پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,385
وێنە 105,200
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,702
ڤیدیۆ 1,281
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئاوێنەی ژنێک
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاوێنەی ژنێک

ئاوێنەی ژنێک
ڕۆڵی ژنان لە چەرخە دێرینەکان
سەردەمی پێش مێژوو ئاین و ئەفسانە
وەرگێڕانی لە سوێدییەوە: ڕێواس ئەحمەد بانیخێڵانی
وەدەستخستنی زانیاری سەبارەت بە پێگەی ژن لە سەردەمی پێش مێژوو سەبارەت بە دابەشکردنی کارو پەیوەندی نێوان ژن و پیاو، ڕۆڵی ڕەگەز، یان زانیاری سەبارەت بە کۆمەڵگای دایکسالاری یان باوکسالاری کارێکی هێندە ئاسان نییە، لەبەرئەوەی زۆربەی سەرچاوەی ئه و زانیارییانە نەپارێزراون. بەشێکی کەمی ئه و ڕاستیانە له و پاشماوە ئەرکەلۆگیانەوەیە کە پارێزراون، بەشیکیان له و تیکستە نووسراوە ئاینایانەی کە دۆزراونەتەوە و دەگەڕێنەوە بۆ چەرخێ پێش مێژوو. پەیکەری ئه و ژنانەی کە دۆزراونەتەوە وا هزردەکرێ کە مێژووییان بگەڕێتەوە بۆ پێش 20000 30000 ساڵ، پشکنینی زۆریان لەسەرکراوە بۆ گەیشتن بە هەندێ ڕاستی. یەکێ له و پەیکەرانەی کە بە پەیکەری ڤینووس ناوبراوە، لە زۆر شوێنی تر، ژمارەیەک لە هەمان شێوەی ئەم پەیکەرە دۆزراونە تەوە، بۆ نموونە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا، چیکۆسلۆفاکیا، ئیتالیا و ئۆکرایینا. بەناوبانگترین پەیکەری ڤێنووس ئەوەیە کە لە ڤێڵندۆرفی نەمسا دۆزراوەتەوە. لەم پەیکەرەدا ئه و لایەنانەی کە بەرجەستەی ژنایەتی ڕەگەزی مێ دەکات دەرخراوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ له و کاتەدا مەسەلەی منداڵبوون و بە پێتی ژن لە خستنەوەی نەوەی نوێدا بەرز نرخێنراوە. بەم پێیەش بە پێزی خوداژنەکان له و لێکۆڵینەوانەی کە کراون شاهێدی بوونی کۆمەڵگای دایکسالاری دەدات.
بەپێی ئه و ئێسک و پروسکانەی کە دۆزراونەتەوە، مردن لەناو ژنانی باڵغدا زۆر زیاتربووە لە پیاوانی هەمان تەمەن. تەنانەت لەسەردەمی پێش مێژوودا ژمارەیەکی زۆری کچ لە ناو لانکدا مردوون.
سەبارەت بە جیاوازی ڕۆڵی ژن و پیاو لە کۆمەڵگادا و پێگەی هەردوو ڕەگەزەکە لە قۆناغەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بۆچوونی جیاواز هەیە، بەتایبەتی له و ماوەیەی کۆمەڵگا بە قۆناغی نیوە کشتوکاڵی تێدەپەڕی، کاری ژن گرنگییەکی زۆری هەبووە، یەکێ لە ڵێکۆڵێنەرەوەکان دەنووسێ:
کاری ژن گرنگییەکی زۆری هەبووە بۆ بەره و پێش چوونی کۆمەڵگا، ئەوان بوون کە چوونە دەرەوه و بەرهەمی تۆوی کێویان دۆزییەوە و فێری چاندنی سەرکەوتوانەی ئه و تۆوانە بوون. هەر ژنان بوون گۆزەی گەورەیان دروست دەکرد تا تۆویی تیدا بپارێزن، هەروا هەر ئەوان بوون شەن و بیڵیان دۆزییەوە تا کاری کشتووکاڵی لە بابەتی کێڵان و دروینەوەیان پێ ئەنجامبدەن. پیاویش لە جیاتی کوشتنی ئاژەڵ فێربوو ڕاویان بکات و ماڵییان بکات. پیاو لەجیاتی ئەوەی ڕاوچی بێت بووبە شوان و پاسەوانی ئاژەڵەکان. بەڵام ژن بوو کاری ڕستن و چنینی دۆزییەوه و لە خوری مەڕ قوماش و هەروا فێری ئەوەش بوون چۆن گۆشتی مەڕ سوێربکەن و بە دوکەڵ وشکی بکەنەوە و بیپارێزن بۆ زستان یان کاتی برسێتی.
ئەرکی بایۆلۆژی ژن لە منداڵبوون و شیرداندا کاری کردە سەر پێگەی ژن لە بواری کاردا. دەبوایە ئاگای لە منداڵەکۆرپەکەی بووایە، بۆی نەدەکرا ماوەیەکی زۆر لە ماڵ دوور بکەوتایەتەوە و منداڵەکەی بەجێبهێشتایە. بۆ نموونە بەشداری کردن لە ڕاودا. بەڵام کارکردن لە بواری کشتوکاڵیدا هیشتا لە قۆناخی سەرەتاییدا بوو، بۆیە دەیتوانی بیگونجێنێ لەگەڵ ئەرکی پەروەردەکردنی منداڵ. پاشتر شێوەی کارکردن لە بواری کشتوکاڵدا پەرەیسەند و شێوەکاری جیاواز هاتە ئاراوە لەبابەتی کێڵان و دورێنە، کە پێویستی بە کاتی زیاتر هەبوو، ئه و کات ژن نەیدەتوانی لەبەر منداڵەکەی هێندە لەدەرەوەی ماڵ بمێنێتەوە، پیاو دەیتوانی ماوەیەکی زۆر لەدەرەوەی ماڵ بمێنیتەوە، هەر بۆیە ئەم ئەرکەی پیسپێراو و ژنیش لەماڵدا مایەوە تا ئاگاداری منداڵ و ماڵ و سامانی خێزانەکە بێت. لەسەردەمی پێش مێژوودا چەند کەرەستەی تەکنیکی تازەی کار دۆزرایەوه، لە ڕاستیشدا ئەم ئامێرانە لەلایەن ژنەوە دۆزرانەوە. هەمووی پەیوەندی بە کاری خودی ژنەوە هەبوو. لەبابەتی دروستکردنی گۆزە و دروستکردنی جل وبەرگ لە پێست و پاشتریش کاری ڕستن و چنینیان دۆزییەوە، قوماشیان دروست دەکرد.
لە سەردەمی کۆچەریی و شوانیدا دابەشکردنی کارو پێگەی ژن بە جۆرێکی تربوو. مافی باوک بووە پرینسیپی دەستەڵات. کوڕەکان میراتی باوکیان بۆ دەمایەوە و جیگەی باوکیان دەگرتەوه و ژنیش موڵکی پیاو بوو. دەقە کۆنەکانی ئینجیل ئەم ڕاستییە دووپاتدەکاتەوە.
گەر وردبینەوە له پەیوەندی نێوان ژن و پیاو لە ئاینەکانی پێش مێژوو دەبینین کە ئه و بتانەی کە پیاوبوون بە هێما ئاسمانیەکانەوە گرێ دراون، کەچی بتە ژنەکان بە هێمای زەوییەوە گری درابوون، لەوێشدا پیاو لە سەرووی ژنەوە بووە، لەسەرەتاشەوە وایان بیردەکردەوە کە ئاسمان نزیک بووە لە زەوییەوەیەوە و بە ڵام شتێک ڕووی داوە، بووەتە هۆی دوورکەوتنەتەوە و لەیەک و جیابوونەتەوە، ئەفسانەی لەم شێوەیە و بە شێوەی جیاواز لای زۆربەی میللەتان هەیە. لە کولتوورە بەرزەکانی ناوچەی دەریای ناو ەڕاست، ئاین و ئەفسانەی وا دۆزراونەتەوە کە بتە، خودا ژنەکان جێگەیەکی شیاو و بەرچاویان هەیە، کەسایەتی خودا ژنەکان جیاواز بوون و ڕۆڵی هەمەچەشنەیان هەبووە.
لە میتۆڵۆژیای میسردا گەلێ خودای ژنی بەدەستەڵات و شایستەیان هەبووە. وەک خودای هاسوور وەک ژن و کچی خودای هەتاو ڕاموون تەماشاکراوە، سەری لەشێوەی سەری مانگا بووە، تیشکی ڕۆژیش لە نێوان شاخەکانییەوە پریشکی دا وەتەوە. خودایەکی تر هەیە بە ناوی ئیسیس کە ژنی ئۆسیریس بووه و دەستەڵاتی بەسەر وڵاتی مردندا هەبوو. ئیسیس خودای بەرەکەت و دایکەیەتی بووە، یەکێ له و ئەفسانانە ناودارانەی کە ماوەتەوە باسی ململانێی نێوان خودای چاکە ئۆسیریس و خوادی خراپە سێث دەکات. دیارە لە ئەنجامی ئه و ململانێیەدا ئۆسیریس تێکدەشکێ و ئەوجا ئیسیس گەشتی هەموو جیهان دەکات و پارچەکانی ئۆسیریس کۆدەکاتەوە و ژیانی بەبەردا دەکاتەوە. ئیسیس دایکی منداڵەکانی هۆروسە. تا ئەم ساڵانەی دوایی و کاتی بڵاوبوونەوەی ئاینی مەسیحی هەندێ دابو نەرێت مابوونەوه کە پاشماوەی کولتوری ئیسیس بوون. کەوتووەتە ململانێ لەگەڵ ئاینی مەسیحیدا.
لە ئەفسانەکانی سامییەکاندا ناوی خودایەکی ترهاتبوو، ئەویش خودای عشتار بوو، ئەمیش خودای بەپێزی و خۆشەویستی هەروا خودای تێکۆشان بوو. بەپێی ئه و ئەفسانانەی کە بڵاوە عشتار دابەزیوەته خوارەوە بۆ وڵاتی مردن تا مێردە مردووەکەی تاموز بهێنێتەوە. بەڵام لەلایەن خودای مردنەوە دەستی بەسەردا دەگیرێ. ئیتر له و کاتەدا مرۆڤ و ئاژەڵ لە زاوزێ کەوتن. لە ئەنجامی هەوڵدانی ئه و خودایانەی کە دەستەڵاتێکی بەرزتریان هەبوو، عشتار هێنرایەوە سەر زەوی و بەڵێنی پێدرا کە لە ساڵێکدا ماوەیەک لەگەڵ مێردەکەی بمێنێتەوە.
دیارە ژمارەیەکی زۆری خوداکانی گرێکی دەناسرێن و لە زۆر سەرچاوەدا ناویان هاتووە. لەوانە گایە خودای زەوی و خودای دایکان بووە، هەروا ئەفرۆدیت کە خودای دەریاو خۆشەویستی بووە، ئەم خودایە بۆ گرێکەکان وەک عشتار وابوو. پاشان خودای دەمێتر دێت کە خودای ڕووەک و دانەوێڵە بووە.
زۆر شت سەبارەت بە کەلەپووری ئه و سەردەمە له و ئەفسانەیەدا بەرجەستە بوو کەلەسەر پێرسیفۆنێ بووە، پێرسەفۆن کچی خۆشەویستی دیمتریس بووە و لەلایەن خودای مەملەکەتی مردنەوە هادێس ڕفێنراوە. لەتاو خەمەکەی گەشەی ڕووەکی وەستاندووه و داوای لە زێوس کردووە کە ببێتە پەیامبەری ئەم لەلای هادێس و ڕازی بکات کچەکەی بۆ بگەڕێنێتەوە. لە ئەنجامدا پێرسۆفۆنی ماوەیەک لەلای دایکی دەمێنێتەوه و پاشماوەی ساڵەکە دەگەڕێتەوە بۆ لای هادێس و شاژنی مەملەکەتەکەی هادێس دەبێت. ئەم ئەفسانەیە باس لە زۆر دابونەرێتی ئاینی دەکات کە پەیوەندی بە ژیانی پاش مردنەوە هەیە.
خودایەکی دەستەڵاتداری ژن بەناوی پەڵاس ئەتینایە، بە پێی ئه و ئەفسانەیە ئەم خودایە لە سەری باوکییەوە زیوس هاتووەتە دەرەوە، یەکسەریش لای ڕاستی باوکیدا دانراوە و بووەتە ڕاوێژکاری باوکی، لەکاتی شەڕ و ئاشتیدا ئەم خاوەن بڕیاربووە. خودای زیرەکی و زانست بووە، زانستی گرنگی فێری ئەوانە دەکرد کە چاوەڕوانی مردنیان دەکرد وەک زەوی کێڵان، خزمەتی ئەسپ، هەروا ئه و کارانەی کە دەبووایە ژنان بیانزانیایە، لەبابەتی چنین و ڕستن. پەڵاس بە خودای پاکژی دادەنرا و هەر ئەم بوو زەیتوونی بە خەڵکی ئەتینا بەخشی و هەر ئەمیشیان بە خودای پاراستنی شار دادەنا.
ئەوەی ئەفسانه و خواوەندەکان سەبارەت بە ژیان و پەیوەندی خەڵک پێمانی دەبێژن وێنەیەکی ڕاشکاو لای ئێمە دروست ناکات سەبارەت بە ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵگاو لە کەلەپووری ئاینەکاندا.
گرێک لە سەردەمی کلاسیکدا هێلینزم
سەبارەت بە ڕۆڵ و پێگەی ژن لە کات و ژینگە جیاوازەکانی یۆنانی کۆندا زۆر زانیاری ماوەتەوە. بەپێی ئه و زانیاریانە ژن لە کرێته و یۆناندا تا ڕادەیەکی باش ئازاد بووە. بۆ ڕاستی ئەم زانیارییەش پشت دەبەستین به و تابلۆ و وێنه و ئه و شتانەی کەماونەتەوە و هی ئه و سەردەمەن، بۆ نموونە ئه و شتانەی لە ئەلیادە و ئەدێسەوە هاتوون، دیارە ئەوانە وەک سەرچاوەیەکی مێژوویی ڕاست و دروست ناتوانرێ پشتی پێببەسترێ.
ئه و شارە کولتووریانەی لە ساڵی 600 پێش زاینی هەبوون نە کەوتبوونە خودی یۆنانەوە، بەڵکو ئه و دوورگانە دەگرێتەوە کە لە دەوروبەری ئەتیناوە بوون وەک میلێتوس، ئێفێسوس وا دەردەکەوێت ژنان لەوێ خاوەنی ئازادی و کەسایەتی خۆیان بوون و هەروا بواری خوێندن لەبەردەمیاندا کراوەبوو، نموونەی بەرزی ئەم توێژە، شاعیری ناوداری یۆنانە سەفۆیە، کە لە دوورگەی لێسبوس ژیاوە. لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆری بەرهەمەکانی نەماونەتەوە بەڵام هەموو سەرچاوەکان ئەوە دەگەیەنن کە کەسانێکی زۆر لە سەردەمی خۆیدا و پاش مردنیشی خولیای بەرهەمەکانی بوون. لە بەرهەمەکانیدا ستایشی کیژانی توێژە دەوڵەمەندەکان دەکات و لە هەمان کاتدا بە چاوێکی پڕ خۆشەویستی باسی قوتابیانی خۆی دەکات، هەندێ سەرچاوە ئاماژە بۆ لێسبیسکی سەفۆ دەکەن، بەڵام پاشتر ئەوە دووپاتکراوەتەوە کە مەرج نییە ئەم زانیارییە ڕاست بن.
هەندی سەرچاوە سەبارەت بە ئەتینا و سپارتە لە ساڵی600 پێش زاینی ماونەتەوە کە دەکرێ پشتیان پێببەستین. لە سپارتر ژنان ئازاد بوون، توانیویانە ئازادانه بگەڕێن و هەروەک پیاو بەشدارییان لە وەرزش و یومناستیک کردووە بە مەبەستی پەروەرده و تەندروستی.
کەچی لە ئەتینا ژن لە ماڵە دەرگا داخراوەکاندا دەژیان و شوێنی تایبەتی بۆ ژنان جیاکرابوویەوە، گەر بۆ مەبەستێکیش بچوونایەتە دەرەوە، دەبوایە کەسێکیان لەگەڵدا بووایە، لەبەرئەوەی نەدەبوو بە تەنیا بچنە دەرەوەی ماڵ. پیاو بژێوی بۆ خێزان وەدەست دەخست و ژنیش لێپرسراوی کاروباری ناوماڵ و پەروەردەی خێزان بووە. تەنیا پیاو بەشداری گورجوگۆڵیە گشتیەکاندا دەکرد و لە شوێنە فەرمییەکاندا دەبینران، هەروا پیاوان دەیانتوانی خۆیان بۆ وەرزش و شانۆ و سیاسەت تەرخان بکەن و لەگەڵ پیاوانی تردا لەسەر ئه و بابەتانە گفتوگۆبکەن.
کاتی میوان بهاتایە بۆ ماڵەکان دەبوایە ژنان خۆیان نیشان نەدایە، بەم شێوەیە بازنەی جوڵاندنەوەی ژنان و پەیوەندیان لەگەڵ جیهانی دەرەوە زۆر تەسک بوو.
ئەمە ی باسکرا باری ژنانی چینە دەوڵەمەند و دەستەڵاتدارەکانە، هەرچی ژنانی چینەکانی تربوو، ئەوا ناچاربوون کاربکەن و بژێوی خۆیان دابین بکەن، ئەم ژنانە شتیان لە گۆڕەپانەکاندا دەفرۆشت، ژنانی توێژە هەژارەکان ناچاربوون ئه و کارانە بکەن بۆ دابینکردنی دەرامەت و بەڕێوەبردنی ژیانیان، لەگەڵ ئەوەشدا بەرامبەر به و کارانەی کە ئەوان دەیان کرد پارەیەکی کەمیان وەردەگرت و گەلێکیش ماندوو دەبوون، هەروا بە چاوێکی سووکەوە سەیری ئه و جۆرە کارانه دەکرا. پیاوانی ئەتین بەنا بەدڵییەوە بە گەنجی ژنیان دەهێنا، تەنیا لەبەرئەوەی ئەرکی خۆیان بەرامبەر دەوڵەت بەجێبگەیەنن و نەوەی نوێ بنێنەوە. هەربۆیە پەیوەندییەکی هێندە قوڵ و گەرموگوڕ لە نێوان ئەوان ژنەکانیاندا نەبوو. لە یۆناندا شێوە ژیانێک باوبوو کە پیاوان بێجگە لە ژنەکانی خۆیان مافی ئەوەیان هەبوو پەیوەندییان لەگەڵ ژنانی تردا هەبێت، ئه و ژنانە کەسانێکی ئازاد بوون یان کۆیلەی ئازادکراو بوون، بە شێوەیەکی گشتی ئەم ژنانە خوینەوارو ڕۆشنبیر بوون و پەیوەستی هەندی داب و نەرێت نەبوون، بۆ نموونە دەیانتوانی بەتەنیا بچنە دەرەوە بێ ئەوەی کەسێکیان لەگەڵ بێت. زۆربەی ئەم ژنانەش لە شارە بچووکەکانی بەشی ئاسیای یۆنان بوون. ئەم ژنانە تەنانەت بەشداری کاروباری سیاسیشیان دەکرد.
پیریکلیس کە پێشتر باسمان کرد لە ژنە یۆنانییەکەی خۆی جیابوویەوە و ژیانی لەگەڵ یەکێ له و ژنانە بە ناوی ئەسپاسیا بردە سەر. ئەم ژنە ئارەزوو و شارەزایەکی زۆری لە بواری زانستدا هەبوو، ژمارەیەکی زۆری پیاوانی لە دەوری خۆی کۆکردبووەوە بە مەبەستی گفتوکردن لەسەر زانست و فەلسەفە، یەکتریان دەبینی. زۆر لە هاوسەردەمەکانی باسی پەیوەندی هاوڕێیەتی ئەسپەسیایان لەگەڵ سوکرات و پیاوانی خاوەن دەستەڵات و هەڵوێست لە سیاسەتدا کردووه. دیارە ئافرەتێکی وا ڕووبەڕووی سوکایەتی توانج دەبێتەوە. بە تۆمەتی بڕوا نەبوون بە خوا و هەندێ تۆمەتی ئەخڵاقی دادگا دەکرێ، بەڵام لە ئەنجامی دادگاکردنەکەدا ئازاد دەکرێ و هیچ یەکێ له و تۆمەتانە ئیسپات ناکرێ.
کاتێ پلاتۆن لە بەرهەمەکەی دەوڵەت باسی باشترین شێوە دەکات بۆ دامەزراندن و بەڕێوەبردنی دەوڵەت، خودی یۆنان بە نموونە نا هێنێتەوە، بەتایبەتی ئەوەی کە پەیوەندی بە بار و پێگەی ئافرەتەوە هەیە. پلاتۆن لە باسەکەیدا سەبارەت بەدەوڵەتێکی نموونەیی دەڵی دەبێت ژن لەکۆمەڵگادا هەمان ئەرک و ڕۆڵی هەبێت وەک پیاو، هەروا لە بواری شەریشدا، لەبەریەوەی ژنانیش هەمان خوێندەواریان هەیە، ژنان دەتوانن کاتی خۆیانیان بۆ خوێندن تەرخان بکەن. پلاتۆن له و بڕوایەدایە کە ژن هەمان توانای فیزیکی و نەفسیی هەیە، گەرچی ژن تۆزی لاوازترە.
پلاتۆن لە دەوڵەتیکی نموونەیدا باس لە سێ لایەنی گرنگ دەکات و بە سێ بەشی لایەنی ڕۆحی مرۆڤی دادەنێت: سەرکردە/ عەقڵ، پاسەوان/ ئازایەتی، کارکەران/ ئارەزوو. دەوڵەت دەبێت ڕۆڵی پێویستی خۆی لە پەروەردەکردن بەجێبگەیەنێ بۆ ئەوەی هەریەکە له و لایەنانه بە ئەرکی خۆیان هەڵستن. پلاتۆن کاتێ باسی خوێندنی پاسەوانەکان دەکات دەڵێت ئا لێرەوە دەبێت ژنان لەگەڵ پیاواندا یەکسان بن و هەمان بواریان بۆ بڕەخسێ: دەتوانین ڕێگە بە ژنە پاسەوانەکان بدەین جلیان بگۆڕن، چونکە پاکی و بێگەردی ئەوان لە جلوبەرگیاندایە. ڕێگەیان بدەین لە شەڕدا بەشداری بکەن و پاسەوانی دەوڵەت بکەن، لەجیاتی ئەوەی بە شتی ترەوە خەریک ببن. لەبەر هۆکاری ڕەگەزیان وەک ژن لەوانەیە لە پیاو بێهێزتر بن بۆیە دەکرێ کارێکیان بدرێتێ کە ئاسان تر بێت. ئەوانەشی گاڵتەیان به و ژنانە دێت کە بە ڕووتی و بەباشترین شێوە ڕاهێنان بۆ بەهێزبوونی جەستەیان دەکەن وەک ئەوە وایە بەرهەمی زیرەکیی پێش ئەوەی پێبگا لێبکرێتەوە.
پاش پلاتۆن ئەرستۆتل هات، لەگەڵ ئەوەی پلاتۆنی بە مامۆستای خۆی دادەنا، بەڵام بۆچوونیان لە مەڕ ژن زۆر جیاوازبوو. بەپێی بۆچوونی ئەرستۆتل پیاو بنیاتنەرو شێوەکارە، لەکاتێکدا ژن تەنیا خوڵقێنەری منداڵە. ژن لە پیاو جیاوازە و هەر لە سروشتەوە لەڕووی فیزیکی و نەفسییەوە لە پیاو بێهێزترە و بۆیە دەبێت ئەرکەکانی لە پیاو جیاواز بێت واتە کاری ماڵەوە پیاویش لە دەرەوەی ماڵ لە کۆمەڵگادا دەبێت بەکاربێت
ئەرستۆتل دەنووسێ:... سروشت وای کردووە کە یەکی لە ڕەگەزەکان بەهێزبێت و ئەوی تری بێ هێز بێت. بێ هێزەکەیان لە کاتی مەترسی و ترسدا لەلایەن بەهێزەکەوە بپارێزرێ، بەهێزەکەشی دەستەڵات بەدەست بێت. بەهێزەکە شتەکان ببات بۆ بازار بۆ فرۆشتن و ئەوی تریشیان ئەوەی هەیە لە ماڵەوە بیپارێزێ.
لە مێژوودا ئەم دوو فەیلەسووفە ببوونە پێشڕەوی دوو ڕەوتی جیاواز، ڕەوتێکیان بانگەشەی ئەوە دەکات کە ژنیش دەبێت هەموو بوارێکی خوێندنی لەبەردەمدا بکریتەوە و هەموو مافیکی تری هەبێت. پێشڕەوی ئەم ڕەوتەش پلاتۆنە. ئەوانەشی کە دژی ئەم ڕەوتە بوون ئەرستۆتلیان بە پێشڕەوی خۆیان دادەنا.
ئەلیکساندەری گەورەدا لە سالێ 300 پێش زاینی کەوتە فراوانکردنی ئیمپراتۆریەکەی خۆی و بازنەی کولتوری یۆنانی پەرەی سەند، سنووری ئیمپراتۆرییەکەی هیندشی گرتەوە. هەر بۆیە شێوەی ژیان و کولتور و هزری یۆنانی تێکەڵ بە توخمی تازەی نەتەوەکانی تر بوو. بیرۆکەی ئەوەی ژن یەکسانە بە پیاو لەلایەن زۆر فەیلەسووفی تر پەیڕه و کرا و ئەم بیروبۆچوونە لە بوارەکانی تری ژیاندا ڕەنگی دایەوە. لە سەرەتاوە کاری لە کولتوری ڕۆمانی و پاشان لە میژووی کولتوری ئەوروپا کرد.
یەکێ له و فاکتەرە گرنگانەی کە کاری کردە سەر پێگەی ژن ئاینی مەسیحی بوو. لێرەشدا بۆچوونە جیاوازەکانی پلاتۆن و ئەرستۆتل کاریان کردبووە سەر تێگەیشتن و شیکردنەوەی تێکستەکانی ئینجیل و هەندێکیان زیاتر بەلای بۆچوونی ئەرستۆتل و هەندێکیان بەلای پلاتۆندا دایان دەشکاند.
لە سەردەمی کولتوری کلاسیکی گرێکدا بە بەراورد لەگەڵ ئەتیندا ژن ئازادتر بوو هەروا لە کۆمەڵگادا پێگەی دیاری هەبوو. هەر له و سەردەمەدا قوتابخانەی کچان کرایەوە، مامۆستای ژن و خوینەوار هەبوون، لەوانە پرۆفێسەر هوپاتیا کە لە کۆتایی 300 پێش زایندا وانەی ماتیماتیک و فەلسەفەی دەوتەوە، لە گوتاربێژی دا ناوبانگی دەرکردبوو. ژمارەیەکی زۆری قوتابی لە دەوور کۆببوونەوە. ناوبانگ و کاریگەری ئەم ژنە، مەسیحییە توندڕەوەکانی بێزارکردبوو، هەربۆیە لەلایەن کەسانێکی سەر بەم ڕەوتە کوژرا.
یەکێ له و ژنە بەناوبانگانەی ئەم ڕەوتە کولتورییە کیلۆپاترا بوو لە میسر، کیلۆپاترا شاژنێکی جوان و ڕۆشنبیرێکی ئاست بەرزبوو. لە ڕیگەی تێکەڵاوی و پەیوەندی لەگەڵ قەیسەر و ئەنتۆنیۆس کاریگەری لەسەر کولتوری ڕۆمانی هەبوو.
ژن لە ئەدەبی گرێکیدا
وێنەی ئه و ژنانەی کەلە ئەدەبی گرێکیدا هاتوون گەلی جیاوازە له و ڕۆڵەی کە بە ژن دراوە لە سەرچاوە مێژووییەکاندا. بۆ نموونە ئه و سەرچاوانەی باس لە سەردەمی ئەتین دەکەن، ژن وەک سێبەری پیاو و لە چاوی پیاوەوە باسکراوە.
لە ئۆدێسەی هۆمیرۆس دوو کەسایەتی بەهێز و ئازادی ژن دەبینین، ئاندراماکێ و پێنێلۆپ، ئەم دوو کەڵە ژنە وێنەی ژنی ئیدیالن، هەروا ناوسیکە کە کچی پادشایه و زۆر بە میهرەبانی و چاونەترسییەوە پێشوازی ئۆدیسە دەکات.
له و تراژیدیانەدا وێنەی ژنی چوست و بەهێز و خاوەن ویست دەبینین، وای بۆ دەچین وێنەی ئەم ژنانە لە پاشماوەی سەردەمی دایکسالارییەوە وەرگیرابێت، لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا ژیابێتن، پێش کۆچی هۆزو تیرەکانی گرێکەوە بێت بۆ بەڵکان. ژنانی ئەم تراژیدیانە سەریان بۆ ناڕەوایی سیستەم شۆڕنەکردبوو. ئەوان خاوەنی هێزبوون و دژی ئه و سیستەمە ڕادەپەڕین. ئەنتیگۆنە لە درامای سۆفۆکلیس کچێکی ئازاو خاوەن هەڵوێستە و بڕوای بەخۆی هەیە. هەربۆیە دەوێرێ سنووری ڕێساکانی پاشایەتی بشکێنێ و ڕازی نابی ملکەچی دەستەڵات بێت. بەبێ ترس بەرەوڕووی مردن دەڕوات، دەیەوێت بە ویژدانەوە بژی.
ئێریپدیس لە بەرهەمەکانیدا وەسفی دوو کەسایەتی جیاوازی ژنمان بۆ دەکات، ئەلکێستیس ژنێکی خۆبەختکەرە، لە پێناوی مێردە خۆپەرستەکەی ئامادەیە خۆی بەکوشت بدات. مێدێیا لە قوڵایی دڵەوە بریندارکرا، بڕیاری دا تۆڵەی خۆی بکاتەوە. مێدێیا لەبەرخاتری یاسون حەشای لە وڵات و کەس وکار کرد، وازی لە هەموو شت هێنا، کاردانەوەی بەرامبەر بێوەفایی و بێبەڵێنی یاسۆن، زەبرئامێز دەبێت. بەدوای تۆڵەسەندنەوەیەکی هەژێنەر دەگەڕێ. لە کۆتاییدا منداڵەکانی دەکوژێ بۆ ئەوەی تۆڵە لە باوکیان بکاتەوە.
هەروەک چۆن ئازایەتی و چاونەترسی ئەنتیگۆنە لە سەرووی تواناکانی مرۆڤە، هەروا ئیرەکردنەکە و تۆڵەسەندنەوەکەی مێدێیا لە سەروی تواناکانی مرۆڤە. دیارە پاڵەوانەکانی ئەم تراژیدیانە بە ژن و پیاوەوە خوێنی خێزانی پادشاییان تێدابوو، هەربۆیە لە کاری خراپە و چاکە مرۆڤی ئاساییان تێپەڕاندبوو.
کەچی لە کۆمێدیای لیوسیستراتی باس لە چەند ژنێکی ئاسایی کۆمەلگا دەکات، لێرەدا ئەرستۆفانس ڕێگە به ژنان دەدات ڕۆڵی سەرەکی ببینن و لەگەڵ ژنانی ئەتین و سپارتە ماندەگرن بۆ کۆتایی پێهێنانی شەڕ و پەنابردنە بەر چارەسەری ئاشتیانە.
ژن لە ڕۆمی کۆندا(ئەنتیکدا)
لە مێژووی هەرە کۆنی ڕۆمەوە تا کۆتایی ئەنتیک واتە ساڵانی 400 پاش زاینی گەلێ گۆڕانکاری گەورە بەسەر کۆمەڵگەدا هات، له و پرۆسەیەدا دەتوانرێ هەندێ گۆڕانکاری بەدی بکەین کە پەیوەندی بە ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵگەدا هەیە.
له و کۆمەلگەیانەدا ژنی ئازاد، شوکردوو، ژنی پیر کەلە زۆربەی حاڵەتەکاندا شویان کردبوو (هەندێکیان سەربە خێزانی خاوەن پێگەپەترسیار هەندێکیان سەر بە خێزانی هەژارپلێبێی بوون) پێگە حیسابی خۆی هەبوو، بەڵام ژنانی کۆیلە حیسابیان بۆ نەدەکرا. تا ساڵی 445 ی پێش زاینی شوکردن و ژنهێنان لە نێوان خێزانی ئه و دوو چینە جیاوازەی کۆمەڵگە قەدەغەبوو. ڕێگەدان بە ژن و ژنخوازی لە نێوان هەردوو چینەکە کارێکی ڕاستەوخۆی کردە سەر پێگەی ژن لە کۆمەڵگادا.
پێشتر ژن کە شووی دەکرد لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی مێردەکەیدا بوو، پاش پەیدابوونی ژن و ژنخوازی تێکەڵاو، ژن کەوتە ژیر ڕکێف و سەرپەرشتی باوکەوە و ژن لە ڕووی ئابوورییەوە بە مێردەکەیەوە نەبەسترابووەوە. ئەم شیوەیە لە ماوەی حوکمی کۆماریدا زیاتر تەشەنەی کرد و ئاسایی بوو. هەندێ جاریش ئه و سەرپەرشتیە هێندە ڕۆڵی نەبوو، یان باوک بە شوەیەک هەوڵی دەدا خۆی له و ئەرکە بدزێتەوە و به و جۆرەش هێندە دەستەڵاتی نەداما بەسەر کچەکەیدا.
لە ڕۆمی کۆندا ژن دەستەڵاتی خۆی هەبوو لە کاروباری ناوماڵدا و لە هەموو ژوورەکانی ئه و ماڵە دەژیا نەک وەک جاران دەبوایە هەر له و ژوورانە بوایە کە تایبەت بوون بۆ ژن. هەروا کاری ناوماڵ و پەروەردەکردنی منداڵیان بە ژنانی کوێلە دەسپارد و خۆیان مشوری مێردەکانیان دەخوارد وبەشدارییان دەکرد لە هەڵسوڕاندنی کار و موڵکیاندا. لە بۆنه و کەشوهەوای ئاینی بەشدارییان دەکرد وهەروا دەیانتوانی بچنە شانۆ و سێرک.
لەگەڵ ئەوەی هەندێ ژن بەشداری نەدەکرد لە کارو بەڕێوەبردنی موڵک، بەڵام بەشێکی هەر بۆ ئه و دەبوو. تەنانەت لەکاتی جیابوونەوە بەشێکی موڵکەکە دەدرا بە ژنەکە. جیابوونەوەش تا دەهات ئاسایی تردەبوو، ئەمەش پاڵی بە ئافرەتەوە نا زیاتر پێ لەسەر بەرژەوەندی و مافەکانی خۆی دابنێ. کە ژن جیادەبوەوە خۆی شووی دەکردەوە، ژنێکی جیابوەوە سوکایەتی پێنەدەکراو بە خەتابار دانەدەنرا لە پرۆسەی جیابوونەوەکە. خوشکەکان هەروەک براکانیان میراتیان بەردەکەوت، هەروا ژن میراتی مێردەکەی بۆ دەمایەوە. ژنی چینە دەوڵەمەندەکان زۆر دەوڵەمەند بوون، زۆرجار لە مێردەکانیان دەوڵەمەند تر دەبوون، بۆیە هەندێ جار پیاوەکان هەوڵیان دەدا ڕێگەیەک بدۆزنەوە کە سنووری بۆ سەروەت و سامانیان دانێن، ئەم گۆڕانکارییانە لە ماوەی حوکمی کۆماریدا بەردەوام بوو.
لەسەردەمی حوکمی قەیسەردا وردە وردە مەسەلەی سەرپەرشتیاری ژنیان بە تەواوەتی لابرد و ژن ئازادتربوو. یاسای ژنوژنخوازی ئاوگوستوس زۆر بەکەڵک بوو لە پرۆسەی ئەم ئازادکردنەدا. ئه و ژنانەی زیاتر لە سێ منداڵیان هەبووایە بەشێک لە موڵکی مێردەکانیان بەردەکەوت. تەنانەت ئه و ژنانەی کە پیاوەکانیان سەرپەرشتیاریان نەبوون. هەروا ژنانیش مافی ئەوەیان هەبوو کە داوای جیابوونەوە بکەن، لەکاتێکدا پێشتر هەر پیاو ئه و مافەی پێڕەوابوو.
لەسەرەمی قەیسەر هادرایانووس هەندێ گۆڕانکاری تر بەسەر ئه و یاسایانە هات کە پەیوەندی بە لایەنی یاسایی باری ژنەوە هەیە و ژن لە ڕووی ئابوورییەوە ئازادتر بوو.
یەکێ له و فاکتەرە گرنگانەی کە پەرژەوەندی ژنی زۆر تێدابوو، ئەوەبوو کە کیژان بواری خوێندنیان بۆ کرایەوە و فێری نووسین و ژماردن دەبوون. ئەم هەنگاوە گەلێ کەڵکی بۆ ژنان هەبووکە پاشتر کەڵکیان لێ وەردەگرت لە بەڕێوەبردنی ئه و کارە ئابووریانەی کە پەیوەندی بە سەروەت و سامانیانەوە هەیە. هەوا ئه و ژنانە پاشتر بەردەوام بوون لە خوێندندا و پەرەیان بە خوێندن و تواناکانی خۆیان کاریگەری خۆیان هەبوو لە سەر کۆمەڵگا.
مێژووی ڕۆمانی گەلی نموونەی ئه و ژنانەمان دەداتێ کە پله و پێگەی شیاویان هەبوو، وەک کۆرنێلا، هەر زوو بێوەژن کەوت و پشتی بە خۆی بەست وژنێکی ئازاد بوو خۆی تەرخان کرد بۆ پەروەردەکردنی کوڕەکانی و یارمەتی لە مامۆستایانی گرێک وەردەگرت.
ژنان بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ بەشدارییان لە ژیانی سیاسیدا دەکرد. کاریگەری ژن لە سیاسەتدا زیاتر لە ڕێگەی مێردە خاوەندەستەڵاتەکانیانەوە بوو. ژن هەوڵی دە دا لە گەمە و پلانەسیاسیەکاندا ئەکتیڤ بن. زۆربەی ژنانی قەیسەرەکان وەک کەسایەتیەکی گرنگ و کاریگەرو خاوەن ڕۆڵ لە مێژوودا باسکراون. پلۆنیتە ژنی ترایانووسی قەیسەر هاوبەشی دەکرد لە دەستەڵات و بەڕێوەبردنی کارەکانی مێردەکەی، لەگەڵ مێردەکەیدا ئامادەی گفتوگوو ڕووبەرووبوونەوەی پارتەکانی تر دەبوو. کە مێردەکەشی لەسەرە مەرگدا بوو، داوای له و کرد پاش مردنی وەسێتنامەکەی جێبەجێبکات سەبارەت بەوەی کێ جێگەی بگرێتەوە. هەدریانووس جێگەی گرتەوه و ئەویش ژنێکی وریای هەبوو لە هەموو گەشتەکانیدا لەگەڵیدا بوو. زۆربەی ژنانی قەیسەرەکان خۆشەویست و خاوەن پێگە بوون، تا لەژیاندا مابوون گەلێ پەیکەریان بۆ کرابوون، وەک خودا سەیرییان دەکردن.
لەگەڵ ئەوەی ژنان لە ڕۆما ئازادتردەبوون بەڵام هێشتا بواری کار لەبەردەمیاندا نەکرابوویەوە. لەگەڵ ئەوەی زۆر لە ژنان کاتیان زۆر بۆ خوێندن و پەرەپێدانی خۆیان لە ڕووی زانست و ڕۆشنبیرییەوە تەرخان دەکرد، بەڵام ئه و ڕۆڵەیان پێ نەدرابوو. هەندێکیان فەلسەفەیان دەخوێند و هەندێکیان بوونە نووسەر. لە سەر کێلی گۆرەکانی هەندێ ژندا نازناوی زانستیان لەسەر نووسراوە.
ئەمانەی کە باسمان کرد تەنیا باسی ئه و ژنە ئازادانەیە کە سەر بە چینی دەوڵەمەند و ئەرستۆقراتیەکان بوون و زانیارییان لەسەر بەجێماوە. جگە لەمانیش لە ڕۆما ژمارەیەکی زۆری کۆیلە هەبوون بە ژن و پیاوەوە، ئەمانە زۆربەی کارەکانیان هەڵسوڕاندووە. ئەمانە نەک تەنیا کاری فیزیکیان کردووە بەلکو کاری ڕۆشنبیرییان کردووە، هەندێکیان وەک پزیشک و بەڕێوەبەری کتێبخانە، زۆربەی ئه و کارانەی لەماڵدا دەکرا ژنە کۆیلەکان دەیان کرد. ئه و ژنەکۆیلانەی کە ئازاد دەکران ئیشی تریان دەکرد، هەندێکیان قژبڕ یان دروومانیان دەکرد یان دوکانیان هەبوو.
ژنان بەشدارییان لە ژیانی ئاینیدا دەکرد. ژمارەیەک لە ژنان لە پەرستگای ڤێستا دەمانەوە بۆ چاودێری ئاگری ئه و خودایە. ئەم ژنانە هەر لە منداڵییە وە لەلایەن خێزانەکانیانەوە دەست نیشان دەکراو لە تەمەنێکی زووەوە دەنێران بۆ پەرستگا و دەبوایە ماوەی سی ساڵ لەوێ بمانایەتەوە و یەکێ لە مەرجەکان ئەوبوو ئه و کچانە دەبوایە پاکیزەیی خۆیان بپارێزن. پاش ئه و سی ساڵە دەهاتنە دەرەوه و مافی ئەوەیان هەبوو کە شووبکەن. لە کۆمەڵگادا ڕێزێکی زۆریان لەم عادەته دەگرت.
ژنانی بەتەمەن بە تایبەتی بەشدارییان لەهەموو کەش وهەواو سیرمۆنییە ئاینیەکاندا دەکرد. لە ماوەی حوکمڕانی قەیسەرەکاندا کە زۆربەیان بەره و کولتوری ڕۆژهەڵاتی دەڕۆیشتن، کاریگەری خواوەندی ئیسیس زۆربوو، زۆر ژنان بەلای ئه و کەش و هەوا ئاینییەدا ڕادەکیشران. هەروا لە کۆمەڵە مەسیحییەکاندا ژنان ئەکتیڤ بوون و بەشدارییان لە چالاکە ئاینییەکاندا دەکرد.
بە بۆچوونی سیمۆن دیڤوار ئه و ئازادییەی کە ژن هەیبوو له و سەردەمەدا شتێکی ڕووکەش بوو لەبەرئەوەی ئەوان پاشکۆی مێردەکانیان و ئه و ئازادییە کە ژن هەیبووە له و سەردەمەدا بۆش و بەتاڵ بووە.
سەدەی ناوەڕاست لە ئەوروپا
کاتێ دەوڵەتی ڕۆمانی ڕۆژئاوا کەوت و لەناوچوو و کۆچ و پەرش و بڵاوبوونەوەی گەلانی ئەلەمانی، عەرەبی و سڵەڤیانی پەرەی سەند، کولتورێکی هەمەلایەن و مۆزایک لە ئەورو پادا سەری هەڵدا. ئه و هێزەی کە دەستەڵاتی کۆکردنەوەی هەموو نەتەوه و کولتوورانەی هەبوو کەنیسەی کاتۆلیکی بوو. هەروا وردە وردە هەندێ دەوڵەت لە ئەوروپا دروستبوو کە لە ناوەڕۆکدا فیۆدال بوون و ڕەوتی کاتۆلیکیش کۆیدەکردنەوە.
سیستەمێکی کۆمەڵایەتی وا بوو کە گۆڕانکارییەکان زۆر بە هێواشی دەڕۆیشتن. لەم کۆمەڵگا کشتوکاڵییەدا تەنیا تۆێژێکی کۆمەڵایەتی بچووک بەباشی دەژیان. ڕادەی ژیانی زۆربەی زۆری دانیشتوانی ئه و وڵاتانە زۆر نزم بوو.
سەدەی ناوەڕاست ماوەیەکی درێژخایەنە و زۆر بەزەحمەت دەتوانین بە وردی باسی بارو ژیانی ئافرەت بکەین. لای گەلانی ئەڵەمانی وەک ئەوانەی لە ئەسکەندەنافی دەژیان بەپێی ئه و یاسانەتەوەیی و داستانە فۆلکلۆرییانەی ئیسلەند کە ماونەتەوە و بەردەستمان کەوتووە وادەر دەخات کە ژن لە سەرەتایی ئه و سەدەیەوە تا ڕادەیەکی زۆر ئازاد بووە و پشتی بەخۆی بەستووە. بەپێی ئه و شتانەی کە ماونەتەوە وا دەردەکەوێت کە ژن هاوشانی ڤیکینەکان بەشداری ئه و گەڕان و گەشتانەیان کردووە کە بە مەبەستی داگیرکردن شوێنەکانی تربووە بۆ نموونە کە چوونەتە ئیسلاند، گرێنلاند و ئەمەریکای باکووڕ. بەپێی ئه و نووسینانەی لەسەر بەردەکان ماونەتەوە باسی ئازایەتی و ئازادی ژنان دەکەن و بەرد و پرد ناوی ئەوانی هەڵگرتووە بە مەبەستی نەمریی ئه و ژن و پیاوانەی له و گەشتانەدا نەگەڕاونەتەوە مردوون.
تێڕوانینی دوولایەنەی کەنیسه لە گەشەدا بوو.
تێڕوانینی کەنیسەی کاتۆلێکی ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە دیاریکردنی پێگەی ژن لە کۆمەڵگادا. دەستەڵاتی کەنیسە باڵی بەسەر هەموو سنوورە نەتەوایەتیەکاندا کێشابوو، تەنیا تێڕوانینێکی ئاینی نەبوو بەڵکو سیاسی و کولتووری بوو. تێگەیشتنی کەنیسە یەکلایەنی نەبوو. ئەوەی بریاردەر بوو له و تێگەیشتنە تێکستەکانی ئینجیل، قەشەی کەنیسەکان بوو و پاشانیش ئەروستۆتیل. لەلایەکەوە کەسایەتی ژن لە خودای دایکدا بەرجەستەدەبو: دایکەکەمان پڕە لە پاکی و میهرەبانی، نوێژ و دوعاکانماندا ڕوو لەوە، کەتدرالییەکانمان کەنیسەی کاتۆلییەکان بۆ ئه و کراوە. لەلایەکی ترەوە باس لە کەمنرخی ژنان دەکرا ئەویش بە پشت بەستن و گەڕانەوە بۆ تێکستەکانی ئینجیل وقسه و بۆچوونی قەشه و پیاوە ئاینییەکان. بۆ نموونە لە ڕێگەی حەواوە گوناە هاتە جیهانەوە. یان ژن له و پەراسووە لارە دروستکراوە، ئەمەش وایکردووە که ڕۆحی ژن زیاتر بەلای خراپەدا ببات تا چاکە.
لە زۆر له و ئەفسانە پیرۆزانەی کە لە مێژووی کەنیسەدا زانراوە باس لە پاکی و هێمنی و میهرەبانییەکی بێ سنووری ژنانی شەهید و پیرۆز دەکات. بەڵام لە کۆتایی سەدەی ناوەڕاستدا هەڵگەڕانەوەیەکی سەیر ڕوویدا سەبارەت بە تێڕوانین بۆ ژن، کەبە وەدواکەوتن و لەناوبردنی ساحیرەکان دەستی پێکرد.
کۆمەڵگای فیۆدالی و ژنانی چینی دەوڵەمەند.
پێگەی ژن لە کۆمەڵگای فیودالیدا جیاواز بوو، چین و توێژی کۆمەڵایەتی ژن ئه و پێگەیەی دیاریدەکرد. لەڕووی یاساییەوە بەکورتی دەتوانیین بەم شێوەیە باسیبکەین. ژن بە کەسێکی پێگەیوو دانەدەنرا گەر بێوەژن نەبووایە. باوک یان خزمێکی پیاو لێپرسراوی کچی گەنج یان کچێکی قەیرە شوونەکردوو بوون. بەبێ ڕەزامەندی ئه و کەسەی لێپرسراویەتی ناتوانێ شووبکات. کە شووی دەکرد مێردەکەی دەبووە لێپرسراوی. مافی میراتی ژن لەهی پیاو خراپتربوو، یان هیچ مافێکی نەبوو. گەر بیویستایە بژێوی خۆی وەدەست خات ئەوا لەچاو پیاودا بوارەکان زۆر کەم و سەخت بوون. وەک کارمەندێکی دائیرەکاندا کاریان پێ نەدەدرا.
ژنی چینە خاوەن دەستەڵات و دەوڵەمەندەکان کاریگەریان هەبوو لە سیاسەتدا و هەندی جاریش ڕۆڵی بەرچاویان هەبوو. کاتێ مێردەکانیان دەچوون بۆ شەڕ یان لە دەرەوەی ماڵ دەبوون، هەموو کاروبارێک و بەڕێوەبردنی موڵک و سامانەکانیان دەکەوتە ئەستۆی ژنەکانیان. هەندێ لە ژنەکانیش لەگەڵ مێردەکانیاندا دەچوون بۆ شەڕ و گەشتەکان.
مەتیلدا ئەڤ تۆسکانە پاش مردنی مێردەکەی دەستەڵاتی کەوتە دەست و حکومی فلۆرێنس و هەندێ شارو ناوچەی تری دەکرد. بە دادپەروەری و سیاسەتمەنداریکی زیرەک ناسرابوو. هەروا لە وڵاتانی باکوور وڵاتانی ئەسکەندەنافیای ئێستا مەرگەرێتە وەک ژنێکی ئازاو زیرەک ناسراو بوو.
ژنان لە هۆڵە گەورەکانی پیاوانی دەستەڵاتداردا دەبینران، پیاوان هەوڵیان دەدا ئه و گەرمی و ڕۆمانسییەی کە لەگەڵ ژنەکانیاندا لێی بێ بەشن له و ژنانەدا بیدۆزنەوە که له و هۆڵەنە دابوون. ژیانی ژن و مێردایەتی وەک ڕێکەوتنێکی نێوانی خێزانی هەردوو لایەنەکە بوو، ئه و ڕێکەوتنامەیەش پەیوەست بوو بە دەستەڵاتی خزمەکان و بەرژەوەندی ئابووری. بۆیە ئه و خۆشەویستییەی لە دەرەوەی چوارچێوەی خێزان دەکرا وەک بەرپەچدانەوەی ئه و جۆرە دامەزراندنەی ژیانی خێزانێتی بوو. ژنان دەیانویست خۆشەویستی خۆیان بدەن به و کەسەی کە خۆیان هەڵیان بژاردووە نەک به و کەسەی کە بۆی دیاریدەکرێ. پیاوانیش دەبوایە هەموو داخوازییەکانی ئه و ژنانەیان بەجێبهێنایە کە خۆشەویستی و گەرمییان پێدەبەخشین.
له و سەردەمەشدا ئه و هۆنراوانەی کە دادەنرا بۆ بەگزاده و دەوڵەمەندەکان و لەسەر ئەوان دادەنرا. نموونەی بەرزی خۆشەویستیش له و نووسراوانەدا بەدی دەکرا، ئەمەش لەئەنجامی ئه و پەیوەندییە کولتورییەی کە هەبوو بە کولتووری عەرەبەوە. لە کۆمەڵگای ئیسلامی ئیسپانیادا ژنان لە زۆر ڕووەوە ئازادتربوون لە ژنانی بەشی مەسیحی ئەوروپا.
ژن لە ئایندا ڕۆڵێکی گەورەی پێدرا
ژیان لە کەنیسەکاندا بۆ ژن له و سەردەمەدا دەستکەوتێکی گەورە بوو. شەڕ و ڕاپەڕین بەردەوام بوو، وەک دیاردەیەکی ئاسایی لێهاتبوو، زۆر لە ژنان بۆ ڕاکردن له و واقیعە و بۆ گەیشتن بە ئارامی و ئاشتی کەنیسەیان کردبووە ئارامگای خۆیان. ڕاهبە پیاو و ژنەکان خۆیان بەکارو خوێندنەوە خەریک کردبوو، قوتابخانەیان کردبووەوە و خزمەتی نەخۆشەکانیان دەکرد. زۆر لە ژنانی خاوەن پێگەی ئاینی بۆ ئەم قۆناغە دەگەڕێنەوە. جانێ د. ئ. یارک، کە کچێکی لادێی ساکاربوو، ڕاسپاردەی لەخوداوە پێگەیشت کە فەرەنسا له و شەڕە درێژەخایەنە لەگەڵ ئینگلتەرا ڕزگاربکات کە ماوەی سەد ساڵیکی خایاند. پاشان لەلایەن دۆژمنانەوە بە دیل گیرا و لە ناوەڕاستی کەنیسەیەکدا وەک ساحیرەیەک سوتێنرا. پاش مردنیشی وەک ژنێکی پیرۆز ناوبرا و یەکێکە له و ژنانەی لە سەدەی ناوەڕستدا خاوەن کەسایەتیەکی ئاینی بەرز بووه
هەروا زۆر ژنی ناودار هەیە، وەک کریستینا لە ستومبیلن، ئەمیش کچێکی گوندی ئاسایی بووە وەکو کەسایەتیەکی میهرەبان و پڕخۆشەویستی باسکراوە.
بیرگیتەی پیرۆز لە وڵاتانی باکوڕ ئەسکەنافی پێگەیەکی شیاو و گرنگی هەبووە وەک کەسایەتیەکی ئاینی خاوەن پێگە و ڕا مامەڵەی لەگەڵ کراوە، ماوەی چەند ساڵێک وەک ژنی پیاوێکی خاوەن دەستەڵات ژیاوە و هەشت منداڵی هەبووە. پاش مردنی مێردەکەشی وەحی بۆ هاتە خوارەوە کە ژیانی بەره و ڕەوتێکی تر برد، وەک بووک و قسەکەری خودا ناودەبرا. لە وەحییەکی تردا هەندێ پلان و یاسای بۆ هاتە خوارەوە بۆ بەڕێوەبردنی کەنیسە.
گەر وردبینەوە لە میژووی کەنیسه و بەڕێوەبردنی ناوی زۆر ژنمان بەرچاو دەکەوێت کە ڕۆڵی شیاویان بینیوە لە هەموو بوارێکدا. لە ساڵانی 1200 دا ژنێک لە فەرەنسا پرۆفیسۆر بووە لە فەلسەفەدا دەرسی وتووەتەوە.
له و باسە میژووییە ئایناسییەی کەنیسەکاندا دەردەکەوێت کە کەنیسە لە سەدەی ناوەڕاست بەردەوام بووە لە پاراستن و بڵاوکردنەوەی بۆچوونی ئەریستۆتیل لەمەر ژن. بەشێوەیەکی زیرەکانە باسی جیاوازی ڕەگەزیی و توانایی هەردوو ڕەگەزەکەتان کردووە بەمەبەستی سەلماندنی کەمتوانایی ژن و نزمی پێگەی. لەکۆتایی ئه و سەدەیە گەلێ بۆچوونی نوێ دژ به و ڕەوتە دەرکەوت، بووە هۆی پەیدابوونی بزووتنەوەی ڕیفۆرمیستی.
یەکێ له و ژنە نووسەرە سەرکەوتووانە کەلە بواری مەسەلەی ژندا دەینووسی کریستینە دێ پیسان بوو1430 _ 1363 کە بێوەژن کەوتبوو لە ڕێگەی نووسینەوه بژێوی بۆ خۆی و منداڵەکانی دابین دەکرد. دژی ئه و بۆچوونانە بوو کەلە تێکستە ئاینداسییەکاندا هاتبوو.
ژن لە شارەکاندا
لە شارەکانی سەردەمی ناوەڕاستدا ژمارەیەکی زۆری ژنانی کارکەر هەبوون. ژنان لە زۆر بواردا کاریان دەکرد، کرێکاری چنین، ڕستن، کاری میتاڵ، نانەوایی و فرۆشیار. هەروا ژنان لە مەیدانەکاندا مریشک و سەوزه و میوەیان دەفرۆشت و کاری تریشیان بۆ خەڵک دەکرد. ئه و ژنانەی ئەم کارانەیان دەکرد، بێوەژن یان قەیرە بوون و هەروا دەیانتوانی ببنە ئەندامی ئه و کۆمەڵانەی کە ئه و کات بۆ کارمەندان هەبوو. زۆربەی ئه و ژنانەشی ئەم کارەیان دەکرد بێوەژن بوون، پاش مردنی مێردەکانیان ناچاردەبوون خۆیان بژێوی خێزانەکانیان دابین بکەن، ئەم ژنانە دەبووایە باجیان بدایە بە دەوڵەت، لەبەرئەوەی باجیان دەدا مافی ئەوەیان هەبوو لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگ بدەن. ژنی شار بە بەراورد لەگەڵ ژنانی ناوچەکانی تردا ئازادتربوون و پێگە و باریان باشتربوو.
بەهۆی شەرەوە ژمارەی ژنان لە شارەکاندا زیاتر بوو لە پیاوان. لە لادێ و ناوچەکانی ترەوە ژنان ڕوویان دەکردە شارەکان تا ڕزگاریان بێت لە چەساندنەوەی ئاغاکانیان تا بە هێزی بازوو توانای خۆیان بژێوی خۆیان دابین بکەن. کاتێکیش لەم مرازەیاندا سەرکەوتوو نەدەبوون ڕوویان دەکردە کاری لەشفرۆشی. ئەم ژنانەش لە زۆربەی شارەکاندا کۆمەڵی فەرمیان بۆ خۆیان دادەمەزراند.
ژن لە کۆمەڵگای گوندیدا
دابەشکردنی کار لە کۆمەڵگەی گوندی و کشتوکاڵیدا تا ڕادەیەکی زۆر ئاشکرایە و هەروەک سەردەمانی پێشوتر بەردەوام بوو. پیاو خەریکی کشتوکاڵ و زەوی و زارو بێستان بوون. پیاو مافی ئەوەی هەبوو لە ژن و منداڵ و سەپانەکانی بدایە، گەر بە پێویستی بزانیایە. پیاو لە دەرەوەی ماڵ و ژنیش لە ماڵەوە کاری دەکرد، ئەرکی پاراستنی زەخیرە و پێداویستیەکانی ژیان لەسەر شان بوو. لەگەڵ ئەمەشدا ژن لە ناو خێزاندا هیچ مافێکی نەبوو، مێردەکەی وەک لێپرسراو و خاوەنی ژنەکەی بوو.
ئه و پیاوانەشی ڕۆڵی ئاسایی و لە دادگاکاندا کاریان دەکرد، زوڵمیکی زۆریان له و کەسانە دەکرد کەلە چینی هەژاران بوون. یەکێ له و سزایانەی دەریان دەکرد ئەوبوو کە لەگەڵ کچی ئه و پیاوە یان گەر ئه و پیاوە ژنی بهێنایە یەکەم شه و دەبووایە ئەوان لەگەڵ کچەکان بخەوتنایە. ئەم ژنانەش بە چاوێکی نزمەوە تەماشا دەکران.
سیحرباز یان پیرۆزیی
لە سەدەی ناوەڕاستدا مەسەلەی چارەسەری نەخۆشی و پرۆسەی چاککردنەوەی نەخۆشەکان بە ژنەوه پەیوەست بوو. زۆر داستان و چیرۆک هەیە باس لە زیرەکی و بەتوانایی ژن دەکات لە چارەسەری نەخۆشی و تیمارکردنی بریندا. لە کولتوری کۆندا ئەم توانایەی ژن لەم بوارەدا بەسترابوو بە سیحر و پەیوەندی ژن بە دەستەڵاتی ڕەشەوە. گوایە لەبەر ئەوەیە ژن دەتوانی نەخۆش چارەسەربکات و دەستەڵاتی بەسەر ژیانی خەڵکدا هەبێت. هەر لێرەوە مەسەلەی سیحربازیی ژن بووە بەشێک لە کاراکتەرو کەسایەتی ژنی ئه و سەردەمە. ڕەوتە ئاینییەکان ڕۆڵیان هەبوو لە سوتاندن و لەناوبردنی ئه و ژنانەی کە ئه و توانایەیان هەبوو. لەلایەکی ترەوە بۆچوونێکی تر هەبوو بەرامبەر ئەم ژنانە کە کەسانێکی پیرۆز و هەڵبژاردەن.

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 3,315 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: نەخێر
وەرگێڕدراو لە زمانی: سویدی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 82%
82%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 19-08-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 20-08-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 20-08-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 3,315 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1151 KB 19-08-2019 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,385
وێنە 105,200
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,702
ڤیدیۆ 1,281
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.031 چرکە!