图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,252
图片 106,497
书籍 19,255
相关文件 96,947
Video 1,385
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کێ سالە شێتی کوشت؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کێ سالە شێتی کوشت؟
文章

کێ سالە شێتی کوشت؟
文章

نووسەر د. عەلی کەریم لە ساڵانی شەستەکانەوە لە یەکێتی سوڤیەت ژیاوە و خوێندنی تەواو کردووە. ساڵی 1933 لە گەرەکی حاجی حان لە سلێمانی لە دایک بووە. لە ساڵی 2017 کۆچی دوایی کردووە ڕۆمانی (کێ سالە شێتی کوشت) نووسیووە و نزیکەی 1500 لاپەڕەیە.
#فەهد گردەوانی#.
بۆ حەسانەوەی مێشک ئەو پەڕەگرافە بڵاودەکەینەوە پێشکەشە بە ئێوە و سوپاس بۆ کاکە [تەها باراوی] هونەرمەند و ناساندنی ئەو نووسەرە.
بۆچی لەکوردەواریدا ئەڵێن: ”فەقێ گونت تەقێ ”؟

ئێوارەیەک کە دنیا لەتاریک بوندا بوو حەکەی حاجی فەرەجی لەگ لەگی ڕووی کردە ماڵی محەی حەبێ کەشکەک، بێ ئەوەی ئالان ئاگادار بکات. بەپرسیار ماڵەکەی دۆزیەوە.
ئەوەی لەهەموو شتێ زیاتر سەرنجی حەکەی ڕاکێشا دەروازە تەختەکەی حەوشەی خانووەکە بوو. ئەو دەرگا پانە بەرزە بەئاسانی قەمەرەیەکی پیا ئەڕۆی. لەکۆنیدا تەختەکەی ڕەش بوو بوو:
”ئەم دەرگایە لەسلێمانی کۆنترە”.
لەدرزی دەرگاکەوە سەیرێکی ناو حەوشەکەی کرد هیچی نەدی. کە لەدەرگای دا دەنگی ئافرەتێکی هاتە گوێ کە وتی.
”دەرگاکە دانەخراوە پاڵێکی قایمی پێوەبنێ ”.
حەکە زانی کە ئەمە دەنگی ئەو نەنە تەیارەیەیە ئالان کاتی خۆی باسی کرد.
حەکە پاڵێکی نا بەتاکێکی دەرگاوە کە جیڕەیەکی بەهێزی لێهەستا، حەکە بەهێواشی چووە ناو حەوشەکەو قاپی دەرگاکەی جووت کردەوە.
پیرەژنێکی سەرسپی بەدی کرد لەهەیوانەکە لەسەر دۆشەکڵەیەک دانیشتبوو، ئاوێنەیەکی لەسەر ئەرزەکە دانابوو خۆی جوان ئەکرد. دوو پشیلەی سەر زل بەرامبەری دانیشتبوون سەیری ئەم دیمەنەیان ئەکرد.
پێرەژن سەرێکی بەرز کردەوە، سەیری حەکەی کردو کەوتەوە خۆ جوان کردن. پشیلەکان حەکەیان هەر بەپیاو نەزانی، ئاوڕیان لێنەدایەوە.
- چیت دەوێ، ڕۆڵە چیت دەوێ؟
- خاڵە محە لەماڵە؟ بەدەنگێکی زۆر نزم وتی.
- گوێم گرانە، وەرە پێشەوەو دەنگ هەڵبڕە.
- خاڵە محە لەماڵە؟
- لەماڵ نییە چووە بۆ سینەما؟
حەکە هیچی لێحاڵی نەبوو لەم وەڵامە سەیرە.
- نەنە گیان بیستومانە خاڵە محە زۆر نەخۆشە چۆن چووە بۆ سینەما؟
- ئەی کە ئەزانی زۆر نەخۆشە ئەو پرسیارە قۆڕەت بۆ کرد؟
- نەنە گیان ببوورە من...
- بەمن مەڵێ نەنە، من ناوم ”گوڵزارە” کچی شێخی ”تەپە چنە”م، پیسی بۆگەن تۆ ناوت چییە؟
- باجی گوڵزار من ناوم “فەقێ کەریمە”، خەڵکی گەڕەکی مەڵکەندیم.
- فەقێ کەریم خێرە وا بەم ئێوارەیە هاتوی بۆ لای من؟
- باجی گوڵزار هاتوم تا بزانم خاڵە محە چۆنە.
- فەقێ، محە زۆر نەخۆشە، سێ مانگ زیاترە چاوەڕوانی حەزرەتی عیزرائیل ئەکەین لەهیچ کونێکەوە دیار نییە تابێت ڕۆحی محە بکێشێ، دیارە ئەویش نەخۆش کەوتوە.
حەکە قەت چاوەڕێی وەڵامی واسەیر نەبوو لەم پیرەژنە سەرسپییە ویستی بیکات بەگاڵتەو سوعبەت، بەڵام هەڵوێستی ئەمڕۆ وای پێویست ئەکرد وەک فەقێیەک خۆی قورس و قەمەر ڕابگرێ.
- حەزرەتی عیزرائیل، ڕوحم بەقوربانی بێت بەپێی ئەوامری باری تەعەلا ڕۆحی بەنی ئادەم دەکێشێ، دیارە خاڵە محە ڕۆژی تەواو نەبووە، حەزرەتی عیزرائیل مەلائیکەتە نەخۆش ناکەوێ، دوێنێ لەگەڕەکی کانی ئاسکان ڕۆحی ”مەلا تەقلەباز”ی کێشا.
- کەواتە عیزرائیل لەم ناوەدایە؟
- نازانم لەسلێمانی ماوە یان ڕۆیشتوە.
نەنە تەیارە کەوتە چاوڕشتن بەکل و کلچێوک.
- فەقێ پرسیارێکت لێئەکەم، توو ئەو قورئانەی لەسنگتایە ئەگەر بەڕاستی جوابم نەدەیتەوە.
- فەرموو باجی گوڵزار حەدم چییە لەڕوی تۆدا درۆ بکەم.
- بۆچی لەکوردەواریدا ئەڵێن: ”فەقێ گونت تەقێ ”؟
- ئەوە بۆ وەزنی شیعرە.
- فەقێ تۆ هێشتا گونت نەتەقیوە؟
- نەخێر.
- وەرە پێشێ پیشانم بدە، فەقێ هەی گونت تەقێ.
حەکە لەژیانیا ئافرەتی وا بێ ئەدەبی نەدیبوو. خۆ کە نەنە تەیارە لەخۆ جوان کردن بۆوەو لەحەکەی پرسی:
- فەقێ عالم؟
حەکە وەڵامی بۆ نەدرایەوە، تەنها سەرێکی بۆ ڕاوەشان.
- فەقێ گونت تەقێ، پرسیارێکی کەت لێئەکەم درۆم لەگەڵ مەکە.
- فەرموو، فەرموو.
- فەقێ گونت تەقێ، بۆچی فەقێ هەموو مێبازن؟
- وانییە...
- وایە، بەکچێنی ئەوەندەی نەمابوو فەقێیەک لەخشتەم بەرێ، خوا ڕەحمی پێکردم دایکم هات بەسەرمانا.
- دیارە ئەو فەقێیە زۆر بێ ئەخلاق بووە.
- هیچ بێ ئەخلاق نەبوو، ناهەقی ناگرم، منیش بوومایە لەجێگای فەقێ کیژۆڵەیەکی وا خڕوخرپنم دەستکەوتایە زرمەم لێهەڵئەساندو بۆ باوکیم ئاقڵ ئەکرد.
- ئەستەغفیرەڵڵا.
- فەقێ گونت تەقێ تۆ ئەو قورئانەی لەسنگتایە ئەگەر ڕاست نەڕۆی، چەتیوێکی خڕوخرپنت دەستکەوێ زیڕەی لێهەڵناسێنێ؟
- بەحەڵاڵی زیڕە لەدایکیشی هەڵئەستێنم.
- ئافەرین فەقێ هەی گونت تەقێ، وەرە لەنزیکمەوە دانیشە با تۆزێ زاخاوی دەمم بدەمەوە، ئەوەتەی محە نەخۆش کەوتوە چوار قسەی حیزم نەکردوە، محە بەڕەحمەت بێت تاقەتی لەقسەی حیزی من نەئەچوو.
حەکە سەر کەوتە سەر هەیوانەکەو بەرامبەری نەنە تەیارە دانیشت.
- باجی گوڵزار بۆچی وتت: ”محە بەڕەحمەت بێت”؟
- ئەی بڵێم بەنەعلەت بێت؟
حەکە بۆی دەرکەوت کە دەرەقەتی دەمی نەنە تەیارە نایەت، خوا کردی نەنە تەیارە بنێشتەکەی لەدەمی خۆیا هێنایە دەرێ دای بەیەکێ لەپشیلەکان کە قۆزتیەوە چاوی پەڕییە پشتی سەری.
- باجی گوڵزار ئەمە یەکەمجارە لەژیانمدا کە بینیم پشیلە بنێشت بجوێ.
- کەر مەبە پشیلە چۆن بنێشت ئەجوێ یەکسەر قوتی ئەدا ڕوی کردە یەکێ
لەپشیلەکان بلە، وەرە پێشێ، وەرە باوەشم.
پشیلە ڕەشەکە ڕایکردە باوەشی و نەنە کەوتە خوراندنی پشت و ملی.
- ئەو پشیلەیە ناوی بلەیە؟
- بەڵێ، محە بەناوی بلەی جاوەوە ناوی ناوە.
- ئەی ئەویتریان ناوی چییە؟
- ناوی وەسمانە، بەناوی کاک وەسمانی مەلا قادر، کاک وەسمان ئەناسی؟
- بەڵێ، کێ هەیە لەسلێمانی ئەو زاتە موبارەکە نەناسێ.
- ئەرێ فەقێ گونت تەقێ تۆ بۆ هاتویت بۆ ئێرە؟
- مەلا حەسەنی ئیمامی مزگەوتی حاجی حان ناردومی بۆ هەواڵ پرسینی تەندروستی خاڵە محێدین.
- مەلا گونسوتاو؟
- مەلا حەسەن.
- بەو گونسوتاوە بڵێ ئەم گەڕەکە مەلای خۆی هەیە، پێویستمان بەمەلای دەرەکی نییە، دیارە گونسوتاو بۆنی سەروەتەکەی محەی کردوە، بەناوی منەوە پێیبڵێ، محە هەموو سەروەتەکەی تەرخان کردوە بۆ شیوعییەکانی شاری سلێمانی، ئەگەر مەلا گونسوتاو شیوعییە، با پارچەیەک کاغەزمان بۆ بێنێ لەپۆلیسخانەوە تا بەشەکەی خۆی وەرگرێ.
- باجی گوڵزار، مەلا حەسەن وەک موسوڵمانێک تەنیا ویستی هەواڵێکی خاڵە محە بزانێ.
- وەک سەگ درۆ ئەکات، تا ئەمڕۆ جارێک نەهاتوە بۆ لای محە لەپڕ ئەم هەواڵپرسینەی لەچییە؟ ئەیتوانی هەواڵی محە لەکاک وەسمان یان لەحاجی حەڵواچی بپرسێ.
- ئەبوایە وای بکردایە.
- هەتیو تۆش درۆ ئەکەی، تۆ فەقێ نیت، فەقێ کەواو سەڵتە لەبەرئەکەن تۆ شەڕواڵ و مراخانیت لەبەردایە.
- فەقێ تا قورئان بەتەواوی حینجە نەکات مافی نییە کەواو سەڵتە لەبەرکات.
حەکە خۆشی نەیزانی چۆن ئەم وەڵامە ڕێکوپێکەی هات بەسەردەما.
- مافیشی نییە مێبازی بکات.
- باجی گوڵزار، خاڵە محە شیوعییە؟
- نەخێر من شیوعیم.
- تۆ لەم تەمەنەدا چۆن بووی بەشیوعی؟
- زاواکەم شیوعییە، کچەکەم شیوعییە، منیش خۆشم بێت و تاڵم بێت ئەبێ لەگەڵ ئەوانا بم.
- زاواکەت ئیش و کاری چییە؟
- لەبەندیخانەیە، شەش ساڵ حوکم دراوە، چوار ساڵی کە بەر ئەبێ، من ژنەکەی و دوو مناڵی بەکارەکەریی بۆ بەخێو ئەکەم.
- حیزبی شیوعی یارمەتیت نادات؟
- خوا هەڵناگرێ شەش مانگ یارمەتیان دام، لەپاشا وتیان ببوورە زاواکەت “ئینشیقاق”ی کردوە، لەحیزب دەرکراوە، وتم ”ئەی بۆ بەرینادەن؟” وتیان ”ئێمە نەمانگرتوە تا بەریبدەین”. محەو وەسمانی مام قادرو حاجی حەڵواچی نەبوویایە ئەبوایە لەبرسا سواڵمان بکرادیە.
ماوەیەکی تەواو بەجووت دانیشتن، نەنە تەیارە چی ئەزانی لەبابەت شیوعییەتەوە بۆ فەقێ کەریمی باس کرد.
نەنە تەیارە فەقێ کەریمی چوو بەدڵا کە بەباشی گوێی لێگرتبوو.
- بەکچێنی فەقێیەکی وەکو تۆم دەستبکەوتایە یەک و دووم لێنەئەکردو خۆم هەڵئەدایە ژێری.
حەکە داوای لەنەنە تەیارە کرد تۆزێ باسی نەخۆشییەکەی خاڵە محەی بۆ بکات تا لەکاتی نوێژکردندا دوعای بۆ بکات.
- محە زۆر نەخۆشە، بەڵام کە برسی ئەبێ زیندوو ئەبێتەوە، ڕۆژە نارۆژێ هەڵئەستێ پیاسەیەک بەناو حەوشەکەدا ئەکات، یاری لەگەڵ پشیلەکان ئەکات، جاری واش هەیە دوو ڕۆژ لەو ژوورە نایەتە دەرێ.
- ئەی قسە لەگەڵ تۆ ئەکات؟
- جار جار زمانی بەرئەبێت و ئەکەوێتە قسەی حیز!
نەنە تەیارە لەفەقێ کەریمی گەیاند، کە ئەبێ بڕواتەوە بۆ ماڵێ، نان و خواردن بەرێ بۆ مناڵی کچەکەی.
نەنە هەستاو چووە ژوورەکەی محە. حەکە ئەمەی بەفرسەت زانی دوای کەوت. لەدەرگای ژوورەکەی محەوە. سەیری کرد محە لەسەر ئەرزەکە لەسەر دۆشەکێ ڕاکشاوە، جاجمێکی سوری پیادراوە، لەلای سەرییەوە دۆلکەیەک ئاو و جامێک دانراوە، لەپشت سەرییەوە چرایەکی فانۆسی نەوت و هیچی تر. ژوورێکی ڕەق و تەق.
نەنە تەیارە لەتاقێکدا قاپێ چێشتی داگرت و لای دەستی محەوە دای نا، لەتاقێکی کەدا میوەیەکی زۆری داگرت و لای قاچی محەوە دای نا. چرا فانۆسەکەی داگیرساندو خستیە یەکێ لەتاقەکانەوە، ناوچەوانی محەی ماچ کردو هاتە دەرێ.
- فەقێ با بڕۆین.
هەردووکیان چوونە کۆڵان: نەنە تەیارە قاپی حەوشەکەی داخست و کلیلەکەی خستە ژێر قاپی دەرگاکەوە.
- باجی گوڵزار ئەو کلیلە بۆ لەگەڵ خۆت نابەیت؟
- شەوێ لەوانەیە کاک وەسمان و حاجی حەڵواچی بێن بۆ سەردانی محە، خۆیان دەرگاکە ئەکەنەوە، دوایی کەڕۆشتن دایئەخەنەوە.
لەبەر دەرگا نەنە تەیارە چارەک سەعاتێ باسی پیاوەتی کاک وەسمان و حاجی حەڵواچی کرد، باسی ناپیاوەتی بلەی جاوی کرد.
- ئەو بلە شێتە تا ئەمڕۆ جارێک نەهاتوە بۆ لای محە.
- وەکو من بیستومە ئەو کابرایە شێت نییە، فەیلەسوفە.
- تەڕەماشە، شێتێکی پەتییەو بۆی لواوە، ئەزانی وتویەتی چی؟
- نەخێر نازانم.
- ناچم بۆ لای محە، بەئیزنی خوا، بەمزووانە لەجەهەنەم یەکتری ئەبینین.
- ئەستەغفیرەڵڵا.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,649
HashTag
来源
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | Fahad Gardawan
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 13-01-2019 (5 年份的)
文件类型: 原文
普罗旺斯: Sweden
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان سەرچناری 26-08-2019
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on26-08-2019
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):27-08-2019
URL
此产品已被浏览3,649
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,252
图片 106,497
书籍 19,255
相关文件 96,947
Video 1,385
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!