ناوەندی ڕاگەیاندنی
هەپەگەهەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە هەفتانێن لە دژی سوپای داگیرکەری تورک و هێرشە ئاسمانییەکان بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی گەل، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
هێزەکانمان ڕۆژی 25ی ئاب/3ی خەرمانان لەدژی جمووجولەکانی سوپای داگیرکەری تورک کە لە ڕۆژی 23ی ئاب/ 1ی خەرمانان لەهەرێمی هەفتانێن دەستی بەئۆپەراسیۆنی سەربازی کردبوو چالاکییان ئەنجامدا. گەریلاکان لە گردی پارتیزان گورزێکی مێژووییان لە سوپای تورک وەشاند. لە دژی ئەو جمووجوڵە داگیرکەرانەی سوپای تورک بەرخۆدانێکی مێژوویی بەڕێوەدەچێت.
هێزەکانی ئێمە بە ڕێبازی گەریلای نوێ هەرێمەکە دەپارێزن و ڕێگە بە پێشڕەوی داگیرکەران نادەن.
' لە هەفتانێن 20 سەرباز کوژران'
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، ڕۆژی 25-08-2019/ 3ی خەرمانان ڕامانگەیاندبووە کە سوپای تورک لە گردی پارتیزان سەربازی خۆی جێگیرکردووە و بە نیازە لەوناوچەیە جێگی ببێت. گەریلاکانی ئێمە ڕۆژی 25ی ئاب/ 3ی خەرمانان لە کاتژمێر 11:00 یەکینەیەکی دوژمنیان کردە ئامانج. گەریلا یەکینەکەی دوژمنیان گەمارۆدا و لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردە سەریان. شەڕەکە ماوەی یەک کاتژمێری خایاند. لەوچالاکییەدا گەریلا گورزێکی سەختی لە داگیرکەران وەشاند.تا ئەوجێگەیەی کە پشتڕاس کراوەتەوە لەوچالاکییەدا 20 سەربازی سوپای تورک کوژران و بە دەیان سەربازی تریش برینداربوون. لە داهاتووە دا زانیاریی وردتر دەربارەی ئەوچالاکییە بڵاو دەکەینەوە.
' سوپای تورک لەهەمبەر شارەزایی و ڕێبازی شەڕی نوێی بەهێزی گەریلادا شکەستی خواردووە'
دوای چالاکییەکە سوپای تورک بە هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی هەتا درنگانی شەو هەرێمی گردی پارتیزانی بۆردومانکرد.
دوای ئەو گورزە کە بەرسوپای داگیرکەرکەوت سوپای تورک لەجووڵە کەوت و هیچ پێشڕەوییەکیان نەکردووە. سەرەڕای ئامێری پێشکەوتووی سەربازی سوپای فاشیستی تورک لە هەمبەر شارەزایی و ڕێبازی گەریلای نوێدا تووشکی شکەست هاتووە.
' هێرشی ئاسمانی'
ڕۆژی 23-8-2019 / 1ی خەرمانان فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک هەرێمی قەسرۆک، ڕۆژی 24ی ئاب کاتژمێر 01:00 هەرێمی بەکۆریا بۆردومانکرد. لە ئەنجامی بۆردومانی هەرێمی بەکۆریا گەریلایەک شەهید بوو.