بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ماوەی چوار ڕۆژە ئاگر لە هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەربووە و تاکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فورات، لە 10ی ئابەوە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ئاگر بەربووەتە سنووری گوندەکانی ڕەنچبەرخا و سیدا لە هەرێمی زاپ-ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و تاوەکو ئێستا ئاگرەکە بەردەوامیی هەیە.
بەهۆی ئاگرەکەوە، باخ و ڕەزی هاووڵاتیان و ژینگەی ناوچەکە زیانیان پێگەیشتووە و هەوڵی دانیشتووانی گوندەکانیش بۆ کوژراندنەوەی ئاگرەکە بە ئەنجام نەگەیشتووە.