شوێنەوارێکی مێژوویی لە شارەزوور تێکدراوە و بازگەیەکی ئاسایشی لەسەر دروستکرا...
گردی گرێزە لە شارەزوور شوێنێکی مێژووییە و لە لیستی شوێنەوارەکانی سلێمانی تۆمارکراوە، بەڵام ئێستا بەهۆی دروستکردنی بازگەیەکی ئاسایشی شارەزوور تێکدراوە و مەترسی لەناوچوون و نەمانی لەسەرە.
شوێنەواری سلێمانیش داوای گۆڕینی شوێنی بازگەکە و پاراستنی ئەو ناوچە شوێنەوارییە دەکات.
نەوزاد مەحموود، کرێکار دەڵێت: ئەم بازگەیەی ئاسایش چەند رۆژێکی دیکە تەواوە دەبێت و تاوەکو ئێستا کەسنەهاتووە بڵێت کارەکانتان رابگرن.
بەپێی ئاماری شوێنەواری سلێمانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەزار و 100 شوێنەوار هەن، 770 شوێنەواریان تۆمارکراون و 18 تیمیش سەرقاڵی کنە و پشکنینن بۆ دەستنیشانکردن و تۆمارکردنی شوێنەوارەکانی پارێزگای سلێمانی.
[1] ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!