یەرەکە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی راگەیاند
ناوەندی راگەیاندی یەرەکە ناسنامەی گەریلایەکی خۆی راگەیاند کە رۆژی 5 ئاب/14ی گەلاوێژ لە شاری مەریوان-ی رۆژهەڵاتی کوردستان لەشەڕ لە دژی چەکدارانی ڕژیمی ئێرادندا شەهید بووە.
ناوەندی راگەیاندی یەرەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، رۆژی5ی ئاب/14ی گەلاوێژ گرووپێ لە گەریلاکانیان ئەکەونە بۆسەی چەکدارانی رژێمی ئێرانەوە. لە ئەنجامدا شەڕ لەنێوان گەریلاکانی یەرەکە و هێزەکانی رژێمی ئێران دێتە ئاراوە، لەوشەڕەدا گەریلایەکمان بەناوی لەشکەر دڵبرین شەهید بووە.
لە راگەیەندراوی یەرەکەدا هاتووە، ماوەیەکی درێژە کە دەوڵەتی فاشیستی ئێران هەوڵ دەدات بە پیلانگێڕی و بۆسەدانان لە رێگای جاش و کۆنتراکانیەوە گورز لە هێزەکانمان بدات. سەرەڕای ئەمەش هێزەکانمان لەچوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا رووبەرووی دژمن دەبنەوە.
رۆژی 5 ی ئاب/14ی گەلاوێژ لە دەرووبەری شاری مەریوان گرووپێ لە گەریلاکانی پژاک کاتێ لە سەر ئەرکی خۆیانەوە بوون ئەکەونە بۆسەی دوژمن و لە نێوان هێزەکانمان و هێزی دوژمنی داگیرکەر پێکدادان روویداوە. لەم پێکدادانەدا هەڤاڵ لەشکەر دڵبرین تا دوایین فیشەکی خۆی بە قارەمانی شەڕ دەکات و شەهید دەکەوێت.
هەڤاڵ لەشکەر دڵبرین لە تەمەنی گەنجیدا بەشداری ریزەکانی گەریلا دەبێت و لە ماوەیەکی کورت دا ئەبێتە گەریلایەکی پێشەنگ. بە بەشداربوون، فیداکاری، جدی بوون و ورەی خۆی لە سەردەمی گەریلای نوێدا پێش دەکەوێت. لە گەریلایەتی نوێ دا هەڤاڵ لەشکەر دڵبرین بە هەڵسووکەوت و ئیسراری خۆیەوە، بەتایبەت لە کاتێک دا کە دوژمن ئەیەوێ بە هەر شێوازێک نرخ و دەسکەوتەکانی گەلی کورد لە ناو ببات، بۆمان بوو بە نموونەی بەرخۆدان. ئێمە باش دەزانین کە گەلی وڵات پارێز، خاوەنداری لە شەهیدەکانیان دەکەن و گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئەوەیکە خوێنی شەهیدانی قارەمانمان لە سەر زەویدا نەمێنێ رێگایان بەردەوام دەکەن. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان لە خانەوادەی شەهید لەشکەر دڵبرین و هەموو گەلی وڵات پارێز دەکەین و بەلێنی تۆڵە سەندنەوە و بەرز کردنی تێکۆشان دەدەین.
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!