عەلیشێر شوێنی لەدایکبوونی جۆلەمێرگە
عەلیشێر بانەمەڕەوە لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی فاشیستی تورک بە شێوەیەکی بەهێز لە بەرخۆدان دابوو و هەر بستێکی خاکی کوردستانیان لەدژی داگیرکەران بە ڕۆحێکی گیانفیدایی ئاپۆیی پاراست. هاوڕێ لەدژی هێرشی داگیرکاریی کە بە پشتیوانی تەکنیکی قورسەوە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بەردەوام بوو بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەرخۆدانی کرد، لە ناوچەی ئەرمووش دوژمنیان تێکشکاند، ڕۆحی بەرخۆدانیان لە مێژوودا نووسی. هاوڕێانمان هەتا دوا فیشەک لەدژی دوژمن شەڕی کرد، نەیانهێشت دوژمن لەو ناوچەیە پێشڕەوی بکات و لەسەر ڕێبازی عەگید و زیلانەکاندا بوونە سیمبۆلی بەرخۆدان.
کات و شوێنی شەهیدبوون: 07-08-2019/ 16ی گەلاوێژ/ خواکورک
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,259 جار هاتیە دیتن