گەریلاکانی #هەپەگە# ویەژاستارلە چەلێ وخواکورک لە دژی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییانەدا کوژرانی سەربازێک و برینداربوونی سەربازێکی تری سوپای تورک پشتڕاس کرایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک وهێرشە ئاسمانییەکانی سەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
هەپەگە وتی لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی شەهید باگەرو شەهید ڕوونیا هێزەکانیان لە ڕۆژی 12ی ئاب/21ی گەلاوێژدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:
گەریلاکانی ئێمە لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی شەهید باگەرو شەهید ڕوونیا لە ڕۆژی 12ی ئاب/21ی گەلاوێژدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامداوە. زانیاری ورد دەربارەی چالاکییەکانی هەپەگە بەم شێوەیە:
'لە لیجە ئۆتۆمبیلێکی سەربازی کرایەئامانج، کوژراو بریندارهەیە'
هێزەکانی ئێمە کاتژمێر 15:00لەدژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای تورک کە لەناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ بەرەو بارەگای سەربازی شێکرێ دەچوو لەرێگەی تاکتیکی تەقاندنەوەدا کرایە ئامانج. لەوچالاکییەدا ئەو ئۆتۆمبیلە خەساری قورسی بەرکەوت، ژمارەی کوژراو بریندارانی دوژمن نەزانراوە. دوای چالاکییەکە سوپای تورکیا بە زرێپۆشی سەربازی کوژراوبریندارەکانی خۆی گواستەوە.
'لەگردی شەکێف سەربازێکی تورک کوژرا'
کاتژمێر 20:00 هێزەکانی ئێمە لەدژی یەکینەیەکی ئۆپەراسیۆن کە لە گردی شەکێف-ی ناوچەی خواکورکی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا جێگیرببوون زنجیرە چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا سەربازێک کوژرا وسەربازێکی تریش برینداربوو. دوای ئەوچالاکییە سوپای داگیرکەری تورک لەڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە کوژراوبریندارەکانی خۆی گواستەوە.
' لەگەڤەر ئۆپەراسیۆن'
ڕۆژی 11ی ئاب/20ی گەلاوێژ دەمەوئێوارە سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی کرێ کۆری هەرێمی چارچەلای ناوچەی گەڤەر-ی جولەمێرگ ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکرد. لەو ئۆپەراسیۆنەدا لەنێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای داگیرکەری تورک شەرێکی دژوارهاتە ئاراوە. ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە و زانیاری ورد دەربارەی ئۆپەراسیۆنەکە دواتر بڵاودەکەینەوە.
' ئۆپەراسیۆن لە ناوچەی ئیلکێ-ی شڕنەخ کۆتایی هات'
سوپای داگیرکەری تورک ڕۆژی 9ی ئاب/18ی گەلاوێژ لە ناوچەی لیلکێ-ی شڕنەخ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان دەستپێکرد. سوپای تورک دوای یەک ڕۆژ گەڕان لەناو دەشتاییەکاندا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکەی هێنا.
'هێرشی ئاسمانی'
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک کاتژمێر 23:00 دەورووبەری گوندی شکەفتان-ی هەرێمی گارێ-ی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد. لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەرهێزەکانمان نەکەوتووە.[1]