لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 17-11-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ماڵپەری هەنگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایکردووە کە تاکوو ئێستا زیاتر لە 11 خۆپیشاندەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستداوەو نزیکەی سەد کەسیش بریندار بوون. بەپێی زانیارییەکان 10 کەس لە شاری
جوانڕۆجوانڕۆ، 6 کەس لە
مەریوانمەریوان و خۆپیشاندەرێکیش لە شاری
سنەسنە کوژراون. خۆپێشاندانەکان ئەمڕۆش لە زۆربەی شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامن.
[1]
- کیژێک بە ناوی شلێر دادوەند خەڵکی میراوێی
بۆکانبۆکان، لە خۆپیشاندانەکاندا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکانی ئێران، کوژرا.
[4]
باشووری کوردستان
- یەکەمین دانیشتنی دادگایی کەیسی
سێوان قادرسێوان قادر و منداڵەکانی بەڕێوەچوو، کەسوکارەکەشی داوای دەرکردنی سزای لە سێدارەدان بۆ تاوانباری کەیسەکە دەکەن.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، کە هێزەکانی سووریای دیموکرات بە گوێرەی رێککەوتن لەگەڵ رووسیا و حکوومەتی سووریا، شارۆچکەی تل تەمر رادەستی هێزەکانی رووسیا دەکات. بەگوێرەی رێککەوتنەکەش هێزەکانی رووسیا و حکوومەتی سووریا لە شارۆچکەی تل تەمر بڵاودەکرێنەوە و هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنیش لە دەوروبەری تل تەمرەوە تاوەکو سنووری
سەرێکانیسەرێکانی دەکشێنەوە.
[1]
- وتەبێژی فەرمی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک (
قەسەدەقەسەدە) رایگەیاند هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر رێگای نێودەوڵەتی (M4) و تل تەمر بێ وەستان بەردەوامن.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان