图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,057
图片 105,453
书籍 19,106
相关文件 96,118
Video 1,290
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کەنەکە ساڵیادی هەڵمەتی 15ی تەباخی پیرۆز کرد
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەنەکە ساڵیادی هەڵمەتی 15ی تەباخی پیرۆز کرد

کەنەکە ساڵیادی هەڵمەتی 15ی تەباخی پیرۆز کرد
دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەی 35هەمین ساڵیادی هەڵمەتی 15ی تەباخ (ئاب)ەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی کەنەکەدا هاتووە عەگیدی عەگیدان بە کۆمەڵێک #شەڕڤان#انی ئازادیەوە دەستیان پێکرد و ئەمڕۆ بوونە هێزێکی مەزنی گەریلا لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەمە خۆی لە خۆیدا سەرکەوتنێکە لە پرۆسەی تێکۆشان و بەرخۆدانی دۆزی کورد و کوردستان دا لە باکور. ئەم هەڵمەتە و ئەم هەنگاوەی 15 ی تەباخ با لە گشت خەڵکی کورد وخەڵکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز بێت.
ئەوەش لە ڕاگەیاندراوەکەی کەنەکەدا هاتووە دەوڵەتی تورکیا گەڕاوتەوە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو و دەیەوێ بەرخۆدانی گەلێ کورد، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان بخنکێنێ. سیستەمی داد و دادگا بووەتە تەوقی ترس و ئەسارەتیی تێکۆشەرانی کوردستان. دیسان زیندانەکانی لە تێکۆشەرانی دۆزی کوردستان پڕ کردووە. توندوتیژی و ئەشکەنجە لەلایەن پۆلیس و جەندەرمەکانی دەوڵەت، بۆتە کارێکی ڕۆتین و ئاسایی ژیانی ڕۆژانەی دژی هەموو خەڵکی کوردستان.
ئاماژە بەوەشکراوە هیوادارین کە گەلی کوردستان بە گیانی 15ی تەباخ، هەموو هێز و توانای خۆیان یەکبخەن و ڕێککەوتنی ناوخۆیی یەکجارەکی پێکبێنن و لە دژی هەر ڕەنگێکی زوڵم و زۆرداری داگیرکەران خەبات و تێکۆشانی ئازادیخوازانەیان بە یەکدەنگی و یەکسەنگەری بۆ ئازادی و ڕزگاری کوردستان سەربخەن و بگەینە ترۆپکی ئامانجە مەزنەکەمان.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کەنەکە
لە 35یەمین ساڵیادی 15ی ئاب تەباخ دا
ساڵ 1984، ڕۆژ 15 ی تەباخ ئاب. کوردستان و تورکیا لەژێر حوکمی فاشیستیی کۆدێتای 12ی ئەیلوولی 1980 دا دەناڵێ. زوڵمێکی بێ سنوور و کوشت و کوشتارێکی بێ وێنە، ئەشکەنجەدانێکی دڕندانە ژیانی لە خەڵکی خستبووە نەهامەتیەوە. زیندانەکان لە خەڵکانی ئازادیخواز پڕ کرابوون. جونتای فاشیست ترس و تۆقاندنی لە ناو کۆمەڵگادا تەنیبوو. ترسی مردن لەسەر میللەتدا حاکمیەت بوو. نەفەسی ژیانی ئازادانەی لە خەڵک بڕیبوو. لەناو ئەو شەرت و مەرجە قورسەدا خەڵکی کورد و پێشەنگانی بزووتنەوەی نەتەوەییی کوردستان، لە بەرامبەر ئەو زوڵم و زۆرەی جمهوریەتی تورکیا دا دانەنەواند، سەریان شۆڕ نەکرد، بەرخۆدانێکی بێ وێنە و پیرۆزیان کرد. لە بەرامبەریدا قوربانی مەزن پێشکەش کرا، بەڵام لە بەرامبەری ئەو زوڵمەی دەوڵەت دا ئاڵای ئازادی بەرزکرایەوە.
لەناو ئەو ئاتمۆسفەرە دژوارەدا، تێکؤشان و بەرخۆدانێکی قارەمانانە و بە تەقاندنی یەکەم گوللەی 15 ی تەباخ ئابی 1984، بانگی ئازادی و ڕزگاریی کورد و کوردستان لە سەرانسەری کوردستان، تورکیا و جیهان جارێکی تر بەیان و جاڕی بۆ درا.
لەو هەڵمەتە مەزن و مێژووییەدا ئەم جارەیان ئەروح و #شەمزینان# بوونە مەیدانی دەستپێکی تێکۆشانی ڕەوا و شەرعی شۆڕشی چەکداری، لە باکوری کوردستان لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەمدا. بەو هەوڵ و کۆششە ئەمڕۆ ترووسکەی شۆڕشی کوردستان بۆتە بڵێسەی بە گوڕ و ئاگرێکی گەش لە ناو نیشتیمان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا. عەگیدی عەگیدان بە کۆمەڵێک شەڕڤانانی ئازادیەوە دەستیان پێکرد و ئەمڕۆ بوونە هێزێکی مەزنی گەریلا لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمە خۆی لە خۆیدا سەرکەوتنێکە لە پرۆسەی تێکۆشان و بەرخۆدانی دۆزی کورد و کوردستان دا لە باکور. ئەم هەڵمەتە و ئەم هەنگاوەی 15 ی تەباخ با لە گشت خەڵکی کورد وخەڵکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز بێت.
لە ساڵیادی 35 یەمینی 15ی تەباخدا، کۆماری تورکیا هێرشکاریی خۆی بە هەموو جۆرێک بەردەوام دەکات. دەوڵەتی تورکیا لە بەرامبەر هێز، توانا، بەرخۆدان و تێکۆشانی خەڵکی کورد و هەموو کوردستانیان کەوتۆتە ناو ئاڵۆزیی گەورە و بەو توڕەیی و ڕق و قینی شەڕ و هێرشکردنەکانی هەر دێ و زیاد دەکات. بەو هەڵسوکەوتانەی خۆی لە دژی مرۆڤایەتیدا هەموو جۆرە چەکێکی لەناوبردنی بەکاردێنێ. لەگەڵ ژیانی مرۆڤدا، ژینگەی کوردستانیی کردۆتە ئامانج و کردوویەتیە دۆزەخ. لە دێرسم تاوەکو #هەکاری#، لە قەرسەوە هەتا عەنتاب چ شاخێک، دۆڵ و مێرگ و نەوال نەما کە تۆپبارانی نەکات. دار و دەوەن و دارستانەکانی سوتاند، ئاو و ئاوەدانی لەناو برد و خنکاند و بە دروستکردنی بەربەست و بەنداو خەڵکانی ناوچەکی کۆچبەر کرد.
هێرشەەکانی دەوڵەتی تورکیا تەنیا بە باکوری کوردستانەوە نەوەستاوە، بەڵکو هێرش ئەلاتە سەر ڕۆژاواو باشووریش. هێرش و پەلامارەکانی ئەو دەوڵەتە بەرامبەر ئەو دوو پارچەیەش بەردەوامن و چەند ناوچەیەکیشی داگیرکردوون. لە ساڵی ڕابردووەوە لە ڕۆژاوا #عەفرین# و لە باشووریش ناوچەی برادۆستی داگیرکردووە. ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەو داگیرکارییانە فراوانتر دەکات. لەو ناوچانەوە لە سەرانسەری کوردستان بەرخۆدان و تێکۆشانی بێ وێنە دژی ئەم هێرش و داگیرکارییان بە ڕۆحی 15ی ئاب (تەباخ) بەڕێوەدەچێت.
دەوڵەتی تورکیا گەڕاوتەوە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو و دەیەوێ بەرخۆدانی گەلێ کورد، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان بخنکێنێ. سیستەمی داد و دادگا بووەتە تەوقی ترس و ئەسارەتیی تێکۆشەرانی کوردستان. دیسان زیندانەکانی لە تێکۆشەرانی دۆزی کوردستان پڕ کردووە. توندوتیژی و ئەشکەنجە لەلایەن پۆلیس و جەندەرمەکانی دەوڵەت، بۆتە کارێکی ڕۆتین و ئاسایی ژیانی ڕۆژانەی دژی هەموو خەڵکی کوردستان.
بەڵام ئەم هەڵسوکەوت و کردارانەییان هەوڵی پووچ و بێ ئەنجامن. کورد و کوردستانی بە گیانی نیشتیمانپەروەری و گیانی 15 ی تەباخ، لەناو بەرخۆدان و تێکۆشانیێکی گەرم و گوڕدایە. دۆڕانی کۆماری تورکیایە وسەرکەوتنیش دەبێتە هی گەلی کوردستان.
بە بۆنەی ئەم هزروبیرە، ئێمە وەکو (ک ن ک) 35 یەمین ساڵیادی 15 ی تەباخ ئاب. بە دڵگەرمی پیرۆز دەکەین، شەهیدانی شۆڕش بە ڕێز و حورمەتەوە بە بیر دێنین و سەری ڕێزیشیان بۆ دادەنوێنین. ئەوانەی گیانیان بۆ کردە قوربانی و ئەوانەی بەردەوامن لەو شۆڕشەدا و هەنگاوی مێژووییان نا، سڵاو دەکەین. ئێمە هەموومان قەرزاری ئەوانین.
هیوادارین کە گەلی کوردستان بە گیانی 15ی تەباخ، هەموو هێز و توانای خۆیان یەکبخەن و ڕێککەوتنی ناوخۆیی یەکجارەکی پێکبێنن و لە دژی هەر ڕەنگێکی زوڵم و زۆرداری داگیرکەران خەبات و تێکۆشانی ئازادیخوازانەیان بە یەکدەنگی و یەکسەنگەری بۆ ئازادی و ڕزگاری کوردستان سەربخەن و بگەینە ترۆپکی ئامانجە مەزنەکەمان.دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەی 35هەمین ساڵیادی هەڵمەتی 15ی تەباخ (ئاب)ەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.


ANF ناوەندی هەواڵەکان چوارشەممە, 14 Aug 2019, 08:29
ShareTweetE-mailWhatsAppTelegram
لە ڕاگەیاندراوەکەی کەنەکەدا هاتووە عەگیدی عەگیدان بە کۆمەڵێک شەڕڤانانی ئازادیەوە دەستیان پێکرد و ئەمڕۆ بوونە هێزێکی مەزنی گەریلا لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەمە خۆی لە خۆیدا سەرکەوتنێکە لە پرۆسەی تێکۆشان و بەرخۆدانی دۆزی کورد و کوردستان دا لە باکور. ئەم هەڵمەتە و ئەم هەنگاوەی 15 ی تەباخ با لە گشت خەڵکی کورد وخەڵکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز بێت.

ئەوەش لە ڕاگەیاندراوەکەی کەنەکەدا هاتووە دەوڵەتی تورکیا گەڕاوتەوە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو و دەیەوێ بەرخۆدانی گەلێ کورد، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان بخنکێنێ. سیستەمی داد و دادگا بووەتە تەوقی ترس و ئەسارەتیی تێکۆشەرانی کوردستان. دیسان زیندانەکانی لە تێکۆشەرانی دۆزی کوردستان پڕ کردووە. توندوتیژی و ئەشکەنجە لەلایەن پۆلیس و جەندەرمەکانی دەوڵەت، بۆتە کارێکی ڕۆتین و ئاسایی ژیانی ڕۆژانەی دژی هەموو خەڵکی کوردستان.

ئاماژە بەوەشکراوە هیوادارین کە گەلی کوردستان بە گیانی 15ی تەباخ، هەموو هێز و توانای خۆیان یەکبخەن و ڕێککەوتنی ناوخۆیی یەکجارەکی پێکبێنن و لە دژی هەر ڕەنگێکی زوڵم و زۆرداری داگیرکەران خەبات و تێکۆشانی ئازادیخوازانەیان بە یەکدەنگی و یەکسەنگەری بۆ ئازادی و ڕزگاری کوردستان سەربخەن و بگەینە ترۆپکی ئامانجە مەزنەکەمان.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کەنەکە

لە 35یەمین ساڵیادی 15ی ئاب تەباخ دا

ساڵ 1984، ڕۆژ 15 ی تەباخ ئاب. کوردستان و تورکیا لەژێر حوکمی فاشیستیی کۆدێتای 12ی ئەیلوولی 1980 دا دەناڵێ. زوڵمێکی بێ سنوور و کوشت و کوشتارێکی بێ وێنە، ئەشکەنجەدانێکی دڕندانە ژیانی لە خەڵکی خستبووە نەهامەتیەوە. زیندانەکان لە خەڵکانی ئازادیخواز پڕ کرابوون. جونتای فاشیست ترس و تۆقاندنی لە ناو کۆمەڵگادا تەنیبوو. ترسی مردن لەسەر میللەتدا حاکمیەت بوو. نەفەسی ژیانی ئازادانەی لە خەڵک بڕیبوو. لەناو ئەو شەرت و مەرجە قورسەدا خەڵکی کورد و پێشەنگانی بزووتنەوەی نەتەوەییی کوردستان، لە بەرامبەر ئەو زوڵم و زۆرەی جمهوریەتی تورکیا دا دانەنەواند، سەریان شۆڕ نەکرد، بەرخۆدانێکی بێ وێنە و پیرۆزیان کرد. لە بەرامبەریدا قوربانی مەزن پێشکەش کرا، بەڵام لە بەرامبەری ئەو زوڵمەی دەوڵەت دا ئاڵای ئازادی بەرزکرایەوە.

لەناو ئەو ئاتمۆسفەرە دژوارەدا، تێکؤشان و بەرخۆدانێکی قارەمانانە و بە تەقاندنی یەکەم گوللەی 15 ی تەباخ ئابی 1984، بانگی ئازادی و ڕزگاریی کورد و کوردستان لە سەرانسەری کوردستان، تورکیا و جیهان جارێکی تر بەیان و جاڕی بۆ درا.

لەو هەڵمەتە مەزن و مێژووییەدا ئەم جارەیان ئەروح و شەمزینان بوونە مەیدانی دەستپێکی تێکۆشانی ڕەوا و شەرعی شۆڕشی چەکداری، لە باکوری کوردستان لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەمدا. بەو هەوڵ و کۆششە ئەمڕۆ ترووسکەی شۆڕشی کوردستان بۆتە بڵێسەی بە گوڕ و ئاگرێکی گەش لە ناو نیشتیمان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا. عەگیدی عەگیدان بە کۆمەڵێک شەڕڤانانی ئازادیەوە دەستیان پێکرد و ئەمڕۆ بوونە هێزێکی مەزنی گەریلا لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەمە خۆی لە خۆیدا سەرکەوتنێکە لە پرۆسەی تێکۆشان و بەرخۆدانی دۆزی کورد و کوردستان دا لە باکور. ئەم هەڵمەتە و ئەم هەنگاوەی 15 ی تەباخ با لە گشت خەڵکی کورد وخەڵکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز بێت.

لە ساڵیادی 35 یەمینی 15ی تەباخدا، کۆماری تورکیا هێرشکاریی خۆی بە هەموو جۆرێک بەردەوام دەکات. دەوڵەتی تورکیا لە بەرامبەر هێز، توانا، بەرخۆدان و تێکۆشانی خەڵکی کورد و هەموو کوردستانیان کەوتۆتە ناو ئاڵۆزیی گەورە و بەو توڕەیی و ڕق و قینی شەڕ و هێرشکردنەکانی هەر دێ و زیاد دەکات. بەو هەڵسوکەوتانەی خۆی لە دژی مرۆڤایەتیدا هەموو جۆرە چەکێکی لەناوبردنی بەکاردێنێ. لەگەڵ ژیانی مرۆڤدا، ژینگەی کوردستانیی کردۆتە ئامانج و کردوویەتیە دۆزەخ. لە دێرسم تاوەکو هەکاری، لە قەرسەوە هەتا عەنتاب چ شاخێک، دۆڵ و مێرگ و نەوال نەما کە تۆپبارانی نەکات. دار و دەوەن و دارستانەکانی سوتاند، ئاو و ئاوەدانی لەناو برد و خنکاند و بە دروستکردنی بەربەست و بەنداو خەڵکانی ناوچەکی کۆچبەر کرد.

هێرشەەکانی دەوڵەتی تورکیا تەنیا بە باکوری کوردستانەوە نەوەستاوە، بەڵکو هێرش ئەلاتە سەر ڕۆژاواو باشووریش. هێرش و پەلامارەکانی ئەو دەوڵەتە بەرامبەر ئەو دوو پارچەیەش بەردەوامن و چەند ناوچەیەکیشی داگیرکردوون. لە ساڵی ڕابردووەوە لە ڕۆژاوا عەفرین و لە باشووریش ناوچەی برادۆستی داگیرکردووە. ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەو داگیرکارییانە فراوانتر دەکات. لەو ناوچانەوە لە سەرانسەری کوردستان بەرخۆدان و تێکۆشانی بێ وێنە دژی ئەم هێرش و داگیرکارییان بە ڕۆحی 15ی ئاب (تەباخ) بەڕێوەدەچێت.

دەوڵەتی تورکیا گەڕاوتەوە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو و دەیەوێ بەرخۆدانی گەلێ کورد، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان بخنکێنێ. سیستەمی داد و دادگا بووەتە تەوقی ترس و ئەسارەتیی تێکۆشەرانی کوردستان. دیسان زیندانەکانی لە تێکۆشەرانی دۆزی کوردستان پڕ کردووە. توندوتیژی و ئەشکەنجە لەلایەن پۆلیس و جەندەرمەکانی دەوڵەت، بۆتە کارێکی ڕۆتین و ئاسایی ژیانی ڕۆژانەی دژی هەموو خەڵکی کوردستان.

بەڵام ئەم هەڵسوکەوت و کردارانەییان هەوڵی پووچ و بێ ئەنجامن. کورد و کوردستانی بە گیانی نیشتیمانپەروەری و گیانی 15 ی تەباخ، لەناو بەرخۆدان و تێکۆشانیێکی گەرم و گوڕدایە. دۆڕانی کۆماری تورکیایە وسەرکەوتنیش دەبێتە هی گەلی کوردستان.

بە بۆنەی ئەم هزروبیرە، ئێمە وەکو (ک ن ک) 35 یەمین ساڵیادی 15 ی تەباخ ئاب. بە دڵگەرمی پیرۆز دەکەین، شەهیدانی شۆڕش بە ڕێز و حورمەتەوە بە بیر دێنین و سەری ڕێزیشیان بۆ دادەنوێنین. ئەوانەی گیانیان بۆ کردە قوربانی و ئەوانەی بەردەوامن لەو شۆڕشەدا و هەنگاوی مێژووییان نا، سڵاو دەکەین. ئێمە هەموومان قەرزاری ئەوانین.

هیوادارین کە گەلی کوردستان بە گیانی 15ی تەباخ، هەموو هێز و توانای خۆیان یەکبخەن و ڕێککەوتنی ناوخۆیی یەکجارەکی پێکبێنن و لە دژی هەر ڕەنگێکی زوڵم و زۆرداری داگیرکەران خەبات و تێکۆشانی ئازادیخوازانەیان بە یەکدەنگی و یەکسەنگەری بۆ ئازادی و ڕزگاری کوردستان سەربخەن و بگەینە ترۆپکی ئامانجە مەزنەکەمان.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,667
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 15-08-2019
挂钩项目: 2
Publication date: 14-08-2019 (5 年份的)
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕێکخراوی کوردیپێدیا 15-08-2019
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on15-08-2019
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):08-08-2022
URL
此产品已被浏览2,667
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,057
图片 105,453
书籍 19,106
相关文件 96,118
Video 1,290
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!