خواست لەسەر کڕینی ئاژەڵ بۆ جەژنی قوربان بەرزبووەتەوە
📊 ئامار و راپرسی
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە چوار ملیۆن و 600 هەزار سەر ئاژەڵ هەن
سبەی یەکشەممە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە، بەر لە جەژن هاونیشتمانیان دەچنە مەیدانەکانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ لە باشووری کوردستان، ئاژەڵ دەکڕن بۆ قوربانی.
بەپێی شەریعەتی ئیسلام ئەو ئاژەڵەی دەکرێتە قوربانی دەبێ، نەخۆش نەبێ، رەنگ و رووی باش و تەندروست بێت.
لە هەرێمی کوردستان 27 کوشتارگە هەن، ساڵانە نزیکەی 90 ملیۆن کیلۆ گۆشتی سوور دەخەنە بازاڕەوە، داوا لە هاونیشتمانیان دەکرێ بۆ تەندروستی زیاتر، قوربانییەکانیان لە کوشتارگەکان سەر ببڕن.
[1]