گردی گرێزە لە شارەزوور شوێنێکی مێژووییە و لە لیستی شوێنەوارەکانی سلێمانی تۆمارکراوە، بەڵام ئێستا بەهۆی دروستکردنی بازگەیەکی ئاسایشی شارەزوور تێکدراوە و مەترسی لەناوچوون و نەمانی لەسەرە.
شوێنەواری سلێمانیش داوای گۆڕینی شوێنی بازگەکە و پاراستنی ئەو ناوچە شوێنەوارییە دەکات.
نەوزاد مەحموود، کرێکار دەڵێت: ئەم بازگەیەی ئاسایش چەند ڕۆژێکی دیکە تەواوە دەبێت و تاوەکو ئێستا کەسنەهاتووە بڵێت کارەکانتان ڕابگرن.
بەپێی ئاماری شوێنەواری سلێمانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەزار و 100 شوێنەوار هەن، 770 شوێنەواریان تۆمارکراون و 18 تیمیش سەرقاڵی کنە و پشکنینن بۆ دەستنیشانکردن و تۆمارکردنی شوێنەوارەکانی پارێزگای سلێمانی.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,640