هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# ڕایانگەیاند هێزەکانیان لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی چالاکیان ئەنجام داوە و 6 چەتەیان کوشتووە.
لە ڕاگەیاندراوی هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا هاتووە: هێزەکانمان لە چالاکییەکانیان لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە هەرێمی عەفرین و دەوروبەری بەردەوامن و گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەن.
لە 22ی ئاب/31ی گەلاوێژ هێزەکانیان چالاکییەکی کاریگەریان لەدژی بنکە و بارەگاکانی چەتەکانی گرێدراوی سوپای تورک لە گوندی کەفر خاشر-ی سەر بە ناوچەی عەزاز ئەنجام دا. هێزەکانیان لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی چەتەکان و کۆنترۆلیان کرد. لە ئەنجامی شەڕی ڕووبەڕوودا 4 چەتەی جەبهەتولشام کوژران و 6ی دیکەش بریندار بوون.
لە 23 ئاب/1ی خەرمانان هێزەکانیان بە چالاکییەکی دانانەوەی مین لەسەر ڕێگەی ئۆتۆمبیلێکی گرێدراوی چەتەکانی جەبەهەتولشامی لە دەوروبەری شاری مارە کردە ئامانج. لە ئەنجامدا دوو چەتە کوژران و ئۆتۆمبیلێک تێکشکا.
هەموو کاتەکە، سوپای تورک بە تانک و هاوەن گوندەکانی منخ، عەین دقنە، تەل مەدیق-ی سەر بە هەرێمەکانی شەهبای تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا زیانێکی گەورە گەیشتوەتە ماڵ و کێڵگەی خەڵکی سڤیلی ناوچەکە.