لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قوربان لە دەڤەری ڕاپەڕین، نزیکەی دوو هەزار کەس سەردانی ناوەندە تەندروستیەکانیان کردووە و لەو چوار ڕۆژەشدا 21 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک و 9 حاڵەتی سوتان ڕوویداوە.
تەها محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی ڕاپەڕین ڕاگەیاند: لە ماوەی چوار ڕۆژی پشووی جەژنی قوربان نزیکەی دوو هەزار کەس سەردانی ناوەندە تەندروستیەکانی دەڤەری ڕاپەڕینیان کردووە و لەو ژمارەیەش 670 کەس لە نەخۆشخانەکان هێڵدراونەتەوە و هاوکات چوار حاڵەتی مردنیش تۆمارکراوە.
وتیشی: هەر لە ڕۆژانی جەژندا لە نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوونی ڕاپەڕین 41 منداڵ لە دایکبوون کە 26 منداڵ لە ڕەگەزی نێرن و 15 منداڵیش لە ڕەگەزی مێن.
باسی لەوەشکرد: هەر لەو چوار ڕۆژەی جەژندا 21 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک و 9 ڕووداوی سوتان تۆمارکراون.[1]