بەڕێوەبەرایەتی کارەبای #سلێمانی# ئاشکرای دەکات: هاووڵاتیان و بەشداربووانی کارەبای سلێمانی زیاتر لە 34 ملیار دینار قەرزارن.
سیروان محەمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی کارەبای سلێمانی ڕاگەیاند: لەسەرەتای ئەم مانگەوە هەتا کۆتایی مانگی شەش لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەشداربووان و هاووڵاتیان زیاتر لە 348.694 مليار دينار قەرزارن.
وتیشی: بەشێکی زۆری هاووڵاتیان پابەندن بە گەڕانەوەی پارەی مانگانەی کرێی کارەبا کە خەرجی دەکەن، بەڵام زۆرێک لە هاووڵاتیان و خاوەن کارەکان گەڕانەوەی کرێی کارەبا دووادەخەن و بەمەش کەڵەکە دەبێت لەسەریان و دواتر داوا دەکرێت بۆیان بکرێت بە قیست.[1]