بەگوێرەی ڕاپۆرتی مانگی تەمووزی پلاتفۆڕمی ‘کوشتنی ژنان ڕابگرن'، لەتورکیا لەماوەی یەک مانگدا31 ژن کوژراون وبە گشتی لە ماوەی 7 مانگی ڕابردووشدا 245 ژن کوژراون.
بەپێی ڕاپۆرتی مانگی تەمووزی پەیوەست بە کوشتنەکانی ژنان لە ماوەی مانگێکدا 31 ژن کوژراون. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە زۆربەیان بە چەک کوژراون و ئەوەش هاتووە: 16 ژن بە چەک، 5 ژن بە کەرەستەی بڕەر، ژنێک خنکێندراوە و 3 ژن بە لێدان کوژراون. ژنێکیش بە گومانەوە لە شوێنێکی بەرز کەوتە خوارەوە و کوشتنی 5 ژنیش نەسەلمێندراوە.
لە ڕاپۆڕتەکەدا سەرنج ڕاکێشراوەتە سەر سیاسەتەکانی سزا نەدان و وتراوە: تاوەکو هۆکاری کوشتنی ژنان و لەلایەن کێوە دەکوژرێت نەسەلمێندرێت؛ هەتاوەکو دادگاییەکی دادوەرانە بەڕێوەنەچێت، کەسانی گومانلێکراو و تاوانبار سزا نەدرێن، ڕێوشێونی بەرپێگرتن نەگیرێنەبەر، دۆخەکە بە توندی بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی هەمان پلاتفۆڕم، لەماوەی 7 مانگی ئەمساڵدا، لانی کەم 245 ژن کوژراون. بەگوێرەی ڕاپۆڕتی مانگی حوزەیران 40، مانگی ئایار 37، نیسان 36، ئادار 27، شوبات 31و کانوونی دووەم 43 ژن کوژراون.
لە ساڵی 2018دا لانی کەم 440 ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون. ئەو ئامارە لە ساڵی 2017دا 409 ژن بووە.[1]