برونۆ باربی بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1974 هاتۆتە کوردستان و سەدان وێنەی پێشمەرگەی و شۆرشی کوردی گرتووە، هەروەها لە ساتەوەختی کۆرەوە مەزنەکەی باشووری کوردستان لە ساڵی 1991 لە ڕێگەی وێنەکانیەوە ئەو کارەساتە مرۆییەی بەسەر میللەتی کورد هاتووە گواستۆتەوە بۆ تیڤی و ڕۆژنامەکانی ئەوروپا هاوسۆز و پشتیوانی میللەتی کورد بووە.
ئەم وێنانە سەرجەمیان لەو شارو شارۆچکانەدا گیراوە کە لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە ئازاد کراوە لە هەندێکیاندا ئاماژە بە #ڕواندز# و قەڵادزی و گەڵاڵە کراوە.