🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
کاروان حەمەد [1]
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
نوسينی: لێس براون
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: کەلسوم عومەر عەلی
بەرپرسیارێتیی ژیانت هەڵبگرە.سەرەتا هەوڵی دیاریکردنی ئامانجە بچووکەکانت بدە و بەدییان بهێنە. هیچ کەسێک هێندەی خۆت خەون و ئامانجەکانتی ب
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
💬 پیسکەی تەڕپیر
پیسکەی تەڕپیر
مرۆڤ تا بە تەمەن بڕوات ئارەزووەکانی بۆ ژیان و موڵکایەتی زۆرتر دەبێت بەتایبەتی ژن و مێینەی لاجوانتر و شیرینتر دەبێت، ئینجا ئەگەر پێوەرێک و قالبێک بۆخۆی دانەنێت و بکەوێتە دوای ئارەزووەکان
💬 پیسکەی تەڕپیر
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو

بزوتنەوەی نوێبو
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
👫 توانا باڵەک
توانا باڵەک لە ساڵی 1991 دا لە شارۆچکەی سۆران لە دایکبووە و خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی ە و چالاکوانێکی کلتووری و ڕۆشنبیرییە.
ساڵی 2009 دەبێتە هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و پاشتریش دەبێتە بەرپرسی میدیای بز
👫 توانا باڵەک
👫 کەسایەتییەکان
شەریف پاشای خەندان
👫 کەسایەتییەکان
سەعید ناکام
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
22-01-1946
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
ئاوارە
👫 کەسایەتییەکان
محێدین چنارەیی
📖 حزبی سۆسیالیستی کوردستان کەی و چۆن و دامەزرێنەرانی کێ بوون؟ | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

حزبی سۆسیالیستی کوردستان کەی و چۆن و دامەزرێنەرانی کێ بوون؟
ژیانی سیاسیی لەباشووری کوردستان

حزبی سۆسیالیستی کوردستان
1976/8/8
کەی و چۆن و دامەزرێنەرانی کێ بوون؟
بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان چۆن دامەزرا؟ سەرەتاکانی دامەزراندنی چۆن بوو؟ کەی دەستیانپێکرد؟ دامەزرێنەرانی کێبوون؟ بیروبۆچونی سیاسییان چی بوو؟

د.سەلام عەبدولکەریم


بڕیاری راوەستاندنی شۆڕش و خەباتی چەکداریی لەلایەن مەلا مستەفا بارزانییەوە بوو بەهۆی دەمەتەقێ، مقۆ مقۆ و ناڕەزایی لەنێوان کادیران و کەسانی هۆشیاری ئەوسای پارتی لەهەموو ئاستێکدا دروستبوو، هەندێ لەکادیرانی پێشکەوتوو هەوڵی رزگارکردنی جوڵانەوەی کوردیان لەم نسکۆیە دا. هەر بۆئەم مەبەستە بیر لەگەلێک رێگاچارە کرایەوە. لەلایەن هەندێ کەسەوە هەنگاوی بچووکیش بەمەبەستی بەردەوامی شۆڕش نرا. لەنێو ئەو کادیرە پێشکەوتووانەی بڕوایان بەدرێژەدان بەشۆڕش هەبوو(ساڵەح یوسفی، عەلی عەسکەری، د.خالید سەعید، ئیبراهیم ئەحمەد، عەلی هەژار)هەبوون.(1) هەر لەسەرەتاشەوە هەریەکە لەساڵەح یوسفی و عەلی عەسکەری لەگەڵ بڕیاری راوەستاندنی شۆڕشدا نەبوون. بۆئەو مەبەستەش عەلی عەسکەری لەوکاتەدا لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی قسەی کردبوو، کەدرێژە بەخەباتی چەکداری بدەن، بەڵام بارزانی لەوبارەوە رەزامەندی نیشان نەدابوو وەک پێشتر باسمانکرد.(2). هەروەها سیاسەتی شۆڤێنیزمی بەعس هۆکار و پاڵنەری گەورەبوو، تاوەکو هەندێ لەسەرکردە و پێشمەرگەکانی شۆڕشی ئەیلوول بیر لەدرێژەپێدانی خەبات و بەرەنگاری بکەنەوە و بکەونە بیری دامەزراندنی رێکخراو و پارتی سیاسی نوێ.(3) بۆئەو مەبەستە لەناوەڕاستی مانگی(نیسانی1975)دا یەکەم کۆبوونەوەی گرنگی چارەنوسساز لەشاری ورمێی ئێران لەماڵی عومەر مستەفا (دەبابە) بەسترا، بەشدارانی ئەم کۆبوونەوەیە بریتی بوون لە:(عەلی عەسکەری، رەسول مامەند، مەلا ناسیح، عەبدورەحمان گۆمەشینی، تاهیر عەلی والی بەگ، سەلیم ئاغۆک، کەمال محێدین و چەند کەسێکی تر).(4) هەندێ سەرچاوەی دیکە دەبێژێ کۆبوونەوەکە لەماڵی(سەید عەزیزی شەمزینی)تێکۆشەری رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدراوە، (5) بەڵام راستییەکەی لەماڵی عومەر مستەفا (دەبابە)بووە. هەروەها هەندێ سەرچاوەی دیکەش باس لەوەدەکەن کۆبوونەوەکە لەشاری نەغەدە کراوە(6)، بەڵام راستی ئەمەش ئەوەیە کۆبوونەوەی بەردەوام لەورمێ و نەغەدە و هەندێ جێگەی تر بەمەبەستی درێژەدان بەشۆڕش و بەرەنگاری هەبووە، بۆیە وا باسکراوە. لەو کۆبوونەوەیەدا پاش هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەوکاتی کوردستان بیروبۆچوونی جیاجیا لەنێو ئەو کۆبوونەوەیەدا هەبووە، زۆربەیان بڕیاریان دابوو، کەدەبێ بەزوویی حزبێک لەکوردستان دروستبکرێت، چونکە بەبڕوای ئەوان پارتی رێکخستنەکانی هەڵتەکاوە.(7) هاوکات دوو بەش بڕیار دەردەکرێت، کەبەشی یەکەم:
ئەلف- بەهیچ جۆرێک ناچینە دەرەوە و هەندەران.
بێ- بەهیچ جۆرێک لەئێران نامێنینەوە.
جیم- دەگەڕێینەوە خوارووی کوردستان.
دال- هەوڵبدرێت زۆرترین کادیر و خەڵکیتر بنێردرێنەوە خوارووی کوردستان، چونکە کوردستانی بندەستی عێراق شوێنی خەباتی ئێمەیە.
بەشی دووەمی بڕیارەکان:
ئەلف- بەردەوامی پەیوەندی بەیەکترەوە هەبوون، دوای گەڕانەوە بۆناو حکومەت.
بێ- دوای گەڕانەوە رێکخراوێکی سیاسی دروستبکرێت، رێکخراوێکی فراوان بێت، کەهەردوو باڵی کۆنی پارتی بگرێتەخۆی، واتە(مەلایی و جەلالی). ئەمەش بەمەبەستی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو باڵە دوای جیابوونەوەکەی(1964). هەروەها دوورکەوتنەوە لەشەڕی براکوژی. دوای گەڕانەوەیان بۆناو حکومەت لەسەر ئەمانەش رێکدەکەون:
1. پەلەنەکردن لەدروستکردنی رێکخراوێکی سیاسی.
2. خۆدەرنەخستن و وریایی و خۆدوورخستنەوە لەهەنگاوی پەلە و تاوتوێ نەکراو.(8)
رەسول مامەند وەکو یەکێک لەبەشداربووانی ئەو کۆبوونەوەیە لەوتارێکدا باس لەوە دەکات، باس و خواسەکانی کۆبوونەوەکە بریتیبوون لەبڕیاردان لەسەر پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە سیاسییەی، کەدوای هەرەس دروستبووبوو، نەهێشتنی نائومێدی خەڵکی کوردستان، هەوڵدان بۆدۆزینەوەی رێگاچارەیەک تائەو بارودۆخە سەختەی هاتبووەکایەوە، چارەسەر بکرێت. بۆیە ئەم کۆبوونەوەیە بەسەرەتایەک دادەنرێ بۆ خۆرێکخستنەوە و درێژەدان بەتێکۆشان. هەر لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا خەڵکی لەئێران نەمێننەوە و بگەڕێنەوە کوردستانی عێراق و ژیان و تێکۆشانیان لەنێو خەڵکی خۆیان و جەماوەری خۆیان سازبدەن.(9) بۆیە ئەوانەی دواتر بزوتنەوەی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستانیان دامەزراند، بڕیاری گەڕانەوەیان بۆکوردستانی عێراق دا.(10)
نەوشیروان مستەفا لەمبارەیەوە دەنوسێت:ئەمانە لایان وابوو سەرکردایەتی بارزانی بەو رێبازە سیاسییە چەوتەی لەچەند ساڵی رابردوودا گرتبوویەبەر، جوڵانەوەی کوردی توشی هەڵدێرکردووە، هەروەها رێکخستنەوەی پارتی لەسەر بنچینەیەکی پێشکەوتوو، بەدۆستایەتی لەگەڵ بەعس و بەشداری لەدامو دەزگای ئۆتۆنۆمی دەکرێت هەندێ لەدەستکەوتەکانی کورد بپارێزرێ.(11) ئەمانە بەنیازبوون پاش گەڕانەوە بەناوی ئەو رێکخراوە تازەیەی دایدەمەزرێنن، گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتدا بکەن و کاری سیاسی و رێکخراوەییان بەشێوەیەکیتر دابڕێژن. هەرچەندە کاربەدەستانی بەعس لەسەرەتادا بەڵێنیان پێدان و ئەوانیش بەو هیوایەوە بەکۆمەڵ گەڕانەوە بۆعێراق، ئەوەبوو عێراق بەگەرمی پێشوازی لێکردن، بەڵام بەعس هیچ کام لەبەڵێنەکانی بەجێ نەهێنا. پاش ماوەیەکی کورت چالاکی سیاسی لێ قەدەغەکردن و لەکوردستان دووری خستنەوە. هەریەکێکیانیشی بەوەزیفەیەکی حکومی نارد بۆجێگایەکی خوارووی عێراق.(12) د.خالید سەعید و سەعدی عەزیز(گچکە) لەبەغدا و عومەر مستەفا و سەید کاکە لەرومادی و عەلی عەسکەری لەرفاعی و تاهیری عەلی والی لەعەممارە بوون، (13) بەڵام ئەمانە لەئێران قسەیان کردبوو بەیەک، لەعێراقیش لەنێوخۆیاندا پەیوەندیان پاراست و رێکخستنێکیان پێکهێنا. سەرەتا بەچاولێکەری بزوتنەوەی راستکردنەوە(الحرکە التصحیحیە)کەی بەعسی لەسوریا، ئەمانیش هەمان ناویان لەخۆیان نا. گوایە چەوتی و لادانە سیاسییەکانی پارتی راستدەکەنەوە. چەندین کەسی تریش لەوانە:ساڵەح یوسفی بوو بەهاوبیر و هاودەنگییان.(14) باسیش لەوە دەکرێت ساڵەح یوسفی ناوی بزوتنەوەی راستکردنەوەی لەو رێکخراوە تازەیە ناوە.(15)
دواجار ئەمانە توانیان لەهاوینی(1976)، یان وەک هەندێکیتر دەڵێن لە(10/5/1976)دا، پاش کۆبوونەوەی عەلی هەژار، کاردۆ گەڵاڵی، سەید کاکە، عەلی عەسکەری، سەعدی عەزیز(گچکە) دامەزراندنی رێکخراوێکی سیاسی وەکو بیرۆکەیەک پیشنیاز کراوە.(16) پاشئەوەی هەندێ پەیوەندیان لەگەڵ یەکتردا بەست و دانیشتن و لێکدانەوەی هەلومەرجی ئەوکاتەی کوردستانیان خستە بەر باس و لێکۆڵینەوە، بەدەستپێشخەری ساڵەح یوسفی و بەشداری ژمارەیەک لەکادیر و سەرکردەی هەردوو باڵەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان(بزوتنەوەی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان)یان دامەزراند(17) و بەیاننامەی دامەزراندنیش لەرێگای(کەریمی حیسامی)یەوە لەبەیروت چاپکرا و(18) لەئابی(8/8/1976)دا راگەیەنرا.(19)
دەستەی دامەزرێنەری بزوتنەوەی سۆسیالیستی پێکهاتبوون لە(ساڵەح یوسفی، عەلی عەسکەری و د.خالید سەعید و سەعدی عەزیز و عەلی هەژار و کاردۆ گەڵاڵی و رەسوڵ مامەند و تاهیری عەلی والی و سەید کاکە و مەلا ناسیح).(20)
ئەگەر سەیری ئەو قۆناغ و بارودۆخ و پاڵنەرانە بکەین بزوتنەوەی سۆسیالیستی تێدا دروستبوو، دەبینین لەسەختترین و دژوارترین هەلومەرجدا، لەتەمی نائومێدی و بێهیواییدا، کەسەرتاپای کوردستانی داپۆشیبوو دامەزرا. لەلایەک رێکەوتننامەی جەزائیری نێوان عێراق و ئێران و لەلایەکیتریشەوە بڕیاری کۆتایی هێنان بەشۆڕش و خەباتی چەکداریی و دواتریش سیاسەتەکانی راگواستن و بەعەرەبکردن و بەبەعسیکرن و....تاد پاڵنەری سەرەکی دامەزراندنی ئەو رێکخراوە سیاسییە بوون.(21) بزوتنەوە وەکو رێکخراوێکی پێشکەوتووخوازی شۆڕشگێڕ هاتەگۆڕەپان، بۆئەوەی ئەرکێکی قورس و گران جێبەجێ بکات، کەبریتی بوو لەیەکخستنی ریزە پەرش و بڵاوەکانی بزوتنەوەی رزگاریخوازیی کورد.(22) ئەوەش هاتووە، بزوتنەوەی سۆسیالیستی هەڵگری تیۆرێکی زانستییانەیە و بیر لەبەرژەوەندی بەشی هەرە زۆری چینە زەحمەتکێشەکانی کوردستان دەکاتەوە و بزوتنەوەی کرێکار و جوتیار و شێرە شۆڕشگێڕەکانی کوردستانە و لەسەر رێبازی پێشکەوتووانە و زانستییانە بۆگەیاندنی گەلی کورد بەمافی چارەنوس خەبات دەکات.(23)
بزوتنەوەی سۆسیالیستی هەر لەسەرەتاوە هەندێ تایبەتمەندی هەبوو لەوانەش: پشتبەستن بەسەرکردایەتی بەکۆمەڵ و رێگانەدان بەکاری تاکڕەوانە، حەرامکردنی شەڕی براکوژی، جەختکردنە سەر لایەنی چۆنایەتی رێکخستن، واتە کەمی و پوختی رێکخستن، خۆدوورخستنەوە لەکاری هەرزەکارانە و خۆدەرپەڕاندن.(24) لەرووی ئامانجی سیاسیشەوە کۆمەڵێک ئامانجی هەبوو، کە لەپێناویدا تێدەکۆشا لەوانە:
1. یەکگرتنی هەموو رێکخراو و هێزە نیشتمانییە پێشکەوتووخوازەکانی کوردستان لەبەرەیەکی کوردستانیدا.
2. پتەوکردن و بەهێزکردنی برایەتی عەرەب و کورد و تورکمان و کەمە نەتەوایەتییەکان.
3. بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ هێزە نیشتمانییە پێشکەوتووخوازەکانی عەرەب لەژێر بناغەی مافی چارەنوسی گەلانی ژێر دەستە.
4. بەهێزکردنی پەیوەندیی هاوکاری لەگەڵ بەرەی سۆسیالیست بۆپشتگیریی خەباتی گەلانی ژێردەستەی دونیا و لەباربردنی ئیمپریالیزمی حکومەتی سەرمایەداریی.(25)
لەگەڵ ئەمانەشدا دەبێ تێبینی هەندێ شت بکەین لەنێو بزوتنەوەدا، کەکەمو کورتی و خاڵی لاوازیی بوون و لەقۆناغەکانی دواتری کاری سیاسی و چەکداریدا، بەشێوەیەکی خراپ رەنگیدایەوە و کاریگەری لەسەر دروستکردن. ئەویش ئەوەبوو بزوتنەوە لەبنەڕەتدا رێکخراو بوو نەک حزب.(26) پاشان لەئەنجامی کۆنگرە و کۆنفرانس و بیرکردنەوەی قوڵ و درێژخایەن دانەمەزرابوو، بەڵکو دوای رێکەوتننامەی جەزائیر و بڕیاری کۆتایی هێنان بەشۆڕشی چەکداریی و بەردەوامی سیاسەتەکانی حکومەتی بەعس هاتبووە سەر گۆڕەپانی سیاسی، جگەلەوە لەنێو بزوتنەوەدا راو بۆچوونی جیاواز بوونی هەبوو، تەنانەت یەک بیرو بۆچوونی سیاسی و فیکری دیاریکراو نەبوو، بەڵکو بزوتنەوە لەکەسانی (نەتەوەیی، چەپی و سۆسیالیستی، مارکسی- لینینی، دیموکراتی)پێکهاتبوو.(27) لەسەرووی ئەمانەوە بزوتنەوە بەگشتی لەهەردوو باڵە کۆنەکەی مەلایی و جەلالی پێکهاتبوو.(28)
لەگەڵ ئەمانەشدا دوای ماوەیەک ناوی بزوتنەوەی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان گۆڕا بۆ بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان. رەسوڵ مامەند لەراپۆرتی سیاسی یەکەم کۆنگرەی حزبی سۆسیالیستی یەکگرتووی کوردستاندا، هۆکاری ئەم ناو گۆڕینە بۆئەوە دەگێڕێتەوە، کەزاراوەی سۆسیال دیموکراتی جیهانی جێگەی گومان بووە، چونکە پشتی لەهزری شۆڕشگێڕی کردووەناچار، بزوتنەوە بەرێگای هەمەپرسی گشتی و پاش پرس ورا وەرگرتنی هەندێ هێزی نیشتمانی تر وشەی دیموکرسی لابرا و بوو بەبزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان.(29)
بەڵام بیروڕای راست ئەوەیە وەک هەندێ لەسەرچاوەکانیش ئاماژەی پێدەدەن، ئەم ناو گۆڕینە لەسەر پێشنیازی جەلال تاڵەبانی بووە، وەکو داواکاری و مەرجێکیش لەکاتی چوونە ناوەوەی بزوتنەوە بۆنێو نیمچە بەرەی یەکێتی ی نیشتمانی کوردستان، (30) بەڵام ناکرێ باس لەو جیاوازییە هزرییانە نەکەین، کەدوای دامەزراندنی بزوتنەوە وردە وردە دەرکەوتن، بەتایبەت لەکاتی پێشنیازی گۆڕینی ناوی بزوتنەوە و لابردنی وشەی(دیموکراتی)دا، چونکە هێڵی چەپی ناو بزوتنەوە، ئەوانەی زیاتر کاریگەری مارکسییەتیان لەسەر هەبوو، خۆیان بەمارکسی دەزانی، لەگەڵ لابردنی وشەی(دیموکراتی)بوون و نەیاندەویست بزوتنەوە هیچ رواڵەتێکی سۆسیال دیموکراتانە بەخۆوە بگرێ، لەبەرئەوەی ئەوان سۆسیال دیموکراتیان بەلادەر و داردەستی سەرمایەدار دادەنا، بیروڕاکانیش دژی وشەی دیموکراتی یەکنەبوون. هاوکات بەربڵاوی بیروڕای مارکسییەت لەکوردستان و ناوچەکەش بەگشتی بۆئەم ناو گۆڕینە پاڵنەربوون.(31)
پەیڕەوکردنی بیری سۆسیالیستی لەنێو بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستاندا بەرەزامەندی هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی نەبووە، بەتایبەت ساڵەح یوسفی، کەکرا بەسکرتێری بزوتنەوە، هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ بیری سۆسیال دیموکراتیدا بوو، پێشی وابووەسۆسیالیستی لەگەڵ بیروڕای رووناکبیراندا یەکناگرێتەوە و دواجار پەرتبوونی نێوخۆیی حزبی لێدەکەوێتەوە.(32) لەمبارەیەوە ساڵەح یوسفی لەیەکێک لەنامەکانیدا، کە لەپاییزی(1979)دا بۆسەرکردایەتی(حسیک)ی ناردووە، دەنوسێت:من بەر لەدروستبوونی بزوتنەوە و لەئاییندەشدا هەروای بۆدەچم، کەپەسەندکردنی ئەم دروشمە لەگەڵ رای زۆربەی رۆشنبیراندا یەکناگرێتەوە و ڕاڕایی و ناکۆکی یەکێتی بیروباوەڕی لێدەکەوێتەوە و دەبێتەهۆی بڕبوونی حزب.(33)
هاوکات پەیڕەوکردنی بیری سۆسیالیستی پەیوەندیشی بەهەندێ هۆکاری تر و بەو بارودۆخانەوە هەیە، کە لەوکاتەدا بوونی هەبووە، بەشێوەیەک سەرکەوتنی سۆڤیەت لەجەنگی دووەمی جیهانی بووە هۆی خێرا تەشەنەکردنی بیری سۆسیالیستی لەوڵاتانی رۆژهەڵاتی نزیکدا. هەر لەژێر کاریگەری ئەم بیرەدا لەناوەڕاستی چلەکاندا پارت و رێکخراوی سیاسی دروستبوون، کە لەرووی ئایدۆلۆجییەوە کەوتبوونە ژێر کاریگەرێتی رێبازی چەپ.(34) لەلایەکیترەوە سەرهەڵدانی بیری چەپ لەنێو جوڵانەوەی رزگاریخوازیی کوردیدا دەگەڕێتەوە بۆسەردەمی داگیرکردنی رۆژئاوای کوردستانی ئێران لەساڵی(1941) لەلایەن سۆڤییەتەوە.(35)
بیری چەپ لەباشوری کوردستانیش لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە پەرەی سەندووە، بەتایبەت هەندێ پێیانوایە لەنێو پارتی(هیوا)وە چەکەرەی کردووە.(36) هۆکارێکیتر ئەوەبوو، سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلوول پشتی بەیارمەتییەکانی ئەمریکا- ئێران- ئیسرائیل بەستبوو، دیارە ئەم سەرکردایەتییە سیاسەتێَکی راستڕەوی گرتبووەبەر. هەرەسی شۆڕشی ئەیلوول کاردانەوەیەکی وای لەنێو سەرکردایەتی کورددا دروستکردبوو، کەزۆر لەو سەرکردانە گەیشتنە ئەو باوەڕەی بیروباوەڕی رەوتی راستڕەو سودی نییە و پێچەوانەی ئامانجەکانی جوڵانەوەی نەتەوەیی کوردە. دوای ساڵی(1975) ئایدۆلۆجیای مارکسیزم و بیروباوەڕی چەپ، بۆئەو رێکخراوە سیاسییە کوردییانەی، کەتازە فۆرمەلە بوو بوون، تاکە چەک و ئامرازی خەبات بوو، لەدژی دەسەڵاتدارانی عێراق، بۆگەیشتن بەئامانج و ئاواتە نەتەوەییەکانی گەلی کورد.(37) پێویستە ئەوەش بوترێ سەرنەکەوتنی جوڵانەوەی رزگاریخوازیی کورد و هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلوول لەبەهاری(1975)دا خرایە ئەستۆی باڵی راستڕەوی نێو جوڵانەوەکە بەهۆی پابەند نەبوون و پەیڕەونەکردنی جوڵانەوەکە لەبیروباوەڕی چەپ و پێشکەوتنخوازیی.(38) دەبێ لێرەدا رۆڵی گۆڤاری(رزگاری)یش ون نەکەین، کە لەلایەن کۆمەڵە گەنجێکەوە لەکۆتایی ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردوودا دەردەکرا و هەڵگری بیری مارکسی- لینینی و سۆسیالیستی بوون، وەک(نەوشیروان مستەفا ئەمین، شازاد صائب) و زۆر کەسی دیکە، کە لەبنەڕەتدا وەک ئۆرگانی پەخشکردن و تیۆریزەکردنی هزری سیاسی کۆمەڵە وابوو. بیری سۆسیالیزم لەم گۆڤارەدا لەرێگای چەندین وتارەوە شرۆڤە دەکرا و شیدەکرایەوە و تیۆریزە دەکرا، بۆنمونە باس لەزنجیرە وتارێکی عەبدورەحمان زەبیحی(عولەما)، بەناونیشانی(سۆسیالیزم) دەکرێت، کە لەگۆڤاری رزگاریدا بڵاوکراوەتەوە.(39)
بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان لەرووی رێکخستنەوە بەجۆرێ خۆی رێکخستبوو، کەپێکهاتبوو لەکۆمیتەی سەرکردایەتی، بەشی رێکخستنی سەروو، بەشی رێکخستنی خواروو، واتە کۆمیتەی سەرکردایەتی سەرپەرشتی هەردوو بەشەکەی کردووە.بەشی رێکخستنی خواروو بەغداد و شارەکانیتری عێراقی گرتبووەوە و شێخ محەمەدی شاکەلی لەقۆناغێکدا بەرپرسی بووە. هەرچی بەشی رێکخستنی سەروو بووە هەموو شارو شارۆچکەکانی خوارووی کوردستانی گرتۆتەوە. هەموو شارێکیش کۆمیتەی تایبەت بەخۆی هەبووە.(40) شێوەی رێکخستن لەساڵەکانی سەرەتای بزوتنەوەدا، شێوەیەکی زنجیرەیی هەبووە لەسەر بنچینەی هێڵ شۆڕبۆتەوە خوارەوە، واتە تاکەکەس پەیوەندی بەتاکەکەسەوە کردووە و بەشێوەی زنجیرە لەیەکتر گرێدراون. ئەمەش بەمەبەستی زیاتر نهێنی پارێَزی و دڵنیایی، واتە زۆر گرنگی بەنهێنی پاراستن دراوە.(41) لەساڵەکانی دواتردا شێوەی پێکهاتن یان ستراکتۆری رێکخستن گۆڕدراوە و شێوەیەکی هەرەمی وەرگرتووە. واتە لەسەرەوە بۆخوارەوە و لق و پۆپی زیاتر، بەمجۆرە: کۆمیتەی رێکخستن، کۆمیتەی ناوچەی شار، رێکخراو، شانەی سەرەکی و شانە سەرەتاییەکان.(42) کاتێکیش بەشی زۆری سەرکردەکانی بزوتنەوە پەیوەندی بەشۆڕشی نوێوە دەکەن، ئەرکی سەرکردایەتی رێکخستنی نهێنیی شارەکان دەکەوێتە ئەستۆی (شێخ محەمەد شاکەلی، محەمەد فاتیح، نیزامەدین گلی، عەلی رەسوڵ، نورەدین عەبدورەحمان). ئەمانە ئەندامی سەرکردایەتی بزوتنەوە بوون، بەبێ بەشداری کۆنگرە و بەدامەزراندنی سەرکردایەتی ناوخۆ دانرابوون.(43) رێکخستنەکانی بزوتنەوەی سۆسیالیستی لەساڵانی دواتردا گەشەیان کرد، بەجۆرێ سەرکردایەتی بزوتنەوە و لقەکانی چەندین تۆڕی رێکخستنیان پێکهێنابوو.(44)
لەرووی راگەیاندنەوە بزوتنەوە تاماوەیەکی زۆر تەنها لەرێگای بڵاوکردنەوەی بەیاننامە و راگەیاندنی زارەکی و نامە و شتی لەمجۆرەوە کاری راگەیاندنی ئەنجامداوە و هیچ ئۆرگانێکی راگەیاندنی تایبەتی نەبووە، تاوەکو دواجار و دوای هاتنەدەرەوەی بزوتنەوە لەریزەکانی(ی.ن.ک) و ئەو باڵەی کەمایەوە لەکۆبوونەوەیەکدا لەکانوونی دووەمی(1979) بڕیاری دەرکردنی گۆڤارێک بەناوی(بزوتنەوە)وە دەدەن، کەوەک ئۆرگانێکی ئەو باڵە وادەبێت و لەدوو خولیشدا دەرچووە:
- خولی یەکەم: لە(1979-1981) چوار ژمارەی لێدەرچووە.
- خولی دووەم: لە(1982-؟)دوو ژمارەی لێَدەرچووە.(45)
ئیتر لێرەوە وردە وردە بزوتنەوە خۆی بۆخەباتی چەکداری و دەستپێکردنەوە و هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێ ئامادەکرد و پێی نایە قۆناغێکی نوێی خەباتی سیاسییەوە، ئەم قۆناغە جگە لەوەی خەباتی سیاسی و سەربازی بوو، هاوکات لەدوای هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلوول، قۆناغی دەستپێکردنەوە و هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێش بوو.
پەراوێز و سەرچاوەکان:
1. شاخەوان شۆڕش: قادر شۆڕش، ل90.
2. خەلیل عەبدوڵڵا و شیلان ئەحمەد: بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان، لەکتیبی(یەکێتی ی نیشتمانی کوردستان..سەرهەڵدان و نوێبوونەوە)، ل98، مقابلە مع (عبدالخالق زنگنە)، گۆڤاری(پێشکەوتن)، ژمارە(3)، ص7، 8.
3. نەوشیروان مستەفا: لەکەناری، ل35.
4. سەروەر عەبدورەحمان عومەر: یەکێتی، ل96، خەلیل عەبدوڵڵا و شیلان ئەحمەد: بزوتنەوەی، ل98.
5. بەهرۆز گەڵاڵی: رەسوڵ مامەند 50 ساڵ تەمەن و 33ساڵ خەبات، چ2، سلێمانی، 1998، ل156، 155، ئیسماعیل تەنیا: کاردۆ گەڵاڵی نوسەر و پارێزەر و سیاسەتمەدار، چ1، 1997، ل9.
6. نەوشیروان مستەفا: لەکەناری ل44، شاخەوان شۆڕش: قادر شۆڕش، ل91، 90.
7. رێباز : قەندیل بەغدای هەژاند، بەرگی یەکەم و دووەم، ل70.
8. شاخەوان شۆڕش: قادر شۆڕش، ل92، 91.
9. بەهرۆز گەڵاڵی: رەسول مامەند، ل157، 156.
10. شاخەوان شۆڕش: قادر شۆڕش، ل90، 70.
11. لەکەناری، ل44.
12. عومەری سەید عەلی: هەندێ لایەن و رەوتی مێژوویی و سەرەتایی دامەزراندنی یەکێتی ی نیشتمانی کوردستان، لەکتێبی(چەند لاپەڕەیەک لەمێژووی یەکێتی ی نیشتمانی کوردستان)، ل74، 75، نەوشیروان مستەفا: لەکەناری، ل317، 44.
13. سەروەر عەبدورەحمان عومەر: یەکێتی، ل98.
14. نەوشیروان مستەفا: لەکەناری، ل45.
15. بێ نوسەر: تێڕوانینی سەیدای نەمر بۆئاشتی و ئازادی و مافی مرۆڤ، گۆڤاری(دەنگی پێشمەرگە)، ژمارە(3)، حوزەیرانی 1996،
16. ل27.
17. برزۆ عەلی هەژار: عەلی هەژار، ل10.
18. بڕوانە یەکەم بەیاننامەی لیژنەی ئامادەکاری بزوتنەوەی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان لەئابی(1976)، لەپاشکۆی ژ(5).
19. کەریمی حیسامی: بیرەوەرییەکانم، بەرگی پێنجەم، سوید، ل57.
20. هەندێ سەرچاوە رۆژی(15/8/1976) دیاریدەکەن، محەمەدی حاجی مەحمود: رۆژژمێری پێشمەرگەیەک، بەرگی دووەم، چ1، بێ شوێنی چاپ، 1999، ل313، صلاح الخرسان: التیارات، ص485، بەگوێرەی چەند چەند سەرچاوەیەکیتر لە(7/4/1976)دا یەکەم بەیاننامەی راگەیاندنی بزوتنەوە دەرچووە و بڵاوکراوەتەوە و هەندێکیتریش پێیانوایە لەمانگی(5/1976)دا، دامەزراوە، عبدالسلام علی: صفحات، ص27. بەڵام راستییەکەی لە(8/8/1976)دا بووە.
21. چاوپێکەوتنی توێژەر لەگەڵ جەمال حەکیم ئاغا لەرۆژی(7/2/2009)، سلێمانی، ئیسماعیل تەنیا: کاردۆ، ل10، 9، صلاح الخرسان: التیارات، ص486، 485.
22. گۆڤاری(خوێندکاری کورد)، ژمارە(5)، ئەیلوولی(1989)، دەزگای چاپەمەنی شەهید فەرهاد، سوید، ل3. گۆڤاری(سۆسیالیست)، ژمارە(11)، ساڵی شەشەم، حوزەیرانی 1987، ل20.
23. پرۆژەی بەرنامەی حزبی سۆسیالیستی کوردستان- عێراق بۆکۆنگرەی دووەم، ل5، گۆڤاری(سۆسیالیست)، ژمارە(11)، ل19.
24. بڕوانە یەکەم بەیاننامەی لیژنەی ئامادەکاری بزوتنەوەی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان لەئابی(1976)، لەپاشکۆی ژ(5).
25. بۆ تایبەتمەندێتی زیاتر بڕوانە شاخەوان شۆڕش: قادر شۆڕش، ل95.
26. یەکەم بەیاننامەی لیژنەی ئامادەکاری بزوتنەوەی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان لەئابی(1976)، بڕوانە بەڵگەنامەی ژمارە(5).
27. شاخەوان شۆڕش: قادر شۆڕش، ل94.
28. نامەی گۆران جەلال بۆتوێژەر، لەرۆژی(15/10/2009)، لەرێگای پۆستی ئەلەکترۆنییەوە، هەولێر.
29. چاوپێکەوتنی توێژەر لەگەڵ عەدنان موفتی لەرۆژی(15/10/2009)، هەولێر.
30. بەهرۆز گەڵاڵی: رەسوڵ مامەند، ل103.
31. مەلا بەختیار: یاخی بوون، ل73، جەلال تاڵەبانی لەمبارەیەوە دەڵێت: ئەو برادەرانە هاتن ببنە ئەندام لە(ی.ن.ک)دا، ئێمە مەرجێکمان لەسەریان دانا کەناوی خۆیان بگۆڕن، ئەو دەمە دژی ناوی سۆسیالیستی دیموکراتی بووین، سۆسیالیستی دیموکرات دژی خەباتی چەکدارە و گوتمان ئێوە سۆسیال دیموکرات بن، کەواتە خەباتی چەکداریتان بەلاوە پەسەند نیە، ئەگەر ئێوە ئەوەبن مانای خەباتی چەکداری ناکەن، لەبەرئەوە دەبێت بڵێن ئێمە بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستانین. چاوپێکەوتنی رۆژنامەی(کوردستانی نوێ)، ژمارە(1258) لەگەڵ مام جەلال(2/6/1996).
32. شاخەوان شۆڕش: قادر شۆڕش، ل114.
33. ب.گۆران: واقیعبینی، ل9، شاخەوان شۆڕِش: قادر شۆڕِش، ل97.
34. بڕوانە دەقی نامەی ساڵەح یوسفی بۆ سەرکردایەتی حسیک، لە: عبدالسلام علی: صفحات، ل78.
35. د.دلێر ئەحمەد: ئەو، ل8.
36. فاتیح رەسوڵ: بنچینەی، ل314، 313.
37. فرید اسسرد: الاتجاهات السیاسیە الکردیە بعد الحرب العالمیە الپانیە، گ1، منشورات مۆسسە کردستان للدراسات الاستراتیجیە، السلێمانیە، 2008، ص21-32.
38. د.دلێر ئەحمەد، ئەو، ل20، 19.
39. سەروتاری گۆڤاری سۆسیالیست، ژمارە(16) ساڵی نۆیەم، ئاداری 1999، ل3، عادل مراد: الاتحاد، ص48، بەهرۆز گەڵاڵی: رەسوڵ مامەند، ل31.
40. بۆزانیاری زیاتر بڕوانە نەوشیروان مستەفا: پەنجەکان یەکتری ئەشکێنن، دیوی ناوەوەی رووداوەکانی کوردستانی عێراق(1979-1983)، ب.ش، 1997، ل98، 97.
41. شاخەوان شۆڕش: قادر شۆڕش، ل112.زۆر رێ و شوێن و تاکتیکی تر بەکارهێنراوە بۆنموونە لەگەڵ هەر گومان پەیداکردنێکدا چاوپێکەوتن بۆماوەیەک لەگەڵ یەکتر نەکراوە هەروەها ناوی نهێنی لەکاتی پێویستیدا گۆڕدراوە، ئەو شوێنانەش بۆ کۆبوونەوە دیاریکراون، کەکەمتر جێگای گومان بوون، لەکاری هەرزەکارانەش دوور کەوتوونەتەوە. چاوپێکەوتن لەگەڵ شێخ محەمەد شاکەلی، هەولێر، 24/2/2009، شاخەوان شۆڕش: قادر شۆڕش، ل112.
42. شاخەوان شۆڕش: قادر شۆڕش، ل113.
43. چاوپێکەوتن لەگەڵ شێخ محەمەد شاکەلی، هەولێر، 24/2/2009، خەلیل عەبدوڵڵا و شیلان ئەحمەد: بزوتنەوەی، ل100.
44. نەوشیروان مستەفا: پەنجەکان، ل13.
45. ئازاد خانەقینی: مادێنا، مێَژوو ببلۆگرافیای راگەیاندنی یەکێتی ی نیشتمانی کوردستان(1975-1991)، چ1، چاپەمەنی راگەیاندنی خاک، سلێمانی، 2000، ل105.
تێبینی: ئەم وتارە لەبنەڕەتدا بریتییە لەباسی سێیەمی بەشی یەکەمی ماستەرنامەکەمان بەناونیشانی (ژیانی سیاسیی لەباشووری کوردستان 1975-1991) کە ساڵی 2011 چاپکراوە.


🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | Salam Abdulkareem
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️ژیانی سیاسیی لەباشووری کوردستان
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سەلام عەبدولکەریم
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 8 2019 10:21AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 8 2019 1:10PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 8 2019 1:10PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 697 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ ...
  📖 پیری دێموکرات
  📖 ئینسکلۆپیدیای فیزیای ک...
  📖 چۆن سامان و سەرکەوتن و...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
شەریف پاشای خەندان
شەریف پاشای خەندان، یەکەم سەرکردە و سیاسەتکاری کوردە کە بانگەشەی درووستکردنی دەوڵەتی کوردستانی کردووە و لەو پێناوەدا ساڵانێکی زۆر لە ئەوروپا تێیکۆشاوە.
سەرەتا وەک چاکسازیخوازێک لە ناو دەوڵەتی عوسمانیدا کاری کردووە و پشتیوانی رژێمی ئیتیحاد و تەرەقی کردووە.
کاتێک رووی راستەقینەی ئەوانی بۆ دەرکەوتووه بەرامبەر کورد وازی لە بیری چاکاسازی لە نێو دەوڵەتی عوسمانی هێناوە و راستەوخۆ بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردی خەباتی کردووە و تێیکۆشاوە.
ئەم نووسینەی بەردەستتان، سەرەتایەکە لە ژیان و خەباتی یەکەم دیپل
شەریف پاشای خەندان
سەعید ناکام
ساڵی 1917 لەگوندی دەوەشاری سەر بە شاری مەهاباد رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە.. چالاکی سیاسی و زیندانی سیاسی، بەڕێوەبەری چاپخانەی کوردستان لە کۆماری کوردستان، کەسێکی نزیکی رابەرانی کۆمار بووە.
سەعید ناکام، لە ناوەڕاستی سییەکانی سەدەی بیست لە رێی حوسێن حوزنی موکریانییەوە لە موکریانەوە بۆ یەکەمجار دێتە باشوور. پاشان لە سێمانی نیشتەجێ دەبێت و لەگەڵ خاتوو مەلیح رەشید ئەمینی جۆڵا هاوسەرگیریی دەکات. لە خاتوو مەلیح 5 منداڵی دەبێت بەناوەکانی شێرکۆ، نەرمین، شەرمین، سمکۆ و پشکۆ.[1]
لە کاتی دامەزراندنی
سەعید ناکام
22-01-1946
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیکی کوردستان، لە خۆرهەڵاتی کوردستان کە پێتەختەکەی مەهاباد بوو و رێبەرەکەشی پێشەوا قازی محەمەدی شەهید بوو، کۆمارەکە لە مەیدانی چوارچرادا راگەیەندرا و ئاڵای کوردستانی تێدا هەڵکرا. پێشەوا و چەند کەسێکی ناسراوی تر وتار و هۆنراوەیان خوێندەوە، لەوانە مەلا حوسەینی مەجدی، حاجی بابە شێخ، محەمەد حوسەین خانی سەیفی قازی، مامۆستا هەژار، مامۆستا هێمن، سەید محەمەد تەها زادە، شێخ حەسەن شەمسەدینی، عومەر خان، زیڕۆ بەگ، محەمەد ئەمین موعینی، سەعید عەبدولعەزیز، ئیبراه
22-01-1946
ئاوارە
گۆڤاری ئاوارە، گۆڤارێکی فەرهەنگیی کۆمەڵایەتییە. لە نەوەدەکانی سەدەی بیست لەلایەن ئەنجوومەنی فەرهەنگیی کورد - مستەفا شڵماشی لە شاری ئاڵمیرەی هۆڵندا دەرچووە.










ئاوارە
محێدین چنارەیی
محی الدین خدر حاجی محەمەد، ناسراو بە محێدین چنارێی لە گوندی چنارەی چوارتا لە ساڵی 1907 هاتوەتە ژیانەوە
لە رووی خوێندەواریشەوە تاکو پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵیەی شاری سلێمانی خوێندوە
له و دەمەشدا و لەگەڵ هاوەڵەکانی قوتابخانە، ی هەمیشە کۆڕوباسی سیاسی و کوردایەتییان گەرم کردوە
سەرەنجامیش لە ساڵی 1937 کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی یان بەناوی (کۆمەڵەی برایەتی) دروست کردوە.
محێدین چنارەیش کەسێکی دیارو هەڵسوڕاوێکی بەرزو چالاکی ئه و کۆمەڵەیە بووە، کەلە چەندین شارو شارۆچکەی کوردستان لقی کۆمەڵ
محێدین چنارەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,593 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574