مەحموود زەمانی، فەرمانداری شاری تیکاب، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: 25 هێکتار لە لەوەڕگە و باخەکانی دەوروبەری شار، بەهۆی کەمتەرخەمی، لە ئاگردا سووتان.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە نزیک زەوییەکانی نەسرینپووری شاری تیکاب ڕوویداوە.
سەرەڕای سووتاندنی لەوەڕگەکان و ڕێژەیەکی زۆر کای کۆکراوەی جووتیاران، باخەکانی ئەو دەوروبەرەش خەساریان بەرکەوتووە.
لە ئەمساڵدا، ئاگرکەوتنەوە و ئاگربەردان لە کوردستان، خەسارێکی زۆری بە ژینگە و باخ و بەرهەمی جووتیاران گەیاندووە و بەرپرسانی حکوومەتیش، نە بۆ پێشگیری و نە بۆ قەرەبووکردنەوە، هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەگرتووە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,360