هێزەکانی رزگاریی عەفرین: لە باب 8 چەتە کوژران
📝 وثائق
هێزەکانی رزگاریی
عەفرینعەفرین رایگەیاند، لە چالاکیی هێزەکانیاندا لە دەورووبەری ناوچەی باب 8 چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژران.
هێزەکانی رزگاریی عەفرین لەبارەی چالاکیی هێزەکانیان لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەی هێزەکانی رزگاریی عەفرین دا هاتووە هێزەکانمان لە دەورووبەری هەرێمی باب چالاکییەکی کاریگەریان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئەنجامدا و چەندین چەتە کوژران و بریندار بوون.
هێزەکانمان دوێنێ 9ی ئابی 2019 / 18ی گەلاوێژ لە هەرێمی باب لە دەورووبەری گوندی توێس لە چالاکییەکی کاریگەر دا چوونە ناو سەنگەر و بارەگای گروپی چەتە تیرۆریستی جەبهەی شامی.
لە ئەنجامدا شەڕێکی قورس بۆ ماوەی 15 خولەک روویدا و 2 ماتۆڕ سکیلی چەتەکان تێکشکێنران و 8 چەتە کوژران و 4 چەتەی تریش بریندار بوون.
هەروەها هێزەکانمان دەستیان بەسەر 3 چەکی جۆی ئەی کەی – 47 و چەکێکی قەناس و دوربینێکی لەیزەر و 11 مەخزەن و 2 رەخەت دا گرت.
[1] ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!