هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ناسنامەی شەهیدێکی بڵاوکردەوە
هێزەکانی ڕزگاریی
عەفرینعەفرین ڕایگەیاند،
شەڕڤانشەڕڤانێکیان بە ناوی حەقی قارەر دوێنێ بەهۆی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانیەوە شەهید بووە.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی شەڕڤانێکی شەهیدی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
هەڤاڵمان حەقی قارەر لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمی شەرا لە ڕۆژی 9ی ئابی 2019 / 18ی گەلاوێژ شەهید بوو.
هاوڕێ حەقی، لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە ناوچەیەکی شەرای سەر بە عەفرین لەدایکبووە. دوای داگیرکردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانیەوە، لەژێر کاریگەریی بەرخۆدان دا بەشداریی ڕیزەکانمان بوو. هاوڕێ حەقی، بە ڕق و توڕەییەکی گەورەوە سات بە ساتی داگیرکەریی تورکی بۆ سەر عەفرین بە ئازارەوە لە ناخی خۆیدا دەحەواندەوە و تا دوا هەناسەی بە بوێرییەکی گەورەوە تێکۆشانی خۆی بەردەوام کرد. هاوڕێ حەقی، ئەو بەرپرسیارییەتییەی کە لە بەرخۆدان گرتبویە ئەستۆ بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە جێبەجێ کرد. سەری ڕێز و نەوازش بۆ هاوڕێ حەقی دادەنەوێنن و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و گەلەکەمان دەکەین.
[1] ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!