کۆمپانیای تاقەی ئەبوزەبی ڕایگەیاند کە لقەکەیان لە هەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەم بەرهەمهێنانی مانگانەی نەوتی لە کێڵگەی ئەتروش ملیۆنێک بەرمیل نەوتی تێپەراندووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئابی 2019 کۆمپانیانی وزەی نیشتمانی ئەبوزەبی (تاقە) ڕایگەیاند ڕیکۆردێکی نوێیان تۆمارکردووە لە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی ئەتروشی سەر بە پارێزگای #دهۆک# بۆ مانگی تەمووز ملیۆنێک بەرمیل نەوتی تێپەراندووە.
لە ڕاگەیەندراوی کۆمپانیاکەدا هاتووە، بۆ یەکەمجار لەو کاتەوەی لە کێڵگەکەدا دەست کراوە بە کاری بەرهەمهێنان لە مناگی تەمووزی 2017، تێکرای بەرهەمهێنانی مانگانە ملیۆنێک بەرمیل نەوتی تێپەڕاندووە لە مانگی تەمووزدا.
کێڵگەی ئەتروش دەکەوێتە شارۆچکەی شێخان لە پارێزگای دهۆک، لە 13ی نیسانی 2011 کێڵگەکە دۆزراوەتەوە و لە 3ی تەمووزی 2017ەوە کاری بەرهەمهێنان تییدا دەستی پێکردووە.
کۆمپانیای تاقە خاوەنداری زۆرترین پشکەکانی کێڵگەکە دەکاتو بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیای (جێنەڕال ئێکسپلۆرەیشن پارتنەرس)، کۆمپانیای (ماراپۆن).[1]