خەڵکی کوردستان بەتەحموول و پشوو درێژییەکی زۆرەوە چاوەروانیی کابینی نۆ و نۆیی کرد کە ڕێزدار مەسرور بارزانیی ڕێبەرایەتی دەکات. دواجار پاش چاوەروانیەکی زۆر کابینەکە دروستکرا و دەستبەکاربوو. پێشبینی ناکرێ تاچەند خەڵک و جەماوەر ئومێدییان بەو حکومەتە تازەیە بوو، زۆرترینیش کادیرانی خودی پارتی کە زۆرانێک بونەتە خۆڵەمێش و قوربانیی ئەو نادپەروەرییە خراپەی کە بەشێکی زۆر لە بەرپرسە نا بەرپرسەکانی پارتی هۆکاریینە، کە بە داخەوە جومگە گرنگەکانیشیان داگیر کردووە. ئومێدی خەڵک لەوە دابوو کابینەی نوێ و خودی بەرێز مەسرور بارزانیی، سنورێک بۆ ناعەدالەتی و نا یەکسانی ونەهامەتی خەڵک دانێ. بەڵام خەریکە هەنگاو و دەستپێکەکانی حکومەت وکابینەی تازە لە ئاستی ئومێدەکانی خەڵک نیە، بگرە خەریکە ئومێدەکانشیان دەکوژێت. پتریش
ئومێدی کادیرە دلسۆزەکانی پارتی کە جگە لە خەم خواردن هیچی تریان لەدەست نایەت و هەمیشەش مافخوراون.
[1]
پشتیوان عەبدولڵا