بەبۆنەی سەرکەوتنی پلانی جەژن و ڕوونەدانی هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو ئاوات محەمەد قائیمقامی #سلێمانی#
سوپاس و دەستخۆشی لە هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی شارەکە دەکات و هەوڵ و ماندوبوونیان بەرز دەنرخێنێت بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و ڕەخساندنی بارودۆخێکی ئارام بۆ هاولاتیان و گەشتیاران،
لە پەیامەکەیدا قائیمقامی سلێمانی دەڵێت: دڵخۆشین بەو گیانی هەماهەنگی و هاوکارییەی کە لەنێوان دامەزراوەکانی حکومەت و هاولاتیاندا هەیە و ئەوەش بە هۆکاری سەرکەوتنی ئامانج و پلانەکانی حکومەت دەزانێت، ئاوات محەمەد دەشڵێت: ئەرکی حکومەت و دامەزراوەکانی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان و داکۆکی کردنە لە مافی گشتی و بێ ماندو بوون لە پێناو ئەو ئامانجەدا کاردەکەن.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,417 kertaa