پەیامی ئۆجالان: بۆ چارەسەری ئامادەم
نووسینگەی مافەکانی ئەسرین لەبارەی چاوپێکەوتن لەگەڵ
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری گەلی کورد راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوی نووسینگەی مافەکانی ئەسرین دا پەیامەکەی ئۆجالان بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتووە من دەمەوێت شوێن و پێگە بۆ گەلی کورد دروست بکەم، وەرن پێکەوە کێشەی کورد چارەسەر بکەین. من دەڵێم، ئەگەری ئەوە هەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا شەڕ نەمێنێت. من چارەسەری دەکەم و بڕوام بە خۆم هەیە. بۆ چارەسەری ئامادەم. دەبێت ئەوەش دەکەوێتە ئەستۆی دەوڵەت ئەنجامی بدات.
دەقی راگەیاندراوی نووسینگەی مافەکانی ئەسرین:
ئێمە 7ی ئابی 2019 / 16ی گەلاوێژ چاومان بە موەکیلەکەمان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجان کەوت و چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ئەنجامدا. لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان دا گفتوگۆ لەبارەی رۆژەڤی سەرەکی و چەندین تەوەری سەرەکیی پێشکەوتنی مێژوویی پەیوەندیی کورد – تورک و لەبارەی دۆخی شەڕ و قەیرانەکانەوە کرد.
پەیوەندییەکانی کورد – تورک، کە لە ئەخڵات و مەلازگرتەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو دەستووری بنەڕەتیی 1921 شیکاریی بۆ کرا. رایدەگەیەنێت، پەیوەندیدار بەو بابەتەوە دەبێت هەموو لایەنەکان بە هەستیاری و لەو چوارچێوەیەدا بجوڵێنەوە. جا ئەوانە چ خۆیان بە کەمالیست، یان عوسمانییە نوێکان بناسێنن، دەبێت هەر دوو عەقڵییەتەکە بەپێی مێژوو و پەیوەندیی کورد – تورک و بەشێوەیەکی راست و دروست هەڵوێستێکی باش و ئەرێنی بخەنەڕوو.
دەبێت هەموو کەسێک ئەوە بزانێت ئەنجامی قورس بە دوای خۆیدا دەهێنێت
بەڕێز ئۆجالان لەبارەی پێداگری لەسەر سیاسەتی شەڕ و قەیرانەکانی ئێستا نیگەرانە. سەرنجی خستە سەر لە دەستدانە مرۆیی، سیاسی و ئابوورییەکان، کە لە ماوەی 40 ساڵ دا روویانداوە. پێداگری لەسەر ئەو سیاسەتە لە هەرێمەکەدا ئەنجامی قورستر لەوەش بە دوای خۆیدا دەهێنێت، دەبێت هەموو کەس ئەوە ببینێت و بیزانێت.
هەوڵە دیموکراتیکەکانی لە کاتی ئۆزال-ەوە تاوەکو ئێستا لەلایەن کۆنترا گەریلا (دژە گەریلاکانەوە) تێکدراون، ئەمڕۆش هێزەکانی دژ بە چارەسەری بۆ ئەوەی هەمان مەبەستیان بەدی بێت، بوونەتە پۆتانسێل و ماتەوزەیەک و لە ئاستێکدا شەڕ هەڵدەگیرسێنن.
وتەکەی ئۆزال لە ساڵی 1993دا، کە رایگەیاندبوو 'بە شەڕ چارەسەر نابێت' بە بیرهێنایەوە، سەرباری پاراستنی راستییەکانی ئەو دۆخەش، ئەمڕۆش بڕیارداری و پێداگریی ئۆزال نیشان دەداتەوە و ئیرادە و ورەی ئەوەی هەیە، کە لێپرسینەوە بکات.
ئاخۆ کورد مافی هەبێت یان نا؟
بەڕێز ئۆجالان بە هەوڵێکی زۆر شکۆمەندانەوە کاتی (سەردەمی) دەوڵەت و عەقڵی دەوڵەت شیکار و ئانالیز دەکات. لە دژی مێژووی درۆ، سەرقاڵکەرانە و ساختە، کە عەقڵی شۆڤێنسیتییە، دەمەوێت بەپێی مێژووی پەیوەندیی کورد – تورک و بەپێی مێژووی راست و دروست جێگە و پێگەیەک بۆ کورد بکەمەوە. لەو چوارچێوەیەدا کورد پێویستی بە دەوڵەتێکی تر نییە، بەڵام پرسیاری ئەوەی کرد، کە 'ئاخۆ کورد مافی هەبێت یان نا؟ (باسی لەوەکرد)، هەموو کات هەوڵ و گەڕانی بە دوای ژیانی ئازاد، مرۆڤ ئازاد و کۆمەڵگەی ئازاد دا بووە، کە 40 ساڵە بەردەوامە و رایگەیاند، عەقڵی کورد بونیات دەنێت.
گۆشەگیریی 20 ساڵە، پەیوەندیی بە شەڕەکانی ئەمڕۆوە هەیە
بەڕێز ئۆجالان راشیگەیاند، لە سەردەمی ئۆزال تاوەکو ئەمڕۆ هەوڵەکان بۆ ئاشتی و دیموکراسی بەردەوامییان هەیە. بەڕێز ئۆجالان ئەوەشی راگەیاند، گۆشەگیریی 20 ساڵە لە دژی و ئەو شەڕانە، کە ئەمڕۆ روودەدەن پەیوەندییان پێکەوە هەیە. هەروەها وتی، سەرباری هەموو ئەو زۆردارییانەش ماوەی 20 ساڵە لە دژی ئەوە، لەسەر هێڵێ ئاشتی پێداگری و خۆڕاگری دەکات و بۆ ئەوەش دەبێتە وەڵامدەرەوە.
بەڕێز ئۆجالان دەڵێت: من بۆ کورد جێگە و پێگە دروست دەکەم. وەرن ئێمە پێکەوە کێشەی کورد چارەسەر بکەین. دەڵێم، من لە ماوەی هەفتەیەکەدا دۆخی شەڕ و ئەگەری شەڕ ناهێڵم. من چارەسەری دەکەم و بڕوام بە خۆم هەیە و بۆ چارەسەری ئامادەم. بۆ ئەوەش دەبێت دەوڵەت و عەقڵی دەوڵەت ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدات.
هەروەها بە بۆنەی جەژنەوە، سڵاو لە هەموو گەلەکەمان دەکەم، کە بۆ تێکۆشانی ئاشتی و دیموکراسی رەنج و دڵی بەخشیوە و جەژنی گەلەکەمان پیرۆز بێت. سڵاوی تایبەتی خۆیشی بۆ زیندانییەکان
[1] ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!