دەقی ڕاگەیاندراوەکە
داوا لە حکومەتی تورکیا و چەکدارانی #پەکەکە# دەکەین نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان
بەداخەوە ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا لە بناری #قەندیل# چەند هاووڵاتییەک برینداربوون و زیانی ماددیشی لێکەوتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا هاوخەمی لەگەڵ زیانلێکەوتووانی ئەو ناوچەیە دەردەبرێت و نیگەرانە لەو بوردومانە، داواش دەکات سەلامەتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بپارێزێرێت و نابێت هاووڵاتیانی هەرێم ببنە ئامانجی بوردومان. لەهەمانکاتدا داواش لە چەکدارانی پەکەکە دەکەین ڕەچاوی دۆخی هاووڵاتیانمان و تایبەتمەندیی هەرێمی کوردستان بکەن و چیتر نەبنە هۆکاری زیانگەیاندن بە هاووڵاتێانی هەرێمی کوردستان.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,889 times