی میرنشینی
سۆرانسۆران، کە میر محەمەد پاشای ڕواندز ناسراو بەپاشای کۆرە میری میرنشینەکە بوەو ڕەواندزیش پایتەختی میرنشینی سۆران بوە.
ئا- ئامانج وەرتی
رۆژی 26-08-2019 کۆچی دوایی کرد.
[1]