قائیمقامی سلێمانی پەیامێکی سوپاس گوزاری بلاودەکاتەوە
📝 بەڵگەنامێ
بەبۆنەی سەرکەوتنی پلانی جەژن و روونەدانی هیچ رووداوێکی نەخوازراو ئاوات محەمەد قائیمقامی
سلێمانیسلێمانی
سوپاس و دەستخۆشی لە هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی شارەکە دەکات و هەوڵ و ماندوبوونیان بەرز دەنرخێنێت بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و رەخساندنی بارودۆخێکی ئارام بۆ هاولاتیان و گەشتیاران،
لە پەیامەکەیدا قائیمقامی سلێمانی دەڵێت: دڵخۆشین بەو گیانی هەماهەنگی و هاوکارییەی کە لەنێوان دامەزراوەکانی حکومەت و هاولاتیاندا هەیە و ئەوەش بە هۆکاری سەرکەوتنی ئامانج و پلانەکانی حکومەت دەزانێت، ئاوات محەمەد دەشڵێت: ئەرکی حکومەت و دامەزراوەکانی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان و داکۆکی کردنە لە مافی گشتی و بێ ماندو بوون لە پێناو ئەو ئامانجەدا کاردەکەن.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
[1] ⚠️ ئی بابەتە بە زڤانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نویسیان، کرتەکەرە سەروو ئایکۆنوو
ی پەی کەردەیوەو بابەتەکەی پا زڤانی کە نویسیان!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 سەرچەمەکێ
[1] 👪 Social Media | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست |
فەیسبووک