Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 چاوەکانی 2
نووسینی:بوزرگ عەلەوی
وەرگێڕانی: سەردار حەسەنخاڵی
بابەت:ڕۆمان
شوێنی چاپ: ناوەندی رۆشنبیری ئەدیبان
تیراژ:1000دانە
ژمارەی لاپەڕە:368لا
ژمارەی سپاردن : لە بەڕێو بەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتیەکان ژمارە
📕 چاوەکانی 2
📕 سێشەممان لەگەڵ مۆری 2
نووسینی: میچ ئەلبۆم
وەرگێرانی: زاهیر محەمەد
بابەت:لێکۆڵینەوە
تیراژ:1000 دانە
چاپخانەی:.......
ساڵی چاپ: 2017
چاپی (یەکەم)
لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان ژمارە (1837)ی ساڵی 2017ی پێدرا
📕 سێشەممان لەگەڵ مۆری 2
📕 بەرەو سەربەخۆیی
بڵاوکراوەکانی رۆژنامەی خەبات
دیدارە رۆژنامەوانییەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی لە 06-07-2017
شوێنی چاپ: چاپخانەی رۆکسانا
نۆبەتی چاپ:چاچی یەکەم 2017
ژمارەی لاپەڕە:303لا
ژمارەی سپاردن : لە بەڕێو بەرایە
📕 بەرەو سەربەخۆیی
📕 نوێژم فەوتا
نووسەر: ئیسلام جەمال
وەرگێڕ: یەحیا ئیسماعیل [1]
📕 نوێژم فەوتا
📕 پەیامی خزمەت
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی خزمەت
📕 پەیامی ئیمان و ژیان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی ئیمان و ژیان
📕 پەیامی زانایان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی زانایان
📕 پەیامی هەمەڕەنگ
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی هەمەڕەنگ
📕 پەیامی ئاژەڵان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی ئاژەڵان
📕 پەیامی سپێدە، گەشتی ئیمان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی سپێدە، گەشتی ئیمان
📕 پەیامی تایبەتمەندی، ئیسلام لە نێوان گەلاندا
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی تایبەتمەندی، ئیسلام لە نێوان گەلاندا
📕 پەیامی بیانی، سەرگوشتەی دوای مسوڵمانبوون
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی بیانی، سەرگوشتەی دوای مسوڵمانبوون
📕 پەیامی برایەتی، ئیخوان، سۆفی، سەلەفی، جیهادی، تێگەشتن و چاکسازی
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی برایەتی، ئیخوان، سۆفی، سەلەفی، جیهادی، تێگەشتن و چاکسازی
📕 پەیامی ئیسلام ئەوان چۆن موسڵمان بوون
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی ئیسلام ئەوان چۆن موسڵمان بوون
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
بڵێسە جەبار فەرمان
پڕۆژە یاسای تاوانی زانیاری، یەکێکە لە یاسا خراپەکان کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا خوێندەوەی یەکەمی بۆ کراو مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بیرۆکەی یاساکە لە عەقڵی وەزارەتی ن
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ وتۆپ و تڕ زل گوزارشتە لە کەسێک کە بەفیز و بە نازبێت و خۆبەزلزان بزانێت، دەروێشیش واتە کەسی هەژار و بەردەرگای تەکیە و خانەقا و ماڵان، توێشوی ئێوارانی نییە تابیخوات، ئه و ئیدیۆمە
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
ماڵ له و هەوارە نەمایه
کوردەواری و ڕەوەند و کۆچەری کوێستان و گەرمیانیان دەکرد بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەکانیان، به و دواییانەش کە نیشتەجێبوون لە ئاوایی و گوندەکان هەواری زستان و هاوینەیان هەر جیابوو، چ
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە وەرزی سەرماوسۆڵەی زستان دەچێتە قۆناغی متبوونەوە و تا ساردی زستان دەڕوات و تەزووی گەرمی مانگی ئادار دەست پێ دەکات ئه و هەر لە کونی خۆیدا بە متبوویی دەمێنێتەوە، بەرۆژێکی
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
لەهەردوو شۆرشی ئەیلول و گوڵاندا پیشمەرگە بووە بەدیاری کراوەی لەساڵی 1961 وە پێشمەرگە بووە بەژداری شەڕی خواکورکی کردووە.
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
📊 سلێمانی؛ 500 کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕانەوە بێ کاربوون
لە شاری سلێمانی، بە سەدان کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان و شەکراوخواردنەوە بێکاربوون.
ئاسۆی شەهرام، نوێنەری هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان، بە زەمەن راگەیاند: لە سەنتەری شاری سلێمانی 13 هۆڵ هەن و زۆری
📊 سلێمانی؛ 500 کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕانەوە بێ کاربوون
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
نازناو: زنارین کۆبانێ
ناو و پاشناو: نارین ئۆسۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
دایک و باوک: ئادیلە و محەمەد عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: تشرینی دووەمی 2019 / ئامەد
لە تشرینی دووەمی 2019دا هاوڕیکانمان زناری
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
نازناو: ئاگیت ئارگەش
ناو و پاشناو: ئاگیت ئاگیش
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: بەسنا و ئیحسان
شوێنی لەدایکبوون: 31-10-2019/ وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پاییزاوای وان، کاتێک هەڤا
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
نازناو: کارکەر قەوالی
ناو و پاشناو: موجاهیر دومان
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: شەفیقا و عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: 31ی تشرینی یەکەمی 31-10-2019 / وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پ
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
👫 کەسایەتییەکان
بەیان بۆمبا
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
03-12-2019
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
گزنگ 2
🏰 شوێنەکان
گەلی ڕەشاڤە
📷 وێنە و پێناس
سەرۆک شارەوانییەکانی سلێمان...
📖 15ی ئابی 1984 ساڵیادی راگەیاندنی خەباتی چەکداریی پەکەکە (PKK) | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

15ی ئابی 1984 ساڵیادی راگەیاندنی خەباتی چەکداریی پەکەکە (PKK)
15ی ئابی 1984
" ساڵیادی راگەیاندنی خەباتی چەکداریی پەکەکە (PKK) "

د.سەلام عەبدولکەریم

پەکەکە چۆن دامەزرا؟ دامەزرێنەرانی کێ بووون؟ کەی خەباتی چەکداری راگەیاند؟ هۆکارەکانی چی بووون؟ قۆناغەکانی خەباتی چەکداری کامانە بووون؟ شێوازی خەباتە چەکداریەکە چۆن بووو؟ ئەنجامەکانی چی بووون؟ کەمو کورتیەکانی چی بوون؟

ئیسماعیل بێشکچی :"خەباتی چەکداریی PKK دیواری ترسی روخاند و چاوی خەڵکی کوردستانی کردەوە".

رەگو ریشەی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)

ئەو ئازادیە سیاسیەی دەستوری 1961 هێنایە ئاراوە، بۆیەکەمجار رێگەی بەرەوتی چەپ لەتورکیادا کەپارتی سیاسی بەگوێرەی یاسا دابمەزرێت.1 هاوکات بەهۆی خراپی رەوشی ئابووری تورکیا لەساڵانی شەستەکان و تێکچونی بارودۆخی کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە و بڵاوبوونەوەی بێکاریی و سەختبوونی بژێوی ژیان و پەیوەستبوونی دەسەڵاتی سیاسی ئەو وڵاتە بەبلۆکی سەرمایەداریەوە، 2 لەگەڵ کارلێک کردنی رەوتی چەپی تورکیا بەجوڵانەوە و شۆڕشە چەپە رزگاریخوازییەکانی گەلانی ناوچەکە و جیهان لەنمونەی شۆڕشی 1968ی فەرەنسا و شۆڕشی ڤێتنام و کوبا و لەسەروی هەمووشیانەوە نزیکبوونەوە لەبلۆکی سۆسیالیستی بەرابەرایەتی یەکێتی سۆڤیەت، وایانکرد لەماوەیەکی کەمدا رەوتی چەپ لەتورکیا گەشەسەندنێکی بەرچاو بەخۆوە ببینێت و مەترسی لەسەر ژیانی سیاسی لەتورکیا دروست بکات.3
ئەگەرچی لەساڵی 1971 بۆجاری دووەم کودەتایەکی سەربازی کرایەوە و ئامانج لێی پارێزگاری بوو لەبنەماکانی کەمالیزم کەدەوڵەتی تورکیای لەسەر دامەزرابوو لەرێگەی خۆرزگارکردن لەهەڵکشانی رەوت و پارتە چەپەکان، 4 بەڵام ئەمە رێگر نەبوو، لەوەی جارێکیتر لەساڵانی حەفتاکان رەوتی چەپ کارایی خۆی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی جێبهێڵێت. بەتایبەت روبەڕوبوونەوە و ململانێی سیاسی لەتورکیا پێی نابووە قۆناغێکی هەستیارەوە، چونکە بەردەوامبوونی خراپی رەوشی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی تورکیا پاڵنەرێکی بنەڕەتی بوو، لەوەدایە ئەو پارت و رێکخراوە چەپانەی تورکیا خەباتی سیاسی و مەدەنیانەی خۆیان بگوێزنەوە سەر شەقام و نێو زانکۆکان، کەدوو ژینگەی بەهێز و بەپیتی ململانێ سیاسیەکان بوون. دەستپێکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایی جەماوەری کرێکاران و قوتابیانی زانکۆکان فاکتەری یارمەتیدەری دەرکەوتنی چەندین رێکخراوی چەپ بوون لەسۆسیالیزمی سۆڤێیتەوە تادەگاتە ماویزم و مارکسیسزم و لینینیزم.5
پێشتر بەهۆی رێگرە دەستوری و یاساییەکانەوە روناکبیر و تێکۆشەرانی کورد نەیانتوانی پارت و رێکخراوی سیاسی کوردی ئاشکرا دابمەزرێنن، بەڵام ساڵی 1963 توانیان یەکەمین پارتی سیاسی بەناوی(پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا) دابمەزرێنن، دوای شەش ساڵ ئەم پارتە بۆدوو باڵ دابەش بوو، دوای ئەوەی دوبەرەکیان تێکەوت، باڵێک بەسەرکردایەتی د.سەعید قورمزی توبراق(د.شوان) و پێیانوترا(شوانیەکان) ئاراستەیەکی چەپڕەوی هەبوو باڵەکەی تریش بەسەرۆکایەتی(سەعید ئاڵچی) و درێژکراوەی پارتی دیموکرات بوو.6 دواتریش هەندێکیتریان لەچوارچێوەی رێکخراو و یانە و پارتە چەپەکانی تورکیاوە هاتنەوە نێو کایەی سیاسی تورکیا و بەشداری ئەکتیڤیان تێداکردن لەوانە پارتی دیموکرات و پارتی کاری تورکی، بەڵام پاش ماوەیەک بەشێکی زۆریان لەو رێکخراوانە هاتنەدەرەوە، بەهۆی ئامادەنەبوونی رێکخراو و پارتە چەپەکان بۆداننان بەپرسی نەتەوایەتی کورد لەتورکیا و رویان کردە ئەوەی بەنهێنی رێکخراو و یانەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردی دابمەزرێنن، هەندێکیان خاوەن شەقڵی سیاسی و هەندێکیشیان لەگەڵ گرتنەبەری خەباتی سیاسیدا خەباتی چەکداریشیان بەپێویستزانی و پەیڕەوییان لێکرد، بەڵام لەسەر ئاستێکی سنوردار، لەوانەش کۆمەڵەی کاوە و کۆمەڵەی رۆشنبیری یانەکانی رۆژهەڵات.7
ئەگەرچی بەشێک لەو کەسایەتیە سیاسیانەی دواتر پارتی کرێکارانی کوردستانیان دامەزراند وەک (عەبدوڵڵا ئۆجەلان و کەمال پیر و حەقی قەرار) لەنێو رەوتی چەپی تورکیا دەستیان بەکاری سیاسی کرد، بەڵام هەرزوو، بەدیاریکراویش لەساڵی 1973 لەچونە دەرەوەیەکی نارێکخراویاندا بەمەبەستی پشو و گەشت لەنزیک بەنداوی(چوبوک) لەرێگەی ئۆجەلانەوە یەکلایەنە بناغەی کارکردن بۆرێکخراوو جوڵانەوەیەکی چەپی سۆسیالیستیانە کاری لەسەر کرا، دوای ئەوەی بەرستەیەک دەسپێکی گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سیاسی نێوخۆیی تورکیای کردەوە، کاتێک وتی:"کوردستان کۆڵۆنیە".8
ئەم کۆبووونەوە ناڕێکخراوە لەمێژوی پارتی کرێکارانی کوردستاندا وەک رەگو ریشەی کارکردن بۆدامەزراندنی رێکخراو و دواتر پارتیەکی سیاسی تەماشا دەکرێ، چونکە ئەو بابەت و مەسەلانەی تێیدا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هۆکاری نزیکتربووونەوەی ئەو کەسانەبووون بۆبەردەوامبووون لەسەر گۆڕینەوەی بیروڕای زیاتر و دواتریش سەرەنجام لەساڵی 1978 پێکەوە پارتی کرێکارانی کوردستانیان دامەزراند.

بۆچی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) دامەزرا؟

دامەزراندنی کۆماری تورکیا لەسەردەستی مستەفا کەمال ئەتاتورک و لەسەر ئێسک و پروسک و پاشماوەی دەوڵەتی عوسمانی دوای جەنگی یەکەمی جیهانی و جێبەجێکردنی سیاسەتی قڕکردن و تواندنەوەی کورد لەسەر هەموو ئاستەکانی نەتەوە و دامرکاندنەوەی شۆڕشەکانی کورد و دواتریش سەپاندنی یەک پارتی سیاسی و قەدەغەکردنی فرەپارتایەتی لەتورکیا، جوڵانەوەی نەتەوایەتی کوردی تاقۆناغی هاتنەئارای دیموکراسیی سیاسی و ژیانی فرەحزبی سستکرد. لەو قۆناغانەشدا ستەمی سیاسی و ئابوووری و کۆمەڵایەتی تورکیا لەسەر کورد بەردەوامبوو، سەرباری خراپی بارودۆخی ناوچە کوردنشینەکانی باکوری کوردستان، بۆیە بەردەوام هۆشیاری نەتەوایەتی کورد ئامادەیی هەبوو، چونکە سەرباری ئەوەی بارودۆخەکان ناهەموار بوون، بەڵام جموجوڵی روناکبیری و سیاسی کورد بەردەوامبووو.9 بۆیە رەتکردنەوەی ئەو ستەمە یەکێک لەهۆکارە سەرەکیەکانی دامەزراندنی پارتی کرێکاران بوو. هەروەها کارکردن بۆرزگارکردنی کوردستان و بەرپاکردنی سیستمێکی سۆسیالیستی پاڵنەرێکیتری ئەو دامەزراندنەبوو.10 سەرەڕای ئەوەی لەبنەڕەتدا سەرهەڵدانی پارتی کرێکارانی کوردستان گەڕان بوو بەدوای ئازادی و ژیانێکی ئازادانەدا، کەمرۆڤی کورد هەست بەرێز و بەها و کەرامەتی نەتەوەیی خۆی بزانێت و بەرپەرچی کۆیلایەتی بداتەوە.11

شێواز و قۆناغ و ئامانجەکانی راگەیاندنی خەباتی چەکداریی PKK

کاتێک PKK خەباتی چەکداریی راگەیاند، زیاتر لەسەر شێوازی(جەنگی پارتیزانی) یاخود جەنگی گەریلایی بووو، 12 نەک جەنگی بەرەیی. بێگومان ئەمەش لەلایەک پێوەندیی بە نابەرابەری هێزی هەردوولاوە هەبووو، بەشێوەیەک سوپای تورکیا بە قەبارە زۆر و گەورە و خاوەنی چەکی پێشکەوتوویی سەربازیی و لەلایەکی ترەوە هێزی چەکداریی PKK کەم و دیاریکراو و چەکی پێشکەوتووی ئەوتۆشیان پێنەبوو، پەکەکە بەچەند قۆناغێک دەستی بەخەباتی چەکداریی کرد. وەک قۆناغی سەرەتایی، کە زیاتر خۆی لە پڕوپاگەندەی چەکداریدا دەبینییەوە، تێیدا پشت بەرێسایەکی دیاریکراو و جێگیر نەدەبەسترا و گروپی چەکدار هەڵدەستان بە جوڵە و ئاراستەکردنی لێدان لە نێوەندێکدا، کە ترس و ملکەچی زاڵبووو بەسەریدا. ئامانجیش لێی نەهێشتنی ترس و دروستکردنی بوێریی و کردنەوەی کەناڵی پێوەندیی بووو لەگەڵ میللەتدا.
قۆناغی دووەم، بریتیی بوو لە پێڕەوکردنی توندوتیژیی تاکەکەسیی، کە خۆی لە کردەی کوشتن و بەسزا گەیاندنی ئەو خەڵکانەدا دەبینییەوە، کە PKK وەک خەڵکی ناپاک و بەکرێگیراو لە قەڵەمی دەدان. ئەم توندوتیژییە تاکەکەسییە لە قۆناغی خەباتی ئایدۆلۆژییەوە تا پێکهێنانی گروپە چەکدارەکان دەگرتەوە. ئەمەش بە ئامانجی گەمارۆدانی ئەو ترس و تیرۆرەی، کە ئامانج لێی پارچە پارچەکردن و لەبەر یەک هەڵوەشاندنی PKK بوو. قۆناغی سێیەمیش، قۆناغی کۆچکردن و جێهێشتنی تورکیای دەگرتەوە لەلایەن PKKەوە بۆ سوریا و لەوێشەوە نیشتەجێبووونیان لە لوبنان و کردنەوەی سەربازگەی راهێنانی گەریلایی و ئامادەکردنی گروپی چەکداریی.13 هەرچی قۆناغی چوارەمیشە، لە دیرۆکی راگەیاندنی خەباتی چەکداریی PKKلە (15ی ئابی 1984) تا قۆناغەکانی دواتر دەگرێتەوە.14
PKK ئامانجی زۆری لە راگەیاندنی خەباتی چەکداریی لەو دیرۆکەدا هەبوو، چونکە ویستی پەیامێک بگەیەنێتە دەوڵەتی تورکیا، کە سەرەڕای هەموو سیاسەتەکانی گرتن و زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و لە سێدارەدان و کوشتنی سەرکردە و ئەندام و کادرەکانیان بووونیان ماوە و تەنانەت توانای ئاڵنگاریی چەکداریشیان هەیە. لە راستیشدا ئەم هەنگاوە شتێکی کتوپڕ و پێشبینی نەکراو بوو لای تورکیا، چونکە چ لە باکووری کوردستان و چ لە نێوچەکانی تری تورکیاشدا زۆربەی رێکخراوە چەپەکان بەهۆی کاریگەرییەکانی ئەو سیاسەتانەی دوای کودەتاکەی(12ی ئەیلوولی 1980) گیرابووونە بەر تورکیایان جێهێشتبوو، هەروەها زەبری گەورەشیان بەرکەوتبووو، جگە لەوەی مییللەتیش باوەڕی بە زۆربەی رێکخراوەکانی تر نەما بوو.15 لەو ماوەیەشدا هیچ شۆڕش و راپەڕینێکی چەکداریی روینەدا، بەڵام PKK توانی ئەو بێدەنگییە تێکبشکێنێت. تەنانەت تورکیا لەو قۆناغەدا ئەو پارتەی وەک گروپێکی بچووکی چەکداریی بێ رۆڵ و کاریگەری دەناساند، کە هیچ پشتگیرییەکی جەماوەری نییە و ئامادەش نەبوو لە بەرامبەریاندا چەمکی شەڕیش بەکاربێنێت. هاوکات جوڵانەوەی کورد لەو قۆناغەدا لە دۆخێکی لاوازیدا بوو، سەرەڕای ئەو دابەشبووونەی لە جەستەی جوڵانەوەکەدا هەبوون و خەڵکی کوردستانیش نائومێد و نیگەران بوون.16 بۆیە ئامانجەکانی راگەیاندنی خەباتی چەکداریی بریتیی بوو لە خستنەگەڕی توانای شۆڕشگێڕیی و تەیارکردنی نەتەوە لە ڕووی سیاسیی و سەربازی لەسەر بنەمای لە نێوبردنی سەرمایەداریی و دواتر سەربەخۆیی کوردستان و رزگاربوون لە ژێر دەستەیی. لەهەمان کاتدا نەهێشتنی دەسەڵاتی داگیرکاریی لە کوردستان لە ڕووی سەربازیی و سیاسیی و ئابوووریی و کولتوریی و کۆمەڵایەتییەوە و جوڵاندنی ئەو توانا شۆڕشگێڕییەی، کەلای ئەندام و کادیرانی PKK هەبووو.17

بایەخ و دەرئەنجامەکانی خەباتی چەکداریی (PKK)

راگەیاندنی خەباتی چەکداریی لەلایەن PKK ەوە لە (15ی ئابی 1984) و بەو چالاکییە چەکدارییانە چەند بایەخ و گرنگییەکی هەبوو، لەوانە: لەو دیرۆکە بەدواوە PKK لە قۆناغی پڕوپاگەندەی چەکدارییەوە پێی نایە قۆناغی گەریلاییەوە (ئەگەرچی دواتر و لە هەندێک دۆخدا گەڕایەوە سەر پێڕەوکردنی پڕوپاگەندەی چەکداریی)، چونکە لە قۆناغەکانی دواتردا خۆئامادەکردنی چەکداریی فراوانتر بوو.18 جگە لەوەی کاریگەریی هەبوو لەسەر رەواندنەوەی ترس لە دەسەڵاتی سیاسیی و سەربازیی تورکیا و ژیاندنەوەی ئومێدی رزگاریی، بەتایبەتیش دوای کودەتای(12ی ئەیلوولی 1980)، کە باڵی بەسەر لایەنی دەروونی خەڵک و بزوتنەوەی چەپی تورکیا و نەیارەکانی دەسەڵاتی سیاسیی ئەو وڵاتەدا کێشا بوو، بۆیە ئەو ترسەی شکاند و سەرەتایەک بوو بۆ گواستنەوەی بوێریی بۆ نێو خەڵک. وەک ئیسماعیل بێشکچی دەڵێت:"دیواری ترسی روخاند و چاوی خەڵکی کوردستانی کردەوە".19 هەروەها کاریگەریی لەسەر کێشەی کورد لە تورکیا هەبوو، چونکە PKK بە ئامادەکاریی و رێکخستن و ئیرادەوە بڕیاری جەنگی چەکداریی راگەیاند، چونکە ئەو رووداوە تەنها دووراییەکی چەکداریی و سەربازیی نەبوو، هێندەی سیاسیی و ئایدۆلۆژیی و رێکخستنیش بوو.20 بۆیە لەو دیرۆکە بە دواوە تورکیا لەسەر ئاستی نێوخۆیی و دەرەکیی حساباتی وردتری بۆ پرسی کورد بە گشتیی و PKK بەتایبەت دەکرد. سەرەڕای ئەوەی کاریگەریی لەسەر لایەنی سەربازیی تورکیا هەبوو، چونکە(کەنعان ئێڤرن) کاتێک سەردانی شەمدینانی کرد، لەوێ وتارێکی پێشکەشکرد و سوپای حەوتەم، کە لە ویلایەتی دیاربەکر لە کاتی جاڕدانی ئەحکامی عورفییەوە ساڵی 1983 جێگیر کرا بوون، دەستی بەپرۆسەی کێوماڵکردنی فراوان بە دوای چەکدارانی PKK لە نێوچە شاخاوییەکانی سێگۆشەی(هەکاری، سیرت، ماردین)دا کرد.21 لەسەر ئاستی پێوەندیی هەرێمیی و سیاسەتی دەرەوەی تورکیا کاریگەریی گەورەی هەبوو، چونکە لێرەوە زیاتر تورکیای هاندا، کە پێوەندییە سیاسیی و سەربازیی و دۆستانەییەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی نێوچەکە بە گشتیی و عێراق و ئێران و سوریا بەتایبەت لە چوارچێوەی پێوەندییە هەرێمییەکاندا پتەوتر بکات بۆ روبەڕووبوونەوەی مەترسیی چەکدارییPKK. لەلایەکی ترەوە لەو دیرۆکەوە قۆناغێکی نوێ لە خەباتی سیاسیی و چەکداریی دەستیپێکرد، چونکە پەکەکە دواتر هێزی رزگاریی کوردستان(HRK ی راگەیاند و لە نەورۆزی 1985 یشدا بەرەی نیشتمانیی رزگاریی کوردستان(ERNK)ی دامەزراند.22 ئەگەرچی وەک بەرەیەکی میللیی و مەدەنیی و ئامرازێکی پڕوپاگەندەیی ناسرا، بە ئامانجی یەکخستن و کۆکردنەوەی هەموو ئەو کەسانەی بنەما و هزری سیاسی PKK یان قبووڵ بوو، بەڵام هاوکاریی چالاکییە چەکدارییەکانی دەکرد.23 هەروەها مەعسوم قورقماز(عەگید)یش یەکەم فەرماندەی ئەو بەرەیە بوو. لە رووی ئابوورییەوە ساڵانە زیانی نزیکەی(8) ملیار دۆلاری لە تورکیا دەدا، کە ئەو وڵاتە ئەو بڕە پارەیەی بە سەر گوندپارێزان و پۆلیس و سیخوڕەکانی لە باشووری کوردستان دابەش دەکرد، جگە لە قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی تر، کە لە نێوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی تورکیادا بوون.24 سەرەڕای خەرجی سوپا و جەنگەکانی دژی PKK.25
بەڵام سەرباری ئەو بایەخ و گرنگییانەی خەباتی چەکداریی PKK هەیبوو، هاوکات لە کەموکوڕیش بەدەر نەبووو، لەوانە: مەبەستی سەرەکی PKK لە سەرەتای راگەیاندن و ئەنجامدانی خەباتی چەکدارییەوە لە (15ی ئابی 1984) زیاتر ناردنی پەیامێکی ئاڵنگاریی بوو بۆ دەسەڵاتی سەربازیی تورکیا دوای کودەتای (12ی ئەیلوولی 1980)، بەهۆی ئەو سیاسەتە توندوتیژەی دەرهەق بە کورد بەگشتیی و بەرامبەر ئەندام و سەرکردە و کادرانی ئەو پارتە گرتبوویانە بەر لە باکوری کوردستان لە گرتن و راوەدونانەوە تا دەگاتە زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و کوشتن و لە سێدارەدان، چونکە جەمیل بایک(هەڤاڵ جومعە) باس لەوە دەکات، بە راگەیاندنی(15ی ئاب)، خەڵکی نێوچەی بۆتان دەرکەوتن و ئامادەبوون بەشداری لەو خەباتە چەکدارییەدا بکەن، بەڵام بەهۆی نەبووونی بەرنامەی PKK بۆ هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ ئەو رەوش و دەرئەنجامە، دواجار وەڵام نەدانەوەی خەڵک و گێڕانەوەیان بۆ ماڵەکانی خۆیان، وایکرد زیانێکی گەورە لە خەباتی سیاسیی و چەکداریی PKK لەو قۆناغەدا بکەوێت، چونکە کاتێک PKK دەستبەرداری ئەو خەڵکە بوو، بە ئاراستەیەکی پێچەوانە تورکیا سودی لێبینین و هەر راستەوخۆ لە چوارچێوەی سیستێمی گوندپارێزاندا رێکیخستن، کە ئەرکی سەرەکیشیان روبەڕووبوونەوەی چەکدارانی PKK بوو. لەمبارەوە نموونەی گوندی (ئۆسیان) دێنێتەوە، کە پێشتر شوێنی حەوانەوەی کادرەکانیان بووە، بەڵام دوای ئەوە زۆربەی خەڵکەکەی بوونەتە گوندپارێز.26 هەروەها کاتێک کۆبووونەوە کراوە بۆ قسەکردن و تاوتوێکردنی راگەیاندنی خەباتی چەکداریی لە (15ی ئابی 1984) تەنها قسە لەسەر ئەو قۆناغە کراوە، نەک قۆناغی دوای راگەیاندن و دەرئەنجامەکانی، چونکە پێیان وابووو لەو دیرۆکەدا دەستپێشخەری سیاسیی و چەکداریی لە دەستیاندا بووە و توانای ئەوەیان هەبوو شەڕ و دەرئەنجامەکانی بە قازانجی خەباتی سیاسیی خۆیان و پرسی کورد بەکاربێنن و دەرفەتەکان بقۆزنەوە.27 هەروەها پشت بەستنی یەکە چەکدارییەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتیی و پێچەوانەی بنەماکانی خەباتی چەکداریی و مانەوەی زۆر لە گوندەکان و جێگیر نەبوون لە دەوروبەریان، بەتایبەت لە کاتی شەودا لەسەر شێوەی یەکەی بچووکی چەکداریی پێکهاتوو لە (3-5 چەکدار).28 هەروەها جوڵان و جموجوڵی گروپە بچووکە چەکدارییەکان بە شێوەی ئاشکراو کەوتنە نێو نەخشەی سەربازیی تورکیاوە. جگە لەوەی هەڵنەسەنگاندنی باری جوگرافیای نێوچە کوردنشینەکان و ئەو شوێنانەی چالاکی چەکداریی تێدا ئەنجام دەدرا و جوڵە نەکردن بە گوێرەی رێساکانی خەباتی چەکداریی بەشێوەیەکی باشتر و هەڵسوکەوتی خراپ لەگەڵ خەڵکی گوندەکاندا، بەجۆرێک پێڕەویکردنی لە بنەمای(یان نانمان دەدەنێ، یان روبەڕووتان دەبینەوە).29 سەرەڕای ئەوەی زیان گەیاندن بە هێزی گەریلایی PKK بەهۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆری گەریلا و سەرکردە و فەرماندە گەریلاییەکانیان لە جەنگەکاندا، لە راگەیاندنی خەباتی چەکدارییەوە، سەرەڕای کوژرانی هەزاران هاوڵاتیی کورد و تورک و جەندرمە و سەربازانی سوپای تورکیا، کە کاریگەری هەبوو لەسەر هێزی مرۆیی لە هەردوولا.30


پەراوێز و سەرچاوەکان

1. د.عماد الجواهری: النظام السياسي الترکی، ماخوذ من کتاب د.ابراهيم خليل احمد واخرون: ترکيا المعاصرة، مرکز الدراسات الترکية، ص(103-104)، د.ابراهيم د.خليل احمد ود.خليل علی مراد: ايران وترکيا، دراسة فی التاريخ الحديث والمعاصر، دار الکتب للطباعة والنشر، الموصل، 1992، ص(292-293).
2. د.صلاح سعدالله: المسالة الکردية فی ترکيا، ط1، مطبعة(شفيق)، بغداد، 1991، ص15، و د.عماد احمد الجواهری: البنية الاجتماعية فی ترکيا، ماخوذ من کتاب ترکيا المعاصرة، ص155.
3. د.احمد نوری النعيمی: ظاهرة التعدد الحزبی فی ترکيا(1945-1980)، دار الحرية للطباعة، بغداد، ص202، و ر.يورک اوغلو: ترکيا حلقة ضعيفة فی السلسة الامبريالية، ترجمة(فاضل لقمان) دار ابن رشد للطباعة والنشر، بيروت، 1979، ص(32، 47).
4. کودەتا سەربازیەکان 50 ساڵ تورکیایان بەرەو دواوە برد، ئا: باران کایا، گۆڤاری(دۆسێی تورکیا)، ژ(2) مایسی 2005، ل(120-121).
5. د.ابراهيم خليل احمد: الاحزاب السياسية فی ترکيا، ماخوذ من کتاب د.ابراهيم خليل احمد واخرون: ترکيا المعاصرة، ص(178-179).
6. د.حنا عزو بهنان: قضية حزب العمال الکردستاني وانعکاساتها علی العلاقات العراقية – الترکية 1984-2007، مجلة(دراسات اقليمية)، عدد(5)، النسخة الالکترونية.
7. ماجد خەلیل: رێکخستنە سیاسیەکانی باکوری کوردستان، 1960-1980، ل(4-45).
8. نبیل الملحم: سەرۆک و گەل، حەوت رۆژ لەگەڵ ئاپۆ، تشرینی دوەمی 1999، ل49، حەسەن جودی: مێژوویەک لەئاگر، ل(76-77).
9. د.ابراهيم الداقوقی: اکراد ترکيا، ط2ا، دار ئاراس للطباعة والنشر، اربيل، ص183، ئۆجەلان: عەشقی کورد، و.(ئەستێرە عەبدولجەبار)، چ1، 2009، ل(185، 189).
10. حەسەن جودی: سەرچاوەی پێشوو.
11. ئۆجەلان، هەڵبژاردە، ل(66، 68).
12. جەنگی پارتیزانی یان گەریلایی بە شێوازێکی پێشکەوتووی شەڕ دادەنرێت، بەجۆرێک لە نێوان دوو هێزی ناهاوسەنگ روودەدات، کە لایەنێکیان بەهێزێکی بچووک و توانایەکی زۆر کەمەوە، روبەڕووی هێزێک دەبێتەوە، کە لە ڕووی چەکداریی و تەکنەلۆژییەوە خاوەن توانایەکی زۆرە، بڕوانە رێبوار: بۆچی PKK جەنگی پارتیزانی هەڵبژارد؟ ر(وڵات)، ژ(92)، دووشەممە(18/9/1995).
13. درر الکلام، ص38.
14.PKK PROGRAMI VE TÜZÜĞÜ, PKK Olağanüstü 7. Kongresı. 17 October 2000, p16.
15. هەڤاڵ جومعە: مێژووی پارتی کرێکارانی کوردستان، ل475، و د.حامد محمود عیسی: القچیە، ص282.
16. کرستینا کۆیڤونەن: جەنگی شاراوە، ل206، و د.ابراهیم الداقوقی: اکراد ترکیا، ص198، و حەسەن جودی: مێژوویێک، ل352.
17. انطلاقة 15ی اب دشنت التاريخ المعاصر وصفق ضمانة النصر، جريدة(وڵات)، ع(27)، السنة الثانية، الاثنين(18/8/1994).
18. هەڤاڵ جومعە: مێژووی، ل(478-479).
19. هەنگاوی(15ی ئاب) لە بۆچوونە جیاوازەکاندا، ر(وڵات)، ژ(29)، دووشەممە(29/8/1994)، و 15ی تەباخ.
20. حەسەن جودی: مێژوویێک، ل(354-355).
21. د.ابراهيم الداقوقی: اکراد، ص199.
22. ميخائيل م.جونتر: الاکراد، ص(56-57)، وهةظالَ جومعة: ميَذووي، ل477.
23. سعد ناجی جواد: دراسات، ص35.
24. د.حامد محمد طه السويدانی: قضية حزب العمال الکردستانی واثرها علی العلاقات الترکية- الروسية(1984-1999)، مج(دراسات اقليمية)، ع(29)، مرکز الدراسات الاقليمية، جامعة الموصل، 2013، ص226.
25. CINK SARACOGLU: KURDS OF MODERN TURKEY, Migration,Neoliberalism and Exclusion in Turkish Socity, I.B.T AURIS Publishers, LONDON. NEW YORK, TURAIS ACACEMIC, p92.
26. هەڤاڵ جومعە: مێژووی، ل478.
27.ه.س، ل479.
28. درر الکلام، ص38.
29. ن.م، ص39.
30. بۆ زانینی وردەکاریی ژمارەی قوربانیانی جەنگی نێوان PKK و دەوڵەتی تورکیا بڕوانە خشتەی ژ(1)، لە پاشکۆی هێڵکاریی و خشتەکان.

تێبینی: درێژەی ئەم بابەتە و زۆر وردەکاری تر دەتوانن لەتێزی دکتۆراکەمان بخوێننەوە، کە ساڵی 2015 چاپکراوە.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | Salam Abdulkareem
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) لە پێوەندییە هەرێمییەکانی تورکیادا (1980-1999)
2.👁️پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) لە پێوەندییە هەرێمییەکانی تورکیادا 1980 - 1999
3.👁️پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) لە پەیوەندیەکانی تورکیاو ئیسرائیلدا (1980-2003)
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️15-08-1984
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سەلام عەبدولکەریم
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 15 2019 8:59AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 15 2019 9:15AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 15 2019 9:15AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,870 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.153 KB Aug 15 2019 9:00AMزریان سەرچناری
📚 پەڕتووکخانە
  📖 نوێژم فەوتا
  📖 پەیامی خزمەت
  📖 پەیامی ئیمان و ژیان
  📖 پەیامی زانایان
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 03-12-2020
  🗓️ 02-12-2020
  🗓️ 01-12-2020
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
بەیان بۆمبا
بەیان مەحمود عەلی ناسراو بە (بەیان بۆمبا)، ساڵی 1965 لە گەڕەکی کانی ئاسکانی شاری سلێمانی لە دایک بووە، بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە، لە ئێستاشدا خوێندکاری بەشی سینەمایە لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان و سەرپەرشتیاری هونەرییە لە چالاکیی خوێندنگاکانی سلێمانی.
نازناوی بۆمبا لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە، ساڵی 1923 لەکاتی ناکۆکیی لەنێوان شێخ مەحمودی حەفید و ئینگلیزەکان، داوا لە خەڵکی شاری سلێمانی کراوە، کە شار چۆڵ بکەن، چونکە شاری سلێمانی بۆردوومان دەکرێت، لەکاتیکدا، کە مەحمودی ب
بەیان بۆمبا
03-12-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە نیزامییەکانە دەدرێنە بەر دەسڕیژی گوللە کە لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانەدا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی جەلال خالیدی خەڵکی شاری مەهاباد، پێکراوە.[7]
- رەشید ناسرزادە هەواڵنێر و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری شنۆ ئەندامی گرووپی شاخەوانەیی پێشڕەو لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. ناوبراو کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لە جاددەی پیرانشار شنۆ دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.[7]
باشووری کوردس
03-12-2019
گزنگ 2
گۆڤاری گزنگ لە کۆتایی ساڵی 1993 تا کۆتایی ساڵی 1995 لە شاری کەرەجی ئێران، وەکو ئۆرگانی لقی ئاوارەی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەردەچوو. بە گشتی 12 ژمارەی لێ بڵاو کرایەوە، کە سەرنووسەری یەکەم ژمارە عەبدوڕەحمان پاشا بوو و لە ژمارە 2 تا کۆتایی، سەرنووسەرەکەی ساڵح هەرکی بوو، کە بە رێبوار بە ناوبانگ بوو.
ئەم گۆڤارە خوێنەری باشی لە ناو پەنابەرانی کورد و رۆشنبیرانی کورد لە ئێران هەبوو.
لەبەر ئەوەی گۆڤارەکە لە ئێران رێگەی چاپی پێ نەدرابوو، بۆیە بە رۆنیۆ و فتۆ ستەنسیل و بە دەست چاپ و بڵاو دەکرایە
گزنگ 2
گەلی ڕەشاڤە
گەلی ڕەشاڤە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی ئامێدییەوە لە پارێزگای دهۆک.
گەلی ڕەشاڤە
سەرۆک شارەوانییەکانی سلێمانی لە 1892 تا 2018
لە تەمەنی شارەوانی سلێمانیدا؛ (49)سەرۆکی شارەوانی و وەکیل وەک بەرپرسی ئەو دامەزراوە خزمەتگوزارییە دەستبەکاربوون، بەم ریزبەندییە:
1- عەلی بەگی محەمەد بەگی خالید بەگ/ 1890-5/9/1892
2- سەید ئەحمەد بابە رەسوڵ/ 30/11/1892-1907
3- غەفور ئاغای حاجی عەبدوڵڵای گەورە/ 1907-1908
4- ئەحمەد عیزەی بەگ/ ئەیلولی 1911- کانونی یەکەمی 1911
5- ئاغا فەتحوڵڵای حاجی عەبدوڵڵا/ کانونی دوەمی 1912-1916
6- حاجی مەلا محێدین مەعروف/ 1916-1917
7- محێدین قادر ئەفەندی/ ئازاری 1917-تشرینی دوەمی 1917
8- ئەحمەد بەگی فەتاح
سەرۆک شارەوانییەکانی سلێمانی لە 1892 تا 2018

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,14 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574