کەشناسی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، لە چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم بەرز دەبێتەوە و لە یەکێک لە شارەکان پلەی گەرما دەگاتە 48 پلەی سەدی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا پێشبینی پلەکانی گەرمای لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، دهۆک و هەلەبجە) ئاشکراکرد.
ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی هەرێم، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا بەهۆی زیادبوونی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرما لە ڕۆژانی جەژندا لە شاری کەرکووک تۆماردەکرێت کە دەگاتە 48 پلەی سەدی، هاوکات نزمترین پلەی گەرماش لە شاری دهۆک دەبێت کە 42 پلەی