🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 ئازادکردنی هەولێر و یادێک بۆ شێرەژنەکەی هەولێر خەجە باوە
ئازادکردنی هەولێر و یادێک بۆ شێرەژنەکەی هەولێر سومبولی هەولێریان
بۆشەهید..خەدیجە حەمەد باوە..شەهید ناسراوە بە خەجەباوە..لەدایک بوی 1945 لە گوندی مەلاقەرە هاتۆتە دنیاوە خاوەنی پێنج برا مام و ئامۆزایە
📖 ئازادکردنی هەولێر و یادێک بۆ شێرەژنەکەی هەولێر خەجە باوە
📼 ڤیدیۆیەکی دەگمەنی ڕاپەرینی هەولێر
ڤیدیۆیەکی دەگمەنی ڕاپەرینی هەولێر لە جسری سەیداوەی هەتا مکتەبی جمهوری تۆمارکرایە.

لەلایەن هونەرمەند ئیبراهیم حەکیم[1] تۆمارکرایه..
📼 ڤیدیۆیەکی دەگمەنی ڕاپەرینی هەولێر
📕 هێمن لە نێوان نوێ خوازی و نوێ بوونەوەدا؛ وتووێژ لەگەڵ د. بەختیار سەجادی
د. بەختیار سەجادی [1]
📕 هێمن لە نێوان نوێ خوازی و نوێ بوونەوەدا؛ وتووێژ لەگەڵ د. بەختیار سەجادی
📕 هێمن و سازی ناساز
ناونیشانی پەرتووک: هێمن و سازی ناساز
کۆکەرەوەو ئامادەکار: فارووق فەرهاد
📕 هێمن و سازی ناساز
📕 دیپلۆماسی؛ بنەما - گەشە - هەنگاوەکانی
ساڵح عوسمان[1]
2020
📕 دیپلۆماسی؛ بنەما - گەشە - هەنگاوەکانی
📕 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (1995-2020) - بەرگی دووەم
زانا خەلیل
ڕۆمان
(1995-2020)
بەرگی دووەم[1]
📕 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (1995-2020) - بەرگی دووەم
📕 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (1995-2020) - بەرگی یەکەم
زانا خەلیل
ڕۆمان
(1995-2020)
بەرگی یەکەم[1]
📕 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (1995-2020) - بەرگی یەکەم
📷 چیرۆکی ئەم وێنەیەی ماڵی جەمیل سائیب سەرەتای جلەکانی سەدەی بیست
ئەم وێنەیە بۆ یەکەم جار بڵاو دەبێتەوە وێنەکە ماڵی (جەمیل صائبە) سەرەتای ساڵی 1940 ماڵیان بەرامبەر مزگەوتی گەورە بوو
چیرۆکی ئەم وێنەیە[1]
کاتێک ڕەفیق حلمی لەگەڵ خانەوادەکەی لەبەغداد دەهاتنەوە بۆ سلێ
📷 چیرۆکی ئەم وێنەیەی ماڵی جەمیل سائیب سەرەتای جلەکانی سەدەی بیست
📕 بۆ نەوەی داهاتوو
ناونیشانی پەرتووک: بۆ نەوەی داهاتوو
نووسەر: ئەحمەد سەید
وەرگێران: زامدار قادری
📕 بۆ نەوەی داهاتوو
📷 ئەم وێنەیە لە ماڵی حاجی نەعیمە خان گیراوە لە ساڵی 1975
ئەم وێنەیە لە ماڵی حاجی نەعیمە خان لە گەڕەکی عەقاری گیراوە ساڵی 1975.
کچەکانی حاجی حەمە ئاغای حوسێن ئاغای حاجی عەوڵای گەورەی ئاغا تەن
دایکیان بەهێ خانی حاجی رەسوڵ بەگی خالید بەگی بابانە.
1- ڕەو
📷 ئەم وێنەیە لە ماڵی حاجی نەعیمە خان گیراوە لە ساڵی 1975
📖 کاکە پشتێنەکەو
کاکە پشتێنەکەو...
جیکە جیکی تایەی عەرەبانەی تریشقەکه دەنگ دەداتەوە
داڵغە دەمباتەوە بۆ بەردەم خواردنەوەی چایەک...

تەقەتەقی ناڵی پێ ئەسپەکان لەو سەری شەقامەکە دێتە گوێم، زاق و زریقی مناڵە عەجولەکان
📖 کاکە پشتێنەکەو
📷 قەسام شەرعی ساڵی 1937
قە سام شە رعی ساڵی 1937 و هەویەی بەکری مارف ئاغای ئەمین ئاغای پەستەک سوورە کە لەبەر خانەقا ژیاون
📷 قەسام شەرعی ساڵی 1937
📷 سلێمانی ساڵی 1910
سلێمانی ساڵی 1910
📷 سلێمانی ساڵی 1910
📷 ڕێگای نێوان تەیراوە و عەنکاوە لە شەستەکان
ئەو رسمە لەسەر رێی بەینی تەیراوە و عەنکاوە گیرایە لە شەستەکانی سەدەی 20
📷 ڕێگای نێوان تەیراوە و عەنکاوە لە شەستەکان
📷 گەڕەکی تۆبخانە قەڵی هەولێر لە حەفتاکان
گەڕەکی تۆبخانە قەڵی هەولێر بەڕێزان (باقی حەیدەری و کانەبی کاڕەسوڵ شکرچی) ساڵی حەفتایەکان..
📷 گەڕەکی تۆبخانە قەڵی هەولێر لە حەفتاکان
📷 قوتابیانی قوتابخانەی (اربیل) یان (رشدیە) سالی 1921
قوتابیانی قوتابخانەی (اربیل) یان (رشدیە) سالی 1921
📷 قوتابیانی قوتابخانەی (اربیل) یان (رشدیە) سالی 1921
📖 یانەی فەرمانبەرانی هەولێر (نادي الموظفین) 1928
یانەی فەرمانبەرانی هەولێر (نادي الموظفین) 1928.

بۆ رێگا گرتن لە تەعریبی کوردستان و دانانی سنوورێک بۆ هێنانی فەرمانبەری عەرەب بۆ هەولێر.
رۆشەنبیرانی هەولێر رێککەوتن لەسەر دامەزراندنی رێکخراوێکی ر
📖 یانەی فەرمانبەرانی هەولێر (نادي الموظفین) 1928
👫 مام ملا هیندۆ
کەسایەتیە خۆشەویست و بەرێزەکانی شاری هەولێر هەردەم لە یادن. مام ملا هیندۆ..
نوسینی : سید عیسی

ناوی تەواوی ملاعبداللە ملا حسن شێخ محمد، لەدایک بوی گەرەکی عارەبان 1932 چاوی بەدونیا هەلهێناوە، لەبنەم
👫 مام ملا هیندۆ
📖 گۆڕستانی شێخ ئۆمەر (شیخ عەمر) ساڵی 1960
گۆڕستانی شێخ ئۆمەر (شیخ عەمر) ساڵی 1960.
نزیک مزگەوتی شیخ مستەفا و بەرامبەر تەکیەی (شێخ عەبدولکەریم) له گەڕەکی خانەقایە.
گۆرستانی عوزیریەکان جودایە لەگەڵ گۆرستانی شێخ ئۆمەر بەڵام لەیەک نزیکن، گۆرستا
📖 گۆڕستانی شێخ ئۆمەر (شیخ عەمر) ساڵی 1960
👫 سەلیم عوسمان
ناوی تەواوی سەلیم عوسمان فەتاح
لەدایک بوی 1/7/1995
لە گوندی هیزۆپی سەر بەشاری ڕانیە لەدایک بووە
چەندین بڵاوە کراوەی لە ماڵپەر و گۆڤارەکاندا بڵاو کردۆتەوە
دەبمە کۆچەری یەکەم بەرهەمی چاپکراویەتی
👫 سەلیم عوسمان
📕 کوردستانیکا بەرگی 02
نووسین و ئامادەکردنی: عەلی جەوشەنی [1]
ئەو فەرهەنگە وشە و زاراوە زانستییە تکنیکییەکانیشی لەخۆ گرتووە و لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکراوەکانی \مانگ\ەوە لەچاپ دراوە.
عەلی جەوشەنی ماوەی 15 ساڵ کاری لەسەر
📕 کوردستانیکا بەرگی 02
📕 ژیاننامەی پیاوچاکان ساداتی بەرزنجە
ژیاننامەی پیاوچاکان ساداتی بەرزنجە
نوسینی : سیروان سەرگەڵووی
📕 ژیاننامەی پیاوچاکان ساداتی بەرزنجە
📖 هەولێر بناسە
(هەولێر)

📍ناوی هەولێر لە (خۆرلێرە)ەوە هاتووە بە تێپەڕبوونی کات بووە با هەولێر.

📍ئەربیل لە ئەربائیلۆ و ئوربیلم و ئەربیلوا هاتووە کە لە نووسراوەکانی سۆمەرییەکان و بابلی و ئاشوورییەکان هاتووە.
📖 هەولێر بناسە
📖 گرانی گەورە 1879
گرانی گەورە..
ئەم گرانیە لە ساڵی 1879ی زاینی بووە. میژوەکەشی بە حروفی ئه بجەدی (یا غەفور)ە ئەم گرانیە دەغڵ ودان نەبوو ساڵی پێشیش هەروەها قات و قوتڕی بوو عەلبەی گەنم بووە 100 لیرەی زێڕ لەسەر ئەم حاڵەش
📖 گرانی گەورە 1879
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 11/3/1973
بۆ بەردەم پارێزگای هەولێر....
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
👫 کەسایەتییەکان
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دو...
👫 کەسایەتییەکان
سۆران سەقزی
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا حەسەنە گەورە
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حەسەنیانی - هاوار
👫 کەسایەتییەکان
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوب...
📝 ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی هەڵوێستی نەتەوەیی دژی داگیرکاریی تورکیا لە کوردستان | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی هەڵوێستی نەتەوەیی دژی داگیرکاریی تورکیا لە کوردستان
لەسەر بانگەوازی کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و رێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان (کە لەژێر چەتری ک ن ک دا لە 34 پارت و رێکخراو پێکدێت)، هەروەها نوێنەرانی دەیان پارت و رێکراوو ژمارەیەک کەسایەتی کوردستانیی، رۆژی 27.07.2019 لە برۆکسل کۆبوونەوەی هەڵوێستی نەتەوەیی لە دژی داگیرکاریی تورکیا لە کوردستان بەڕێوەچوو. ئەگەرچی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە داگیرکاریی تورکیا لە کوردستان، بەڵام هەڵوەستە لەسەر داگیرکارییەکانی ئێرانیش کرا. لە ئەنجامی وتووێژەکاندا ئەم ئەنجامنامەیەی خوارەوە گەڵاڵە کرا.
کوردستانیانی هێژا
راستە کوردستان سەرەتا بە پەیمانی قەسری شیرین کرا بە دوو پارچە، دواتریش بە پەیمانی لۆزان کرا بە چوار پارچە. بەڵام خەڵکی کوردستان هیچ کاتێک و هیچ کام لەو پەیمانانەی بە ڕەوا نەزانیوە. لەبەرامبەر ئەوانەدا بەردەوام شۆڕش و راپەرین کراوەو سەر بۆ داگیرکەران نەوی نەکراوە. بەو پەیمانانە نەک هەر تەنیا گەلی کورد بەڵکو گەلی ئاسوری – سریانی – کلدانی و هەموو پێکهاتەکانی تری کوردستان پارچە پارچە کران.
لە سی ساڵی رابردوودا دۆخێکی نوێ لە کوردستان هاتە ئاراوە. سەرەتا لە باشوور و دوای ئەویش لە رۆژاوا دوو بەڕێوەبەرایەتی خۆجێیی دامەزران. ئاشکرایە هیچ کام لە ئێران و تورکیا ئەوەیان پێ قبوڵ نەکرا. هەوڵیان دا بە هەموو شێوەیەک نەیهێڵن، ئەگەر ئەوەش نەکرا دەستی تێوەردەن و ئابڵوقەی سیاسی و ئابووری بخەنە سەر.
لەو پڕۆسەیەدا ئێران بە نهێنی و بە ئاشکرا هەندێک کێشەی درووست کرد. لە باشووری کوردستان چەندین جار بارەگای هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی بوردومان کردو چەندین کەسیشی تیرۆر کرد. لەم رۆژانەی دووییشدا تۆپبارانی چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستانی کرد.
دەولەتی تورکیاش لە لایەکەوە لە ناو سنوورە فەرمیەکانی خۆیدا بە هەموو شێوەیەک پەلاماری خەڵکی باکوری کوردستان ئەدات بە داپڵۆسین و زیندانیکرد وەلامی داخوازییەکانی خەڵک ئەداتەوە
. لە لایەکی تریشەوە چاوی بڕیوەتە باشوور و رۆژاوای کوردستان. لە دوای 1990یشەوە تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی فراوان کردووە. لە بادینانەوە تا نزیکی موسڵ چەندین بنکەی سەربازی و سیخوڕیی دامەزراندووە. لە لایەکەوە ئەم هێزانەی خۆی دژی گەریلاکانی هەپەگە بەکار دێنێ و لە لایەکی تریشەوە ناوچەیەکی فراوانی ئەو هەرێمەی خستۆتە ژێر کۆنترۆڵی سەربازی و سیخوڕییەوە. داگیرکاریی تورکیا لە باشوور هەر سەربازیی نییە، بەڵکو ئابووری و کلتوری و کۆمەڵایەتیشە. دەستی خستۆتە زۆر شوێنی وەک کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان و لە هەوڵی گۆڕینی دیموگرافیای ئەو شوێنانەدایە. بە ئاشکرا لە رووی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسییەوە پشتگیریی نەیارەکانی کوردستان لەو ناوچانە ئەکات. بە تایبەتیش دوای ریفراندۆمی 2017، تورکیا و ئێران رۆڵی زۆریان لە داگیرکردنەوەی کەرکوک و ناوچەدابڕاوەکاندا بینی.
دوای ئەوەی خۆبەڕیوەبەرێتی رۆژاوای کوردستان دامەزرا، تورکیا ستراتیژی داگیرکاریی خۆی نوێکردەوە. بۆ ئەو مەبەستەش پلانە سەربازییەکانی داگیرکاریی رێکخستەوە و خستنیە بواری پراکتیکەوە. لە عەزاز و جەرابلوسەوە دەستی پێکردووە، دواتریش عەفرینی داگیرکرد. ئێستاش ئامادەکاریی بۆ داگیرکردنی کۆبانێ و گرێ سپی و جزیرە ئەکات. ئەم هەڵوێستە هێرشکاری و داگیرکارییەی دەوڵەتی تورکیا زۆر بە توندی بەردەوامە. دوای داگیریکردنی عەفرین تورکیا بە شێوەیەکی سیستیماتیک تاوانی دژی مرۆڤایەتی لەو شارە بەڕێوەئەبات. دیموگرافیای عەفرین ئەگۆڕێت و سامانی سەر زەوی و ژێر زەوی تاڵان ئەکات.
ئێستاش ئەو داگیرکارییە لە باشووری کوردستان سیماو ناوەرۆکێکی تری گرتووە. ئیدی بنکەی سەربازی و سیخوڕیی بەس نییە. ئەیەوێ زۆر ناوچەی فراوان و ستراتیژیک بە تەواوی داگیر بکات و تیایدا جێگیربێت. بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا لە شوێنی زۆر گرنگ و ستراتیژیک دەستی بە داگیرکاریی لە باشووری کوردستان کرد.
تورکیا ئێستا ناوچەی برادۆستی داگیرکردووە. بەردەوامیش هێرش بۆ شوێنی تر ئەکات و تیایدا جێگیر ئەبێت. ناوچەی برادۆست هاوسنووری باکور و رۆژهەڵاتی کوردستانە. داگیرکردنی ئەو ناوچە ستراتیژییە بۆ بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان لە باکور و رۆهەڵات، هەروەها بۆ هەرێمی باشووری کوردستانیش هەڕەشەو مەترسییەکی گەورەیە. ئێرانیش کە لەو پڕۆسەی داگیرکاریەدا پشتگیریی تورکیا ئەکات، لە ئێستادا بە هۆی ئابڵوقەی ئابووری ئەمریکاوە لەسەری، لەبەر بەرژەوەندیەکانی خۆی بێدەنگی هەڵبژاردووە.
حکومەتی عێراقیش لەبەرامبەر ئەم داگیرکارییەدا بێهەڵوێستە. ریفراندۆمیش دەرفەتێکی دا بە حکومەتی عێراق کە تا ئاستێک هاوکاری تورکیا بێت لە دژایەتیکردنی بزاڤی ئازادیخوازیی کوردستاندا. لەگەڵ ئەم راستیانەشدا بەداخەوە دەسەلاتداریی باشووری کوردستان لەبەرامبەر ئەم داگیرکارییەدا بێدەنگ و بێهەڵوێستە. بەڵام لە لایەکی ترەوە هەندێک گروپی پەرلەمان، چەندین پارتی سیاسی و رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی، گەلی باشوور بە گشتیی، خاوەن هەڵوێستن و ئەم داگیرکارییە قبوڵ ناکەن. پێویستە حکومەت و هەموو هێزەکانی تریش گوێ لە دەنگی خەڵک بگرن و لەبەرامبەر داگیرکاریدا بێدەنگ نەبن و هەڵوێست بگرن.
تورکیا بە پلانی ستراتیژیک دەستی بە داگیرکارییەکانی کردووە. عەفرینی داگیرکرد هەتا رێگای دەریای سپی ناوەڕاست لە کوردان بگرێت. بە داگیرکردنی ئەو ناوچانەی باشووری کوردستانیش ئەیەوێت دەسەلات و هەژموونی خۆی بەسەر سێ پارچەی دی کوردستاندا بسەپێنێ.
دەستبەسەراگرتنی ناوجەی برادۆست و کێلەشین، هەتا ئەگاتە خواکورک و سیدەکان و دەوروبەری، کە سێکوچکەی باکورو باشورو رۆژهەڵاتی کوردستانە، دەستکەوتێکی سەربازییە بۆ تورکیا. بەڵام بۆ سێ پارچەی کوردستان لاوازبوون و دبڕانێکی ترە. ئەمەش بە دڵی ئێرانە.
دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەی خەڵک و ولاتانی جیهان چەواشە بکات، بە بیانووی شەڕ لەگەڵ پەکەکەو هیزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە- بانگەواز بۆ هێرش و داگیرکارییەکانی بۆسەر کوردستان ئەکات. ئەمەش خۆڵ کردنە چاوو ئاوەژووکردنی راستییەکانە. هەربۆیە پێویستە رووی راستەقینەی ئەم هێرش و داگیرکارییانە بۆ تەواوی خەڵکی کوردستان و جیهان ئاشکرا بکرێت. تورکیا ئەیەوێ جارێکی تر لە سەدسالەی درووستبوونی دەوڵەتی تورکیادا لە 2023 دا، میساقی میللی بخاتەوە بواری پراکتیک. میساقی میللی یان سوێندی نەتوەیی بریتییە لە فراوانکردنی سنووری تورکیا کە هەموو ولایەتی موسڵ و باکوری سوریا ئەگرێتەوە. ئیدی ئامانجی تورکیا بە روونی دەستبەسەرا گرتنی هەموو ئەو هەرێمەو لەناوبردنی هەموو دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستانە.
لەبەر ئەم هۆکارانە، ئێمە وەک کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و رێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان و هەموو ئەو پارت و رێکخراوو کەسایەتیانەی بەشداری ئەم کۆبوونەیەن، ئەمانەوێ سەرنج رابکێشینە سەر ئەو راستییە سیاسی و ستراتیژییە تاکو بتوانین رێگا لەبەردەم نەیاران بگرین و ئەو مەترسی و هەڕەشانە لە سەر خەڵکی کوردستان دوور بخەینەوە.
لەبەر رۆشنیایی ئەم راستییانەدا ئێمە بە بەیاخەوە ئەم داخوازیانەی خوارەوە ئەخەینە بەردەم خەڵکی کوردستان و هەموو پارت و رێکخراو و بزاڤە مەدەنییەکان، هەروەها بەڕیوەبەرێتیی رۆژاوای کوردستان، بە تایبەتیش حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ناوچە داگیرکراوەکانی باشوور لە چوارچێوەی دەسەڵاتی فەرمی ئەودایە:
1. کۆبوونەوە زۆر بە تووندی داگیرکاریی تورکیاو ئێران لە کوردستان ریسواو شەرمەزار ئەکات و داوای بەهیزکردنی تێکۆشان دژی ئەو داگیرکارییانە ئەکات.
2. داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان، رێ لە بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان لە باکور و رۆهەڵات ئەگرێت. هەروەها رێگا لەبەردەم لاوازبوون و تێکچوونی هەرێمی باشووری کوردستان خۆش ئەکات. جارێکی تریش کوردان لەیەک داببڕێت و هێزە شۆڕشگێرەکانی لاواز بکات. لەبەرئەوە پێویستە هەموو لایەک ئەو ناوچە داگیرکراوانە وەک ناوجەرگەی کوردستان ببینن. لەبەرامبەر ئەو داگیرکارییە بوەستن و خەباتی لەدژی بەهێز بکەن.
3. هێرشی ئاسمانیی تورکیا هەر لە زاخۆوە هەتا قەندیل بەردەوامە. ئەو هێرشانە زەرەروزیانێکی زۆری گیانیی و ماڵیی بە خەڵکی خۆجێیی ئەو ناوچانە گەیاندووە. زۆر گوند چۆڵ کراون و سوپای تورکیایان تێدا جێگیر کراوە. سەربازگەی هەمیشەییان تێدا دامەزراوە. ئەمەش بە واتای داگیرکردنێکی هەمیشەیی دێت. هەربۆیە پێویستە هەموو کوردستانیان لەدژی ئەو داگیرکارییە هەمیشەییە، چالاکەنە ناڕەزایی دەربڕن و بە کردەوە هەڵوێستی خۆیان پیشان بدەن.
4. هەبوونی بنکەو بارەگای گەریلاو پێشمەرگە لەو ناوچانە راستییەکی مێژوویی و رەوایە. لە هەموو سەردەمەکاندا ئازادیخوازان و تێکۆشەرانی دۆزی کوردستان لەو شوێنانەدا بنکەو بارەگایان هەبووە. چونکە ئەوە ولاتی خۆیانەو مافی نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆیانە. پێویستە هەموو بزاڤە کوردستانییەکان پڕۆپاگاندەی نەیاران سەبارەت بەوەی کە لەو ناوچانەوە هێرش ئەکرێتە سەر ولاتەکەیان، بەهەستی نەتەوەیی و نیشتمانیی پووچەڵ بکەنەوە. هیچ گومانی تێدا نییە کە هەر پارچەیەکی داگیرکراوی کوردستان تایبەتمەندیی خۆی هەیەو پێویستە لەبەرچاو بگیرێت. بەڵام ئەمە واتای ئەوە نییە کە ئازادیخوازانی کوردستان نەتوانن لەنزیک ئەو سنوورانە بمێنن کە داگیرکەران دایانناوە. لەبەرئەوەش پێویستە بەیەکدەنگی هێرش و داگیرکاریی ریسواو شەرمەزار بکرێت و هێزی داگیرکار بەتەوای لەو ناچانە بکرێنە دەرەوە.
5. هەروەها لەگەڵ تێکۆشان دژی داگیرکاریی لە باشووری کوردستان، پێویستە هەمانکات داگیرکاریی تورکیا لە رۆژاوی کوردستان، لە عەفرین، عەزاز، باب و جەرابلوسیش ریسواو شەرمەزار بکرێت. داوابکرێت بەزووترین کات تورکیا لەو ناوچانەش بچێتە دەرەوە.
6. پیویستە هێرشەکانی ئێرانیش فەرامۆش نەکرێن. پێویستە بە هەمان شێوە هەڵوێست لە بەرامبەر هێرش و داگیرکاریی ئێرانی بگیرێتە بەر. پێویستە ئێران بێ هیچ مەرجێک هێرشەکانی بۆسەر ئەو هەرێمە رابگرێت. لە کاتێکدا ئێران لەژێر ئابڵوقەی نێودەولەتیدایە، بژاردەی هەرە باش بۆ ئێران ئەوەیە لەگەڵ هێزو لایەنە کوردستانییەکان بکەوێتە دیالۆگ و کێشەکان بە رێگای ئاشتیی چارەسەر بکات.
7. لەو بارەیەوە بە گرنگی ئەزانین سەرنجی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بۆ سەر رووداوەکان رابکێشین کە دەوڵەتی تورکیا سنووری فەرمیی دەوڵەتی عێراقی بەزاندووە. یاساو رێسای دراوسێیەتی و نێودەڵەتیی شکاندووە و دەسەڵاتداریی عیراقی خستۆتە ژێر پرسیارەوە. تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی و خاکێکی فراوانی ئەو دەوڵەتەی داگیر کردووە. پێویستە حکومەتی عێراق وەک مافێکی یاسایی خۆی هەموو سنوورە فەرمییەکانی خۆی و هاوولاتیانی بپارێزێت. لەدژی دوژمنایەتی و داگیرکاریی تورکیا هەڵوێستی جددی هەبێت.
8. بۆئەوەی هەرچی زووتر ئامادەکاریی پێویست دژی ئەو داگیرکارییانە بکرێت، کۆبوونەوە داوا لە کۆما جڤاکێن کوردستان – کەجەکە- پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەموو هێزە کوردستانییەکان ئەکات، کۆبوونەوەو هەڵویستێکی هاوبەش لەو بارەیەوە پیشان بدەن.
9. کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و رێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان و هەموو ئەو پارت و رێکخراوو کەسایەتیانەی بەشداری ئەم کۆبوونەیەن، وەک هەموو جارێک داوا لە دنیای دیموکرات و دەولەت و دەزگا نێونەتەوەییەکان ئەکەن لە بەرامبەر داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لە کوردستان هەڵوێست بگرن. دەنگ هەڵبڕن و ناڕەزایەتی خۆیان پیشان بدەن.
کۆبوونەوەی هەلویستی نەتەوەیی دژی داگیرکاریی تورکیا لە کوردستان
27.07.2019 برۆکسل
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️27-07-2019
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 27-07-2019

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 75% ✔️
75%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
75%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Aug 20 2019 11:21PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 21 2019 10:12AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 21 2019 10:12AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 774 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.135 KB Aug 20 2019 11:23PMنالیا ئیبراهیم
📚 پەڕتووکخانە
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 دیپلۆماسی؛ بنەما - گەش...
  📖 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (199...
  📖 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (199...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021
  🗓️ 03-05-2021
  🗓️ 02-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دووزەلە
ساڵی 1932 لە شاری مەهاباد لە دایک بووە. ماوەی 60 ساڵە کە ئامێرەکانی دووزەلە و نەرمەنای لێدەدات و بە لێهاتووییەوە دەتوانێت رێپرتوارەکانی موزیک و گۆرانی کوردی شارە جۆراوجۆرەکانی وڵاتانی ئێران، هەرێمی کوردستان و عێراق و هەروەها تورکیا بە ئامێرەکەی بژەنێت.
حەسەن دووزەلە لە ژیانی هونەری خۆیدا لەگەڵ گۆرانیبێژی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک، محەمەد ماملێ، مەلا حوسێن عەبدوڵڵازادە و کۆمەڵێک لە گۆرانیبێژانی کورد هاوکاری کردووە.
ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 1962ەوە تا ساڵی 2007 لە بەرنامە جۆراوجۆرەکانی رادیۆ و تەلە
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دووزەلە
سۆران سەقزی
ساڵی 1358ی هەتاوی لە داوێنی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری شاری سەقز لە دایک بوو. قۆناغەکانی سەرەتایی، ناوەندیی و دواناوەندیی خوێندنی هەر لە شاری سەقز تەواو کردوە و بڕوانامەی دیپلۆمی لە رشتەی حەساوداری وەرگرتوە و دواتر دەستی داوەتە کاسبی و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە بازاڕی شاری سەقزدا دووکانی بوە و کاروباری بازرگانی کردوە.
ناوبراو تاقە منداڵی بنەماڵەکەیەتی و کوڕی خوالێخۆشبوو پەرویز شافێعی یەکێک لە مامۆستا خۆشناوەکانی دەبیرستانەکانی سەقزە کە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران بوو بە پێشمەرگە و لە ئاکامدا س
سۆران سەقزی
مستەفا حەسەنە گەورە
پێشمەرگەی دێرین، رۆژنامەنووس و چالاکی ئەنفال و بزووتنەوەی جووتیاران. رۆژی 07-05-2020 لە وڵاتی دانیمارک بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.
مستەفا حەسەنە گەورە
عەلی حەسەنیانی - هاوار
عەلی حەسەنیانی ساڵی 1318 (1939) لە بنەماڵەیەکی مەهابادی لە شاری تاران لە دایک دەبێت. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شارەکانی هەمەدان، مەهاباد و تاران تەواو دەکات و پاشان لە زانکۆی تاران لە بەشی (یاسا و زانستە سیاسییەکان) درێژە بە خوێندن دەدات. لەو نێوەدا ماوەیەک بە هۆی چالاکی سیاسییەوە دەکەوێتە زیندان. دواتر هاوکات لەگەڵ چالاکی ئەدەبی و نووسین، وەک فەرمانبەر لە چەندین شاری ئێران و کوردستان درێژە بە ژیان دەدات. دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی 1357، بۆ پەرەپێدانی تێکۆشانی سیاسی و ئەدەبی دەگەڕێتەوە مەهاباد
عەلی حەسەنیانی - هاوار
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوبەکر شێخبزێنی
لە 01-09-1951 لە گوندی هەمزەکوڕی سەربە شارەدێی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.
ساڵی 1973 پەیمانگەی کشتووکاڵی- بەشی پاراستنی ڕووەکی لە بەغداد بە پلەی یەکەم تەواوکردووە.
ساڵی 1990 کولێژی کشتوکاڵی لە زانکۆی بەغداد بە پلەی یەکەم تەواو بکات. تا ئیستا 29 پەرتووک و نامیلکە بە چاپ گەیاندووە. چەندین وتار و لێکۆڵینەوە لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکانی دا بڵاوکردووەتەوە.
پەتووکە بەناوگەکانی:
1- هەنگ بەخێوکردن: کوردی -عەرەبی ساڵی 2001، 2004
2- دەرد و نەخۆشییەکانی ڕووەک: کوردی-عەرەبی، ساڵی 2003
3
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوبەکر شێخبزێنی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,515 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)