یەک لە شارۆچکەکانی پارێزگای #کلیس#ی باکووری کوردستانە. ناوەکەی بە عەرەبی (تەل حەبەش)، بە ڕۆمانی (ئەلبەلی) ساڵی 1946 کراوە بە شارۆچکە، لەگەڵ بە پاڕیزگا بوونی کلیسدا، ئەمیش خراوەتە سەر پارێزگا نوێیەکە. بەرزی لە ڕووی دەریاوە 650 مەترە، ڕووبەکەی 220.262 کم2،
ژمارەی دانیشتوانەکەی بە نزیکەی 9000 کەس دەمێردرێت. سنووری کارگێرییەکەی 23 گوند و 24 مەزرای هەیە، دانیشتوانەکەی هەموو کوردن و بە زاری کرمانجی سەروو قسەدەکەن. لەکۆندا ئاشوورییەکانی فەرمانڕەوایی ئەم ناوچەیەیان کردووە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 771 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!