הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
ביוגרפיה
זארה
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
סטטיסטיקה
מאמרים
  534,916
תמונות
  109,076
ספרים
  20,160
קבצים הקשורים
  103,141
Video
  1,508
שפה
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,777
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,583
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,936
عربي - Arabic 
30,068
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,649
فارسی - Farsi 
9,232
English - English 
7,509
Türkçe - Turkish 
3,664
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,633
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
345
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
69
Español - Spanish 
53
Polski - Polish 
53
Italiano - Italian 
51
Հայերեն - Armenian 
50
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
26
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Norsk - Norwegian 
17
Ελληνική - Greek 
15
עברית - Hebrew 
15
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Čeština - Czech 
4
ქართველი - Georgian 
4
Catalana - Catalana 
3
Srpski - Serbian 
3
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
קבוצה
עברית
הספרייה 
5
מאמרים 
4
ביוגרפיה 
2
מפלגות וארגונים 
2
שונים 
2
MP3 
323
PDF 
31,192
MP4 
2,485
IMG 
199,743
∑   סך הכל 
233,743
חיפוש תוכן
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
ביוגרפיה
זארה
15ی ئابی 1984 ساڵیادی ڕاگەیاندنی خەباتی چەکداریی پەکەکە (PKK)
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

15ی ئابی 1984 ساڵیادی ڕاگەیاندنی خەباتی چەکداریی پەکەکە (PKK)

15ی ئابی 1984 ساڵیادی ڕاگەیاندنی خەباتی چەکداریی پەکەکە (PKK)
15ی ئابی 1984
" ساڵیادی ڕاگەیاندنی خەباتی چەکداریی پەکەکە (PKK) "

د.سەلام عەبدولکەریم

پەکەکە چۆن دامەزرا؟ دامەزرێنەرانی کێ بووون؟ کەی خەباتی چەکداری ڕاگەیاند؟ هۆکارەکانی چی بووون؟ قۆناغەکانی خەباتی چەکداری کامانە بووون؟ شێوازی خەباتە چەکداریەکە چۆن بووو؟ ئەنجامەکانی چی بووون؟ کەمو کورتیەکانی چی بوون؟

ئیسماعیل بێشکچی :"خەباتی چەکداریی PKK دیواری ترسی ڕوخاند و چاوی خەڵکی کوردستانی کردەوە".

رەگو ڕیشەی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)

ئەو ئازادیە سیاسیەی دەستوری 1961 هێنایە ئاراوە، بۆیەکەمجار ڕێگەی بەرەوتی چەپ لەتورکیادا کەپارتی سیاسی بەگوێرەی یاسا دابمەزرێت.1 هاوکات بەهۆی خراپی ڕەوشی ئابووری تورکیا لەساڵانی شەستەکان و تێکچونی بارودۆخی کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە و بڵاوبوونەوەی بێکاریی و سەختبوونی بژێوی ژیان و پەیوەستبوونی دەسەڵاتی سیاسی ئەو وڵاتە بەبلۆکی سەرمایەداریەوە، 2 لەگەڵ کارلێک کردنی ڕەوتی چەپی تورکیا بەجوڵانەوە و شۆڕشە چەپە ڕزگاریخوازییەکانی گەلانی ناوچەکە و جیهان لەنمونەی شۆڕشی 1968ی فەرەنسا و شۆڕشی ڤێتنام و کوبا و لەسەروی هەمووشیانەوە نزیکبوونەوە لەبلۆکی سۆسیالیستی بەرابەرایەتی یەکێتی سۆڤیەت، وایانکرد لەماوەیەکی کەمدا ڕەوتی چەپ لەتورکیا گەشەسەندنێکی بەرچاو بەخۆوە ببینێت و مەترسی لەسەر ژیانی سیاسی لەتورکیا دروست بکات.3
ئەگەرچی لەساڵی 1971 بۆجاری دووەم کودەتایەکی سەربازی کرایەوە و ئامانج لێی پارێزگاری بوو لەبنەماکانی کەمالیزم کەدەوڵەتی تورکیای لەسەر دامەزرابوو لەرێگەی خۆرزگارکردن لەهەڵکشانی ڕەوت و پارتە چەپەکان، 4 بەڵام ئەمە ڕێگر نەبوو، لەوەی جارێکیتر لەساڵانی حەفتاکان ڕەوتی چەپ کارایی خۆی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی جێبهێڵێت. بەتایبەت ڕوبەڕوبوونەوە و ململانێی سیاسی لەتورکیا پێی نابووە قۆناغێکی هەستیارەوە، چونکە بەردەوامبوونی خراپی ڕەوشی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی تورکیا پاڵنەرێکی بنەڕەتی بوو، لەوەدایە ئەو پارت و ڕێکخراوە چەپانەی تورکیا خەباتی سیاسی و مەدەنیانەی خۆیان بگوێزنەوە سەر شەقام و نێو زانکۆکان، کەدوو ژینگەی بەهێز و بەپیتی ململانێ سیاسیەکان بوون. دەستپێکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایی جەماوەری کرێکاران و قوتابیانی زانکۆکان فاکتەری یارمەتیدەری دەرکەوتنی چەندین ڕێکخراوی چەپ بوون لەسۆسیالیزمی سۆڤێیتەوە تادەگاتە ماویزم و مارکسیسزم و لینینیزم.5
پێشتر بەهۆی ڕێگرە دەستوری و یاساییەکانەوە ڕوناکبیر و تێکۆشەرانی کورد نەیانتوانی پارت و ڕێکخراوی سیاسی کوردی ئاشکرا دابمەزرێنن، بەڵام ساڵی 1963 توانیان یەکەمین پارتی سیاسی بەناوی(پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا) دابمەزرێنن، دوای شەش ساڵ ئەم پارتە بۆدوو باڵ دابەش بوو، دوای ئەوەی دوبەرەکیان تێکەوت، باڵێک بەسەرکردایەتی د.سەعید قورمزی توبراق(د.شوان) و پێیانوترا(شوانیەکان) ئاراستەیەکی چەپڕەوی هەبوو باڵەکەی تریش بەسەرۆکایەتی(سەعید ئاڵچی) و درێژکراوەی پارتی دیموکرات بوو.6 دواتریش هەندێکیتریان لەچوارچێوەی ڕێکخراو و یانە و پارتە چەپەکانی تورکیاوە هاتنەوە نێو کایەی سیاسی تورکیا و بەشداری ئەکتیڤیان تێداکردن لەوانە پارتی دیموکرات و پارتی کاری تورکی، بەڵام پاش ماوەیەک بەشێکی زۆریان لەو ڕێکخراوانە هاتنەدەرەوە، بەهۆی ئامادەنەبوونی ڕێکخراو و پارتە چەپەکان بۆداننان بەپرسی نەتەوایەتی کورد لەتورکیا و ڕویان کردە ئەوەی بەنهێنی ڕێکخراو و یانەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردی دابمەزرێنن، هەندێکیان خاوەن شەقڵی سیاسی و هەندێکیشیان لەگەڵ گرتنەبەری خەباتی سیاسیدا خەباتی چەکداریشیان بەپێویستزانی و پەیڕەوییان لێکرد، بەڵام لەسەر ئاستێکی سنوردار، لەوانەش کۆمەڵەی کاوە و کۆمەڵەی ڕۆشنبیری یانەکانی ڕۆژهەڵات.7
ئەگەرچی بەشێک لەو کەسایەتیە سیاسیانەی دواتر پارتی کرێکارانی کوردستانیان دامەزراند وەک (عەبدوڵڵا ئۆجەلان و کەمال پیر و حەقی قەرار) لەنێو ڕەوتی چەپی تورکیا دەستیان بەکاری سیاسی کرد، بەڵام هەرزوو، بەدیاریکراویش لەساڵی 1973 لەچونە دەرەوەیەکی نارێکخراویاندا بەمەبەستی پشو و گەشت لەنزیک بەنداوی(چوبوک) لەرێگەی ئۆجەلانەوە یەکلایەنە بناغەی کارکردن بۆرێکخراوو جوڵانەوەیەکی چەپی سۆسیالیستیانە کاری لەسەر کرا، دوای ئەوەی بەرستەیەک دەسپێکی گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سیاسی نێوخۆیی تورکیای کردەوە، کاتێک وتی:"کوردستان کۆڵۆنیە".8
ئەم کۆبووونەوە ناڕێکخراوە لەمێژوی پارتی کرێکارانی کوردستاندا وەک ڕەگو ڕیشەی کارکردن بۆدامەزراندنی ڕێکخراو و دواتر پارتیەکی سیاسی تەماشا دەکرێ، چونکە ئەو بابەت و مەسەلانەی تێیدا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هۆکاری نزیکتربووونەوەی ئەو کەسانەبووون بۆبەردەوامبووون لەسەر گۆڕینەوەی بیروڕای زیاتر و دواتریش سەرەنجام لەساڵی 1978 پێکەوە پارتی کرێکارانی کوردستانیان دامەزراند.

بۆچی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) دامەزرا؟

دامەزراندنی کۆماری تورکیا لەسەردەستی مستەفا کەمال ئەتاتورک و لەسەر ئێسک و پروسک و پاشماوەی دەوڵەتی عوسمانی دوای جەنگی یەکەمی جیهانی و جێبەجێکردنی سیاسەتی قڕکردن و تواندنەوەی کورد لەسەر هەموو ئاستەکانی نەتەوە و دامرکاندنەوەی شۆڕشەکانی کورد و دواتریش سەپاندنی یەک پارتی سیاسی و قەدەغەکردنی فرەپارتایەتی لەتورکیا، جوڵانەوەی نەتەوایەتی کوردی تاقۆناغی هاتنەئارای دیموکراسیی سیاسی و ژیانی فرەحزبی سستکرد. لەو قۆناغانەشدا ستەمی سیاسی و ئابوووری و کۆمەڵایەتی تورکیا لەسەر کورد بەردەوامبوو، سەرباری خراپی بارودۆخی ناوچە کوردنشینەکانی باکوری کوردستان، بۆیە بەردەوام هۆشیاری نەتەوایەتی کورد ئامادەیی هەبوو، چونکە سەرباری ئەوەی بارودۆخەکان ناهەموار بوون، بەڵام جموجوڵی ڕوناکبیری و سیاسی کورد بەردەوامبووو.9 بۆیە ڕەتکردنەوەی ئەو ستەمە یەکێک لەهۆکارە سەرەکیەکانی دامەزراندنی پارتی کرێکاران بوو. هەروەها کارکردن بۆرزگارکردنی کوردستان و بەرپاکردنی سیستمێکی سۆسیالیستی پاڵنەرێکیتری ئەو دامەزراندنەبوو.10 سەرەڕای ئەوەی لەبنەڕەتدا سەرهەڵدانی پارتی کرێکارانی کوردستان گەڕان بوو بەدوای ئازادی و ژیانێکی ئازادانەدا، کەمرۆڤی کورد هەست بەرێز و بەها و کەرامەتی نەتەوەیی خۆی بزانێت و بەرپەرچی کۆیلایەتی بداتەوە.11

شێواز و قۆناغ و ئامانجەکانی ڕاگەیاندنی خەباتی چەکداریی PKK

کاتێک PKK خەباتی چەکداریی ڕاگەیاند، زیاتر لەسەر شێوازی(جەنگی پارتیزانی) یاخود جەنگی گەریلایی بووو، 12 نەک جەنگی بەرەیی. بێگومان ئەمەش لەلایەک پێوەندیی بە نابەرابەری هێزی هەردوولاوە هەبووو، بەشێوەیەک سوپای تورکیا بە قەبارە زۆر و گەورە و خاوەنی چەکی پێشکەوتوویی سەربازیی و لەلایەکی ترەوە هێزی چەکداریی PKK کەم و دیاریکراو و چەکی پێشکەوتووی ئەوتۆشیان پێنەبوو، پەکەکە بەچەند قۆناغێک دەستی بەخەباتی چەکداریی کرد. وەک قۆناغی سەرەتایی، کە زیاتر خۆی لە پڕوپاگەندەی چەکداریدا دەبینییەوە، تێیدا پشت بەرێسایەکی دیاریکراو و جێگیر نەدەبەسترا و گروپی چەکدار هەڵدەستان بە جوڵە و ئاراستەکردنی لێدان لە نێوەندێکدا، کە ترس و ملکەچی زاڵبووو بەسەریدا. ئامانجیش لێی نەهێشتنی ترس و دروستکردنی بوێریی و کردنەوەی کەناڵی پێوەندیی بووو لەگەڵ میللەتدا.
قۆناغی دووەم، بریتیی بوو لە پێڕەوکردنی توندوتیژیی تاکەکەسیی، کە خۆی لە کردەی کوشتن و بەسزا گەیاندنی ئەو خەڵکانەدا دەبینییەوە، کە PKK وەک خەڵکی ناپاک و بەکرێگیراو لە قەڵەمی دەدان. ئەم توندوتیژییە تاکەکەسییە لە قۆناغی خەباتی ئایدۆلۆژییەوە تا پێکهێنانی گروپە چەکدارەکان دەگرتەوە. ئەمەش بە ئامانجی گەمارۆدانی ئەو ترس و تیرۆرەی، کە ئامانج لێی پارچە پارچەکردن و لەبەر یەک هەڵوەشاندنی PKK بوو. قۆناغی سێیەمیش، قۆناغی کۆچکردن و جێهێشتنی تورکیای دەگرتەوە لەلایەن PKKەوە بۆ سوریا و لەوێشەوە نیشتەجێبووونیان لە لوبنان و کردنەوەی سەربازگەی ڕاهێنانی گەریلایی و ئامادەکردنی گروپی چەکداریی.13 هەرچی قۆناغی چوارەمیشە، لە دیرۆکی ڕاگەیاندنی خەباتی چەکداریی PKKلە (15ی ئابی 1984) تا قۆناغەکانی دواتر دەگرێتەوە.14
PKK ئامانجی زۆری لە ڕاگەیاندنی خەباتی چەکداریی لەو دیرۆکەدا هەبوو، چونکە ویستی پەیامێک بگەیەنێتە دەوڵەتی تورکیا، کە سەرەڕای هەموو سیاسەتەکانی گرتن و زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و لە سێدارەدان و کوشتنی سەرکردە و ئەندام و کادرەکانیان بووونیان ماوە و تەنانەت توانای ئاڵنگاریی چەکداریشیان هەیە. لە ڕاستیشدا ئەم هەنگاوە شتێکی کتوپڕ و پێشبینی نەکراو بوو لای تورکیا، چونکە چ لە باکووری کوردستان و چ لە نێوچەکانی تری تورکیاشدا زۆربەی ڕێکخراوە چەپەکان بەهۆی کاریگەرییەکانی ئەو سیاسەتانەی دوای کودەتاکەی(12ی ئەیلوولی 1980) گیرابووونە بەر تورکیایان جێهێشتبوو، هەروەها زەبری گەورەشیان بەرکەوتبووو، جگە لەوەی مییللەتیش باوەڕی بە زۆربەی ڕێکخراوەکانی تر نەما بوو.15 لەو ماوەیەشدا هیچ شۆڕش و ڕاپەڕینێکی چەکداریی ڕوینەدا، بەڵام PKK توانی ئەو بێدەنگییە تێکبشکێنێت. تەنانەت تورکیا لەو قۆناغەدا ئەو پارتەی وەک گروپێکی بچووکی چەکداریی بێ ڕۆڵ و کاریگەری دەناساند، کە هیچ پشتگیرییەکی جەماوەری نییە و ئامادەش نەبوو لە بەرامبەریاندا چەمکی شەڕیش بەکاربێنێت. هاوکات جوڵانەوەی کورد لەو قۆناغەدا لە دۆخێکی لاوازیدا بوو، سەرەڕای ئەو دابەشبووونەی لە جەستەی جوڵانەوەکەدا هەبوون و خەڵکی کوردستانیش نائومێد و نیگەران بوون.16 بۆیە ئامانجەکانی ڕاگەیاندنی خەباتی چەکداریی بریتیی بوو لە خستنەگەڕی توانای شۆڕشگێڕیی و تەیارکردنی نەتەوە لە ڕووی سیاسیی و سەربازی لەسەر بنەمای لە نێوبردنی سەرمایەداریی و دواتر سەربەخۆیی کوردستان و ڕزگاربوون لە ژێر دەستەیی. لەهەمان کاتدا نەهێشتنی دەسەڵاتی داگیرکاریی لە کوردستان لە ڕووی سەربازیی و سیاسیی و ئابوووریی و کولتوریی و کۆمەڵایەتییەوە و جوڵاندنی ئەو توانا شۆڕشگێڕییەی، کەلای ئەندام و کادیرانی PKK هەبووو.17

بایەخ و دەرئەنجامەکانی خەباتی چەکداریی (PKK)

راگەیاندنی خەباتی چەکداریی لەلایەن PKK ەوە لە (15ی ئابی 1984) و بەو چالاکییە چەکدارییانە چەند بایەخ و گرنگییەکی هەبوو، لەوانە: لەو دیرۆکە بەدواوە PKK لە قۆناغی پڕوپاگەندەی چەکدارییەوە پێی نایە قۆناغی گەریلاییەوە (ئەگەرچی دواتر و لە هەندێک دۆخدا گەڕایەوە سەر پێڕەوکردنی پڕوپاگەندەی چەکداریی)، چونکە لە قۆناغەکانی دواتردا خۆئامادەکردنی چەکداریی فراوانتر بوو.18 جگە لەوەی کاریگەریی هەبوو لەسەر ڕەواندنەوەی ترس لە دەسەڵاتی سیاسیی و سەربازیی تورکیا و ژیاندنەوەی ئومێدی ڕزگاریی، بەتایبەتیش دوای کودەتای(12ی ئەیلوولی 1980)، کە باڵی بەسەر لایەنی دەروونی خەڵک و بزوتنەوەی چەپی تورکیا و نەیارەکانی دەسەڵاتی سیاسیی ئەو وڵاتەدا کێشا بوو، بۆیە ئەو ترسەی شکاند و سەرەتایەک بوو بۆ گواستنەوەی بوێریی بۆ نێو خەڵک. وەک ئیسماعیل بێشکچی دەڵێت:"دیواری ترسی ڕوخاند و چاوی خەڵکی کوردستانی کردەوە".19 هەروەها کاریگەریی لەسەر کێشەی کورد لە تورکیا هەبوو، چونکە PKK بە ئامادەکاریی و ڕێکخستن و ئیرادەوە بڕیاری جەنگی چەکداریی ڕاگەیاند، چونکە ئەو ڕووداوە تەنها دووراییەکی چەکداریی و سەربازیی نەبوو، هێندەی سیاسیی و ئایدۆلۆژیی و ڕێکخستنیش بوو.20 بۆیە لەو دیرۆکە بە دواوە تورکیا لەسەر ئاستی نێوخۆیی و دەرەکیی حساباتی وردتری بۆ پرسی کورد بە گشتیی و PKK بەتایبەت دەکرد. سەرەڕای ئەوەی کاریگەریی لەسەر لایەنی سەربازیی تورکیا هەبوو، چونکە(کەنعان ئێڤرن) کاتێک سەردانی شەمدینانی کرد، لەوێ وتارێکی پێشکەشکرد و سوپای حەوتەم، کە لە ویلایەتی دیاربەکر لە کاتی جاڕدانی ئەحکامی عورفییەوە ساڵی 1983 جێگیر کرا بوون، دەستی بەپرۆسەی کێوماڵکردنی فراوان بە دوای چەکدارانی PKK لە نێوچە شاخاوییەکانی سێگۆشەی(هەکاری، سیرت، ماردین)دا کرد.21 لەسەر ئاستی پێوەندیی هەرێمیی و سیاسەتی دەرەوەی تورکیا کاریگەریی گەورەی هەبوو، چونکە لێرەوە زیاتر تورکیای هاندا، کە پێوەندییە سیاسیی و سەربازیی و دۆستانەییەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی نێوچەکە بە گشتیی و عێراق و ئێران و سوریا بەتایبەت لە چوارچێوەی پێوەندییە هەرێمییەکاندا پتەوتر بکات بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی مەترسیی چەکدارییPKK. لەلایەکی ترەوە لەو دیرۆکەوە قۆناغێکی نوێ لە خەباتی سیاسیی و چەکداریی دەستیپێکرد، چونکە پەکەکە دواتر هێزی ڕزگاریی کوردستان(HRK ی ڕاگەیاند و لە نەورۆزی 1985 یشدا بەرەی نیشتمانیی ڕزگاریی کوردستان(ERNK)ی دامەزراند.22 ئەگەرچی وەک بەرەیەکی میللیی و مەدەنیی و ئامرازێکی پڕوپاگەندەیی ناسرا، بە ئامانجی یەکخستن و کۆکردنەوەی هەموو ئەو کەسانەی بنەما و هزری سیاسی PKK یان قبووڵ بوو، بەڵام هاوکاریی چالاکییە چەکدارییەکانی دەکرد.23 هەروەها مەعسوم قورقماز(عەگید)یش یەکەم فەرماندەی ئەو بەرەیە بوو. لە ڕووی ئابوورییەوە ساڵانە زیانی نزیکەی(8) ملیار دۆلاری لە تورکیا دەدا، کە ئەو وڵاتە ئەو بڕە پارەیەی بە سەر گوندپارێزان و پۆلیس و سیخوڕەکانی لە باشووری کوردستان دابەش دەکرد، جگە لە قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی تر، کە لە نێوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی تورکیادا بوون.24 سەرەڕای خەرجی سوپا و جەنگەکانی دژی PKK.25
بەڵام سەرباری ئەو بایەخ و گرنگییانەی خەباتی چەکداریی PKK هەیبوو، هاوکات لە کەموکوڕیش بەدەر نەبووو، لەوانە: مەبەستی سەرەکی PKK لە سەرەتای ڕاگەیاندن و ئەنجامدانی خەباتی چەکدارییەوە لە (15ی ئابی 1984) زیاتر ناردنی پەیامێکی ئاڵنگاریی بوو بۆ دەسەڵاتی سەربازیی تورکیا دوای کودەتای (12ی ئەیلوولی 1980)، بەهۆی ئەو سیاسەتە توندوتیژەی دەرهەق بە کورد بەگشتیی و بەرامبەر ئەندام و سەرکردە و کادرانی ئەو پارتە گرتبوویانە بەر لە باکوری کوردستان لە گرتن و ڕاوەدونانەوە تا دەگاتە زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و کوشتن و لە سێدارەدان، چونکە جەمیل بایک(هەڤاڵ جومعە) باس لەوە دەکات، بە ڕاگەیاندنی(15ی ئاب)، خەڵکی نێوچەی بۆتان دەرکەوتن و ئامادەبوون بەشداری لەو خەباتە چەکدارییەدا بکەن، بەڵام بەهۆی نەبووونی بەرنامەی PKK بۆ هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ ئەو ڕەوش و دەرئەنجامە، دواجار وەڵام نەدانەوەی خەڵک و گێڕانەوەیان بۆ ماڵەکانی خۆیان، وایکرد زیانێکی گەورە لە خەباتی سیاسیی و چەکداریی PKK لەو قۆناغەدا بکەوێت، چونکە کاتێک PKK دەستبەرداری ئەو خەڵکە بوو، بە ئاراستەیەکی پێچەوانە تورکیا سودی لێبینین و هەر ڕاستەوخۆ لە چوارچێوەی سیستێمی گوندپارێزاندا ڕێکیخستن، کە ئەرکی سەرەکیشیان ڕوبەڕووبوونەوەی چەکدارانی PKK بوو. لەمبارەوە نموونەی گوندی (ئۆسیان) دێنێتەوە، کە پێشتر شوێنی حەوانەوەی کادرەکانیان بووە، بەڵام دوای ئەوە زۆربەی خەڵکەکەی بوونەتە گوندپارێز.26 هەروەها کاتێک کۆبووونەوە کراوە بۆ قسەکردن و تاوتوێکردنی ڕاگەیاندنی خەباتی چەکداریی لە (15ی ئابی 1984) تەنها قسە لەسەر ئەو قۆناغە کراوە، نەک قۆناغی دوای ڕاگەیاندن و دەرئەنجامەکانی، چونکە پێیان وابووو لەو دیرۆکەدا دەستپێشخەری سیاسیی و چەکداریی لە دەستیاندا بووە و توانای ئەوەیان هەبوو شەڕ و دەرئەنجامەکانی بە قازانجی خەباتی سیاسیی خۆیان و پرسی کورد بەکاربێنن و دەرفەتەکان بقۆزنەوە.27 هەروەها پشت بەستنی یەکە چەکدارییەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتیی و پێچەوانەی بنەماکانی خەباتی چەکداریی و مانەوەی زۆر لە گوندەکان و جێگیر نەبوون لە دەوروبەریان، بەتایبەت لە کاتی شەودا لەسەر شێوەی یەکەی بچووکی چەکداریی پێکهاتوو لە (3-5 چەکدار).28 هەروەها جوڵان و جموجوڵی گروپە بچووکە چەکدارییەکان بە شێوەی ئاشکراو کەوتنە نێو نەخشەی سەربازیی تورکیاوە. جگە لەوەی هەڵنەسەنگاندنی باری جوگرافیای نێوچە کوردنشینەکان و ئەو شوێنانەی چالاکی چەکداریی تێدا ئەنجام دەدرا و جوڵە نەکردن بە گوێرەی ڕێساکانی خەباتی چەکداریی بەشێوەیەکی باشتر و هەڵسوکەوتی خراپ لەگەڵ خەڵکی گوندەکاندا، بەجۆرێک پێڕەویکردنی لە بنەمای(یان نانمان دەدەنێ، یان ڕوبەڕووتان دەبینەوە).29 سەرەڕای ئەوەی زیان گەیاندن بە هێزی گەریلایی PKK بەهۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆری گەریلا و سەرکردە و فەرماندە گەریلاییەکانیان لە جەنگەکاندا، لە ڕاگەیاندنی خەباتی چەکدارییەوە، سەرەڕای کوژرانی هەزاران هاوڵاتیی کورد و تورک و جەندرمە و سەربازانی سوپای تورکیا، کە کاریگەری هەبوو لەسەر هێزی مرۆیی لە هەردوولا.30


پەراوێز و سەرچاوەکان

1. د.عماد الجواهری: النظام السياسي الترکی، ماخوذ من کتاب د.ابراهيم خليل احمد واخرون: ترکيا المعاصرة، مرکز الدراسات الترکية، ص(103-104)، د.ابراهيم د.خليل احمد ود.خليل علی مراد: ايران وترکيا، دراسة فی التاريخ الحديث والمعاصر، دار الکتب للطباعة والنشر، الموصل، 1992، ص(292-293).
2. د.صلاح سعدالله: المسالة الکردية فی ترکيا، ط1، مطبعة(شفيق)، بغداد، 1991، ص15، و د.عماد احمد الجواهری: البنية الاجتماعية فی ترکيا، ماخوذ من کتاب ترکيا المعاصرة، ص155.
3. د.احمد نوری النعيمی: ظاهرة التعدد الحزبی فی ترکيا(1945-1980)، دار الحرية للطباعة، بغداد، ص202، و ڕ.يورک اوغلو: ترکيا حلقة ضعيفة فی السلسة الامبريالية، ترجمة(فاضل لقمان) دار ابن ڕشد للطباعة والنشر، بيروت، 1979، ص(32، 47).
4. کودەتا سەربازیەکان 50 ساڵ تورکیایان بەرەو دواوە برد، ئا: باران کایا، گۆڤاری(دۆسێی تورکیا)، ژ(2) مایسی 2005، ل(120-121).
5. د.ابراهيم خليل احمد: الاحزاب السياسية فی ترکيا، ماخوذ من کتاب د.ابراهيم خليل احمد واخرون: ترکيا المعاصرة، ص(178-179).
6. د.حنا عزو بهنان: قضية حزب العمال الکردستاني وانعکاساتها علی العلاقات العراقية – الترکية 1984-2007، مجلة(دراسات اقليمية)، عدد(5)، النسخة الالکترونية.
7. ماجد خەلیل: ڕێکخستنە سیاسیەکانی باکوری کوردستان، 1960-1980، ل(4-45).
8. نبیل الملحم: سەرۆک و گەل، حەوت ڕۆژ لەگەڵ ئاپۆ، تشرینی دوەمی 1999، ل49، حەسەن جودی: مێژوویەک لەئاگر، ل(76-77).
9. د.ابراهيم الداقوقی: اکراد ترکيا، ط2ا، دار ئاراس للطباعة والنشر، اربيل، ص183، ئۆجەلان: عەشقی کورد، و.(ئەستێرە عەبدولجەبار)، چ1، 2009، ل(185، 189).
10. حەسەن جودی: سەرچاوەی پێشوو.
11. ئۆجەلان، هەڵبژاردە، ل(66، 68).
12. جەنگی پارتیزانی یان گەریلایی بە شێوازێکی پێشکەوتووی شەڕ دادەنرێت، بەجۆرێک لە نێوان دوو هێزی ناهاوسەنگ ڕوودەدات، کە لایەنێکیان بەهێزێکی بچووک و توانایەکی زۆر کەمەوە، ڕوبەڕووی هێزێک دەبێتەوە، کە لە ڕووی چەکداریی و تەکنەلۆژییەوە خاوەن توانایەکی زۆرە، بڕوانە ڕێبوار: بۆچی PKK جەنگی پارتیزانی هەڵبژارد؟ ڕ(وڵات)، ژ(92)، دووشەممە(18/9/1995).
13. درر الکلام، ص38.
14.PKK PROGRAMI VE TÜZÜĞÜ, PKK Olağanüstü 7. Kongresı. 17 October 2000, p16.
15. هەڤاڵ جومعە: مێژووی پارتی کرێکارانی کوردستان، ل475، و د.حامد محمود عیسی: القچیە، ص282.
16. کرستینا کۆیڤونەن: جەنگی شاراوە، ل206، و د.ابراهیم الداقوقی: اکراد ترکیا، ص198، و حەسەن جودی: مێژوویێک، ل352.
17. انطلاقة 15ی اب دشنت التاريخ المعاصر وصفق ضمانة النصر، جريدة(وڵات)، ع(27)، السنة الثانية، الاثنين(18/8/1994).
18. هەڤاڵ جومعە: مێژووی، ل(478-479).
19. هەنگاوی(15ی ئاب) لە بۆچوونە جیاوازەکاندا، ڕ(وڵات)، ژ(29)، دووشەممە(29/8/1994)، و 15ی تەباخ.
20. حەسەن جودی: مێژوویێک، ل(354-355).
21. د.ابراهيم الداقوقی: اکراد، ص199.
22. ميخائيل م.جونتر: الاکراد، ص(56-57)، وهةظالَ جومعة: ميَذووي، ل477.
23. سعد ناجی جواد: دراسات، ص35.
24. د.حامد محمد طه السويدانی: قضية حزب العمال الکردستانی واثرها علی العلاقات الترکية- الروسية(1984-1999)، مج(دراسات اقليمية)، ع(29)، مرکز الدراسات الاقليمية، جامعة الموصل، 2013، ص226.
25. CINK SARACOGLU: KURDS OF MODERN TURKEY, Migration,Neoliberalism and Exclusion in Turkish Socity, I.B.T AURIS Publishers, LONDON. NEW YORK, TURAIS ACACEMIC, p92.
26. هەڤاڵ جومعە: مێژووی، ل478.
27.ه.س، ل479.
28. درر الکلام، ص38.
29. ن.م، ص39.
30. بۆ زانینی وردەکاریی ژمارەی قوربانیانی جەنگی نێوان PKK و دەوڵەتی تورکیا بڕوانە خشتەی ژ(1)، لە پاشکۆی هێڵکاریی و خشتەکان.

تێبینی: درێژەی ئەم بابەتە و زۆر وردەکاری تر دەتوانن لەتێزی دکتۆراکەمان بخوێننەوە، کە ساڵی 2015 چاپکراوە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 8,634
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
HashTag
מקורות
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | Salam Abdulkareem
קבצים הקשורים: 1
פריטים המקושרים: 26
1. ביוגרפיה سەلام عەبدولکەریم
2. ביוגרפיה Salam Abdulkareem
1. תאריכים ואירועים 15-08-1984
12. מאמרים Kämpferinnen der YJA Star
13. מאמרים Die Kurden und ihre PKK
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
סוג המסמך: שפת מקור
פרובנס: טורקיה
פרובנס: סוריה
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( زریان سەرچناری ) על 15-08-2019
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) ב- 15-08-2019
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על: 15-08-2019
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 8,634
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.153 KB 15-08-2019 زریان سەرچناریز.س.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
ביוגרפיה
זארה
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
זארה
פריט חדש
ביוגרפיה
זארה
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
סטטיסטיקה
מאמרים
  534,916
תמונות
  109,076
ספרים
  20,160
קבצים הקשורים
  103,141
Video
  1,508
שפה
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,777
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,583
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,936
عربي - Arabic 
30,068
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,649
فارسی - Farsi 
9,232
English - English 
7,509
Türkçe - Turkish 
3,664
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,633
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
345
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
69
Español - Spanish 
53
Polski - Polish 
53
Italiano - Italian 
51
Հայերեն - Armenian 
50
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
26
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Norsk - Norwegian 
17
Ελληνική - Greek 
15
עברית - Hebrew 
15
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Čeština - Czech 
4
ქართველი - Georgian 
4
Catalana - Catalana 
3
Srpski - Serbian 
3
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
קבוצה
עברית
הספרייה 
5
מאמרים 
4
ביוגרפיה 
2
מפלגות וארגונים 
2
שונים 
2
MP3 
323
PDF 
31,192
MP4 
2,485
IMG 
199,743
∑   סך הכל 
233,743
חיפוש תוכן
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
Folders
הספרייה - פרובנס - ישראל הספרייה - ספר - גיליון כורדי הספרייה - ניב - עברית הספרייה - Publication Type - הספרייה - PDF - מפלגות וארגונים - ארגון - ידידות מפלגות וארגונים - פרובנס - ישראל מאמרים - ספר - גיליון כורדי מאמרים - ספר - נשים מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 1.203 2!